.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نووسه‌ر: ڤێرۆنیك تاجۆ
وه‌رگێر: په‌ری شاكه‌لی
ئه‌و جادوگه‌رێك بوو كه هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، جوانیه‌كه‌شی ناوی ده‌ركردبوو. زانیاری له باره‌ی شته شاراوه‌كانه‌وه بێ سنوور بوو. خه‌ڵك له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه ده‌هاتن بۆ دیتنی. ده‌یانگووت كه توانای به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكا. خه‌ڵكی پێیان وابوو كه ئهكسیری به‌ختیاری هه‌میشه‌یی هه‌یه، خۆیشی گوتبووی كه خاوه‌نی ئه‌و ئهكسیره بوو. ئه‌و ئاوها ڕوونی ده‌كرده‌وه: ” به‌خته‌وه‌ری نه‌بوونی به‌خته‌ورییه. ده زانی چۆن به چاوی به‌ستراوه بڕۆیت؟ ده‌توانی بۆ هه‌میشه بنوویت ؟ ئایا ده‌توانی به سه‌ر كه‌ویت ؟ ”.
خه‌ڵكی سه‌ریان سوڕده‌ما . ئه‌وان نه‌یانده‌توانی له ووته‌كانی تێبگه‌ن. ده‌یانگووت ” به‌خته‌وه‌ری خۆشه‌ویستی ، پاره ، یان هێزه” ئه‌وان ده‌هاتنه لای چونكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون شتێكی لێوه به‌ده‌ست بێنن. مخابن، هیچ شتێكیان لێیه‌وه ده‌ستگیر نه‌ده‌بوو.له ئاكامدا، زۆربه‌ی خه‌ڵك نا‌ئومێد بوون. گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان و بهههواڵهكانیان گووت كه ئه‌و پیاوه فێلـبازه. گووتیان ”بیر بكه‌وه! ئێمه چه‌ندین رۆژ چاوه‌ڕێ بووین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بێت له گه‌ڵی بدوێین، هه‌مووی بۆ هیچ و به‌س.”ئه‌وانی دی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بڕیاریان دا كه‌له نزیكی بمێننه‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی بدۆزنه‌وه. له وانه‌یه زۆر نا به‌ختیار بووبن له وه‌ی كه هیچكوێیهكیان نه‌بوو ڕووی لێبكه‌ن. به ته‌واوی پشتیان پێوه به‌ستبوو. ئه‌گه‌ر ده‌ستی به‌رزبكردایه‌ته‌وه، ئه‌وان یه‌كسه‌ر هه‌وڵیان ده‌دا واتای ئه‌و جوڵانهویه شی بكه‌نه‌وه. كۆبونه‌وه‌و مێزگردیان ڕێكده‌خست. خۆیان زۆر ماندوو ده‌كرد تا په‌ی به قوڵایی و گرنگی هه‌موو جوڵانه‌وه‌كانی ببه‌ن . ئه‌گه‌ر سه‌ری ده‌خوراند، ده‌كۆخی، باوێشكی ده‌دا یان په‌نجه‌كانی ده‌ته‌قاند موریده‌كانی یه‌كسه‌ر یادداشتیان ده‌نووسی له باره‌یه‌وه. هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت نیگاریان كێشابوو. ئه‌وان ئه‌مه‌یان ده‌كرد چونكه پیاوه‌كه هه‌رگیز وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌ده‌دانه‌وه. كچه‌كه ڕێك له ناوه‌ڕاستی گفتگۆیه‌كی ئێوارانی موریده‌كاندا گه‌یشت. جادوگه‌ره‌كه هه‌ر ئه‌وكاته چووبوو بنوێت و مریدهكانی بازنه‌یی دانیشتبوون و باسی گرنگی ئه‌و هه‌موو باوێشكانهی جادوگهرهكهیان ده‌كرد. ”مامۆستا بیست جار باوێشكی دا” ”نا، بیست و یه‌كجار، من ژماردم!”
گمه‌گم ده‌ستی پێكرد و بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گفتوگۆیه‌كی نۆی.
كچه‌كه له خێزانێكی جادوگهرهوه هاتبوو. بابی جادوگه‌ر بوو دایكیشی توانایه‌كی له ڕاده به‌ده‌ری هه‌بوو. كچهكهله پشتی ژووره‌كه مایه‌وه‌و گوێی له هه‌ر یه‌ك له وان گرت. پاشان بڕیاری دا به‌ختی خۆی تاقی كاته‌وه. رۆژی پاشتر، له ناوه‌ڕاستی ژووره‌كه له سه‌ر زه‌وی، چوارمه‌شقی دانیشت و هه‌موو وزه‌كانی ژینی له خۆدا كۆكرده‌وه. چاوه‌كانی نوقاند. كاتێ هه‌ستی كرد كه‌ئاماده بووه، له ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه، بینی كه جادوگه‌ره‌كه ڕێك به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه‌و ته‌ماشای ده‌كات. كچه‌كه چاوه‌ڕێی كرد. جادوگه‌ره‌كه ده‌ستی به‌رز كرده‌وه لێی پرسی ”چیت ده‌وێ؟ بۆلێرهی؟” ”نازانم من زۆر شێواوم”
”تۆ به‌ختیار دیاریت. ڕوخسارت دره‌وشاوه‌یه و گه‌رم و گوڕیت سه‌رنجی خه‌ڵك ڕاده‌كێشی. ئه‌گه‌ر هه‌ره‌س بێنیت ئه‌وه‌ی كه هه‌ته له ده‌ستی ده‌ده‌یت.”
”ده‌مه‌وێ هه‌وڵ بده‌م. من نازانم سروشتی ئه‌م خۆشیه‌م له كوێیه‌وه هاتووه! دێت و ده‌ڕوات. هیچ شتێك له‌وه ناچێت بمێنێته‌وه. هه‌موو شتێ ده‌گۆڕێت و منیش له ناو گێژاوه‌دا گیرم خواردووه. جیاوازی نێوان خه‌ون و ڕاستیم لێ بزر بووه.” بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ریاندا كێشا بۆ چه‌ند ساتێك. پاشان جادوگه‌ره‌كه بۆی پێكه‌نی و گووتی: تێده‌گه‌م ، دوام كه‌وه ، به‌ڵام هیچ پرسیار مه‌كه!” ئه‌وان هاتنه داڵانێكی پێچاو پێچ. كچه‌كه له ته‌نیشت جادوگه‌ره‌كه مایه‌وه. نه‌یده‌زانی بۆكوێ ده‌چن. ئاشكراش بوو كه هه‌رگیز به ته‌نیا نه‌یده‌توانی ڕێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی بدۆزێته‌وه، ئه‌مه كه‌مێك ترساندی.
گه‌یشتنه ژوورێك كه به په‌رده‌ی ئه‌ستوور ناوپۆش كرابوو. كچه‌كه بیری كرده‌وه تۆ بڵێی له پشت په‌رده‌كانه‌وه په‌نجه‌ره هه‌بێت . كه‌شه كه ئارام بوو چۆڵی جێگه‌كه‌ی هه‌ست پێكرد، ژووره‌كه هیچ دیكۆرێكی تێدا نه‌بوو.
پیاوه‌كه لێی نزیك بووه‌وه، بازووه‌كانی خسته سه‌ر شانی كچه‌كه و ماچی كرد. پاشتر كچه‌كه په‌نجه‌كانی هێنا به سه‌ر پێستی ڕووتی پیاوه‌كه كه له گه‌ڵیدا ئهشقبازی كردبوو به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها مه‌گه‌ر ئهفسوونگهرێك بتوانێت بیكات. كچه‌كه ده‌ستی به پشتی مل ، قوڵایی چاڵی پشت‌و ڕانی پیاوه‌كه‌دا هێنا. هه‌ستی به ترپه‌ی هه‌ر خانه‌یه‌ك ، هه‌ر گهردیلـهیهكی له‌شی پیاوه‌كه ده‌كرد. پیاوه‌كه له ناو بێده‌نگیدا نوستبوو. كچه‌كه لێی دوور كه‌وته‌وه‌و ده‌سته‌كانی خسته سه‌ر ته‌وێڵی پیاوه‌كه و كه‌للـه‌ی سه‌ری كرده‌وه. ئه‌وه‌ی كه دیتیله ناو كه‌للـه سه‌ره‌كه‌دا ترساندی . بیابانێك بوو له گهمگینی و ته‌نهایی. له مه‌یدانی شه‌ڕ ده‌چوو. پڕ بوو له سه‌نگه‌رو پوكی فیشه‌ك . ته‌رم زه‌وییه‌كه‌ی داپۆشیبوو. له هاتنی خۆی په‌شیمان بووه‌وه‌و به دڵێكی گرانه‌وه له‌وێ دوور كه‌وته‌وه، كاتێك له دووره‌وه ده‌ریاچه‌یه‌كی دیت و له پشت ده‌ریاچه‌كه‌وه شیناییهكی دیت كه له بهرسهوزی و پاراوی له وه ده‌چوو پێبكه‌نێت. زه‌وییه‌كه له‌وێ به پێز بوو. كچه‌كه كه‌للـه سه‌ره‌كه‌ی داخست و خه‌وی لێكه‌وت. له‌و كاته به‌دواوه ئیدی، ڕۆژه‌كانی به گه‌ڕان به دوای ڕێگایه‌ك دا به سه‌ر ده‌برد كه بێگهیهنێته ئه‌و دۆڵه‌ی كه له ئاسۆی مێشكی پیاوه‌كه‌دا بڵاو بووبوه‌وه. ده‌یویست خۆی له گیاییهكه لول بدات، و بۆنی قورسی خاكی شێ‌دار بكات ، ئه‌و خاكه گه‌رم و دڵنیاكه‌ره‌وه. ئه‌مه بوو به خولیای سه‌ری. كچه‌كه شه‌وو ڕۆژ له گه‌ڵ جادوگهرهكهدا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی له باوێشكه به‌رده‌وامه‌كانی رزگاری بێت، چیرۆكی وای بۆ ده‌گێڕایه‌وه كه زۆربه‌ی جار خۆی هه‌ر له‌و جێگه‌دا دایده‌ڕشت. كچه‌كه خۆشحاڵ ده‌بوو كه جادوگهرهكهی ده‌خسته پێكه‌نینێكی درێژ خایه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه سه‌ری پیاوه‌كه به پشتدا ده‌كه‌وت و ملـه ڕووته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پتر كچه‌كه‌ی ده‌ترساند ئه‌و بێده‌نگییه ئه‌ستورو بێ كۆتاییه‌ی جادوگه‌ره‌كه بوو. ئه‌و بێده‌نگییه‌ی كه له گۆییدا وه‌كوو ده‌نگی قۆشمهكردنی ئه‌سپه كێوییه‌كان ده‌نگی ده‌دایه‌وه. بڕیاری دا دووباره بچێته‌وه ناو كه‌للـه سه‌ری جادوگه‌ره‌كه. به‌ڵام پێش ده‌ست پێكردنی دوایین سه‌فه‌ری ده‌بوایه خۆی به ئاگاییه‌وه ئاماده بكات. ده‌بووا ئاگای له خۆ بێت، ده‌بووا هه‌موو توانای خۆی به‌كار بێنێ. هێلـكهیهكی درزاند، سێ جار دهمو چاوی شت و خزایه نزیكی ئه‌و پیاوه‌ی كه نوستبوو. ده‌سته‌كانی خسته سه‌ر تهوێڵیو كه‌للـه‌ی سه‌ری كرده‌وه. زۆر به ئاگادارییه‌وه ڕۆیشت به‌ڵام كاتێ كه‌وته ناو ته‌ڵه‌كه چمكی كراسه‌كه‌ی له دڕك ئاڵا‌و و دڕا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توانی سه‌ركه‌وتووانه خۆی له ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی كه له زه‌وییه‌كه شاردرابوونه‌وه دووربخاته‌وه. هه‌روه‌ها توانی هه‌ناسه‌ی خۆی ڕاگرێت به‌رامبه‌ر بۆنی گه‌نیوی لاشه‌كان. سه‌ر ئه‌نجام، گه‌یشته ده‌ریاچه‌كه. له‌وكاته‌دا زۆر گه‌رما و تینووی بوو، له سه‌ر لێواره‌كه دانیشت و كه‌مێك ئاوی پاكی خوارده‌وه. شه‌ماڵێكی له‌سه‌رخۆ هه‌ڵیكرد. له‌و لاشه‌وه دۆڵه‌كه تا چاو بڕكات درێژ بووبوه‌وه .
كاتێك هێزی هاته‌وه به‌ر، هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی و خۆی نوقمی ئاوه‌كه كرد.
له ناو جێگه‌كه‌دا، جادوگه‌ره‌كه جوڵایه‌وه. له خه‌ودا ئه‌م دیوو ئه‌و دیووی كرد و پاشان له ناكاو چاوه‌كانی كرده‌وه. ته‌ماشایه‌كی ده‌وروبه‌ری ژووره‌كه‌ی كرد و پاش ماوه‌ییه‌كی كورت له ناونوێنهكهی ده‌رپه‌ڕی. كچه‌كه نه‌ما بوو! له ده‌رگای داڵانه پێچاو پێچهكهوه بانگی كرد. هێزێكی باڵا كچه‌كه‌ی بۆ بنی ده‌ریاچه‌كه ڕاده‌كێشا. ئاگای له‌وه‌بوو كه وا قوڵتر و قوڵتر نوقوم ده‌بێت. ئاو ده‌هاته ناو ده‌می، گوێی، لوتی. ده‌یتوانی قه‌وزه‌كان ببینێ كه سه‌مایان ده‌كرد. نه‌یده‌توانی هاوار بكات. ته‌نها ده‌یتوانی بیر له كه‌ناره‌كه بكاته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh geanakam sarkawtw be
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده سته كانى توش خوشبيت به قوربان هه ر س ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


DaSt XoSh SarKauTu Bii..







له‌سه‌ر هێڵ نییه






زور سوباس aSteRa_De كيان
زوووور زوووور سوباس handsome كيان بو وشه ناسك و جوانه كانت
ته مه ن دريز بيت را جوانه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه