.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












مــۆبــایـــلە نامە
نووسینی: سەباح مەجید
*چای
خۆشڕوو، دوێنێ لەو کافیتریایەی کە بۆیەکەمجار پێمگوتی((خۆشمدەوێی)) بە خەمگینی چایەکی تاڵم بێ تۆ خواردەوە.
*کاتژمێر
ئااای کچەکە دوێنێ چەند گریام کە لە سەفەرەکەمدا گەڕامەوە و بیرم چوو کاتژمێرێکی جوانت بەدیاری بۆ بهێنم! ئاخر چەندجار پێتگوتم(( لەبیرت نەچێت ها، کاتژمێرێکی وەک خۆم جوانم بۆ بهێنی)).
*شەکر
دەمشەکر، گەر دەمزانی لە پەخشانێکا لێوە تەنکەکانت بە شەکر بچووێنم و لێوەکانت لە دادگا سکاڵام لەسەر دەنووسن! هەرگیز پێنووسم بەدەستەوە نەدەگرت.
*مۆبایل
دڵجوان، دوای هەر ژوانێکی پرتەقاڵی ناو چیمەنستانی سەوزی مۆبایل، هەزارەها نزای خێر بۆ گراهەم بێلی داهێنەری تەلەفۆن دەکەم.
*پەرداخ
خانمی من، سبەی وەرە با بۆ یەکەمجار لێوە تامەزرۆیەکانم بنێم بە پەرداخی لێوە تەنکەکانتەوە.
*کتێب
ژیلیا، دوای دە ساڵ لە چوونە نێو قەفەسی زێڕین، کتێبێکم لەسەر تۆ نووسی لە کاتێکدا سەد دەر سەد دەزانم کە تا دەمریت نایخوێنیتەوە!
*وێنە
کە نیوەی شەو ئێس.smsەکەت بۆ ناردم و هەواڵی شووکردنت پێدام، من بەسەر وێنەکەتا دەگریام ئەی یار.
*دەرەوەی بازنە
ئەمشەو تا سپێدە زەنگم بۆ لێدایت.. نەمزانی کە بۆ هەمیشە رۆیشتووی.. کچە دەنگخۆشەکە هەر دەیگوت ((لە دەرەوەی بازنەی ژیانە)).
*دەست
کچێ کەژێ، کاتێک بۆ یەکەمجار دەستم بۆ دەستە شووشەییەکانت برد وامدەزانی دەست بۆ بەهەشت دەبەم.
*ئاوازێکی تایبەت
لەکاتی زەنگهاتندا ئاوازێکی تایبەتم بۆت داناوە.. هەر کاتێک گوێم لە ئاوازە تایبەتەکەت دەبێت دڵم رادەچڵەکێ و هەموو ئەو قسانەی کە دامنابوو پێتیان بڵێم لەبیرم دەچنەوە!
*دوا ژوان
لە دوا ژوانا کە لە وەرزی پاییز و لە باخچەی گلکەندبوو.. دەستماڵێکی شینت پێدام و رۆیشتی، ئێستا کە چوار مناڵیشت هەن، کەچی من هەموو رۆژانێکی پاییز دەچمەوە گلکەند و لەگەڵ درەختەکانا پێکەوە بۆ دووریت دەگرین.
*خاڵ
دوانزە ساڵە وێڕای هەموو ناسۆری و مەینەتییەکانی نیشتمانە سووتماکەکەم، کەچی ئەو خاڵە رەشەی دراوسێی چاوە مەستەکانی تۆم هێشتا بیر نەچۆتەوە.
*گلەیی
گلێنە،گلەیی مەکە.. ئاخر چیت بۆ بنووسم؟باوەڕ بکە هەرچی شیعر و چیرۆک و رۆمانی دونیا هەیە ناگەن بە پەنجەیەکی ناسکی تۆ ئەی یار.
*پاڕک
دوێنێ چووم بۆ پاڕک و تێر..تێر لەژێر ئەو دارسنەوبەرە گریام کە پارساڵ بەترس و لەرزەوە ماچم کردی!
*دووری
کچە چاوسەوزەکە،پیربووین و یەکتریمان ماچ نەکرد!
*سویسرا
هۆۆ شەکرە براکەم، ئێستاش نازانم شووکردنی چ چەپکەکچێک بوو تۆی بە سویسرا و غەریبی سپارد؟!
*هاوڕێیان
هاوڕێیە هەنگوینەکانم، باوەڕ بکەن من تەنها لە حزووری ئێوەدا پڕ بەدڵ پێدەکەنم.
*فرمێسک
کچێ فرمێسک خانم، ئەی کچە تاقانە شیرینەکەم..خودایە چەند خۆشبەختم دەکەی کە لە باوەشما خەوت لێدەکەوێت!
*بەهار
بەهارخانم، پاییزی ئیرەیی چەند غەریبانە هەڵماندەوەرێنێ!
*خەون
کچەکە دوانزە ساڵە هەموو شەوێک بە خەیاڵی تۆوە سەردەکەمە سەر سەرین، کەچی تا ئێستا میوانی تاکە خەونێکم نەبوویت.
*لاوین
لاوین، ئێستاش کە جار جارە بەڕێکەوت دەتبینم دڵم چەشنی شۆڕەبی نێو باوەشی ئاو هەڵدەلەرزێت.
*چاوەڕوانی
گوڵڕوو، لە خۆرئاوابوونێکدا رۆیشتی و گوتت ((هەرگیز بەرەو ئەو دەروازانە مەڕۆ کە لەسەریان نووسراوە چاوەڕوانی)).
*ترس
قشتەگیان، زۆر دەترسم لەو رۆژگارەی کە بتبینم دڵشـــــکاوی..
کۆرپەیەکت لەئامێز بێ و خەمناک و چاوفرمێسکاوی..
*زەردەخەنەی هەنار
ژالیا، زەردەخەنەی تۆ و هەنار چەندە لەیەکتری دەچن خودایە!
*ئەگەرێک
کچە چاوسەوزەکە، ئەگەر باوکت رازی بێت تەنها یەک خولەک بەئازادی لەگەڵ تۆدا قسەبکەم،ئەوە رازیم لەسەر سایلۆیە بەرزەکەی مەخموور فڕێمبداتە خوارەوە!
*ساڵی 2006
نازەنینی من، لە جەژنی سەری ساڵی نوێدا، لە حەژمەتی کۆچی ناوادەی تۆدا، لە مۆمەکانی دەوروپشتم غەریبتر دەگریام.
*مەخموور
مەخموور، ئەی فیردەوسی ئەندێشەم..پازدە ساڵە دەمەوێ بێمە لات، تاکو یادگارییەکانی مناڵیی خۆمت لێوەربگرمەوە!
*سواڵکەر
دوێنێ کچە سواڵکەرێکی نەشمیل سواڵی لێکردم و بەبێ یەکودوو دڵمم پێبەخشی.
*نەجلا
نەجلاخانم، زۆر غەریبی لێوەکانت دەکەم..ئەو لێوانەی تەنانەت لە رۆحی منیش تەنکترن.
*730
بەهار، کە زانیم تۆ لەوێ دەنگت بە 730 داوە..من لێرە نەک هەر پەنجەیەک،بەڵکو هەردوو دەستم لە مۆری هەڵبژاردن هەڵێنا.
*نوکە
کچێ من لەگەڵ هەر نوکەیەکتا گەزێک باڵا دەکەم ئەی یار.
*دەریا
دەریا، مەڕۆ با وەک رووبار بڕژێمە ناوتەوە.
*پەپوولە
پەپوولەگیان، درەنگە درەنگ وەرە نێو گوڵستانی دڵم.
*گۆشەوارە
گۆنا،خۆزگە گۆشەوارەی گوێچکە وردیلەکانت بوومایە..ئاخۆ ئەوسا رۆژانە چەند جار ماچم دەکردی؟!
*ئەوین
ئەوین گەر تۆ نەبووایت ئێمە چۆن دەمانتوانی مەنزڵگای نێرگز و قوتابخانەی زەیتوون بدۆزینەوە.. چۆن دەمانتوانی قاوە بۆ بەختی هەرمێ بگرینەوە و هێشوە تەرێی شکۆداری بڕنین؟!
*ئیکسیر
شیرین، چێ تۆ ئیکسیرێکی چەند جوانی کە سەرجەم مسەکانی مەینەتی من دەکەیت بە ئاڵتوونی ئاسوودەیی!
*ئاڵا
ئاڵاخاتوون، چەندە تامەزرۆم..
گۆنا ئاڵەکەت
باسکە سپییەکەت
زوڵفە کاڵەکەت
چاوە سەوزەکەت
بکەم بە ئاڵای نیشتمانە جوانەکەم!
*سپێدە
کچێ حەیرانت بم، ئەو سپێدەیەی کە تۆ کەنارییەکانی نیشتمانت بەجێهێشت، هەولێر چاوەکانی پڕاوپڕبوو لە ئەسرین و منیش لێوانلێوبووم لە گریان.
*سەفەر
نازەکە، کە تۆ بە قامەتی ماڵئاوایی.. بە دەفێکی غەریبەوە رێگەی دابڕانت گرتەبەر، من ئەژنۆم شکا ئەژنۆ.
*جەژن
کچێ سێوەخان،بەم جەژنە بێ تۆ چەندە لە سێوێکی دڵگوشراو دەچم ئەی یار!
*سێوە شەرمنەکان
تەنکە، ئەو ئێوارەیەی دەستەکانی مەرگت گرت بۆنی سێوە شەرمنەکانی بەهەشتت لێدەهات
*سبەی
سبەی وەرە لەنێو باخچە سەوزەکانا پەپوولەی بزە هەڵبفڕێنین.
*رووباری خەم
کچێ رووبار، لەتاو دووریت رووبارێک خەمم لەبەر دەڕوات.
*کەی دێی؟
لۆنا، کەی دێی؟ تاکو رۆحم لە رۆحت گرێ بدەم.
*تاڤگە
چێ دوانزە بەهارە چاوەڕێم بێی لەژێر تاڤگەی پرچت خەمەکانم بشۆمەوە.
*هەریاد
هەریاد، هەرچەندە ساڵێکە کۆچت کردووە، بەڵام دڵم نایە ناوت لە لیستی ناوەکانی مۆبایلەکەما بسڕمەوە.
*کچە بەنازەکە، نازانم چ هێزێک بوو وەک دوو هێڵی تەریب پێکی ئاشنا کردین؟!
*شەربەت
شەربەتخان، سبەی وەرە دیسانەوە دەچینەوە ساردەمەنییەکەی ئەوپەڕی شار..توخوا وەرە با جارێکی دیکەش شەربەت ببینم شەربەت بخواتەوە!
*بەهەشتخانم
بەهەشتخانم، بگەڕێوە ئاخر بێ تۆ ئەوەندەی دۆزەخ خەمبارم!
*نەورۆز
خاتوونی من، ئەمڕۆ وا بێدەستی خۆم خەریکە گڕ دەگرم و دەسووتێم!
*کێک
کچە گوپنەکە، سەرم سووڕماوە! دەپێمبڵێ تۆ کچی یان کێکی؟!
*سووتان
کچە بێگەردەکە، کە تۆ لەوبەری شەقامەوە بەناز مۆبابلەکە دەخەیتە بن گوێچکە کریستالییەکانت..ئاگات لێ نییە ئەو مۆبایلە چەند بێشەرمانە لەبەردەم ئەو خەڵکە گۆنا ئاڵەکانت ماچ دەکات و منیش لەم بەرەوە چۆن ئاگرم تێبەربووە!
*پەڕینەوە
شنۆخاتوون، نەرم نەرم لە شەقامەکە بپەڕەوە..ئاخر منی پەژموودە لەتاو لەرینەوەی لیمۆیە کاڵەکانت وا کاڵ بوومەوە کاڵ!
*رۆمانی لێوە تەنکەکان
خانمی من، سەیرە بەمشەوە دەمەوێ بە sms ێک رۆمانێک لەبارەی لێوە تەنکەکانت بنووسم!
*زەردەخەنە
کچێ قسەخۆش، باوەڕبکە هەر زەردەخەنەیەکت شایستەی ئەوەیە من بیکەم بە رۆمانێکی رۆمانسی.
*مێراندای ماچ
بۆ نایەیت لەنێو ئەو هەموو شەکەتبوونەی ژیاندا دوور لە چاوی نەیاران.. لە ساردەمەنییە لاڕێکەدا مێراندایەکی ماچ بخۆینەوە.
*زەمینلەرزە
هەژانخانم، دە بێرەوە..چێ زەمینلەرزەی دووریت دڵمی شەقار شەقار کرد و باڵەخانەی ئاسوودەیی داڕووخاندم.
*بەهار
بەهار، دوێنێ کە لە پاڕک لەناو ئەو هەزارەها گوڵە جوان و بۆنخۆشەدا بەعیشوە هاتوچۆت دەکرد..من هەناسەی قوڵ قوڵم هەڵدەکێشا و دەمگوت (( بەهار لەناو بەهاردا چەندە جوانە! بەهار بەهاری چەند جوان کردووە خودایە!
سەباح مەجید
10/5/2006
لهسهر هێڵ نییه






Dastakant xosh sarkawtw be harbzhe
لهسهر هێڵ نییه







ئهو دهستانت خۆش بێت بهرێزم
هاو ناز خان ههر بژی بهقوربان تهمهن درێژ بیت
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم سهرکهوتووبیت هاوڕێی ئهزیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوە دەستی ئێوەش خۆش بێت....
لهسهر هێڵ نییه





slaw
dast xosh azezm bo danane aw babata w bajdaret lam basha
har shad bet azez

لهسهر هێڵ نییه