❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌مکی ئازادی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-17 19:00:30

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

چه‌مکی ئازادی

چه‌مکی ئازادی

‌نووسینی: سڤێن ئێریک لیدمن

وه‌رگێرانی له‌ فارسی‌یه‌وه‌ بۆ کوردی: موقه‌دده‌م خوسره‌وی

زۆر وشه‌ هه‌ن که‌ به‌ یه‌کجاری له‌ بێخی زمان ده‌رهاوێژراون‌و وه‌ک به‌ردی چه‌خماخ داتراشراون. ئه‌وڕۆ زمان هه‌روا پڕه له‌‌و جۆره‌ وشانه‌و به‌رده‌وام دوپات ده‌کرێنه‌وه‌. وشه‌ی ئازادی یه‌کێکه‌ له‌و جوره‌ وشانه‌.

له‌ زمانه‌کانی ئاڵمانی کۆن وشه‌ی ئازادی به‌  Vri پێناسه‌ کراوه‌. ئه‌م وشه‌یه‌ ئێستاش له‌ گه‌ڵ بێ له‌ زمانه‌کانی ئیسکه‌ندینایا و ئینگلیس هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌. ئازاد به‌ که‌سێ ده‌وترێ کویله‌‌و نه‌وکه‌ر نه‌بێ‌و به‌بێ کوت‌و به‌ند له‌ ئازادی دا بژێ. بۆ مرۆڤی ئازاد هێشتا له‌ بڕێک له‌ زمانه‌کانی ئاڵمانی له‌ وشه‌ی وه‌ک frälsa که‌ واتای ڕزگاری ده‌دا، که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.

له‌ سه‌رده‌مه‌ کۆنه‌کاندا باوبووه‌ که‌ مرۆڤ بۆ پارێزگاری کردن له‌ ئازادی ده‌بوایه‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵگای ئارام ژیابا. واته‌ له‌ نێو خه‌ڵکانێکدا ده‌ژیان که‌ ئه‌وانیش وه‌ک پێویست خوازیاری هێمنی‌و ئارامی بوون. وشه‌ی " هاورێ" یش له‌ زمانی ئه‌ڵمانیدا له‌ وشه‌ی ئازادییه‌وه‌ نزدیکه‌، واته‌ به‌ که‌سانێک ده‌وترێ که‌ به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش داکۆکی له‌ ئازادی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دۆستایه‌تی دابێ، به‌ نه‌ناسراو  ترسێنه‌ر   له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ‌و له‌وانه‌یه‌ نیازی کۆیله‌کردنی هه‌بێ.

تێگه‌یشتنی ئازادی له‌ کۆمه‌ڵگای ئاڵمانی له‌ ئاستێکی به‌رزو تایبه‌ت دایه‌. به‌ڵام له فه‌رهه‌نگه‌کانی تریش، بۆ وێنه‌ فه‌رهه‌نگی ڕۆم و یونان، خوێندنه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ بۆ ئازادی کراوه‌. به‌لای یونانیه‌کانیه‌وه‌ ئازادی eleutherbal به‌رده‌وام پێوه‌ند به‌ ده‌سه‌ڵاتی شارو پۆلیسه‌وه‌ هه‌بووه‌ که‌ تاک تێدا ده‌ژیا. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری شار رۆخابا، دانیشتوانی شار ئه‌وانیان ده‌کرده‌ کۆیله‌ی خۆیان.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێنجه‌م ‌و به‌ر له‌ زایین درۆشمی سه‌ره‌کی یونان له‌ شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ ئێران درۆشمی" ئازادی" بوو.

ئازادی وه‌ک واتای سه‌ره‌تایی خۆی له‌ پاش هه‌زران ساڵ هه‌روا به‌ شینه‌یی خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

گه‌ر وڵاتێک بکه‌وێته‌ به‌ر هێرشی بێگانه‌‌و ده‌سه‌ڵات بسپێردرێ به‌ ده‌وڵه‌تێکی ده‌ست نیشانکراو‌ جۆرێک له‌ نه‌بوونی ئازادی دێته‌کایه‌وه‌ که‌ هه‌موو خه‌ڵک به‌ جارێک تێدا ڕه‌نج ده‌کێشن.

مرۆڤ ده‌کرێ به‌ کویله‌‌و، وه‌ک ئامرازێکی بێ ئێراده‌‌و یان وه‌ک دیلێک که‌ ئیزنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی پێ نه‌درێت، له‌ چوارگۆشه‌یه‌ی گرتووخانه‌دا، مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ دا ده‌کرێ‌و له‌و ئازادیه‌یی که‌ شیاوی ژیانی مرۆڤه‌ بێ به‌ش ده‌کرێ.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ چه‌ند شێوه‌ی تر که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه‌.

بۆ وێنه‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی بیرکردنه‌وه‌ی ناخی مرۆڤ که‌ هیچ هێزێک ناتوانێ به‌ سه‌ریدا زاڵ بێت.

ئازادی خاوه‌نی گه‌وهه‌رێکه‌ که‌، له‌ چه‌رخی نوێگه‌ری‌و سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی‌دا به‌رده‌وام گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه. به‌ کورتی ئازادی بابه‌تێکه‌ که‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌ک بوونی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌ فه‌یله‌سووفانه‌وه‌ بگره‌ تاکوو وته‌بێژ‌، ده‌رونناس ‌و زینده‌وه‌رناسان، به‌ قۆڵایی باسیان لێوه‌ کردووه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م وته‌ به‌جێ‌و ته‌کنیکیانه‌، ئێستاش باس‌و ڕاوێژی ئازادی هه‌روا له‌ ئارادایه‌.

له‌ هه‌موو جێگایه‌ک قسه‌ له‌ ئازادی ده‌کرێ، له‌ کاتی کارو پشوودان‌و ئاگاداری‌و ته‌بلیقاتیشدا.

مه‌سه‌ڵه‌ی ئازادی ئه‌وه‌نده‌ له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌کاندا باسی لێوه‌ کراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌و جێگایانه‌ش که‌ به‌ ده‌گمه‌ن که‌ڵکیان له‌ ئازادی وه‌رگرتووه‌، یان ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ له‌ ئازادی بێ به‌ش کراون، باسی ئازادی به‌ لاوه‌ شتێکی ئاسایی‌یه‌.

یه‌ک‌گرتوویی ئازادی له‌ گه‌ڵ لایه‌نی نیگه‌تیڤانه‌ی ژیان هاسان نیه‌.

ئه‌شق ده‌توانێ ئازادی بێ، به‌ڵام نفره‌تی ئازادی هیچ واتایه‌ك به‌ ژیان نابه‌خشێ.

له‌ ترس‌و بێزاریدا ئازادی بوونی نیه‌، ئازادی‌و په‌ریشانی یه‌کێکه‌ له‌ سوونه‌ته‌ گرینگه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئیگزستیاسیالیستی، به‌ڵام له‌وێدا ئازادی ده‌بێته‌ هۆی په‌ریشانی‌و له‌و په‌ریشانیه‌دا، ره‌وانی ئازادی نایه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵکۆ هه‌ر به‌ ته‌نیا هه‌وڵی رزگاری له‌ په‌رێشانی که‌شه‌وه‌ ده‌ستێنێ. به‌ڵام ئه‌و ئازادیه‌یی که‌ له‌ به‌رانبه‌ری مه‌رگ‌ دا ڕاوه‌ستاوه‌، زۆرتر باسی لێوه‌ ده‌که‌ین‌و هه‌زران ساڵه‌ له‌ سه‌ری ده‌دوێن چۆنه‌؟

که‌ سێك خاوه‌نی ئه‌و ئازادیه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر مه‌رگ‌ ده‌ست د‌‌داته‌ خۆکوژی.

ئه‌و که‌سه‌ تا ئه‌و په‌ڕی ڕزگاری درێژه‌ به‌ ژیان ده‌داو له‌ راستی‌دا له‌ ئاست ئه‌سته‌مترین پێویستی‌دا کۆڵ نادات.

باس‌کردن له‌ سه‌ر ئازادی نه‌ته‌وه‌ یان خه‌ڵک شتێکی زۆر باوه‌، به‌ڵام به‌ ده‌کمه‌ن باس له‌ ئازادی کۆمه‌ڵه‌ بچووکه‌کان ده‌کرێ.

ئه‌مه‌ فه‌رمانێکی سه‌یره‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئازادی کۆمه‌ڵه‌کان یه‌کێکه‌ له‌ سه‌ره‌کیترین ئازادییه‌ سیاسیه‌کان.

پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی ئازاد، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی مه‌زنتری هه‌یه‌. به‌‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ ئێمه‌ ده‌توانین باس له‌ جۆره‌ هۆکارێکی به‌ کۆمه‌ڵ بکه‌ین واته‌ کۆمپانیای ئابووری ئازاد.

کۆمپانیایی ئابۆری ئازاد لهه جۆره‌ مرۆڤێک ده‌چێ که‌ ئاستێکی به‌رزتردا خۆی بنوێنی. بۆ وێنه‌ ده‌وترێ کۆمپانیایی تریلسۆن کاری هاوبه‌شی ئه‌و که‌سانه‌ نیه. وا ده‌بێ وابێ؟

ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌ که‌ دواتر تیشک ده‌خه‌ینه‌ سه‌ری.

ئازادی به‌بێ ئه‌وه‌ی باسێک بێ له‌ سه‌ر سیاسه‌ت یان ژیانی تایبه‌ت، ئابووری ‌و یان ئه‌ویکه‌ هیچ پرسیارێکی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فی له‌ ئارادابێ،خاوه‌ن چه‌مکێکی بنه‌ڕه‌تیه‌‌و وه‌ک هه‌ر چه‌مک‌و ئه‌ساسێکی تر مه‌نازه‌ئاتێکی هه‌میشه‌یی‌یه‌. به‌ شێوه‌یه‌کی تر ئازادی مه‌سه‌ڵه‌ی خه‌باتی ده‌سه‌‌ڵاته‌ که‌ به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌. واته‌ ده‌سه‌‌ڵاتداره‌کان‌و ئه‌و باند‌و تاقمانه‌ی که‌ توانایی په‌راکتیزه‌یان هه‌یه‌. ئه‌وان مۆرکی خۆیان ده‌ده‌ن له‌و شتانه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ ژیان‌، له‌ کۆمه‌ڵ‌و جیهان‌دا وه‌ک خواست‌و ئیمکان هه‌ستی پێ ده‌که‌ین.

ڕێژه‌ی ده‌رک‌و تێگه‌یشتن له‌ بوارێک‌دا له‌ گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ئازادی ئه‌وه‌نده‌ به‌روارد نه‌کراوه‌.

ئازادی به‌و جۆره‌ی که‌ له‌م دوایانه‌دا باسی لیوه‌کراوه‌، جۆرێکه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌ سه‌ر بنه‌مای منازه‌عه‌.

ئازادی به‌ درێژای مێژوو ئاڵۆگۆڕی زۆری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیووه‌. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ریه‌ک له‌و ئالۆگۆڕانه‌ نه‌ک هه‌ر به‌ ته‌نیا ئاوێنه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ڵکۆ دوپاتبوونه‌وه‌ی جۆرێکه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانی که‌ هێشتا به‌ کۆتایی نه‌گه‌یشتووه‌.

یه‌کێک له‌و منازه‌عاتانه‌ی که‌ به‌ تێپه‌ڕینی رۆژگار ئاڵۆگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه‌‌و له‌ گه‌رمه‌ی قسه‌‌وباسه‌کاندا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌، دژایه‌تی نێوان ئازادی نیگه‌تیڤ‌و ئازادی پۆزه‌تیڤه‌.

هه‌وه‌ڵین که‌سێک که‌ بۆ یه‌که‌م جار باسی له‌ ئازادی نیگه‌تیڤ‌ کرد" جرمی بنیتام" فه‌یله‌سۆفی ئینگلیس بوو. ناوبراو نزیک به‌ دوو سه‌د ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند که‌ ئازادی واتای نه‌بوونی شتێکه‌، واته‌ نه‌بوونی هیچ جۆره‌ داسه‌پانێک. که‌واته‌ ئازادی به‌و جۆره‌ ده‌بێته‌ نیگه‌تیڤ. ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی پۆزه‌تیڤ بۆ یه‌که‌م جار له‌ لایه‌ن که‌سێکی دیکه‌ی ئینگلیسی‌یه‌وه‌ به‌ ناوی "تۆماس هێلگرین‌"وه‌ پێناسه‌کرا.

گرێن ئه‌و کات تاراده‌یه‌ک نه‌ناسراو بوو به‌ڵام له‌ کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه‌و تاکوو سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی بوو به‌ یه‌کێک له‌ به‌ناوبانگترین بیرمه‌ندانی لیبراڵ. ناوبراو ئێستاش سه‌رنج‌و زه‌وقی خه‌ڵک له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا له‌ ئینگلستان له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دایه‌.

ئه‌و ساڵی 1881 له‌ لێدوانێک‌دا گووتی:

" ئازادی هه‌ر به‌ ته‌نیا ناتوانێ ئازادی زۆره‌ملی یان به‌ربه‌ست بێ" به‌ڵکۆ ئازادی هێزێکه‌ توانایی هه‌ڵسۆراندن‌و که‌ڵک‌ وه‌رگرتنی هه‌یه‌ له‌وه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌ بایه‌خی جێ به‌ جێ کردنی هه‌یه‌.

تا ئێره‌ به‌رته‌ری نێوان دوو جۆر له‌ تێگه‌یشتن له‌ سه‌ر ئازادی به‌ روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ به‌ڵام گه‌ر به‌ وردبینیه‌وه‌ سه‌یری مه‌سه‌ڵه‌که‌ بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ زۆر شتی دیکه‌ به‌ هه‌شاردراوی ماونه‌ته‌وه‌. تا ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ دێنێته‌ گۆڕی که‌ ئایا ئه‌م جۆره‌ به‌رته‌ریه‌ شتێکمان لا ئاشکرا ده‌کا یان به‌لارێماندا ده‌بات؟



سه‌رچاوه‌:

سبکی فکر، سنگینی واقیعت
روانگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-17 19:27:02

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: چه‌مکی ئازادی

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم کاکه
‌ دیاکۆ گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-26 14:55:52

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: چه‌مکی ئازادی

زۆر سوپاس كاك حوسێن ئازیزن ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-26 17:44:54

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: چه‌مکی ئازادی

دەست خۆش dyako هاوڕێی ئەزیزم بۆ ئەم بابەتە ..
ژیانێکی ئاسودەو کامەران بۆ تۆی خۆشەویست...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-01 20:46:41

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: چه‌مکی ئازادی

زۆر سوپاست ئه‌كه‌م تۆش سه‌ركه‌وتووبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-04 16:53:30

jihan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-19
دواترین سه‌ردان: 2008-10-23
په‌یامه‌كان: 191

Re: چه‌مکی ئازادی

هةميشة ئازاد بن دياكؤ....

Kurdzhin
when wealth is lost nothing is lost when health is lost something is lost but when character is lost everything is lost

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net