❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌حموود ده‌روێش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-10 11:12:30

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

مه‌حموود ده‌روێش

ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2008.08.09، شاعیری فه‌له‌ستینی به‌ناوبانگ "مه‌حموود ده‌روێش" له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی "Memorial Hermann-Texas Medical Center" له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاش سێ ڕۆژ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی دڵ بۆی کۆچی دواییکرد.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو ده‌روێش به‌هۆی فراوانبوونێکی زۆری خوێنبه‌ری "Aorta"یه‌وه پزیشکان ناچاربوون نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر 26 سانتمه‌تر له خوێنبه‌ری "Aorta" ئه‌نجام بده‌ن. له‌ساڵه‌کانی 1984 و 1998دا شاعیر کۆچکردوو به‌هۆی کێشه‌ی دڵه‌وه دووچاری نه‌شته‌رگه‌ریی هاتبوویه‌وه.

په‌یوه‌ندی نێوان ژیان و مردن شاعیری کۆچکردوو له دواهه‌مین به‌رهه‌می هۆنراوه‌ییدا به‌ناوی "جدارية" شیکردۆته‌وه.

هه‌روه‌ك ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ‌ بڵاویانکرده‌وه، بڕیاره لاشه‌ی ده‌روێش له عه‌مانی پایته‌ختی وڵاتی ئوردونه‌وه بۆ خاکی فه‌له‌ستین بگوێزرێته‌وه، تا له‌وێ به‌خاك بسپێدرێت.

"مه‌حموود ده‌روێش" له‌ 1941.03.13 له گوندی "البروة" له جه‌لیل له‌دایکبووه. له‌گه‌ڵ‌ خانه‌واده‌که‌ی دوای شکسته‌که‌ی ساڵی 1948 به‌ره‌وو لوبنان ده‌ڕوات. دواتر به‌نهێنی بۆ گونده‌که‌ وێرانکراوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ربۆیه ناچار ده‌بێت له گوندێکی نوێی باکووری ڕۆژئاوایی "البروة"دا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت. له گوندی "دير الأسد" له جه‌لیل خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌کات و خوێندنی ناوه‌ندی له گوندی "كفر ياسيف" ته‌واو ده‌کات.

ده‌روێش ئه‌ندامی پارتی کۆمۆنیستی ئیسرائیلی بووه و کاری ده‌رچوواندن و وه‌رگێڕی له ڕۆژنامه‌ی "الاتحاد" و گۆڤاری "الجديد" کردووه. هه‌ردوو بڵاوکراوه‌ش له‌لایه‌ن پارتی کۆمۆنیستی ئیسرائیلییه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه. دواتر کاری ده‌رچوواندنی " المجلة" ده‌‌که‌وێته ئه‌ستۆی، هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌رچوواندنی ڕۆژنامه‌ی "الفجر"یش ده‌کات.

له‌ساڵی 1961دا به‌‌هۆی چالاکی و وته ڕامیارییه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه ده‌گیرێت. له‌ساڵی 1972دا به‌ره‌وو مۆسکۆ ده‌ڕوات و ئه‌وجا بۆ قاهیره و پاشتریش بۆ لوبنان. له لوبنان سه‌رۆکایه‌تی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌له‌ستین ده‌‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی و هاوکات ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بواری فه‌له‌ستینی، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی یه‌کگرتووی نووسه‌رانی و ڕۆژنامه‌نووسانی فه‌له‌ستینی. له‌ساڵی 1981دا له به‌یروت گۆڤاری "الكرمل"ی ڕۆشنبیری داده‌مه‌زرێنێت و تا دوا ڕۆژی ژیانی وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ده‌مێنێته‌وه.

ده‌روێش له‌ساڵی 1988دا وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ده‌ستنیشان ده‌کرێت و دواتر ده‌کرێته ڕاوێژکاری "یاسر عه‌رفات". له‌ساڵی 1993دا له‌سه‌ر واژووکردنی ڕێکه‌وتنامه‌ی ئۆسلۆ واز له ئه‌ندامێتی له لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی ده‌هێنێت.

له‌ساڵی 1994دا بۆ فه‌له‌ستین ده‌گه‌ڕێته‌وه و له "رام الله" سه‌قامگیر ده‌بێت، پاش‌ ئه‌وه‌ی له هه‌ریه‌ك‌ له به‌یروت، قاهیره، تونس و پاریس ژیانی به‌سه‌ربردبوو.

له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیدا ده‌ست به هۆنراوه نووسین کردووه و به‌یه‌كێك له نووسه‌رانی به‌ره‌نگاری ناوبانگی په‌یداکردبوو. شاعیری کۆچکردوو خاوه‌نی زیاتر له 30 دیوانی هۆنراوه‌یی بووه و هه‌روه‌ها هه‌شت په‌ڕتووکی نووسیوه. هۆنراوه‌کانی بۆ چه‌ندین زمانی بیانی وه‌رگێڕدراون. چیرۆکی هۆنراوه‌یی "عابرون في كلام عابر" بوویه هۆکاری دروستکردنی مشتوموڕێکی زۆر له که‌نیسه‌تی ئیسرائیلی.

له 2007.06.17 ده‌روێش دواهه‌مین چیرۆکی هۆنراوه‌یی خۆی له‌ژێر ناونیشانی "أنت منذ الآن غيرك" بڵاوکرده‌وه، که تێیدا ڕه‌خنه له شه‌ڕی براکوژی نێوان فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌گرێت.

"عصافير بلا أجنحة"، "أوراق الزيتون"، "أصدقائي لا تموتوا"، "عاشق من فلسطين"، "العصافير تموت في الجليل"، "مديح الظل العالي"، "حالة حصار" و هتد به دیوانه بڵاوه‌کانی شاعیری کۆچکردوو ده‌ناسرێن.

ده‌روێش چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌سه‌ر کاره‌کانی پێبه‌خشراوه: له‌ساڵی 1969دا خه‌ڵاتی "لۆتس" وه‌رده‌گرێت. له‌ساڵی 1980دا خه‌ڵاتی ده‌ریایی ناوه‌ڕاستی پێده‌به‌خشرێت. له‌ساڵی 1981یشدا خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی شۆڕشی فه‌له‌ستینی و شاکاری ئه‌وروپا بۆ هۆنراوه‌ پێده‌به‌خشرێت. له‌ساڵی 1982دا خه‌ڵاتی ئیبن سینا له یه‌کێتی سۆڤێت وه‌رده‌گرێت. له‌ساڵی 1983دا خه‌ڵاتی لینین وه‌رده‌گرێت. له ساڵی 2004دا خه‌ڵاتی خاوه‌نشکۆی کلاوسی له هۆڵه‌ندا پێده‌به‌خشرێت. له‌ساڵی 2004یشدا خه‌ڵاتی عه‌ویسی ڕۆشنبیری به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاعیری سوری ئه‌دۆنیس پێده‌به‌خشرێت. 

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

ئه‌لجه‌زیره

لینکی په‌یوه‌ندیدار:

محمود درويش
http://kurdzhin.org/uploads/0d911f9134.jpg

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-11 11:13:26

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: مه‌حموود ده‌روێش

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net