.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چۆن ده‌توانرێت پیربوونی خانه‌کانی له‌ش بووه‌ستێنرێت؟
بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی زانستی نوێ‌دا توێژه‌ران پاش تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ توانییان پیربوونی کۆئهندامێكی ته‌واو بووه‌ستێنن. پیربوون به‌ته‌نها نابێته هۆکاری چرچکردنی پێست و که‌مکردنه‌وه‌ی توانییه‌کانی له‌ش، به‌ڵکو به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توانای گه‌شه‌کردن له‌ده‌ستده‌دات. به‌هۆی پیربوونه‌وه مرۆڤ ناتوانێت خۆی له پڕۆتینه زیانبه‌خشه‌کان ڕزگار بکات، که بههۆیهیانهوه له‌ش دووچاری ژه‌هراویبوون ده‌بێت و دواتر نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك ئه‌لزه‌هایمز، پارکینسۆن و نه‌خۆشییه‌کانی دیکه‌ی ده‌مارگیری سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران توانیویانه میکانیزمی پیربوونی کۆئه‌ندامێکی ته‌واو له‌کاربخه‌ن. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش توێژه‌ران سوودیان له مشکی تاقیگه وه‌رگرت. "Cong Zhang" و "Ana Maria Cuervo" له "New Yorker Yeshiva University" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Medicine"دا نووسیویانه، که جگه‌ری مشکه‌کان پاش له‌کارخستنی میکانیزمی پیربوون وه‌ك جگه‌ری مشکه گه‌نجه‌کان کاریانکردووه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر نیشانیانداوه، که ئاپوڕهبوونی مۆلیکوله‌کانی پڕۆتینه زیانبه‌خشه‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره له پیربوونی کۆئهندامهکاندا ده‌بینن. هاوکات چه‌ند بیردۆزه‌یه‌کی دیکه هه‌یه، که ئاماژه به هۆکار جینی ده‌دات: له جینی زینده‌وه‌ره‌کاندا پڕۆگرامی پیربوون پاشکه‌وتکراوه، که له‌ڕێگای ڕادیکاله سه‌ربه‌سته‌کانه‌وه گرنگترین توخمه جێبه‌جێکاره‌کان وێران ده‌بن یان به‌به‌رده‌وام بۆماوه‌ییه‌کانی ناووه‌کی خانه‌کان دووچاری کورتبوونه‌وه ده‌بنه‌وه.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشوودا "Ana Maria Cuervo" په‌یوه‌ندییه‌کی له‌نێوان پیری و به‌شێکی گرنگی خانه تایبه‌تمه‌نده‌کانی سیسته‌می ده‌ربازبووندا دۆزیبوویه‌وه. سیسته‌می ناوبراویش به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه و لهیهکههڵوهشاندنهوهی پڕۆتینی زیاده و زیانبه‌خش لێپرسراوه.
"Chaperone" به پڕۆتینێکی گرنگ داده‌نرێت و خۆی به پڕۆتینی دهربازکردنهوه ده‌نووسێنێت و ده‌بێته هانده‌رێكی زۆری "Lysosomen".
به‌چوونه ته‌مه‌نی پیرییه‌وه ژماره‌ی گهیهندهرهکان، ئه‌وانه‌ی به‌هۆیه‌وه "Chaperone" خۆیان به "Lysosomen" ده‌نووسێن، ڕوو له که‌مبوون ده‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگا له‌به‌رده‌م فڕێدانی پڕۆتینی زیانبه‌خشدا داده‌خرێت. تاکو ئێستا نازانرێت، ئه‌وه بۆ هۆکاری پیربوون یان هۆکارێکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌به‌ر نادیاری هۆکار "Cong Zhang" و "Ana Maria Cuervo" به‌به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی گه‌ڕانن به‌دوای کردنه‌وه‌ی ڕێگای فڕێدانی پڕۆتینی زیانبه‌خش.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا هه‌ردوو توێژه‌ری ناوبراو بۆماوه‌یی مشکه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕی، که ژماره‌ی گه‌یه‌نده‌ره‌کانی "Lysosomen" به‌یارمه‌تی ماده‌یه‌کی چالاك کاریگه‌ری کرایه سه‌ری، دواتر مشکه‌کان له‌گه‌ڵ به‌شداربووه کۆنترۆڵه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌راوردیان پێکرا.
ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخست، که ئه‌و مشکانه‌ی گۆڕانکاریان له‌سه‌ر کرابوو، به‌درێژایی ژیانیان گهیهندری به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌قامگیریان هه‌بووه، هه‌روه‌ها جگه‌ریان له‌ته‌مه‌نی پیریدا هه‌روه‌ك ئاژه‌ڵه گه‌نجه‌کان کاریکردووه. توێژه‌ران سه‌رپشکی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که گۆڕانکاری بهدیکراو ناتوانرێت ته‌نها بۆ گۆڕینی یه‌ك مۆلیکۆل بگه‌ڕێندرێته‌وه. توێژه‌ران باوه‌ڕیان زیاتره، که به‌تاڵبوونه‌وه و ڕێخکستن و ده‌ربازبوون له پڕۆتینه زیانبه‌خشه‌کان ده‌کرێت له‌پشت گه‌نجبوونه‌وه‌ی جگه‌ری مشکه پیره‌کانه‌وه بووبێت.
له لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت بزانن، ئایا باشکردنی ده‌ربازبوون له پیسی ده‌توانێت ببێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشکردن به ئه‌لزه‌هایمز و پارکینسۆن. مرۆڤ تووشبوونی به‌و دوو نه‌خۆشییه بڕێکی یه‌کجار زۆر له پڕۆتینی هه‌رسنه‌کراو له خانه‌کانی و چوارده‌وه‌ری خانه‌کانیدا کۆ ده‌بێته‌وه.
ده‌ستکه‌وتنی ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤ بۆ خزمه‌تی مرۆڤ چه‌ند ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی پێویسته. مرۆڤ به ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کاریگه‌ری بکاته سه‌ر کۆتایی کرۆمۆسۆمه‌کانی، که کورتبوونه‌وه‌یان ده‌بێته هۆکاری خێراییکردنی پڕۆسه‌ی پیربوون.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش تۆلاس گیان سه‌رکه‌وتوو بیت زانیارێکی گڕنگه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






daste tosh xosh chnar gean hewadarm sude habe bo hamwwan zor supas bo paeamakat
katt shad
له‌سه‌ر هێڵ نییه