.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین "D" ئه‌گه‌ره‌کانی مردن به‌رز ده‌بێته‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به‌به‌شداری 13 هه‌زار که‌س ده‌ریخستووه، که که‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین "D" ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی مردن. زاناکان له "Johns Hopkins University School of Medicine" له "Baltimore" له‌ناوچه‌ی "Maryland"ی ئه‌مه‌ریکی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا 13 هه‌زار پیاو و ئافره‌تی ته‌ندروستیان پشکنی.
له کۆتایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 1800 به‌شداربوو مردن. ده‌رئه‌نجامه‌کانی پشکنین ساڵه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ده‌ریانخستبوو، که 400 له به‌شداربووان دووچاری که‌می ڤیتامین "D" هاتبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی مردن به‌ڕێژه‌ی سێ له‌سه‌ر چوار به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی کێشه‌ی که‌می ڤیتامین "D"یان نه‌بووه.
"Erin Michos" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌ندروستییان باش بێت، پێویسته گرنگی ته‌واو به ئاستی ڤیتامین "D"ی ناو خوێنیان بده‌ن.
مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌مساوی نیشانیدابوو، که که‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین "D" ده‌بێته به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی زۆری مردن. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران له شاری "Graz" نزیکه‌ی 3300 نه‌خۆشی نێوان ته‌مه‌ن 62 ساڵ پشکنی و ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت، که له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی لێکۆڵینه‌وه‌دا نزیکه‌ی دوو ئه‌وه‌نده به‌شداربوو به‌هۆی که‌می ڤتیامین "D" گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر نیشانیانداوه، که که‌می ڤیتامن "D" به‌رامبه‌ر ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشی شه‌کره، دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی و به‌رزی په‌ستانی خوێن لێپرسراوه.
مرۆڤ ده‌توانێت سوود له تیشکی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی ڤیتامین "D" وه‌ربگرێت، به‌هۆی تیشکی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه ڤیتامین "D" له‌ناو له‌شدا دروست ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مرۆڤ ده‌توانێت ڕۆژانه له‌نێوان ده بۆ پانزده خوله‌ك خۆی بخاته به‌رده‌م تیشکی خۆر.
هه‌روه‌ها ڤتیامین "D" ده‌توانرێت له خۆراکی وه‌ك ماسی، جگه‌ری گا و هێلکه به‌ده‌ستبکه‌وێت.
مرۆڤ ده‌بێت ئاگادار بێت، هێنده ڤیتامین "D" وه‌نه‌گرێت، چونکه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڤیتامینی ناوبراو کاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ ته‌ندروستی ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
ScienceDaily
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه