.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئەگێڕنەوە پاشایەک داوا لە هەر سێ وەزیرەکەی دەکات کە کیسێک وەربگرن و بچنە بێستانێکەوە هەرچی بەروبوم هەیە کۆی بکەنەوە بێ ئەوەی داوای یارمەتی لە کەس بکەن و بیخەنە ئەستۆی کەسی ترەوە، هەرچەنە وەزیرەکان بەم داوایە سەریان سوڕما بەڵام داواکەیان جێ بە جێ کرد و چونە بێستانەکەوە بۆ کۆکردنەوەی بەرووبومەکان بۆ پاشا.... وەزیری یەکەم : سوور بوو لەسەر ئەوەی کام بەرووبوومەی باش و بەکەڵکە بۆ پاشای کۆ بکاتەوە تا ڕازی بکات.
بەڵام وەزیری دووەم : قەناعەتی وابوو کە پاشا هیچ بەرووبومێکی ناوێ و پێویستی پێ نیە وە میوە و بەروو بوومەکان ناپشکنێ، بۆیە هەستا بە کۆکردنەوەی بەرووبوومەکان بە کەمتەر خەمی و تەمەڵی، بێ ئەوەی باش و خراپ لەیەک جیا بکاتەوە کیسەکەی پڕ کرد تا جێگەی هەبوو.
وەزیری سێهەم : پیی وابوو پاشا گرنگی نادات بەوەی لەناو کیسەکەدایە بۆیە پڕی کرد لە گژوگیا و گەڵای دارەکان.
بۆ ڕۆژی دواتر پاشا فەرمانی کرد کە وەزیرەکان لەگەڵ کیسەکانیان کە کۆیان کردوەتەوە بێنە لای پادشا، کاتێ هاتنە لای فەرمانی کرد بە سەربازەکان کە هەروەزیرە بە کیسەکانیانەوە لە شوێنێک زیندانی بکرێن بۆ ماوەی سێ مانگ بە جۆرێک دوور بن که س نایان گاتێ و خواردن و خواردنەوەیان لێ قەدەغە بکرێ بێجگە لەو کیسەی کە پێیانە...!! وەزیری یەکەم ئەو بەرووبوومە باشەی کە کۆی کردبوەوە بە درێژایی سێ مانگەکە خواردی.
وە وەزیری دووەم : بە درێژایی سێ مانگەکە ژیانێکی تەنگ و ناخۆشی هەبوو تەنها ئەو بەروو بوومەی دەخوارد کە باش بوو چونکە ئەو هەموو ئەوەی کۆی کردبوەوە باش نەبوو.
بەڵام وەزیری سێهەم : پێش ئەوەی مانگی یەکەم تەواو بێت لە برسا گیانی دەرچوو.
کەواتە بەو شێوەیە پرسیار لە خۆت بکە تۆ لە کام جۆرەیانی ؟ تۆ ئێستە لە بێستانی دونیادای هەموو ئازادیەکت هەیە کە کرداری باش یان کرداری خراپ کۆ بکەیتەوە ، بەڵام بەیانی و لەکاتێکدا پادشای پادشاکان پاک و بێگەردی بۆ ئەو ئەگەر فەرمانت پێ بکات لە گۆڕەکەتدا بنێژرێیت لەو شوێنە تەسک و تاریکەدا بە تەنهای... تەسەور ئەکەی بێجگە لە کردارە باشەکانت چی هەیە سوودت پێ بگەیەنێت کە لە ژیانی دونیاتدا کۆت کردوەتەوە؟
کێ دەبێت لەگەڵت ڕۆژی دوایی کردارە باشەکان یان خراپەکانت ؟
با لەگەڵ خۆمان هەڵوێستەیەک بکەین و بڕیار بدەین بەیانی چی دەکەین لە گۆڕەکانمان دا؟
خوایە گیان ئەوەی لە دونیا و قیامەت باشە پێمان ببەخشە و لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە ، لەگەڵ چاکەکاراندا بمانخەرە بەهەشتە فراوانەکەتەوە یا عزیز و یا غفار بە بێ لێپرسینەوە یان سزای پێش وەخت .... امین یا رب العالمین.
لهسهر هێڵ نییه







ئهو دهستانت خۆش بێت برای بهرێزم کاکه باخهوان گیان ههر بژی بهقوربان تهمهن درێژ بیت
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم سهرکهوتووبیت هاوڕێی ئهزیزم .

لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet kak baxawan cherokakat zor basuda sarkautubet
لهسهر هێڵ نییه






baxawan gean dastakant xosh bo aw cheroka geane mn
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاستانهکهم هاوڕێیان بۆ پهیامه جوانهکانتان....به هیوای سوود وهرگرتن.....
لهسهر هێڵ نییه

dast xosh bo am cheroka pr manya har sar kawtwbet......
لهسهر هێڵ نییه






سوپاس کاکه هێمن گیان...به خێرهاتی بۆ یانه جوانهکهمان....
لهسهر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
سەرکەوتو بیت.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه






سوپاستهکهم گیانهکهم.....
لهسهر هێڵ نییه