.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خه‌نه... ئه‌و رووه‌كه‌ی سوودی جوانی‌و ته‌ندروستی هه‌یه
ئه‌گه‌ر قژت بههێزیو جوانی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و هه‌موو به‌یانییه‌ك كه سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌یت ده‌بینیت لاواز‌و تێك ئاڵۆسكاوه، ئه‌وا خه‌نه به‌كار بهێنه، خه‌نه یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی چه‌ندین سوود جوانكاری‌و ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌م رووه‌كه لهزهوویهكی لمی یان قوڕاویدا به‌رهه‌م دێت‌و بۆ گه‌شه‌كردنی پێویستی پله‌یه‌كی به‌رزی گه‌رماو راده‌یه‌كی زۆری شێ هه‌یه.
چه‌ند جۆرێكی جیاوازی خه‌نه هه‌یه، وه‌ك خه‌نه‌ی شامیو به‌غدادی‌و ئێرانی‌و چه‌ند شێوه‌یه‌كی تر، خه‌نه به‌ره‌نگه جوانهكهیو بۆنه تیژه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، گه‌ڵا سهوزهكهشی ره‌نگێكی تێری هه‌یه، ههڕاوهی خه‌نه ئاماده‌ده‌كرێت له‌ڕێگای وشك كردنه‌وه‌ی گه‌ڵاكه‌ی له‌به‌ر تیشكی خۆردا یان له‌ڕێی ئامێری تایبه‌ته‌وه، پاشان پاشان ئههاڕدرێتیو ده‌كرێته كیسه‌ی تایبه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و كیسانه ته‌واو داپۆشراوبێتو هه‌وا نه‌چێته ناوی، نه‌وه‌ك ببێته مایه‌ی خراپبوونی.
خه‌نا چۆن به‌كارده‌هێنیت بۆ ره‌نگكردنی قژ؟
* قژت بهشامپۆیهكی گونجاو بشۆو ته‌واو وشكی بكه‌ره‌وه، گیراوه‌ی خه‌نه‌كه بده له‌قژت، به‌جۆرێك بێخی سه‌رو هه‌موو به‌شه‌كانی تری بگرێته‌وه، ئه‌م گیراوه‌یه لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات به‌قژته‌وه بهێڵه‌ره‌وه، پاش ئه‌وه به‌ئاو بیشۆ، ئینجا به‌شامپۆ جارێكی تر بیشۆره‌وه، به‌مشێوه‌یه:
* خه‌نه‌كه بده له‌قژت له‌رێگای به‌كارهێنانی فڵچه یان به‌ده‌ست، باشتره ده‌ستكێشت له‌ده‌ستدا بێت.
* سه‌ره‌تا خه‌نه‌كه بده له‌بێخی سه‌رت ئینجا بیده له‌تاڵه‌كانی، پاشان به‌ته‌واوی هه‌موو قژت كۆبكه‌ره‌وه.
* به‌ته‌واوی ده‌موچاوت پاك بكه‌ره‌وه له‌و بڕه خه‌نانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ری، چونكه شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاوی هه‌یه.
* لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار سه‌عات خه‌نه‌كه بهێڵه‌ره‌وه به‌قژته‌وه.
* قژت به‌ئاو ئینجا به‌شامپۆ بشۆ.
* بهجوانیو به‌وردی قژت دابهێنه تا هه‌موو خه‌نه‌كه لێببێتهوهو ره‌نگه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت.
كه خه‌نه‌ت به‌كار هێنا، خۆت له‌چی بپارێزیت باشه؟
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌نه پارچه‌ی زۆری دهپهڕێتو په‌ڵه دروست ده‌كات، باشتره له‌كاتی به‌كارهێنانیدا جلێكی كۆن له‌به‌ر بكه‌یت، هه‌روه‌ها بهپهڕۆیهك به‌ته‌واوی ملت دابپۆشه.
* ئه‌گه‌ر له‌كاتێكی نزیكدا قژت ره‌نگ كردووه، ئه‌وا لانی كه‌م شه‌ش هه‌فته بوه‌سته ئینجا خه‌نه‌ی لێبده.
خه‌نه بۆچی به‌كاردێت؟
له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانه‌وه سوده‌كانی خه‌نه ده‌ركه‌وتووه‌و به‌كاری ده‌هێنن، شاره‌زایانی بواری جوانكاریش رێنمایی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ن، چونكه كاتێك له‌قژ ده‌درێت پاكی ده‌كاته‌وه‌و چه‌ورییه‌كه‌ی لادهباتو دهیبوژێنێتهوهو به‌هێزی دهكاتو ره‌نگێكی جوانی ده‌داتێ، ئه‌گه‌ر به‌بڕێكی كه‌میش به‌كاربهێنرێت یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌دات، سوده‌كانی خه‌نه له‌م خاڵانه‌دا كۆده‌كرێته‌وه:
1. بۆ جوانكاری پێست وه‌ك له‌پی دهستو ده‌موو چاوو قۆڵ‌و بازوو پێ به‌كاردێت.
2. رێگری له‌هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات.
3. كڕێشی سه‌رو هاوكردنی بێخی قژ ناهێڵێت.
4. ره‌نگێكی جوان ده‌به‌خشێت.
5. بۆ ره‌نگكردنی خوری‌و لۆكه به‌كاردێت.
6. ورده هاڕاوه‌كه‌ی بۆ بۆنداركردنی جل‌و بهرگو پاراستنی لهمارو مێروو به‌كاردێت.
7. زه‌یتی تایبه‌تی لێدهردههێنرێتو له‌دروستكردنی بۆندا به‌كاردێت.
8. بۆ چاككردنی قڵیشان‌و هه‌وكردنی پێست به‌كاردێت.
9. بۆ هێوركردنه‌وه‌ی هزری مرۆڤ سودمه‌نده.
چۆن خه‌نه ده‌گریته‌وه؟
چه‌ند رێگه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه بۆ گرتنه‌وه‌ی خه‌نه، ئه‌مه جۆرێكیانه:
* بڕێك ئاو‌و زه‌یتی زه‌یتوون ده‌كه‌یته ناو قاپێكه‌وه كه تۆزی خهنهكهی تێدایه، تا وه‌ك هه‌ویری لێدێت‌و یه‌كده‌گرێت، ده‌توانیت ده‌توانیت بڕێك خه‌ل یان ئاوی لیمۆی تێبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ره‌نگه‌كه جێگیر ببێت، پاشان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌شوێنێكی سارد دایده‌نێیت.
* ده‌توانیت چه‌ند شتێكی تری تێكه‌ڵ بكه‌یت كه سوودی تری لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك تێكه‌ڵكردنی چا له‌جیاتی ئاو بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوورباو بنوێنێت.
ئایا خه‌نه زیاتر لهرهنگێكی هه‌یه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا خه‌نه بۆ ره‌نگكردنی قژو شاردنه‌وه‌ی عه‌یبه‌كانی به‌كاردێت، بۆیه ده‌بێت پێش به‌كارهێنانی بزانیت ره‌نگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێستدا ده‌گونجێت یان نا، ئه‌گه‌ر خه‌نه به‌بێ هیچ گیراوه‌یه‌كی تر به‌كارهات، ئه‌وا ره‌نگێكی نزیك له‌سوور ده‌به‌خشێت، جۆری تریشی هه‌یه كه قژ ره‌ش ده‌كات، بۆنموونه ئه‌گه‌ر قژت ره‌ساسی یان زه‌رد بوو، خۆت دوور بگره له‌به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خه‌نه‌یه‌ی ره‌نگی قژ سوور ده‌كات، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌نگێكی نزیك لهپرتهقاڵی به‌قژ ببه‌خشێت، به‌ڵام ره‌نگی قژی ره‌شی تێر هه‌موو جۆره خه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێت.
له‌سه‌ر پێست چۆن به‌كاردێت؟
بۆ نه‌خشاندنی خه‌نه له‌سه‌ر دهستو پێ‌و هه‌ر جێگه‌یه‌كی تر، بڕێك له‌سه‌ر دابنێ به‌وشێوه‌ی خۆت ده‌ته‌وێت بینه‌خشێنه، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیهێڵه‌ره‌وه تا وشك ده‌بێته‌وه، گه‌ر ویستت ئه‌و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌ندێ زه‌یت یان ئاوی لیمۆی لێبده.
ئاوێنه‌کان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastakant xosh dosty gyan sarkawtwbyt azyzmbo awbabata baswda gyanakam taman drezhbyt

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه شادۆست گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان سه‌رکه‌وتوو بن به‌ڕێزانم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه