❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاشاركه‌مال

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-14 18:32:54

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

یاشاركه‌مال

یاشاركه‌مال
و/ سابر عه‌زیز زه‌نگه‌نه‌
پ / به‌پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى نوسه‌رانى هاوچه‌رخ كه‌ بابه‌تى  نامۆبوون زه‌مینه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان له‌خۆده‌گرێت ، ئێوه‌ نوسه‌رێكن به‌ قوڵى گرێدراو به‌ شوێنى له‌دایك بونتانن ؟
به‌لىَ پێویسته‌ بلێم كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكى ترى دنیا له‌ دایك ده‌بوم بێگومان نه‌ده‌بومه‌ نوسه‌ر. ناوچه‌ى ئه‌ده‌نه‌ له‌ باشوورى توركیا شوێنى له‌دایك بوونمه‌ و  ناوچه‌یێكه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نائاساییه‌كانى  : په‌تیترین زمانى توركى له‌وىَ قسه‌ى پێده‌كه‌ن و تاكه‌ شوێنێكه‌ كه‌ داستان (سه‌رایانى حه‌ماسى) پاراستووه‌و گوندى باوباپیرانى من (حه‌میدییه‌) له‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌یاله‌تى كۆنى توركومان بووه‌ كه‌ ئێستا بووه‌ به‌ (ته‌ختى قابوو) گوندێكى سه‌یره‌ : چیرۆكى داستان و جه‌ژن و گوندى لالائى سه‌رتاپاى منداڵى من بوو . وله‌ هه‌موو گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر چالاَكى فه‌رهه‌نگى جۆراوجۆر هه‌بوو .

پ/ له‌ دڵ و مێشكى منداڵێك كه‌ له‌ شوێنێكى وا گه‌وره‌ بێت چ ده‌گوزه‌رێت ؟ ...
له‌ یانزده‌ساڵیدا له‌گه‌ڵ سه‌دان داستان و گۆرانى ئاشنابووم . له‌ ناو خه‌ڵكى ئێمه‌ دوو شاعێرى گه‌وره‌ هه‌بوو ((قاراجا ئۆغلان)) شاعێرى گۆرانى چه‌رخى هڤده‌هه‌م ،و ((دادال ئۆغلو)) سه‌ر ئاینده‌ى گۆرانیه‌كانى یاخى له‌چه‌رخى نۆزده‌هه‌م ، به‌لاَم زۆرترین گۆرانیه‌كانى ئه‌وان رِه‌گى له‌ حه‌ماسه‌تدا هه‌بوو . به‌ناوبانگترین حه‌ماسه‌كان ((كوێَر ئۆغلۆ)) ناوى هه‌بوو كه‌ داستانى خانێكه‌ له‌ (میر ئاخورى) خۆى ده‌وێت باشترین ئه‌سپى بۆ په‌یدابكات میر ئاخور ئه‌سپێكى لاوازى بۆ ده‌هێنێت . خان هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت تۆ له‌گه‌ڵ من دوژمنى... وه‌رن بۆم چاوى ده‌ربێنن میر ئاخور كوێر ده‌كه‌ن و له‌ سه‌راى خان به‌ده‌رى ده‌خه‌ن . پیاوى كوێر ئه‌سپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات و ده‌یدا به‌كورِى خۆى و پێى ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌سپه‌ ئه‌سپێكى جادوییه‌ و كوێرئۆغلو له‌سه‌ر پشتى ئه‌م ئه‌سپه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو زۆردارانى جیهان شه‌رِده‌كات و ده‌بێته‌ قاره‌مان . به‌لاَم ئه‌سپى ئه‌و ته‌مه‌نى درێژه‌ ... ئێستاش له‌ بازارِى حه‌له‌ب له‌م جۆره‌ ئه‌سپه‌ ده‌فرۆشن و فراوانى له‌گه‌ڵ خۆى دێنیت ، ئه‌م داستانه‌ى كه‌ له‌چه‌ند وشه‌یه‌ك بۆتانم كورت كرده‌وه‌، چڵ رۆژ درێژه‌ ده‌كێشێت ، واتا له‌ یه‌ك زنجیره‌ چڵ روداو له‌ خۆى ده‌گرێت ، به‌لاَم له‌ باشترین چیرِۆك بێژه‌كان زیادتر له‌ بیست روداویان نه‌ده‌زانى و گه‌لێكیش له‌ نیوه‌ى رێگاى داستان ده‌مانه‌وه‌ . من پاشان له‌ لێكۆلینه‌وه‌م سه‌ركه‌وتم یه‌ك له‌م روداوانه‌ى كه‌ به‌ ته‌واوه‌تى له‌ بیركرابوو ساغ بكه‌مه‌وه‌ . جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند سرودێك هه‌بوو ژنه‌كان له‌كاتى تازیه‌دا ده‌یانگوت كاتێك پیاوێك به‌روداوێكى نائاسایى ده‌مرد ، گروپێك له‌ ژنه‌كان سرودیان بۆى ده‌گوت ، رێورِه‌سمه‌كه‌ ئاوابوو ... هه‌موو ئه‌مانه‌ منیان به‌ شاگه‌شكه‌ ده‌هێنا له‌ گونده‌كه‌مان من ته‌نها كه‌سێك بوم كه‌ زۆرترین داستانه‌كانم ده‌زانى و خۆمیش بومه‌ چیرِۆك بێژو داستانى خه‌ڵكى ترم لاَسایى ده‌كرده‌وه‌ یان خۆم داستانم دروست ده‌كرد . ئیتر هاتبومه‌ ناسین و ده‌متوانى سودى لێوه‌رگرم ، و ده‌ستم كرد به‌كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى داستان و چیرۆكه‌كان . چومه‌ قوتابخانه‌كانى دراوسىَ بۆئه‌وه‌ى خوێندن و نوسین فێربم و ئه‌م ئاوازانه‌ یاداشت بكه‌م . من براده‌رانێكم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرِۆ سه‌رگه‌رمى لێكۆلینه‌وه‌ن له‌ كه‌لتورى سه‌رزاره‌كى . ئه‌وانه‌ چه‌ند ئاوازێكن كه‌ ئه‌و كات من دروستم كردبوو . دۆزیویه‌تییانه‌وه‌ چیرِۆك بێژه‌كان ئه‌مه‌یان له‌ ئه‌ستۆى خۆیان گرتبوو سه‌یره‌ ، له‌هه‌مان یازده‌ساڵیدا چه‌ند كێبرِكێیه‌كم له‌گه‌ڵ چیرۆك بێژه‌كانى ئه‌و كات سازدا بوو به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ پیاوێك كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى نزیكه‌ى په‌نجا ساڵ ده‌بوو ، به‌گه‌وره‌ترین چیرۆك بێژى چیاى تۆرۆس ده‌ژمێردرا .

پ/ گوتت گوندى ئێوه‌ جێگاى دانیشتنى عه‌شایرى كۆن بووه‌ . ئایا خانه‌واده‌كه‌ى ئێوه‌ش له‌وان بوون ؟
خانه‌واده‌كه‌ى من له‌رۆژهه‌لاَتى چیاكانى ئارارات هاتبوون ، ره‌گه‌زیان كورد بوو خاڵم گۆرانى بێژو رِێگرێكى گه‌وره‌بوو . پیاوێكى زۆر به‌ناوبانگ وجێگاى رێزى خه‌ڵك بوو . باوكمیش گوندى بوو توانیبوى ژیانێكى خۆش بۆخۆى دروست بكات وكاتێك ته‌مه‌نم چوار ساڵ بوو له‌ پێش چاوى من كوژرا . بیست ساڵ پێش كورِێكى وه‌كو مناڵى خۆى به‌خێوكردبوو  من و باوكم له‌ حه‌وشه‌وى مزگه‌وت نوێژمان ده‌كرد كه‌ ئه‌م كورِه‌ هاتوو ده‌یویست له‌گه‌ڵ باوكم قسه‌ بكات . باوكم خۆى لىَ دوور كردوو گوتى ئێستا نوێژ ده‌كه‌م ئه‌ویش له‌ پشته‌وه‌ به‌ چه‌قوو له‌ باوكمى دا و باوكم یه‌كسه‌ر مرد قه‌ت نه‌مزانى بۆچى باوكمى كوشت ؟ . پاش ئه‌م رِوداوه‌ چه‌ند مانگێك لاڵ بوم . ئه‌م كورِه‌ هه‌ژده‌ساڵ زیندان كرا به‌لاَم هه‌ركه‌ ئازادبوو كوژرا . دیار نه‌بوو كىَ كوشتى به‌لاَم له‌ خانه‌واده‌ى ئێمه‌ نه‌بوو . مه‌رگى باوكم خانه‌واده‌ى ئێمه‌ى به‌ رِۆژى ره‌ش كێشا .

پ /  ئه‌مه‌ش بۆ ئێوه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بوو له‌ سه‌رگه‌ردانى و په‌شۆكاوى ؟
كاتێك قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایم ته‌واو كرد . بۆ كاركردن چوومه‌ ئه‌ده‌نا سه‌د كیلۆ مه‌ترم به‌پىَ برِى كه‌كارگه‌ێكى بلژیكى بۆ پاك كردنه‌وه‌ى په‌مۆ و نه‌خ رێسى هه‌بوو . ته‌مه‌نم چوارده‌ساڵ بوو ده‌مویست جگه‌ له‌ كاركردن له‌ دواناوه‌ندى بخوێنم به‌لاَم نه‌خۆش كه‌وتم و ناچاربووم هه‌م قوتابخانه‌و هه‌م كارگه‌ش به‌جىَ بێلم ، بۆ كار چومه‌ باغچه‌یه‌ك و لێكۆلینه‌وه‌م له‌ باره‌ى فلكلۆرده‌ست پێكرد . جه‌نگى جیهانى دووه‌م ده‌ستى پێكردبوو ، له‌و كاته‌دا چوومه‌ ناو سیاسه‌ت . له‌گه‌ڵ (ئسپارتاكیستى) تورك كه‌ ناچارببون ئه‌لمانیاى نازى به‌جى بێلن ئاشنابوم . زۆربه‌یان له‌ ئه‌ده‌نا بوون هه‌ندێكیانیش ، به‌ زۆر بۆ ئه‌م شاره‌ دورخرابوونه‌وه‌ . وه‌كو ئه‌م ژن و پیاوه‌ رۆشنبیره‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ من بوونه‌ هاورىَ . یه‌كه‌مین جار به‌گوناهى راگه‌یاندنى خرِاپكارانه‌ ده‌سگیركرام و هه‌فته‌یه‌ك له‌ زیندان مامه‌وه‌ .  پاشان بومه‌ شوفێرى تراكتۆر و ناتورشالیزار هه‌ر كارێك كه‌ توانام هه‌بایه‌ ئه‌نجامم ده‌دا. پۆلیس منیان ناسیبوو هه‌ركه‌ ده‌یانزانى له‌ شوێنیك كارده‌كه‌م منیان بێكار ده‌كرد . سالاَنێكى ترسناك بوو هه‌میشه‌ له‌ دوامبوون و وه‌ك سه‌گ چاودێریمیان ده‌كرد . ئه‌گه‌ر ده‌چومه‌ ژێر زه‌ویش له‌ دوام ده‌هاتن به‌ هه‌ر حال گه‌رامه‌وه‌ ئه‌ده‌نا بومه‌ سكالانوس . له‌ سه‌ر كورسیێكى نیوه‌ خراپ له‌ نێوان دوو فرۆشگاى گۆشت فرۆشى داده‌نیشتم و كاریش كه‌م نه‌بوو له‌ ساڵى  1941دا  یه‌كه‌م كورته‌ چیرِۆكم نوسى . یه‌كێكیان سى لاَپه‌رِه‌بوو به‌ناوى (رِوداوى پیس) روداوى ده‌ست درێژى له‌ سه‌ر كچێك بوو كه‌ ده‌مناسى گوێم لێببوو كه‌ چۆن به‌ هۆڤانه‌ بوو كاتێك كه‌ بیستم رِۆژێكى ته‌واو گریام و پاشان برِیارم دا كه‌ بینوسمه‌وه‌ .

پ/ شاعرێكى بچوك كه‌ له‌ هژده‌ساڵى ده‌بێته‌ سكالاَنوس ، ئایا شێوه‌ى پێگه‌یشتنى نوسه‌رێك به‌م شێوه‌یه‌یه‌ ؟
ئه‌م سالاَنه‌ سالاَنى شاگردى من بوو . چونكه‌ كاره‌كه‌م هه‌میشه‌ به‌ جۆرێك شاگردى ده‌ژمارد ، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ماموستا (پاشاگه‌رد) وماموستایانێك هه‌بوو . هه‌ر له‌م سالاَنه‌ بوو ئه‌ده‌بیاتى جیهانم دۆزیه‌وه‌ : له‌و كاتدا توركیا به‌هه‌شتى وه‌رگێران بوو ، ده‌وڵه‌ت هه‌موو شوێنوارى كلاسیكى گرنگى جیهانى به‌ وه‌رگێره‌كان ده‌سپارد كه‌وه‌رى بگێرنه‌ سه‌ر زمانى توركى وه‌ك داستایوسكى ، فلوبر، زولا، ئستاندال، گورگى... و نازانم چه‌ند جار ژرمینال ، مادام بوارى ، یان ئه‌بله‌م ده‌خوێنده‌وه‌ ... خوێندنى كه‌ فه‌رامۆشنه‌كراو بێت ...

پ/ له‌ باره‌ى ئێوه‌ ده‌لێن كه‌ نوسه‌رێكى خۆت پێگه‌یاندووه‌ ؟
ئایا نوسه‌رێك ده‌ناسى كه‌هونه‌ر له‌قوتابخانه‌ فێربوبێت ؟ هه‌رنوسه‌رێك ، هه‌تا گه‌وره‌ترین نوسه‌رانیش خۆیان خۆیان پێگه‌یاندووه‌ : هومر، تولستۆى یان بالزاك . بۆمن مایه‌ى شانازیه‌ كه‌ بێمه‌ ژماردن وه‌ك خۆپێگه‌ێنه‌ر . چونكه‌ به‌رِاستى له‌ لاَوازیدا خۆم پێگه‌یاندوه‌ : وه‌كو نوسه‌رو نه‌خوێنده‌وارێكى خاوه‌ن بروانامه‌ . باشترین قوتابخانه‌ كه‌به‌خۆم بینیوه‌ په‌رتوكخانه‌ى ئه‌ده‌نا بوو كه‌دواى خزمه‌تى سه‌ربازیم له‌وىَ وه‌ك پاسه‌وان كارم ده‌كرد : له‌م كتێبخانه‌یه‌دا زیاتر له‌ سى هزار كتێب هه‌بوو .

پ/ زۆرترین خوێندنه‌وه‌ت له‌ نێوان نوسه‌ران كامه‌یان بووه‌ ؟
ئه‌گه‌ر بتانوێت من باوباپیرانم به‌ئێوه‌ بناسێنم ده‌بێت بلێم كه‌ له‌ هومر ده‌ست پێده‌كات و له‌ گه‌ڵ شكسپیر و مۆلێر به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌شێوه‌ى ئستاندال و تولستۆى دیارده‌بێت ، و به‌ چارِلى چاپلین كۆتایى دێت . میلله‌ت و خانه‌واده‌ى من ئه‌مانه‌ن . به‌لاَم نوسه‌رێك كه‌ له‌هه‌موو زیادتر كارى له‌من كردووه‌ (سروانتس)ه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1950 له‌به‌ندیخانه‌ دۆزیمه‌وه‌ . یه‌ك ساڵى ته‌واو دانكى شوتم خوێنده‌وه‌ . كاتێك ده‌ستم به‌ نوسین كرد ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك وێنه‌ێكى لێم ده‌گرت ده‌یتوانى وێنه‌ى ژێره‌وه‌ى لێم هه‌بێت : كه‌مال له‌دواى ئوتومبیلێك ئازاد ، دانكى شوت له‌ لاَى چه‌پى و  ده‌مانچه‌ێكى پێچراو له‌رۆژنامه‌ لاَى رِاستى !
پ/ یه‌كه‌مین داستانى كورتتان له‌ ساڵى 1941دا نووسى به‌لاَم یه‌كه‌م په‌رتوكتان كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ داستانێك پێكهاتبوو له‌ساڵى 1952 بلاَو كرایه‌وه‌ له‌م نێوانه‌ چى رِویدا ؟
من هه‌رده‌م تێكۆشه‌رێكى سیاسى بوومه‌ ، تا ئه‌م سالاَنه‌ى به‌ناوى شاعێرو چیرۆكبێژ ناوبانگم هه‌بوو . له‌ساڵى 1950 دووباره‌ ده‌ستگیركرامه‌وه‌ یه‌ك ساڵێك له‌به‌ندیخانه‌ مامه‌وه‌ . له‌دواى ئازادبوونم له‌ئه‌ده‌نا رِومكرده‌ ئستانبوَل و له‌رۆژنامه‌ى (حورییه‌ت) وه‌ك په‌یامنێر هاتمه‌وه‌رگرتن . زۆربیرم لێكرده‌وه‌ له‌مێژودا رۆژنامه‌وانێك بۆیه‌كه‌مین جاربوو ریپۆرتاژى به‌ئاوازى ته‌واو تازه‌  له‌بوارى ژیانى خه‌ڵك  و هه‌ژارى وبێكارى ونائومێدى چاپ ده‌كرا . تا له‌ساڵى  1961 ریپۆرتاژێكى گه‌وره‌م نووسى  به‌ناوى ( په‌نجا رۆژ له‌دارستانى سوزان) ... پاشان ده‌ستم كرد به‌نووسین  له‌لاَپه‌رِه‌یه‌كى رۆژنامه‌ . ئه‌مه‌ بوو  ( حه‌مه‌دۆكم ) بلاَوكرده‌وه‌  ئه‌م په‌رتووكه‌م له‌ساڵى  1955  چاپ كرا .  خه‌لاَتى یه‌كه‌مین رۆمانم وه‌رگرت و  له‌شێوه‌ى  سه‌ركه‌وتنێكى خودایى  ده‌ركه‌وت . تائێستا زیاتر له‌450 هه‌زاردانه‌  له‌م په‌رتووكه‌ له‌توركیا هاتووته‌ فرۆشتن وبۆ ئه‌م وولاَته‌ش  رێژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ وئه‌مروَ ( چیرۆكى حه‌مه‌دۆك ) به‌ئه‌ندازه‌ى چیرۆكى  (كوێرئوغلو ) ناوبانگى هه‌یه‌ .
له‌نێوان سىَ هه‌زار چیرۆك بێژ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ئه‌نه‌دۆل ده‌ژین ،  زۆربه‌یان چیرۆكى حه‌مه‌دوَك ده‌خوێننه‌وه‌ زۆربه‌یانیش نازانن كه‌حه‌مه‌دوَك چیرۆكى رۆمانێكى ئه‌مرۆییه‌ و گومانیان هه‌یه‌ كه‌یه‌ك له‌رووداوه‌كانى سه‌رزارى خه‌ڵكه‌ . هاوكات له‌سیاسه‌تیش به‌رده‌وام بووم . وبه‌ئه‌ندامى پارتى كرێكارى توركیا هاتمه‌ هه‌ڵبژاردن و  تاساڵى 1971 كه‌ ئه‌م پارته‌ هه‌ڵوه‌شاندنى  راگه‌یاندرا  و به‌بێده‌نگى مامه‌وه‌ ئه‌م حزبه‌ كۆمونیستى نه‌بوو  به‌لاَم حزبێك  بوو  لاَیه‌نگرى  بیرۆ بۆچوونه‌كانى كۆمۆنیست ، به‌وه‌ى كه‌هیچ یه‌ك له‌شێوه‌كانى سۆسیالیستى قه‌بووڵ نه‌بوو توانى تاچوارده‌ نوێنه‌ریش بنێرته‌  ئه‌نجومه‌ن . كاتى داخستنى ده‌رگاى حزبیش جارێك بۆماوه‌ى مانگێك به‌ندكرام و له‌وكاته‌وه‌ له‌ژێر چاودێریمه‌ ئێستاش سكرتێرى گشتى سه‌ندیكاى نوسه‌رانم .
پ/ چۆن بوو بیرت له‌ نوسینى حه‌مه‌دۆك كرد ؟
كاتێك سكالاَنوس بووم له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌فزاده‌یه‌كدا ئاشنابووم له‌ خانه‌واده‌یه‌كى ئاغاى گه‌وره‌ كه‌یاخى بوو ، وله‌مافپه‌روه‌رانى سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كان بوو یاخیێكى گه‌وره‌بوو زمانه‌كانى یۆنانى و فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى ده‌زانى ئه‌وبوو كه‌یه‌كه‌م جار له‌سه‌رفه‌لسه‌فه‌ له‌گه‌ڵ من قسه‌ى كرد له‌سه‌رپیاوێك به‌ناوى كارل ماركس . هه‌روه‌ها ره‌مزى به‌گ وئه‌سمش ره‌مزى به‌گ مێژووى سه‌رهه‌ڵداوانى گونده‌كانى توركیایان بۆمن باسكرد . ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى من له‌گه‌ڵ ره‌مزى به‌گ بۆمن دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنى زۆرشت بوو . خاڵمیش سه‌رهه‌ڵداوێكى به‌ناوبانگ بوو یه‌ك له‌خزمانیشم له‌چیا كوژرابوو خۆمیش هه‌رچه‌نده‌ سه‌رهه‌ڵداوێكى راسته‌قینه‌ نه‌بووم . به‌لاَم 50 ساڵ ژیانم له‌ژێر چاودێرى و گرفتارى وترسو بێیاسایى به‌سه‌ربردبوو هیچم له‌وانه‌كه‌مترنه‌بوو به‌م شێوه‌یه‌ له‌راستیدا كارى نوسین جۆرێك سه‌رهه‌ڵدان بوو بیرم ده‌كرده‌وه‌ رۆمانى راكردوێك بنووسم ، هه‌موولێكۆلینه‌وه‌كانى من له‌سه‌ریاخى بووان ده‌سورِایه‌وه‌ ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌م له‌دووه‌مین به‌رگى په‌رتوكم : (حه‌مه‌دشاهین) قوڵتر كرده‌وه‌ من بیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ حه‌زكردن به‌به‌رزبوونه‌وه‌ سروشتى سه‌ره‌كى مرۆڤه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ویستم دووباره‌ى بكه‌م ، هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ى بزرو ئاشكرایه‌ كه‌ مرۆڤ به‌هه‌ڵسان و سه‌رهه‌ڵدان ناچار ده‌كات ، له‌كاتێك خودى ئه‌م كه‌سه‌ چاوه‌رِوانى قازانجى ئه‌م راپه‌رینه‌ نیه‌ ؟ بۆ نموونه‌ خودى من له‌م هه‌موو سه‌ر گه‌ردانیه‌ درێژه‌دا چ سودێكم هه‌بوو ؟ له‌م هه‌موو خۆحه‌شاردان و كه‌وتنه‌ ناوده‌ست و لێدان و هه‌ره‌شه‌ بینینه‌ ؟... تاكو له‌بۆچونى سیاسى هیچ ئومێدێكم نه‌بوو به‌لاَم له‌ هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ ناچاره‌ یاخى بێت له‌ شێوه‌ى چوارچێوه‌ى ژیان بێته‌ ده‌ره‌وه‌ . من به‌ ئه‌زمونى خۆم ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ نه‌ریتى سه‌ر زاره‌كى هێز ده‌به‌خشێت و به‌ خواستى ئه‌وان ده‌ژمێردرێت دۆزیمه‌ته‌وه‌ : دروستبوونى سه‌رهه‌ڵداوێك به‌واتاى له‌خۆباى بوونى مرۆڤه‌ . پێشوازیێكى گه‌وره‌ له‌حه‌مه‌دۆك كرا چونكه‌ له‌م په‌رتوكه‌دا چه‌مكى سونه‌تى سه‌رزاره‌كى بۆ خه‌ڵك نویىَ و زیندوو ده‌كراوه‌ .
پ/ ئێوه‌ قاره‌مانێكى رۆمانتان دروستكرد كه‌ هه‌زاران گوندنشیانى تورك له‌ خۆیان ده‌زانن و سوێند ده‌خۆن كه‌ ده‌یناسن یان له‌ باره‌ى گه‌لىَ شتیان بیستووه‌ . چه‌ند راستى و چه‌ند خه‌یاڵى تێدایه‌ ؟ ...
- من هیچ كات نه‌مخواستووه‌ ژیان لاَسایى بكه‌م . بوونى مرۆڤ بریتیه‌ له‌ داهێنان و كارى پایه‌دار ، هه‌ر چركه‌یه‌ك تێپه‌ر ده‌بێت له‌ ده‌شتى چكوارا یه‌ك دار زیاتر و هه‌زاران مارو مۆرى و چه‌ند پله‌ گه‌رمى زیادتر بوونى هه‌یه‌ من له‌ په‌رتوكه‌كانم ده‌مه‌وێت ئه‌م شته‌ پایه‌داره‌ چاكسازى بكه‌م . كاتێك زانایانى ئه‌مریكى چوونه‌ سه‌ر مانگ ، من سمینارێكم له‌ ئه‌ستانبۆل هه‌بوو . له‌ناو قسه‌ كانم ئاماژه‌م به‌م بابه‌ته‌ كرد و گوتم : (ببینن ! ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوینه‌ و ده‌توانین له‌ باره‌ى شتى زیادتر بنوسین...) من له‌و برِوایه‌دام كه‌ هزر،له‌ دایك بووى خۆرِاگریه‌ له‌مه‌وه‌ برِواده‌كرێت . نمونه‌یه‌كتان بۆدێنم : من ده‌مه‌وێت باغێكى دارى قه‌یسى تان بۆ شى بكه‌مه‌وه‌ باشه‌ ده‌بێت هه‌موو گه‌شه‌كردنى ئه‌م باغه‌ ببینم : چۆن یه‌كه‌م گوڵ ده‌پشكوێت چۆن رِۆژ به‌ر داره‌كان ده‌كه‌وێت ، ئاوى چۆنه‌ و ئه‌م دێهاتانه‌ى كارله‌م باغه‌ ده‌كه‌ن چۆن ژیان ده‌كه‌ن هتد ... من دژى ناتۆرالیسم و رئالیسمم من ده‌بێت خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م ، ده‌بێت ماوه‌یه‌ك له‌و راستى یه‌ ئاگاداربم تائه‌و شته‌ى دروستى ده‌كه‌م واتاێكى ته‌واى هه‌بێت لایه‌نه‌كانى بدۆزمه‌وه‌  . به‌برِواى من راستى و هزر له‌ شێوه‌ێكى زۆر پێچاوپێچ  به‌یه‌ك گرێدراون ، كارێزماكان خۆ به‌خۆ سنوردارن وبه‌هه‌مان شێوه‌ راستیش . ئایا كه‌سێك له‌ ژیانى كه‌سایه‌تى خۆى ده‌توانێت راستى و خه‌یاڵ له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌ ؟ ئێمه‌ ئه‌گه‌رمرۆڤ سه‌د له‌ سه‌د راسته‌قینه‌ یان سه‌دله‌سه‌د خه‌یاڵى له‌به‌رچاوبگرین ده‌توانین شتێك لێى بزانین , مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه‌ ژیان ده‌كات و ده‌خه‌وێت و نانده‌خوات به‌لاَم گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ئامادگى دروستكردنى خۆیه‌تى به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئه‌فسانه‌ ، چۆن ده‌توانیت هه‌تاچركه‌یه‌ك بیربكه‌یت كه‌ده‌توانرێت مرۆڤ له‌ئه‌فسانه‌كانى كه‌ دروستى ده‌كات دوورى بكه‌یت ؟ من هه‌وڵده‌ده‌م هه‌مان بیرۆكه‌ له‌به‌رهه‌مه‌كانم دیاربخه‌م ، نیشانبده‌م كه‌چۆن هه‌ر كۆمه‌لگایه‌ك ئه‌فسانه‌ى تایبه‌تى خۆى دروستده‌كات و هه‌ر تاكێك له‌ ده‌روونى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ . ئه‌مه‌یه‌ كارى نووسینم .
پ/ به‌لاَم چۆن ده‌توانرێت ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ نه‌ریتى سه‌ر زاره‌كى هه‌ڵده‌گرێت بێنینه‌ نێو نوسین ؟
من به‌ پڵه‌ى یه‌كه‌م مرۆڤێكم په‌روه‌رده‌ى فه‌رهه‌نگى سه‌رزاره‌كى . له‌م روه‌وه‌ هه‌ر قسه‌یه‌ك من بۆ دونیاێك ده‌بات راستى و خه‌یاڵى  هه‌ر قسه‌یه‌ك شێوه‌ێكه‌ ویه‌ك ئاست جۆرى نوسین له‌مه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌واوى بتوانى به‌م دوو لایه‌نه‌ یارى بكه‌یت ، قسه‌كردن موعجیزه‌یێكه‌ نه‌ریتى سه‌رزاره‌كى دروست كردووه‌ . هه‌زاران كه‌س هه‌یه‌ موڵكى هه‌مووانه‌و موڵكى كه‌سیش نییه‌ كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك ده‌توانیت سودى لێوه‌رگریت .من پردێكم له‌ نیوان سه‌رزارو نوسین ، كاتێك ده‌نوسم به‌شێوه‌ى سه‌ر زارى ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ به‌لاَم زمانى نوسینى من پێش هه‌ر شتێك زمانى تایبه‌تى منه‌ له‌ رابردوو كاتێك خوێنگه‌رمیم پێناسه‌ده‌كرد خوڵیاى قسه‌كردنبووم ئێستا كه‌نوسه‌رم ئاشقى زمانم .
پ/ كتێبه‌ كانى ئێوه‌ راستى وئه‌ندێشه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ هه‌مان كات رِۆمانى پرِ رِوداون  وهه‌م تراژیدى یۆنانى ...؟
چه‌رخى ئێمه‌ كه‌ تراژیدییه‌ . ئه‌مرۆ ده‌بینین تراژیدییه‌كان له‌ سه‌رێك كۆده‌بنه‌وه‌ . سروشت شوێنێكه‌ كه‌تراژیدى تێیدا گه‌مه‌ده‌كات . گوندى زێدى من پشت به‌زنجیره‌ چیاكانى تۆرۆس بوو له‌ به‌رامبه‌رى ده‌شت و رِووبارى درێژ بوون ده‌شتێكى گه‌وره‌ كه‌ تا ده‌ریاى مدیترانه‌ درێژبوو له‌ پشت شاخه‌كانى گوند هه‌زاران باز ژیانیان ده‌كرد له‌ ساڵى 1957 كه‌گه‌رِامه‌وه‌ گونده‌كه‌م  هه‌تا بازێكیش نه‌مابوو .
هۆكاره‌كه‌م پرسى  گوتیان هۆكاره‌كه‌ى تاعونى ئه‌سپ بوو نه‌مده‌توانى تێبگه‌م چ په‌یوه‌ندى له‌ نێوان تاعونى ئه‌سپ و بازه‌كان هه‌یه‌ . دیاربوو كه‌ ژماره‌ێكى زۆر ماده‌ى دژى چرك له‌ سه‌ر لاشه‌ى چارپێیه‌كانى مردوو رژابوو بازه‌كانیش كه‌ لاَشه‌كانیان ده‌خوارد ژه‌هراوى ده‌بوون به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌زاران په‌پوڵه‌و په‌سكێوى و مامزیش مردن ئه‌مرۆ هیچ شتێك نه‌ماوه‌ ، سروشت هه‌رگیز تراژیدییاێكى واخراپى به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌ و گه‌وره‌ترین تراژیدیاى شێتى مرۆڤ له‌خۆ نامۆبوونه‌. به‌لاَم به‌بۆچونى من تراژیدى چاره‌نوسێكى داسه‌پاو نییه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر تراژیدى زاڵبیت و ئه‌مه‌ كارێكه‌ كه‌ من ده‌مه‌وێت له‌ په‌رتوكه‌كانم ئه‌نجامى بده‌م . من نووسه‌رێكم كه‌ فێر ده‌بم و هێدى هێدى له‌سه‌ر پێنوس زاڵده‌بم و ده‌گه‌م به‌چوارچێوه‌ى تراژیدیاێكى نوىَ كه‌ كه‌ڵه‌پورى یۆنانى چاره‌نوس له‌گه‌ڵ تراژیدى هاوچه‌رخ وله‌خۆ نامۆبوون تێكه‌ل به‌یه‌كده‌كات .
پ/ له‌ دواین به‌رهه‌متان كه‌له‌ فه‌ره‌نسا به‌ ناونیشانى ( تومارا خاهى كۆشت ) وه‌رگێردراوه‌ (حسن) قه‌هره‌مانى گه‌نجى په‌رتوك خزمه‌كانى ناچارده‌كات  كه‌ بۆ پاراستنى شه‌ره‌فى خانه‌واده‌ دایكى خۆى بكوژێت ئایا ئه‌م په‌رتوكه‌ له‌ پیاهه‌ڵدانى تۆله‌ ساندنه‌وه‌یه‌ ؟
نه‌كیتابێكه‌ له‌ باره‌ى شكه‌نجه‌و ویژدان به‌ له‌ده‌ست دانى شكه‌نجه‌و ویژدان . هه‌موو جیهانى رۆژئاو له‌سه‌ر شكه‌نجه‌و ویژدان قسه‌ ده‌كه‌ن ، به‌لاَم زۆر له‌و بكوژانه‌ى كه‌ ئازادده‌گه‌رێن ئوتومبێل و ماڵو ژن و مناڵیان هه‌یه‌ . بكوژێكن كه‌ ده‌ست پێكى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م دروست ده‌كه‌ن و به‌ هزرێكى ئاسووده‌ ژیان ده‌كه‌ن . و هه‌موو شت له‌بیر ده‌كه‌ن  له‌كۆتایى په‌رتوك . حه‌سه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌ . چه‌ند تراكتۆرێكى هه‌یه‌ ، و ژیان به‌ خۆشى ده‌گوزه‌رێنىَ ?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Deyako (2008-08-14 18:44:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-14 18:47:04

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: یاشاركه‌مال

، و ژیان به‌ خۆشى ده‌گوزه‌رێنىَ و تاوانى خۆى له‌ یادكردوه‌ . نابێت هه‌ڵه‌ بكه‌ى حه‌سه‌ن وه‌كو هه‌موانه‌ ، وه‌ك ئێمه‌یه‌ . حه‌سه‌ن مرۆڤى ئه‌مرۆیى شوره‌یى له‌ ئه‌شكه‌نجه‌و ویژدانه‌ ئه‌و دایكى خۆى كوشتووه‌ ، ره‌گه‌زو هه‌موو شتى خۆى كوشتووه‌ واتا یادگاریه‌كانى خۆى كوشتووه‌ . له‌ ئه‌ده‌بیات وه‌ك هونه‌ر ، من ره‌ش بینانه‌ترین راستى به‌ ئاراسته‌ترین درۆ ده‌گۆرم  . ئه‌گه‌ر برِیاروابێت كه‌ به‌هه‌شتێك له‌ درۆ دروست بكه‌ین ، من جه‌هه‌نه‌مى راستى قه‌بوڵ ده‌كه‌م .
پ/ خه‌ریكبوونێكى هزرى له‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانى ئێوه‌دا ده‌خوڵێته‌وه‌ و ئه‌میش ئاماژه‌یه‌ له‌ ئاماده‌بوونى كۆتایى شارستانى هه‌زارساڵه‌ى كه‌گیانى خۆى له‌روداوى نوىَ بونه‌وه‌و پیشه‌سازى بوونى  درِندانه‌ له‌ده‌ست ده‌دات . چۆن ده‌توانرێت میراتى كه‌له‌پورو چوونه‌ ناو چه‌رخى نوىَ له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشت بكرێنه‌وه‌ ؟
به‌ لێدانى پردێك له‌نێوانیاندا . باشترین شیوه‌ى رِوانین بو ئاینده‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌بزانم له‌كوىَ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ . میلله‌تێك كه‌ یاده‌وه‌رى خۆى له‌ده‌ست بدات میلله‌تێكه‌ ده‌مرێت . مرۆڤیش سروشت ئاسا ، به‌ هه‌مان دید له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ ده‌دوێت . من مرۆڤى هه‌مان كۆبونه‌وه‌م . هه‌مان ناوچه‌ى ئه‌ده‌نه‌ بخه‌ینه‌ به‌رچاو . هه‌مان شوێن به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگاى مروڤایه‌تییه‌ . ناوچه‌ێكه‌ كه‌ روداوى بىَ كۆتایى مرۆڤایه‌تى تێیدا رویداوه‌ . مێژوو وه‌ك ئاوێك نیه‌ كه‌ له‌ سه‌ر مه‌رِمه‌رِ گوزه‌ربكات . ڵم له‌ دواى خۆى جىَ دێلێت . و مروڤ له‌م ڵمانه‌ دروست ده‌بێت . كه‌واته‌ مێژوو كاته‌ . و كات روێكه‌ كه‌ ڵمه‌كانى له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌ده‌بێت . كات ته‌نیا هه‌لاَتن و ئاوا بونى رۆژ نییه‌ به‌لكو نیشانه‌یه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى یاده‌كان ، ئه‌زمونه‌كان ، راستى و گۆرِانكاریه‌كان . كوتوپرِى چه‌رخى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیادتر بۆئه‌م تێگه‌یشتنه‌ى كات گرنگى نه‌ده‌ین .
پ/ به‌م شێوه‌یه‌، ئایا گه‌یشتنى تراكتۆره‌كان بۆ ده‌شتى (چكوارا) چینێكى تر له‌ڵیته‌ نى یه‌ ؟
بێگومان هه‌یه‌ . من ئێكۆلو ژیستم به‌لاَم چۆن ناوبژى وانم له‌ناكۆكى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نییه‌ ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ رِژێمێك ناكۆكم كه‌ مۆله‌تى وه‌هالادانێك له‌ قازانجى ته‌كنه‌لۆژیا ده‌دات ، جیاوازى به‌رهه‌م هێنانى مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنانى سروشتى له‌مه‌یه‌ كه‌ سروشت ناتوانێت نه‌مان بگرێت و نه‌شۆرِش بكات .... ته‌نیا یاخى بوونى سروشتى له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌مه‌بىَ و ئه‌مرۆى ئه‌مه‌ له‌زۆربه‌ى خاڵه‌كانى دونیا ده‌بینین من بێئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ره‌خنه‌م هه‌بێت بیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ئه‌مرِۆژانه‌ ته‌نیا ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانیت سروشت رزگاربكات . و پێویسته‌ له‌خزمه‌تى سروشت بێت .
پ/ له‌ كاتێكدا كه‌سایه‌تیه‌كانى به‌رهه‌مى ئێوه‌ له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كان  بونه‌وه‌رێكن كه‌ ره‌نج ده‌كێشن ، و یه‌كتر ده‌كوژن ، زاڵمن یا كوێیله‌ ، كه‌سایه‌تیێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌یى و شكۆدارى له‌هه‌موو به‌رهه‌مى ئێوه‌ بوونى هه‌یه‌ . مه‌به‌ستم سروشته‌ ؟
سالاَنێكى درێژ من كرێكارى زونگاو بووم . بۆ دروستكردنى زونگاو پێش رووبارێكیان گرتبوو ، و له‌به‌رامبه‌ریدا به‌نداوێكیان دروست كردبوو كه‌ كارێزه‌كانى ئاودان له‌وىَ سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت . كارێزه‌كه‌ى ئاو جۆگه‌له‌یێكى باریك بوو كه‌ له‌ تۆرۆس ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ . زۆر ئاوێكى روون و پاك بوو كه‌ ئه‌گه‌ر په‌رتوكێكت له‌نێو بكردبایه‌وه‌ ده‌تتوانى زۆر به‌ رونى بخوێنیته‌وه‌ . هه‌فته‌ى دووجار كارێزه‌كانم به‌سه‌رده‌كرده‌وه‌ . گوندیه‌كان ئیتر ده‌ستیان نه‌ده‌گه‌یشته‌ رووبارو و رووبار ڵماوى ببو . خه‌مێكى تاڵ بوو بۆ گوندیه‌كان ئه‌مه‌یه‌كه‌مین ده‌رسبوو له‌سروشتم وه‌رگرت . له‌هژده‌ساڵیدا ده‌مویست رۆمانێك له‌ سه‌ر هه‌مان رووبار بنووسم ، من له‌ بیرى هیچ روبارێكى تر نه‌بووم چونكه‌ بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو روباره‌كان یه‌كن . ئاوێكى زۆر له‌ سه‌ر چیاى تۆرۆس ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ و لقێكى زۆرى لىَ جیاده‌بووه‌وه‌ . و له‌ نێوان ده‌شتێكا ده‌رباز ده‌بوون به‌لاَم رووباره‌كان هیچیان وه‌كو ئه‌وه‌ى تر نه‌بوو . هه‌ریه‌ك كه‌سایه‌تیێكى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو . رِێژه‌ى ئاوه‌كه‌ ، رێگایه‌كه‌ى ، پێچو خواربونه‌وه‌كه‌ى ، داره‌كان و سێبه‌ره‌كانى ، ده‌نگى ، دانیشتوانى كه‌نارى ، خۆشیه‌كانى . له‌م كاته‌ بووكه‌ ئاسمانى پرِ ئه‌ستێره‌ ، له‌نێوان داره‌كان بیرم ده‌كرده‌وه‌ تا . به‌خاڵێكى سه‌ره‌كى گه‌یشتم : هه‌رگۆشه‌ێك له‌ سروشت گیانێكى هه‌یه‌ ، و ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ بینینى منى بۆ سروشت بۆ هه‌میشه‌ گۆرى . له‌م رووه‌وه‌یه‌ كه‌ سروشت له‌ هه‌موو رۆمانه‌ كانى من كه‌ سایه‌تیێكه‌ جیاواز و ته‌واو .
پ/  هه‌روه‌كوو ده‌لێى سروشت تاكه‌ سه‌ر چاوه‌ى شادیه‌ ... ؟
له‌وانه‌یه‌ ، مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت و ده‌مرێت. بۆ چى ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ خۆت به‌ ژیان گرێبده‌ى ؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ حه‌ماسه‌كانى گه‌وره‌ بخوێنینن وه‌ك : به‌رهه‌مى هۆمر ، هه‌زارو یه‌ك شه‌و هه‌تائه‌و كۆێر ئوَغلو هه‌موویان سه‌ره‌راى كوشتارو كۆمه‌ڵكوژى ، ئاوازى شادینه‌ . ئێمه‌ هه‌موو ده‌مرین ، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه‌ له‌سه‌ر زه‌وینه‌ . شادى رۆشنایى و خۆشبینى ئه‌گه‌ر بوونایه‌تى  هه‌مان هاورِێى شادى نه‌بوو ، چۆن مرۆڤ ده‌یتوانى له‌ به‌رامبه‌ر شه‌رِو خراپكارى و نه‌خۆشییه‌كى گشتگیر به‌رگرى بكات ؟ بوون شیعره‌ و ئاوازى عاشقانه‌ واته‌ ئه‌مه‌ ئاوازى عاشقانه‌ى من عه‌شقێكى توند به‌ مرۆڤ و سروشته‌ . مرۆڤ له‌ خۆیه‌وه‌ خراپكارو به‌دكارنابێت ره‌شبینى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى تر بۆ مرۆڤ دێت ، نه‌خۆشییه‌كى زۆر سامناكه‌ ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى بۆمن به‌سووده‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م شادى و باشكردنى جیهانه‌ .
پ/ هه‌موو په‌رتووكه‌كانى ئێوه‌ یا هه‌رنه‌بى ئه‌وانه‌ى وه‌رگێردراونه‌ته‌ سه‌رزوبانى فه‌ره‌نسى ، داستانه‌كانیان له‌ دونیایه‌كى بچوك  رووده‌دات ، كه‌ هه‌مان ده‌شتى (چكوارا) یه‌ . له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌ سێبه‌رى هێزى ئیلهامى حه‌ماسى ئێوه‌و هه‌روه‌ها زمانى شاعیرانه‌تان له‌م رووه‌وه‌ روخسارده‌گۆرێت و به‌ خۆشى جیهانیبوون به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت ؟
كاتێك گه‌نج بووم ده‌مگوت هیچ كه‌س نیه‌ كه‌ وروژاندن بۆى هه‌رگیزبێت ، مرۆڤ هه‌میشه‌ به‌ڵگه‌ بۆ وروژاندن ده‌دۆزێته‌وه‌ ، به‌ مه‌رجێك بتوانێت بچێته‌ناو چوارچێوه‌ى خه‌ڵكانێك ، واتا كاتێك ده‌توانیت قولاَیى سه‌رزه‌وى خه‌ڵكانێك و خه‌ڵكانێكى تر به‌رۆشنى ببینىَ ، كه‌ له‌قولاَیى خاكى خۆى كاریگه‌رى هه‌بێت ، شوێنه‌وارى كلاسیكى گه‌وره‌ى جیهان چواریانێكه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان تێیدا سه‌ردانى یه‌كترى ده‌كه‌ن . (سروانتس) دۆنكى شوتى نووسیوه‌ ،به‌لاَم چى دۆنكى شوته‌كانى له‌پێش دۆنكى شووتى ئه‌و بوونه‌ و له‌دواى هوملتى شكسپیر زۆربه‌ى ئه‌و هوملتانه‌ى خه‌ڵكانێك دروستیان كردووه‌ . و ئه‌مه‌یه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندى جیهانى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نیشان ده‌دات ، خودى من له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ركه‌وتنى جیهانى حه‌مه‌دۆك واقم ورما ، پێش ئه‌و بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌ نووسین به‌ توركى ناتوانێت كارێكى ته‌واو بێت ، ئایا هۆى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ چى بوو ؟
هۆیه‌كه‌ ئه‌مه‌ بوو له‌پشت سه‌رى حه‌مه‌دۆك ، دوَنسل مه‌مه‌د و یاخى لێهاتوو بوونى هه‌یه‌ ، وه‌ك كوێرغلو ، و چه‌رخه‌كانى سونه‌تى سه‌رزاره‌كى . هه‌موو هێزى حه‌ماسه‌ له‌مه‌یه‌ كه‌ بتوانیت خۆت له‌ شوێنى خه‌ڵكى تر دابنێى  و به‌ زمانى ئه‌وان قسه‌ بكه‌یت . هومر هیكتۆر نییه‌ ، به‌لاَم خۆى له‌ شوێنى هیكتۆر داده‌نىَ ئاشیلیش نییه‌ ، به‌لاَم وه‌ك ئاشیل ده‌دوێت وده‌گرێت ...
گۆڤاری خازر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-14 20:09:04

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: یاشاركه‌مال

Dast xosh hawre gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 11:24:40

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: یاشاركه‌مال

زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م كاك تۆلاس ئازیزن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net