❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2008-08-27 07:58:55

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

....101.....

تەنیا---- ئەم شەوو دوا شەوە !!! بەڵام دڵنیا بە هەرگیز بەڕێزتم بیر ناچێتەوە ... ئەزموونت هەردەم هاندەرم ئەبێت کە سەرکەوو

ت وو بم بەسەر اخۆشی یەکانی ژیاندا ،

مامە------ واتە بڕیارت دا لە گەل تەرمەکان بگەڕێیتەوە؟؟؟بەس کووڕم ئەوان کۆچی دنیای ئەبدی یان کرد واتە چوونت بێ سوودە

و ڕەنگە دەرفەێکی وەهات بۆ دووبارە نەبێتەوە کە بتوانی ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت !!!!ڕۆشتنەوەت واتە گەانەوە بۆ سەرە تا!

تەنیا------ ڕاست ئەکەیت مامی بەڕێز  گەڕانەوەیە بۆ سەرەتا گەر پێش سەرەتاش نەبێ !!! بەڵام هەموو تەمەن ناحەوێمەوە گەر

بەدەستی خۆم لە ماڵی ئەبەدی یان نە نێم و دڵنیبم کە بە ئارامی ڕاکشاوون !!!! پێکەوە ئەم ڕێگەیەمان گرتەبەر  ئەبێ پێکەوە

کۆتای پێ بێنین .... قەدەرمە امی بەڕێز کە بگەڕێمەوە سەرە تا !!!! بڵام دڵنیا بە دەست پێ دەکەمەوە ڕەنگە خامۆشی سیمای

چەند ساڵی  داهاتووم بێ بەڵام وەک ووتت کۆتای پێ نا هێنێ ،

مامە------ بەڵێ ئەکرێ ئارام تر بیت گەر خۆت لەوێ بیان نێژی !! بەس کووڕم خەمت نە بێ ئەگەر مامت ماو نە مرد ئەوە من پشت گیریت ئەکەم ەمت نە بێ .

تەنیا------- خوا تەمەنت درێژ کات مامی بەڕێز  ... ئەوو پشت گیری یەی دوای ڕووداوەکە بەڕێزت هی منت کرد  گەوورەترین دیاری

ئاسمان بوو بۆم لە کاتی تاریکی ئەوو کارەساتە بەڕاستی نازانم چیم بەسەر ئەهات گەر ئێوە نەبانایە .. من لە دڵەوە سووپاسی

دکتۆرە فاتمە و بەڕێزت ئەکەم ..

بەڵام مامی بەڕێزم تووشی کێشەیەک هاتووم پێ ویستیم بە ئاۆژگاریت هەیە ؟؟؟

مامە------ فەرموو کووڕم گوێم لێتە

تەنیا------ سووپاس مامی بەڕێز..... وەک بۆم باس کردی نە باری ئابووری خۆم و نە هی ماڵی باووکم  ڕێی بەوە ئەدا من ئەم

ڕێگەیە  بگرمەبەر !!!! چوونکە پارەیەکی خەیاڵی تێ ئەچێ بۆ من !!!! برای خێزانەکەم کە لە ئەمەریکا ئەژی ئەمە بیرۆکەی ئەوو

بوو کە ڕێی هەندەران بگرینە بەر!!!! ئەوو هەموو خەرجی ئەوو ڕێگایەی گرتە ئەستۆ بەڵام چۆنێتی هاتنمان ئەوەی بۆ خۆمان دا نا

بوو ... چوونکە ساڵانێکی زۆر بوو نە گەڕابووەوە و شارەزا نە بوو ... لێت ناشارمەوە من پێم خۆش بوو چوونکە نەک من بەڵکوو

زووربەی زۆری گەنجەکانمان خەوونی گەشتن بە ئەووروپایان هەیە !!! سەرە تا کەس و کارم ڕەتیان کردەوە بەس لە بەرامبەر

سوور بوونی من لەسەر ڕۆشتن  شکستیان هانی و ڕازی بۆن. بەتایبەتی ئاڵۆزی کەووتبووە نێوان پارتە سیاسی یەکان و  کێشمە

کێشی جێگیر کر دنی کوورسی خۆی بوو هەر یەکەیان !!!! باری ئاسایشت لەوێ بۆنی خوێنێکی زۆری لێ ئەهات !!!!!

بابم لە سەردەمی پێژمەرگایەتی یەوە  هاووڕێ یەکی  کە تەمەنێکیان پێکەوە بردۆتە سەر  بەس ئەوو خەڵکی شاری سلێمانی نە

بوو بەڵکوو ئەوو پەڕی باکوور خەڵکی شاری زاخۆ بوو ... ناوی (حاجی سەلمان )بوو ئێمە هەرەم وە مامێک یان خڵێک تەماشامان

ئەکرد ..   

بابم هەردەم باسی جوامێری ئەوی ئەکرد بەتایبەتی جارێک لە هێرشی ڕژێم  بابم  بە خەستی بریندار ئەکرێ و توانای ڕۆشتنی

نا مێنێ ... حاجی سەلمان چەند سەعاتێک بە کۆڵ لە ژێر بۆردمانی تۆپ و فڕۆکەی ڕژێم بابم هەڵ ئەگرێ و لە مردن دەر

بازی ئەکات
لەدوای ئەوەی بە پیلانی ڕژێم لە بەغداد و شای ئێران و بەیارمەتی ووڵاتە زل هێزەکان بەتایبەتی ئەمەریکا لە  ووڵاتی ملیۆن

شەهید(جەزائر) کە ئێمەی کوورد بە نموونەی خەباتمان ئەزانی بۆ ڕزگار کردنی خاک لە گێر دەسەڵاتی دا گیر کەر !!! پیلانی بۆ

گەن داڕێژرا بۆ  شکست هێنان بە شۆڕشی کوورد کە وەزیر دەرەوەی جەزائیر ئەوو کاتە (بۆتەفلیقە)  دەڵاڵی ئەوو کارە نامرۆییە بوو

کە مێژوو ئەی کاتە لکەیەکی ڕەش لەسەر مێژووی سیاسی کە ئەرکی ئەخلای یە داوای لێبووردن لە میلەتی کوورد بکات !!!!! 

کۆمەڵێ خێزانی زۆر ڕەوانەی باشوور کران وەک سزایەک .!!!! بابم ئەوو کاتە خاوەنی دوو منداڵ بوو  .. لەوێش قەدەر هاووڕێ

کەیی کۆکردەوە لە گەڵیا (حاجی سەلمان ) لە دوای  ئەوەی ڕژێم ئەوو ڕێکەووتنەی مۆری کردبوو لە گەڵ ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی شای

ئێران !!! کە شەر شۆڕی و بەخشینی  چەند کیلۆمەترێک لە خاکی عیراق ی تیا بوو پاش گەز بووەوە پاش نەمانی شا و هاتنی

دەسەڵاتی مەلا کان !!! شەڕ دستی پێکرد و چەند ساڵێک دوای ئەوە گەڕاینەوە ... بەڵام پەیوەندی هەر ما بوو  وە نزیکی و  بوونی

کۆمەڵێ خزم و کەس و کاری حاجی سەلمان لە توورکیا هانی دام بچم و ئەوو داوایە لەوو بکەم !!! کە یارمەتیم بات و ڕێ و شوێنم

نیشان دا ..... ئەوە بوو بە خووشکە زاکەی ناساندم (سعید)کە ئەویش ئەم سەفەرەی ب ڕێک خستم کە کۆتای یەکەی بە مەرگی

خێزان و کووڕەکەم بوو !!!!!!!

مامە----- زۆ بەداخەوە ... بەڵام هەڵبەت ئەوو مەبەستی ئەوە بووە کە یارمەتیت بات ... ئەگەرخووشکە زاکەی خراپیش بووبێ

تاوانی ئەوو نی یە !!!! وەک باسی ئەکەیت تەمەنێکە هاووڕێی بابتە ،

تەنیا------- هەڵبەت مەبەستی ئەوە نەبووە چوونکە خۆشەویسترین هاووڕێی بابمە و هیچ بەرژەوەندی یەکی نی یە کە ئازارم بدات

بەڵام من ئەزانم کار ئەکاتە سەر هاووڕێ یەتی نێوانیان بابم لێی خۆش نابێ !!!!

مامە------  هەڵەی گەر وا بیر بکاتەوە !!!!  تۆش ئەبێ لایەن گیری نەبی  !!! با بابیشت بێ !!! چوونکە  ڕەت کردنەەی هەڵە بێ

ڕێزی نی یە..... بەڵام ئەم چیرۆکەت سەیرە بالامەوە !!! هەست ئەکەم مەبەستێکت هەیە و ئەمە بەس پێشەکی یە ؟؟!!

تەنیا------ مامی بەڕێز  نە تەمەن و نە ئەزموونم ڕێم پێ ئەدات کە ڕێ نمات بکەم !!!! بەڵام ئەوە ڕاستی یەکی بێ چەند و وونە و

دڵنیابە ئێستە لەووسا زیاتر حاجی سەلمانم خۆش ئەوێ ئەگەر خووشکە زاکەی دەستیشی تێکەڵ بێ لەوو پیلانەدا و زانیبێتی کە

ئەوو بەلەمە هی ئەوو ڕێگایە نی یە !!!!

دڵنیا بە مەبەستم هیچ نی یە و دڵنیابە بە شەرمێکی زۆرەوە ئەوەش ئەڵێم کە مامی بەڕێزم هاووڕێ کەی تۆ ئەکرێ وەک حاجی

سەلمان دڵسۆز بووبێ وبێ ئاگا بووبێ لە پیلانی قاچاخ چی یەکان دژ بە تۆ !!!! هەر وەها کووڕەکەی کە  باووکی یاسینە کە

کچەزای تۆیە!!!! ئەوە هەر تاوانی ئەوی تیا نی یە چوونکە ئەوو هێشتا  لە دایک نە بوبو !!!! زۆر داوای لێ بووردن ئەکەم و

بمبەخشە گەر سنوورم بڕی بێ !!!؟؟؟؟

مامە------ هەستم کرد !!!! بڵێم چی کووڕم !!!! گەر ڕاستیت ئەوێ مووسا زۆر خۆشەویستم بوو وە ئەوەندەش دەووڵمەند بوون کە پێ

ویستی بە پارەی من نە بێ !!!! بەڵام !!!!!!!!!!! نازانم بڵێم چی

تەنیا------- بڵێ بیری سۆنیا ئەکەم کە سێ ساڵە نەم دیوە !!! بڵێ تامەزرۆی  ئەوەم یاسینی بچکۆلە لە باوەش نێم !!! بڵێ بیری

یادگاری یەکانی سەردەمی لاوێتی و زانکۆ و گەڕان و گەنجێتی ئەکەم کە هاووڕێ کەم مووسا بۆم باس بکات !!!

مامە------ ئەزانی  کووڕم تۆ یان فریشتەی یان زۆر لێزانی ؟؟؟؟

تەنیا------- وەڵا مامە گەر دووەم بوومایە حاڵم وا ەدەبوو !!! یەکەمیش باەڕ ناکام !!

مامە ----- باوەڕ بکە کەس نەی وێراوە ئەوو باە لەبەردەمم بکاتەوە !!! سەیرە !!! بەس وەک ووتت  بیریان ئەەم !! ئا ئا بەڕاستی

بیریان ئەکەم !!!

تەنیا----- مامی ئازیز خۆزگە تامەزرۆمان بەس بۆ بینینی زیندوەکان بایە چوونکە ئاسانە بینینیان !!! بەڵام کۆچ کردوەکان ئەوە

ئازارە !!! تۆش ئەوە کچە شیرینەکەتە کە چەند تووڕەبی لێی هەر لە دڵتا گووڵێکی بۆن خۆش و کراوەیە !!! ئەوەی تریش پەپۆلەیە

شایەنی ئەوەیە باپیرە لە باوەشی بگرێ !!! ئەوو باپیرەیەی کە دۆست و دووژمن باس لە میهرەبانی ئەکەن !!! بۆ هاووڕێ کەت

ئەوە خۆت لە هەموو کەس باشتری ئەناسی....

مامە-------- هیچت پێ ناڵێم !!! بەس ئەوەندە ەبێ سووپاس کووڕم .... بەخوا فێری مانەوەت کردم تا درنگ بەیانی ئەڕۆی خەمم

لێ دێ تا ڕادێمەوە ههههههههههههههه

تنیا------ من سووپاسی تۆ ئەکەم کە ڕێت لێنەگرتم ئەوو اسە بکەمەوە ... ئەزانم هیلاکم کردی مامی خۆشەویست.... شەوێکی ئارام

و خەوێکی خۆشت بۆ ئەخوازم .


شەوو شادم لەوو کرد و چومە ژوورەکەی خۆم .. خۆمدا بە عەردا چەند جارێ ئەم دیو و ئەوودیووم کرد بەڵام  ئەتووت لەسەر ئاگرم

هەستم ئەکرد کەم تەرخەمم بەرامبەر بە تەنکە و ماکوان !!!!!!  بەیانی بە چ ڕوو ێکەوە  بچمە بەردەمیان بڵێم سرووشت لە هێز و

توانای م گەوورەت بوو یان قەدەر ویستی د اببڕێم لێتان  !!!! ئەوو شەوە شتی سەیرم بە بیرما ئەهات و وەک شێت شتم لەبەر خۆم

ئەووت !!!  بەڕاستی گەر خانەوادەی دکتۆرە فاتمە نەبایە من تێک ئەچووم چوونکە کارەساتە کە زۆر لەوە گەوورە تر بوو کە بەس 

قەزا و قەدەر بێ و تەواو !! لەوێ کێشەشم بۆ درووست ئەبێ لە گەڵ ماڵی بابم کە بەقسەم نەکرن و لەگەڵ ماڵی خەزوورم کە

ڕەنگە بەوە تاوان بارم بکەن کە کەم ترخەم بووم .... ئەوو شەوە تا دنیا ڕووناک بوەوە من بیرم لە کۆن و تازە ئەکردەوە  تا وام

لێهات مێشکم ڕای وەستانم و چیتر توانای  نەما لەگەڵم بەردەوام بێت !!! سەر ئێشەیەک گرتمی  لە ئازارا مرمێسکم ئەڕشت خۆم

بۆ نەگیرا چوومە خوارێ  لە هۆڵە گەوورەکە لە سووچێکید کە کۆمەڵێ کوورسی و مێزێکی لاکێشەی لێ بوو مامە قاوەی ئەخواردەوەو

ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوە بوو ئەخوێندەوە ... سەیرم لێ هات بەم بەیانی یە زووە بۆ هەستاوە جارێ نەبۆتە شەشی بەیانی !!!

تەنیا------ بەینیت باش مامی بەڕێز

مامە------ بەیانیت باش کووڕم .... ئەوە وا من پیرم و خەووم کەمە !!! ئەی تۆ بۆ وا زوو هەستاوێ ؟؟؟

تەنیا----- ڕاستی یەکەی شەوو هەمووی من هەر بیرم کردۆتەوە و نەخەوو تووم ئێستەش سەر ئێشە هانی دام بێمە خوارێ !!

مامە----- ئەوە یەکێ ڕا ئەسپێرم کە شتێکت بۆ بێنێ .. بەس بە گەدەی خاڵی مەی خۆ وەرە پێشێ شتێک بخۆ ئەوو سا

تەنیا------ نا سووپاس بەس چایەک ئەخۆمەوە... ئەزانی  چرکە چرکە ئەی ژمێرم تا سەعات هەشت بت و بڕۆین !!! زۆر بیری

تەنکە و ماکوان ئەکەم  زۆر

مامە------ بەداخەوە ڕێپێدراوو نی یە تابووتەکان هەڵ بدرێتەوە مەگەر کە گەشتنەوە ئەوێ !!! ئەزانم ئەوو ماڵ ئاوای یە ئارامیت

ئەداتێ .. دوێنێ شەوو بیرم لە قسە کانت کردەوە .... بیری خۆمم کەووتەوە ەزانی ئەوو سا کە ئەوو کارەساتەم بەسەر هات گرانی

و سوێی بەزۆری هی ئەوە بوو کە نەم توانی ماڵاوای یان لێ بکەم !!! یان گۆڕێکیان بۆ هەڵببەستم تا کە بیرم کردن بچەمە

میوانیان !!! ئەمڕۆ خم هەر ئەچمە ناوو شار بۆیە دێم لە گەڵت .. چەند کاتم ما ئەمێنمەوە .

تەنیا----- مامی بەڕێز خۆت ماندوو مەکە .. ئەوەی کردووتە ووشە ئەوەستێ لە ئاستیا و ناتوانێ دەری بڕێ سووپاسێ کە شایەنی

میهرەبانی تۆ بێت ..

مامە------- کووڕم چاکەت بخۆ و  وەک ووتم چەند پێم کرا ئەمێنمەوە. ئەوو زەرفەش  هەندێ شتی تیایە بۆم داناوی لە هەموی

گرنگ تر ناوو نیشان و ژمارەی تەلە فۆنەکانمە .. حەز ئەکەم لەبەریان کەیت تا دڵنیابم  دانابڕێت لێم .

تەنیا------ باشە مامی بەڕێزم بەس ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەوو پارەیە چی یە ؟؟؟ نا مامی ئازیز چاکەت ئەوەندە زۆرە لەسەرم  سەروو

زیادیشە زۆر سووپاس پارەکە ئەگەڕێنمەوە ..

مامە-------- کووڕ م هەڵی گرە وابانە لە مامتەوە بۆت هاتووە گەر بە مامی خۆتم ئەزانی

تەنیا ------ هەڵبەت لە مام زیاتری دڵ نیابە ... بەس ئەوو ارەیە زۆرە

مامە--- بە گەشتنت ئەوو پارەیەی لە براکەی  خێزانتەوە بۆت هاتبوو ووتت   7 هەزار دۆلارە یەکسە بیدەرەوە ئەوە بەجیا بۆم

داناوی ئەوەکەی تری 3 هەزارە خۆتی  پێ بەڕێوە بەرە تا بڕیار ئەدەی هەڵبەت تەلەفۆن ئەبێ لە نێوانمان

لە کاتی دیاری کراوو گەشتینە ئەوو نەخۆشخانەیەی کە ئەوو ڕێخراوە خێرخوازەکە تەرمەکانی وەر ئەگرت .. کۆمەڵێ خەڵک

چاوەڕێ یان ئەکرد کە زووربەی زۆریان لە ئەووروپاوە هاتبوون .. من چوونکە کەسم نەبوو لە دەرەوەی ووڵات خۆم ماندوو نەکرد بە

گەڕان تا یەکێکیان بناسمەوە !!!!! بەڵام لە کتێکی نزیک بوونەوەم  لێ یان پرسیاری  ئەوەم کرد ئایا ڕێ ئەدەن بیان بینی یان نا 

هەر ئەوەندە و کەزانیان من یەکێکم لەوو کەسانەی ڕزگارم بوە !!! لێم کۆبوونەوەو هەر یەکەوو پرسیارێکی ئەکرد بەتایبەتی

ئەوانەی کە  کەس و کاری ئەوانە بوون کە تەرمیان نە دۆزرابوەوە !! منیش ئەوەی لەوو کۆمەڵە ناسیبێتم بەس  دووخێزان بوون

کاک سەڵاح و ئەوو ژنە تورکمانە کە بۆیە هەر ناوی ئەوانم برد  .. یەکێک لەوو کەسانەی پرسیاری ئەکرد ئافرەتێکی ڕەش پۆش بوو

کە منداڵێکی هەروا 10 ساڵانی پێبوو لە گەڵ هاووسەرەکەی  .. کە  ناوی کاک سەڵاح م برد دەستی  کرد بەگریان .. دوای زانیم کە

خووشکێتی لە ووڵاتی سوید ئەژی  ... بەڕاستی  ناڕەحەتی کردم  خۆم بۆ نەگیرا گریان دایگرتم .... دوای بیری سەڵیبەکەم کەوو

تەوە  چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوە و پێم ووت

تەنیا------ خووشکم براکەت بەڕاستی کەسێکی بەڕێز و شایەنی ئەوە یە مرۆڤ بیناسێ بەڵام  ئەوەی ئاسام ئەی دا هەر چۆن پرست

پێناکات ئاوا ئەی باتەوە خوا  بە بەهەشتی بگەیەنێ و تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێهێشتبێ ... ئەوە ئامانەتێکە کە هی خوا لێ

خۆش بوە ئەگەر ئەرک نی یە بیگەیەنیتە دایکی .....

لە دڵنەوای ئەوو خانمە دا بووم کەسێک لە پشتمەوە بەدەنگێکی بەرز ووتی( تۆ تەنیا یت .؟؟؟) بەڕاستی ڕاچڵەکیم لە جێی خۆم 

کابرایەکی باڵا بەرز چاکەت و پانتۆڵێکی  ڕەش و قاپووتێکی ڕەشی لە بەردا بوو چاویلکەیەکی پزیشکی لە چاوا بوو  بەڕووخساریا

دیار بوو  ساڵانێکە لە هەندەران ئەژی  سەرێکم بادا وەک ئەوە بڵێم بەڵێ ئەووم  !!! ووتی من میرانم برای تەنکە ... هەروای ووت

باوەشم پیا کرد و بە گەرمی ئەم لاوو ئەولایم ماچ کرد بەس ئەوو نەجووڵا لە جێی خۆی بەڕاستی  شەرم دایگرتم  بەوو هەڵوێستە

تەنیا----- پێخۆشحاڵم کاک میران بە بینینت .. هەر چەندە حەزم ئەکرد لە کات و شوێنێکی جیاوازا بتم بینیایە

میران------ تەنیا گوێ بگرە !!! تەنکە شتێکی لێ بێ تۆ بەر پرسی ؟؟؟ ئەووت جێ هێشتووە بێ پارە و بێ زمان تۆش لەسەر مۆدێل

خۆت گۆڕی وە !!! یەکێ نەت ناسێ وا ئەزای بە پارەی باووکت ئەوو جلانەت کڕیوە ؟؟

تەنیا------ ئەوە ئەڵێی چی بەڕێز !!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟  ئەزانم دڵت گەرمەوو مافی خۆتە دڵ تەنگ بی بەس نەمافی خۆتە و نە

ڕێشت پێ ئەدەم هەڵە بکەیت ؟

میران------- بەڕاستی بێ شەرمی یە دوای ئەوو هەموو بێ هەڵوێستی یەت هێشتا ڕووشت دێ وەڵام بەیەوە ؟؟؟ بەس چار ئەکەم !!

تەنیا--------- حەوو ئەمە ئێوە بە تایەفە خەڵک هەڵ ئەواسن  !!!! برات لەوێ و تۆش لێرە !!

میران------- باسی ماکان نەکەیت پێڵاوەکانی هەزاری وەک ...........

تەنیا------- تەواوی مەکە ڕەنگە جاران کە ل شاخ بوو هێشتا ئەم پارت و ئەوو پارتی نەکردبوو !!!! پاتە شڕەکانی پێی زۆر لە

خەڵکی بێ هەڵوێست و خۆفرۆشی ئەهێنا .. بەس ئێستە  با پێڵاوی قۆنەرەی لەماعی ئیتالی بێت و کۆڵێ دۆلاری پێدابێ لای من

یەک فلس ناهێنێ .. تکایە سنووری خۆت بگرەوو زیاد ڕەوی نەکەیت چوونکە لێت قبووڵ ناکەم

میران-------- ئیستە تەلەفۆن بۆ باڵوێزی ئەمەریکی ئەکەم  پیان ئەڵێم تۆ قاچاخ چیت

تەنیا-------- کووڕی باش بڕۆ خۆ فلیمی هۆلیوود نی یە !!! بڕۆ خۆت وکلینتۆنت چیتان لەدەست دێ  کەم تەرخەمی مەکەن

لەم کەی و بەینەدا بوین مامە لە گەڵ پارێزەرەکەی کە هێنابوی لە خەست خانەکە هاتنە دەرێ ئاگای لە من بوو لە گەڵ میران

دەنگە دەنگم بوو هاتە  پێشێ لێم .. منیش بەخێرای  بۆم گێڕایەوە  زۆری پێ ناخۆش بوو بە زمانی ئینگلیزی لە گەڵ میران قسەی

کرد .. چوونکە میران عەرەبی نە ئەزای ... هەندێ قسەیان کرد و دوای ئاووڕی بۆ من دایەوە و ووتی کووڕم ئەوو پارەیەی بەرەوە

مەبەستی حەووت  هەزار دۆلارە کە بوو  .. لە زەرفەکە دەرم هانی و دامە دەستی مامە ئەویش لە گەڵ پارێزەرە کەی تۆزێ قسەی

کرد  و دوات بە میرانی ووت هانێ و کاغەزێکی دەر هانی و پێی ئیمزا کرد کە پارەکەی وەر گر تۆتەوە میران چاوی زەق بوو بو

سەیری منی کرد و ووتی

میران------ ئەوە پارەکەم وەر گرتەوە بەس ماوە نێوانمان ... ئەمە مافیاش دەر چووی بەس کێشە نی یە مەگەر نەگەڕێی تەوە

تەنیا------ بەڕاستی نەم زانی ئەوو جۆرە مرۆڤانەی ئەگین هەر لە کووردستان  وەڵا مم   نە ئەیایتە و ە وگوێبیستت نە ئەبووم  ..


..................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-13 07:24:27)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2008-08-27 07:59:58

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.....102......



لەم مشتوو مڕەدابوین لە پڕ افرەتێک باوەشی پیاکرم و کەووتە ماچ کردنم !!!! دواتە یەک دوو پیاویش بەهەمان شێوە !!! من

بەڕاستی هەڵسووکەووتی میران زۆر بێزاری کردبووم  !!! گوێم نەدایە ئەوو کۆمەڵە بۆ وا ئەکەن بە ڵام لە قسە کردنیان لەناوو یەک

بە توورکمان ئەچوون  ....   بەڵێ ژنە توورکمانە کە دەر چوو کە من ڕزگارم کرد بوو !!! بەڕاستی خۆشحاڵ بووم بە بینینی  و بە

ڕازگر بوونی خۆی و هاووسەرە کەی هەرچەندە منداڵە کەیان خنکابوو بەڵام ئاسمان ژیانی نوێی دابوونەوە کە سەر لە نوێ دەست

پێبکەنەوە !!! بەڵام

   

ژنە تورکوومانە کە------    برام بەڕاستی نازانم چیت پێبڵێم بۆ گەوورەیی و جوامێریت هەر ئەوەندە ئەڵێم ئاسمان پاداشتت

باتەوە بۆ هەڵوستت ... بەڕاستی من و کەس و کاریشم زۆر هەواڵمان پرسیت تا سووپاس و پێ زانینمان  پێش کەش کەین بەڵام تۆ

دیار نەبوی .. هەروەها بمرم بۆی خێزانت باری دەروونی زۆر خراپ بوو ئەوو چەند ڕۆژەی لە نەخۆخانە پێکەوە بوین نەمان توانی

هەواڵی درووستی بەڕێزت بزانین !!!!! بەس لەخوا بەزیاد بێ ئەوە تۆم ان دی ... هەڵبەت  چ کووڕە کەت ین منداڵی من پەپوولەن

و ئاسمان ویستی لە باخچەی خۆیا گوورە بن .

تەنیا------ ژنی مننننننننننننن   !!!!!!!!!!؟؟؟؟؟ ماوە ؟؟؟؟ لەکوێ یە ؟؟؟؟ کەی دیت؟؟؟؟

ژنە تورکوومانە کە------ بۆ نازانی!؟! بەڵێ ژنەکەت لە گەڵ ئێمە بوو ... بەس لە نەخۆشخانە ماوەتەوە !!! کوێر بم ئاگادار نیت ؟

هەر ئەوەندەی ووت شەماڵێکی فێنک بە دەروونی گڕگرتووما هات ... کۆمەڵێ پرسیاری ترم کرد بەس چوونکە سڕ بووبوم  وەک

ئەوەی لەنگەرم لەدەست دابێ !!! نیمچە بێ هۆش بوبوم !!! میرانم ئەدی هەر بۆڵەی ئەهات بەس من گوێم نە ئەدایەو ئەوو

هەواڵەم ئەهێناو ئەم برد لەنێوان باوەڕ کردن و باوەڕ نەکردن  وون بوو بوم .

لەوە ئەچوو مامە پرسیاری تەواوی کردبێ دەست گرتموو بۆ ناوو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی ڕای کێشام !!! یرانیشم دی سەر کەووت !!!

کەووتە ڕێ و من هەر لە ئەسینی ئەوو هەواڵە گەمەی گوومانم ئەکرد کە ڕەنگە خەوو بێ یان خەیاڵی بیرکردنەوەیەکی قووڵ بێ !

هێندەی نەبرد لەبەردەم دەرگایەک دا خۆم دی یەوە !!!! مامە هاتە بەردەمم  بە دەنگێکی نزم چپانی بە گوێمدا !!

مامە------ کووڕم تا ئەتوانی هێمن بە لە گەڵیا ؟؟؟ 

تەنیا------- لەگەڵ کێ ؟؟؟؟؟؟

نەم ئەزانی باوەڕ بکەم یان نا !!! ازانم چی ترم ووت و دەرگای ژوورە کەیان بۆ کردمەوەو !!!!!

ژوورێکی  چوار گۆشەیی مام ناوەندی بوو .. هەر لە گەڵ یەکەم هەنگاوو بەدەستا چەپا دەرگایەکی تربوو چەن هەنگاوێک  و

سنووری ژوورەکە دەستی پێ دەکرد ... دوو قەرەوێڵەی  تیا بوو کە لە ناوەندیانا دوودۆڵابی سپی بچووکی تیابوو کە یەکێکیان

سووراحی یەکی ئاوی لەسەر بوو بەڵام چەپکێ گووڵیان تێکردبوو !!!!!!!!!!!!!!

پەنجەرەی کە ڕوواکی دەرەوەی ئەهێنایە ژوورێ کەوو تبووە دستە چەپ بۆیە ئەبوایە دەرگاکەی ترت تێبپەڕاندایە ئەوو سا بەدیت

ئەکرد .... یەکەم قەرەوڵە بە لە گەڵ

یەکەم هەنگاووم ئەووکەسەی لەسەی ڕاکشابو بەدیم کرد و بەجوانی ڕووخساریم دی چوونکە ڕووی لە من بوو !!! سەیرێکم کرد

ئافرەتێکی بەساڵا چوو بوو کە بە زەردە خەنەیەکەوە پێشوازی کردم  ... ڕاستی گوێم نەدایە ئەوو دوای ئەوەی بۆم دەر کەووت کە

تەنکە نی یە !!! قەرەوێڵەی دووەم کەسی لەسەر نەبوو !!! بۆیە  بە ئاسپای چەند هەنگاوێکی ترم نا تا تەواوی ژوورە کە ببینم !!!!

پەنجەرەیەکی گەوورەم لێ دەرکەووت کە ئەی ڕوانی یە سەر باخچەی نەخۆشخانەکەوو  وەک ئەوانەی لای خۆمان  زیندان ئاسا

بەشیشی ئاسن کۆمەڵێ چوار گۆشەی مام ناوەندی  لەدیوی دەرەوە بۆ درووست کرابوو !!!!!

کەسێک لەبەردەمیا وەستابوو وەک ئەوەی کۆرپیەکی تازە لەدایک بووی بە باوەشەوە بێ  بە هەردوو دەستی بە سنگی یەوە

لکاندبووی و  سینەی بۆ کردبوە بێشکەوو ئەی هێناو ئەی برد !!

بە دەنگێکی نزم گۆرانی بۆ دەووت (ئەم جارەیان چاوو لێک بنێ و لێی گەڕێ دایەش بنوێ ؟؟؟ بە بابە دەڵێم بەیانی شتی جوانت

بۆ بێ نێ )  ئەوو بووووووووووووو

بەڵێ دڵنیا بووم کە تەنکەیە !!! چوونکە ئەوو گۆرانی یەی بۆ ماکوان ئەووت کاتێ شەوان هەڵ ئەساوو ئەی کرد بەگریان و ئەوی

لەخەوو ئەکرد !!!!

هەموو گیانم کەووتە لەرزین !!!!  هەستم بە کێشی خۆم نەدەکر ئەت ووت لەنێوان عەرد و ئاسمان هەڵواسراووم !!!! بە دەنگێکی

نزم بانگم کرد (تەنکە)؟؟؟ ئاووڕی دایەوە و

هەمان ڕووخساری سحراوی جاران بوو ... کە وای لێ کردم گشت سنوورە کانی نێوانمان ببەزێنم و بیگەمێ !!!

تەنکە------- تەنیا بەڕاست منت خۆش ئەوێ ؟؟؟

تەنیا------- جا گووڵم کێ ئەم ڕووخسارە فریشتەیی یە  سەرنجی ڕاناکێ شێ و خۆشی ناوێ؟

تەنکە----- هەر ڕووخسارم ؟؟؟؟

تەنیا------ نا گووڵم  باڵات پرچت ڕووحت کچێ هەموو شوێنێکت  بۆ نووسەرێک ئیلهامی دیوانێک شعرە!!!

تەنک------- ئەزنی تەنیا گیان کەس تا ئێستە وای پێ نەووتووم ؟؟؟؟

تەنیا------- ئاخر خەتای خۆتە گووڵم کوا لە نابینا ئەپرسرێ جوانم !!!! ئەوەی بت بینێ و بەجوانیت سەرسام نەبێ

دڵنیابە نابینایە !!

گوێ نەدانی پێم زوو لەوو خەیاڵە دەری کردم !!!! بەڵام پاساوی ئەوەم بۆ هێنایەوە کە ڕەنگە نەی ناسیبێتمەوە !!!! بۆیە

بەدەنگێکی بەرزتر بانگم کرد ئەم جارەیان !!1

تەنکە------ گوێم لێتە !!! لەسەر خۆ ماکوانم شێتی کردم تا خەوو چووە چاوی !!!

تەنیا------ ماکواننننننننننننن ؟؟؟؟؟ ئەوە ماکوانە ؟؟؟؟

خۆم بۆ نەگیراوو وەک شێت بە خێرای بەرەوو ڕووی چووم !!! بەڵام ئەوو خۆی خزاندە سووچێکی ژوورەکەوەو ئەوەی باوەشی تووند

بەخۆیەوە لکاندوو کردی بە هاوار کردن !!!!هەستم بە هاتنە گوورەوەی چەند کەسێ کرد بەڵام گوێم نەدایە !!! بەروو ڕوی چووم ..

وەک ئەوەی لە پڕ سەرخۆشبم دنیا ڕەشکە و پێشکەی کرد لەبەر چاووم و بۆ ساتێ وێنە نەما !!!

تەنیا------ تەنکە گیان منم !!!! تەنیا ؟؟؟  نام ناسیتەوە ؟؟؟؟

تەنکە----- تەنیا تۆیت ؟؟؟؟ ئەی بۆ ووتیان خنکاویت ؟؟

تەنیا------ تۆ ڕووحی منی ... مادەم تۆ ماوی دڵنیابە گەر جەستەم ساڵێک بەدەم دەریاوە بێ هەر دێمەوە لات .....ماووم گووڵم  ...

ئەوە دەستە کانم هانێ دەستی لێوەدەبزانە منم ؟؟

تەنکە----- ئای تەیا گیان ... زۆر خەمبار بووم بۆ ماکوان کە بە هەتیوی گەوورە ئەبێ !!!

تەنیا------ نا گینی من کووڕمان لە ئامێزی هەردووکماندا گەوورە ئەبێ .... تووخوا بمەرێ زۆر تامەزرۆم بۆنی کەم ؟

تەنکە------ ئاخر خەووتوە

تەنیا------- خەمت نەبێ زۆر لەسەر خۆهەڵی ئەگرم و بەس تۆزێ تێی ئەڕوانم

تەنکە------ هانێ بەس ووریای بە

تەنیا------- ئەدەی..... وایییییییییی ئەوە چی یە !!!!!!!!!!!! کوا سەرییییییییییییییی   !!! پێم بڵێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ   ؟؟؟؟ ئەوە

چی یە ؟؟؟  نااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااااا

مامە------ تەنیا گیان سەلامەتی شووکوور

تەنیا------ ئای سەرم !!!! ئەوە من لە کوێم؟؟؟؟

مامە ------- نەخۆشخانەی کووڕم

تەنیا------- خۆم زانیم !!! هەمووی خەوە یان وڕێنەی نەخۆشی یەکە !!!! ئەگین مردوو کوا زیندوو ئەبێتەوە!!!!

مامە------- نا کووڕم خەوو نی یە .... بەس کاتێ خێزانت کردی بە هاوار کردن !!! ئەوو نامەردەی برای شاڵاوی بۆ هێنایت و

سووراحی  سەر مێزەکەی کێشا بەسەرتا لەدواوە خا ڕەحمی پێ کردی ... بەڵام پۆلیس گرتی وبردیان پارێزەرەکەم شکارتی لەسەر

تۆمار کرد !! خەمت نەبێ وا ئەزانێ ئێرە تەکساسە !!!!! چاری ئەکەم !!!

تەنیا------ نا مامە گیان ... برای تەنکەیە ... خاتری ئەوو زۆرە لام

مامە------ دەی جارێ واز لەوە بێنە .. بحەوێرەوە و خۆشحاڵم کە خێزانم ڕزگاری بووە.

..................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-13 10:50:19)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2008-08-27 08:01:00

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

........103......



هەر هەمان ڕۆژ چووم و ئەوو شکارتەی لەسەر میران کرابوو لێی پەشێمان بوومەوەو لێی بوورام !!! بەڵام یاسای یۆنان ڕێی بەوە

نەدا کە ئازاد بێ .. چوونکە پاسپۆرتی ووڵاتێکی بیانی پێ بوو وە !!! بۆیە بە زۆرە ملێ  لە گەڵ یەکەم فڕۆکە  ڕەوانەی ئەمەریکا

کرایەوە !!! من ئەوەی لەسەرم بوو کردم و لەدڵەوە خۆشحاڵ بووم کە دووریان خستەوە !!!  چوونکە بوونی بۆ باری تەندرووستی

تەنکە باش نەبوو ............!!!!!!!!!!!


سەرەتا وەک ئەوەی ژیانێکی نوێم بۆنووسرابێتەوە وابوو... وە وا هەستم ئەکرد تاقیکردنەوەیەکی ئاسمانی بوو کە تیایدا سەرکەووت
وبووم هەر چەندە باجەکەشی لەدەست دانی تاقە کووڕە کەم بوو... بەڵام گەڕاەوەی تەنکە بۆ ناوو ژیانم  خۆی لە خۆی دا هیوا


یەکی نوێ بوو......وە ناسینی باووکی دکتۆرە فاتمە پاڵ پشتێکی بەهێز بوو کە بوونی لەوو کاتەدا وەک چیرۆکە خیاڵی ەکان وابوو


کە پاڵەوانە کە لە دواسات لەچنگی مەرگ هەڵدێ و سەر دەکەوێ !!!!!!!


هەر چندە ڕێنمای یەکانی پزیشکە کان  وا بوو کە نابێ بەهیچ شێوەیەک بیووروژێنم و هەووڵ بدەم متمانەدرووست بکەمەوە لە لای


و هێن ڕای گرم تا ئەگەڕێتەوە سەر باری ئاسای خۆی .....سەرە تا ئاسان و ئەرکێکی هاکەزای هەتاتە بەر چاووم !!! بەڵام  لە


گەڵ تپەڕ بوونی مانگێک  هێدی هێدی  خۆدان بەدەستەوە  هێرشی بێ ڕەحمانەی ئەکردە سەر ناخم تا وای لێ هات  خەریک


بوو  خۆم بدەم بەدەست خۆ بەدەست دانەوە !!!!!!!


چوونکە پاڵە پەستۆیەکی زۆرم لەسەر بوو !!! لە لایەک میران کەس وو کاری تەنکەی لێ کردبوومە ئاگر  !!!! کە گەشتبووە ئەوو


ڕادەیەی کە  ماکوانی برای چەند جارێ بچێتەسەر ماڵی بابم و بەئاشکرا سووکایەتی یان پێ بکات !!!!


باووکی تەنیا-بە(تێل)-----  کووڕم بەم ڕیشە سپی یەوە  کەی لەوەدا ماووم بێنە سەرم و دەرگام لێ بگرن و سووکایەتیم پێ بکەن ؟!


تەنیا-بە(تێل)------ بابە خەجاڵەتم ... بەس لەوە ئەچێ قەدەرمان وا بێ کە هەر لە ناخۆشی دا بین  و لە تەوەری هەژاری نەچی


نەدەرێ و  گەر خەوونیش ببینین کە ئازادین و کۆد و بەندی دیلیمان بشکێنرێ و ئیتر سووکایەتی مان پێ ناکرێ !!!!! ئەوە ڕژگار


زوو بەخەبەرت ئەهێنێ و پێت ئەڵێ سەربەستی هەژار لە لەتێ نان و هێمنی یە !!!هەرچەندە گشت شۆڕشەکانی دنیا لەسەر شانی
هەژار و بەناوی ئەوەوە ئەکرێ !!! بەڵام ئەنجامی  خزمەت کردنی چینی هەبوە لسەر شانی هەژار !!!!!!!!!


ئاخ بابە نازانم چی بکەم گەڕانەوەم چارەسەری کێشە کە ناکات !!! وە نەخۆشی تەنکەش بگرە ئاڵۆز تری ئەکات !!!


باووکی تەنیا-بە(تێل)-----  مەگری کووڕم ئەزانم تۆش نێچیری ئەم دارستانەی کە پێی ئەووترێ ژیان ....  باوەڕ بکە بەخەویش


باوەڕم نەدە کرد دوای ڕاماڵینی دەسەڵاتی عەرەبی داگیر کەر ... سووکایەتی بکرێین لە لایەن ئەوو کەسانەی کە هەردەم   هێمای


سەر بەرزی و هیوا بوون بۆ مان ؟؟؟!!!


تەنیا-بە(تێل)------  بابە گیان ماکوان ناکرێ وەک نموونە بۆ هەموو وان بهێنرێتەو و قەتیش نابێتە   پێشڕەوو !!! بەڵام بابە ئەوو


هەموو ساڵەی خەبا تت کرد کەسێک ناناسی کە خۆی یان کەسێکی ئێستە دەسەڵات  دار بێ تا هانای بۆ بەری ؟؟؟


باووکی تەنیا-بە(تێل)----- کووڕم ئێستە دەسەڵات واتە یاسای دارستان جارێ ماوو مانە !!!! هەر وەها هەڵبژاردن لە ئارادایە گشت


پارتەکان لە کاری ئەوە دان  کە جاشەکان و پیاوانی ڕژێم و خۆ فرۆشەکان ڕازی کەن نەک سزایان بدەن !! چبا کەسێک لەوو


شاخە بووبێ گەر خەباتیشی وەک جۆلانە ئەم پارت و ئەوو پارتی کردبێ وەک ماکوان !!!!


با کووڕم هاووڕیم زۆرە بەڵام لە ناوو میلەتێ کە پیشەی ئەوە بێ کە ئەم نەوە کاری نەوەکەی تر بسڕێتەوە !!! بەپێچەوانەی


میلەتانی دنیا کە شانازی بە هەموو شتێکی خۆیانە وە ئەکەن کە لە مێژوودا ڕیز بەند کرابێ و ئەم نەوە کاری نەوەکەی تر تەواو


ئەکات و دواتر وەک چیرۆکێکی  تەواوی لێدێ و لەسەر ئەزموونی ڕابووردو خۆیان بنیاد ئەنێن  .. نەک وەک لای ئێمە کە کاریان


دەر خستنی هەڵەی نەەی پێشترە !!! وەک ئەوەی بڵێ ئەوان وابوون بۆیە سەر نەکەووتن !!! ئێمە وا نابین !!! بەڵام ئەوو وانابینە


تەنها بیر خستنەوە و ناشین کردنی ئەزموونی پێشترە !! ئیتر ئاوا تا وای لێ دێ وەک ئەمڕۆ کە  مێژوومان پڕە لە  هەڵە و خیانەت
چوونکە نووسەری لەسەر هەڵەی پێش خۆی خۆی ئەناسێنێ و ئیتر ئاوابەردەوام ئەبێ  و نائوومێدت ئەکات کە باوەڕت بە مێژوو و


ڕابووردووت نەمێنێ  و شکستەکانمان سەرمەدی بێت !!!!


بەڵام کووڕم نامەوێ ڕەشبینت کەم  خاڵی تەنکەز ۆر هەڵوێستی جوان بوو ئەوو ڕۆژە بە گژیا چوو وە پاڵ پشتی خۆی بۆ ئێمەی بێ


کەس و بێ پشت نیشان دا !!! ئیتر نازانم جارێ دەنگی نی یە  خوا بکات ماکوان لەوو کەسانە نە بێ کە کوورد  ئەڵ خوێڕی بە


خاڵی خۆی ئەوێرێ !!!


تەنیا-بە(تێل)------ نا زام بڵێم چی بابە !!! بەڵام خەمت نەبێ من هەووڵ ئەدەم باری ئابووری تان باش بکەم .... تۆش بابە گیان


ئیتر بۆ تەلە فۆن کردن مە چۆرە ئێران !!! بزانە کەسێک بدۆزەرەوە لە کەرکووک لەوێوە قسە ئەکەین و خەمی منت نەبێ من هیچ


باسێک ناکەم کە خاوەن تەلەفۆنو تۆ تووشی کێشە بن ... لەوێ وە هەرزان تر ئەکەوێ ...


بەزووترین کات هەندێ پارەتان بۆ ئەنێرمەوە کە پیویستان بە کەس نەبێ تا جێ گیر ئەبم  ..... ئەوو کاتە دڵنیابە یەکەم کارم بۆ
ئێوە ئەبێ کە لە کرێ چێتی و بۆڵە بۆڵی خاوەن ماڵ ڕزگارتان  بێ .

دوای ئەوەی پرسم بە مامە کرد بڕی هەزار دۆلارم بۆ ماڵی بابم ناردەوە کە لەوو کاتە دا ئەوو بڕە پارەیە نرخێکی زۆری هەبوو کە


ئەکرا بۆ ماوەیەک بێ خەم بم لە ئەوەی کەس و کارم  کێشەی ئابووری یان هەبێ و ببووژێنەوە تا بەتەواوی جێ گیر ئەبم ..دوای


مانگێک بەسەر بینینەوەی تەنکە هەستم ئەکرد نائارامم بە ڕێڕەوی ژیانم کە بێ ئیش و بە ەواوی پشت بەستن بە مامە کە


هەرچەندە زۆر میهرەبانیش بوو بەڵام حەزم وابوو کە کارێک بکەم  بۆ خۆم ... هەر بۆیە ئەوو باسەم لەگەڵ کردەوە بەڵام !!


تەنیا------ مامی بەڕێزم  وەک ئەوەی لە بەر تەنکە ئەبێ واوە یەک بمێنمەوە لە یۆنان  حەزم وایە ئیشێک بکەم؟؟؟


مامە------ کووڕم  هەرچەندە پێویستت بە ئیش کردن نی یە  تا مامی خۆت لە ژیانا بێ !!!! بەڵام زۆرم پێ خۆشە کە وا بیر


ئەکەیتەوە .. چوونکە ئیش کردن بەس مەبەست لە دەست کەووتی  پارە نی یە بەڵکوو سەلماندنی بوونی خۆتە


تەنیا----- دە کەواتە  مامی بەڕێزم لە گەڵمایە ؟؟؟ ئەکرێ ئیشێکم بۆ دابین کەیت بەس دەرفەتی ئەوەی تیا بێ کە ڕۆژانە بتوانم

سەردانی تەنکە بکەم .


مامە------  ئێستە دەر فەتی ئەوەت هەیە ؟؟؟ وا نا ؟؟؟


تەنیا------- بەڵێ چوونکە بێ ئیشم !!! بەس گەر خەریک بم بە کارێکەوە ڕەنگە وا نەمێ نێ !!!


مامە------   هههههههههه ئێ زۆر چاکە !!! ئێستە ئیش ئەکەیت و دەرفەتیشت هەیە ... مەەستت هەر ئەوە نی یە ؟؟؟


تەنیا------ باوەڕ بکە تێناگەم ؟؟!!!


مامە------- کووڕم بەرگە گرتن لە گەڵ پیرە مێردێک لە بەیانی یەوە تا شەوو باوەڕ بکە قوورس ترین ئیشە


تەنیا------ مامی بەڕێزم ئەوە ئەڵێی چی !!!!!!!! باوەڕ بکە ئەوەندە خۆشەویستی لام کات بردنەسەر لە گەڵتا خۆشترین کاتەو


بێزاری تی نا بینم !!


مامە------   ئەزانم کووڕم باوەڕ بکە منیش  هەمان هەستم هەیە و لە هەردوو کووڕە کەم جیات ناکەمەوە... هەر چەندە تۆ تایبەت
مەندی یەکت تیایە کە خۆمت تیا بەدی ئەکەم و سەرەتای هاتنم بۆ یۆنان و جێگیر بوونم لێرە ئەبینمەوە تیا دا !!


کووڕم تەمەن ئەوەندەی نەماوە .... من گشت حەزە کانم هانی دی ... لەوو پەڕی شکستی و ڕووخانەوە خۆم درووست کرد ... تاقە


ئازار سۆ نیا    بوو کە ساتە کۆتای یەکانی تەمەنمی بێ زار ئەکرد بەڵام عاقڵی و ڕەووشتی تۆ ئەوو زامەی ساڕێژ کرد و ئەوو


ئازارەش ڕەوی یەوە ... ئەم هەفتەیە سەردانمان دەکەن ..


تەنیا----- زۆرم پێ خۆشە مامی بەڕێز .. خوا تەمەنت درێژ کات بۆ مان  .. تکایەباسی مەرگ مەکە من حەزم وایە ڕۆڵەی منیش


بکەیتە ئامێز  تا لە سۆز و میهرەبانی  تۆ بێ بەش نەبێ


مامە------ کووڕم ڕاکردن بەدوای ژیاندا هەر قۆناغێکە دواتر چاوەڕێکردنی کۆتای هێنانی چارە نووستە !!! ژیانیش خۆشەویستی


لەوەدایە کە حەزە کانتی تیا بێنیتە دی ... منیش باوەڕ بکە تاقە حەزم ئەوەیە بە هێمنی ژیان بەسەر بەرم .. خۆشت ئەزانی


ئەوو هێمنی یە دابین نەکراوە بۆ مرۆڤ لەم ژیانە !!!


تەنیا------ بەڵام مامی بەڕێزم حەز کردن بە کۆتای هێنانی گیان گووناحێکی گەوورەیە !!


مامە------ ئەزانم کووڕم منیش ناڵێم تەمەنیای مردن ئەکەم . بەس ئەڵێم بەقەد مافی خۆم گەر زیاد نەبێ لەم ژیانە مافی خۆمم 
وەرگرتوە و  بەردەوام بوونی دیاری ئاسمانە بم

تەنیا------ هەر چەندە تەمەن گشتی دیاری خوایە بەڵام ڕازی بوون و باوەڕ هێنان کە بەشت بە زیادەوە بوە ئەوە خۆی لە خۆیا


جو  ان ترین دیاری یە.... بەڵام بمبوورە مامی بەڕێزم  لە باسی ئیشکردنەکەم لامان نەدا ؟؟؟


مامە------ نا کووڕم لامان نەدا ...!!!!  من ئەموون و تەمەن فێری کردووم کە مرۆڤ بناسم ... بۆیە گوومانم لە ڕەووشتی تۆ نی یە


کاتێ من ئەوو دە هەزار دۆلارەم دایتێ ... لەگەڵ ئەوەی زۆرت پێویست بوو بەڵام ئاواش نائاسای هاتە بەر چاووت و تامەزر بوویت
مەبەست تێ بگەیت تا ئارام بێ ویژدانت ..


کووڕم من لە ماوەی چل ساڵی ڕابووردوو  بێ ووچان کارم کردوو وە هەووڵم دا کە منداڵە کانم بە سەر بەرزی یەوە ناوی من هەڵ


گرن ... لەدوای ئەوو ڕووداوەی بەسەرم هات من و دایکی دکتۆرە فاتمە  کۆشکێکمان ل خەیاڵ درووست کرد و دواتر کردمانە ڕاستی


تا خێزانێکی بەختەوەری تیا گەوورە کەین ... گەشتینە ئنجام و ئەوو تەمەن و ڕۆژگار ماندوی کردوو  ئاسمان حەزی وابوو


بحەوێتەوە ... منیش دوای ئەوو وەک سەربازێک کە لە شەڕێکی دوور و درێژی  خوێناوی بەسەر کەووت ویی  لێی دەر ئەچێ وابووم


منداڵە کانم بەوو شێوەیە دەرچووچوون کە ویستم ... وە خەریک بوونیان هەر یەکەیان بەژیانی خۆیان و 


ماحاڵی ئەوەش  کە دا


بەش بم بەسەر یاندا یان ئەوان بێنە لام .... تەنیای یەکی بۆ درووست کردووم کە هەستێکی ئاساییە لەم


تەمەنەی مدا و


شاردنەوەی ئەوو هەستە لە منداڵە کانم تا خەریکیان نەکەم و دوایان نەخەم لە کارەکانیان لەوە


ئاسای ترە!!!


ماوەیەک هەستم بە سەر ئێشەوو گێژ بوون ئەکرد  دوای  پشکنین   بە دوو مانگ پێش ناسینت  دکتۆر پێی ڕا گەیاندم کە لوو یەکی


سەرەتانی لە مێشکمایە کە بە پێی شوێنەکەی نەشتەر گەری  مترسی زیاترە لە خوودی نەخۆشی یە کە


تەنیا----- واییییییی  مامە گیان !!!!!!!!!  بەداخەوە خوا ڕحمەت پێ بکات!!  بەاخەوە


مامە----- کووڕم فرمێسکت بسڕەوە !!خوا ڕەحمی زۆر پێ کردووم و زۆریش لە مافی خۆم زیاترم پێ


دراوە ... ئەوو نەخۆشی یەش


ئاگادار کردنەوەیەک بوو لە ئاسمانەوە کە پێش مردن دوا کارم ئەوو هەڵانەی کردوومە ڕاستیان کەمەوە !!! دکتۆر پێی ڕاگەیاندم


کە ئەوەندەم نەماوە لە ژیان  جا


تەنیا------ نا !!! تووخوا  وا مەڵێ !!


مامە----- کووڕم وەک ووتم من هەموو حەزە کانم هاتنە دی بۆیە بە دڵ خۆشی یەوە ئەوو چاە نووسە قبووڵ ئەکەم ... بەڕاستی زۆر


ماندووم و بیری خۆشەویستە کانم ئەکەم کە جێیان هێشتووم زۆریش بیریان ئەکەم ....کووڕم سۆز و خۆشەویستی بە پارەی هەموو

دنیا ناکڕڕێت  ئەوە دڵنیام... بەڵام ئەکرێ ویژدانی پێ ڕازی کەیت هەندێ جار!!!!! بۆ ئەوەی ویژدانت ڕازی کەیت وا بزانە تۆ لای

من کار ئەکەیت و مووچەی خۆت هەیە دوور لەوەش لە ماڵی مامی خۆتی واتە لای مامی خۆت کار ئەکەیت !!! ئەزانم بۆ مرۆڤێکی


ڕۆژهەڵاتی قوورسە کە پیاوەتی و چاکە بخاتە  ڕیزی ئەوەی لە بەرامبەری پارە وەر گرێ  !! بەڵام وەک ووتم بۆ ڕازی کردنی

ویژدانە و بەس !!


تەنیا-------  مامە گیان سۆز و خۆشەویستیت بۆم هەموو شتێکە ئیشی چی !! من ئامەدەم هەموو تەمەن خزمەتت کەم گەر پێویستت

پێم بێ .


مامە ------- بژیت کووڕم  پێی ئەزانم .... بەڵام حەز ئەکەم  فێر بیت و با ئەمە یەکەم وانەی ژیانت بێ کە ئەوەی پێت خۆشە

دەری بڕی و ئەوەی پێت خۆش نی یە بتوانی بڵێی (نا ) و ڕازی نیم ! تۆش ویژدانت نا ئارامت ئەکات چوونکە هەست ئەکەیت من

ئەی بەخشم پێت و  بە بەرامبەری ئەوەش تۆ نا !!! بەس من ئەڵێم وانی یە و بیزانە ئەوەی من ئەی بەخشم پێت زۆر لەوە کەمترە

کە تۆ بە منی ئەبەخشی !!بۆیە  با بێی نە سەر کارە کەمان ..... من مانگانە سێ هەزار دۆلارت بۆ دا ئەنێم وەک مووچە ... بۆ


مانەوەت لێ ئەوە وەک ووتم ماڵی مامی خۆتە


تەنیا------ بەس مامی بەڕێزم ئەوو مارەیە زۆرە و خەیاڵی یە !!؟؟؟


مامە----- با خەیاڵیش بێ من توانای ئەوەم هەیە و تۆش شایەنی ئەوەیت کەواتە مادەم ئەکرێ ئەوو خەیاڵەبکەینە ڕاستی بۆ نا با

بیکەین .


تەنیا------- وایە مام بەڕێزم .... بەڵام ...


مامە------- بەڵامی ناوێ کووڕم  وەک ووتم با یەکەم وا نە بێ

تەنیا------ بەڕاستی نازانم بڵێم چی !!! برامبەر میهرەبانیت !!!


مامە-----  بڵێ شەوو دڕەنگەوو مامە هیلاکە با ڕێی پێ بەم بحەوێتەوە


تەنیا------ باشە مامی بەڕێزم زۆر سووپاس و هیلاکم کردی بەیانی تەواوی ئەکەین ... شەوێکی ئارام و


خەوێکی خۆش بۆت بەڕێزەکەم ....

...........................

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-13 11:12:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2008-08-27 08:05:50

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.....104.....



مانگێک تێپەڕی لەبەر ئەوەی ڕاستی نەخۆشی یەکەیم ئەزانی هەندێ هەڵسووکەووتی کە کۆن ئەی کرد و من هۆکارەکانیم نە


ئەزانی ئاشکرا بوبو لە لام بە تای بەتی سەر ئێشەکەی کە هەندێ شەوان دەستی پێ ئەکردوو لە خەوی ئەکرد ... زیاتر لەووسا


ئاگاداری ئەبووم و ئەتوانی بڵێی هاووڕێ یەتی یەکی تایبەت درووست بووبو هەردەم باسی ئەزموونەکانی خۆی ئەکرد بە هەڵەوو


ڕاستەکانی یەوە !! منیش وەک فەرهەنگێکی زانیاری ووشەکانیم وەر ئەگرت و زۆر بە تامەزرۆوە گوێ بیستی دەبووم.


دوای ئەەی ێ یان بە تەنکە دا لە نەخۆشخانە دەرچێ .. ئەویش هاتە لای ئێمە مامە بۆ تەنکەوەک باووکێک وابوو هەموو


پێداویستی یەکانی بۆ دابین ئەکرد بێ لە گرتنی چەند مامۆستایەک بۆ فێر بونی زمانی  یۆنانی و ئینگلیزی هەروەها ب فێر بوونی


پیانۆش کە مامە خۆی زۆر هەواداری بوو ..... پەیوەندی نێوان من و تەنکە  لەسەر  بناغەی هاووسەرایەتی درووس نەبوبو بگرە


ئەت ووت تازە من ئەناسێ بۆیە زۆر ماندووی کردم تا گەشتەئەووباوەڕەی کە من هاووسەری ئەووم و  پێکەوە لەسەفەرێکین !!


بوونی هاووڕێی منداڵی تەنکە (شیرین ) کە لە ئەڵمانی ئەژیا زۆر سوودی هەبوو بۆ گەڕانەوەی تەنکە بۆ باری ئاسای خۆی گەرئەوو


گەڕانەوەیەش زۆر لەسەر خۆ بوو....  هەرچەند ئەوو ماوە زۆرانەی کە بە تەلەفۆن لە گەڵ شیرین ئەی بردە سەر منی هەراسان


کردبوو بەڵام چارم نەبوو ئەبوایە قبوڵم بکردیە .


هەرچەندە باری پەنابەران لە وواتی یۆنان زۆر باش نەبوو کە سوودی وەک ویزگەیەک بوو بۆ گەشتن بە ووڵاتانی تر .. بەڵام


مانەوەی من لەوێ زۆر باشتر بوو وەک لەوەی بۆ ووڵاتێکی تر بچم .... بەس زۆری تەنکە وای لێ کردم کە بە نابەدڵی بڕیار بدەم


تەنکە------ تەنیا من لێرە زۆر بێزارم !!! حەز ئەکەم بچم بۆ  ئەڵمانیا بۆ لای شیرین ،


تەنیا------ تەنکە گیان ئێمە لێرە جێ گیرین  .. بە چوونمان بۆ ووڵاتێکی تر واتە دەست پێکردنەوە لەسەرەتاوە ... دوای مامە


پێویستی بە ئێمەیە نابێ جێی بهێڵین !!


تەنکە----- من لێرە ناحەوێمەوە کەس ناناسم !!! بۆ مامە ئەوە ئەویش ئەبەین لە گەڵ خۆمان  شیرین ئەڵێ ماڵەکەمان گەوورەیە


تەنیا------ ئەمە لەگەڵ شیرین خان جێگەشتان دابین کرد !!!!! باشە دی من بەس خۆت ئەزانی بەم چلەی زستانە سەفەر زۆر


ترسناکە  لە بەهاردا سەفەر ئەکەین .


هەر چۆنێک بوو ڕازیم کرد  کە سەفەرەکەمان دوا خەین بۆ بەهار .... لەوو ماوەیە دا پارەم ناردەوە بۆ ماڵی باووکم و خانوویان


پێ کڕی کە دوو بەش بوو  خۆیان چوونە بەشێکیانەوە ئەوەکەی تریان دا بە کرێ ... گەوورەترین کێشە کە ماوەی 50 ساڵە بابمی


کردبوە قوربانی هەژاری  چارەسەر بوو ... هەنگاوێی زۆر گەوورە بوو بۆم  ... لەسەرەتای بەهاردا بڕێ پاەم ناردەوەپارچەیەک


زەویم بۆ بکڕن کە بڕیاری ئەوەم دا خانوویەکی بۆخۆم و تەنکەی لەسەر بنیاد بنین.


لە گەڵ شیرین قسەم کرد کە باوەڕ بە تەنکە بهێنێ کە لە یۆنان بمێنی نەوە .... بەڵام پاش ئەوەی بەڵێنی دا تەنکە هەر سوور بوو


لەسەر ئەوەی کە سەفەر بکەین ... ئەوەی منی سارد ئەکردەوە لەسەفەر باری تەندرووستی مامە بوو بەڵام ئەویش تێگەشت کە


چارم نی یە ئەبێ  دوای ویستی تەنکە بکەوم و لە گەڵ مامە ڕێک کەووتم کە لەگەڵ وەرگرتنی


پەنابەری لە ئەڵمانیا کە ئەوو کاتە زۆر بە کەمی عیراقی بەگشتی و کوورد بەتایبەتی ڕوویان لەوێ دەکرد. بگەڕێمەوە یۆنان و

لەوێ جێگیر ببم دوای ئەوەی تەنکە بە چاوی خۆی ئەی بینێ کە ژیانمان لە یۆنان خۆشترە .....


ڕێگای دەرچوون لە یۆنانەوە ئاسان تر بوو لەچاوو توورکیا و مەترسیشی کەم تر بوو  بەڵام من لەبەر تەنکە ڕێگەی کەشتیم ڕەت


کردەوە و بە فڕۆکە ڕێکەووتین  سەفەر بکەین بۆ ئەڵمانیا.


ئەووشتوو مەکانەی کە هەمان بوو پێش وەخت ڕەوانەی لای شرین کرد لە گەڵ بڕێک پارە چوونکە ئەبوایە هیچی وامان پێنەبوایە


کاتێ لەوێ داوای پەنابەری ئەکەین .. ... ئەوەی ئێمەی بەڕێ ئەکرد  کابرایەکی ئەلبا نی بوو  کە ژنەکەی یۆنانی بوو  بەپێی


ئەوەی لە فڕۆکەخانە کاری ئەکرد  هاووکاری مێردەکەی ئەکرد  لە کاری قاچاخ چێتی دا.


ئەوو فڕۆکەیەی بڕیار بوو  سەفەری پێ بکەین لە ووڵاتی سووریاوە ئەهات و لە ئەسینا کەمک ئەمایەوە دواتر بەڕێئەکەووتەوە بۆ


فڕانکفۆرتی ئەڵمانی ... 


بە داخێکی زۆرەوە مامەم بەجێ هێشت و بەڵێنم پێدا کە بە زووترین کات بگەڕێمەوە بۆ لای ......


هەرچەندە سەفەرکردنەکەمان قاچاخ بوو بەڵام مامە هات لەگەڵمان بۆ فڕۆ خانە تا بەڕێمان کات ....  لە ناخاوە پێم ناخۆش بوو


کە بەجێی ئەهێڵم لەم کاتە ناسکەدا بەڵام تەنکە هەراسانی کردبووم ......بێ کێشە لە کۆنتڕۆڵ دەر چووین و دواتر لە فڕۆکەی


دیاری کراوو بۆمان کە سەر ەهێڵی ئاسمانی سووری بوو  جێی خۆمان دۆزی یەوە کە تەنکە لای پەنجەرەکە بوو کە ئەی ڕوانی یە


سەر باڵی فڕۆکەکە .... کەوو تە جووڵەوو بە خەندەیەکەوە پێی ووتم


تەنکە----- تەنیا ئەزانی دڵم زۆر خۆشە خەریکە وەک ئەم فڕۆکەیە ئەفڕم ،


تەنیا----- لەخوا بەزیاد بێ دڵی من کە دڵ خۆشی ..... منیش ئەوەم ئەوێت کە وا بیت ... ئەبێ بڕوانینە پێش وژیانێکی نوێ

درووست بکەین ،
تەنکە------ خوا بیکات..... بەڵام وریابە وەک (بوورهان) نەبێ بەخوا ئەتخنکێنم ههههههه


تەنیا------- بوورهان کێ یە ؟؟؟؟؟


تەنکە------ مل پانەکەی شیرین ئەڵێم


تەنیا------ ئەها ..... بۆ وای پێ ئەڵێت تەنکە گیان  ؟؟؟؟ بۆ ئەوو چۆنە تا گەر من وا بم ئەم خنکێنی ‌‌‌‌هههههه


تەنکە------ بوورهان هەر ئامۆزای شیرینە لە کۆڕەوەکە  چووبوو بۆ ئێران لەوێ شیرینی بینی بوەوە ئیتر حەزی لێکرد و داوای کرد


هەر چەندە لە شیرین گەوورە ترە بەس چوونکە ئامۆزایەتی و باووکی نەماوە باووکی شیرین ڕازی بو


تەنیا----- جا ئەم چیرۆکە پەیوەندی چی یە بە پرسیارەکەمەوە !!!!!ئەڵێم چی کردوە وا تۆ حەز ناکەیت من وا بم ؟؟؟


تەنکە------ نازانم !!!! بەس باش نی یە لەگەڵ شیرین !!! دەی وازی لێ بێ نە !!! بەس وەک ئەوو نەبی ؟


تەنیا------- کابرا ناناسین و باسی ئەکەین !!! باشە بەسەر چاوو  وەک ئەوو نابم وەک خۆم ئەبم !!!!


لە قسە کانیا وادیار بوو شیرین کێشەی خۆیی بۆ باس کردوە ... ئەمەش باش نی یە چوونکە جارێ باری دەوونی لە ئاستی ئاسای


دا نی یە تا ئەوو جۆرە باسانەی لە گەڵ بکەیت !!! بەهەر حاڵ گەشتینە فڕانکفۆرت و  وەک کابرا ی قاچاخ چی پێی ووتین وا مان


کرد لە ناووچەی ئازاد(ترانزێت) خۆمان دوا بخەین بۆ چەند سەعاتێک تا فڕۆکەکەی پێی اتبووین دیسانەوە فڕێتەوە ئەووسا بچینە
دەرێ !!!! وە لەوو ماوەیە چەند شتێک بکڕین و  پسوولەی کڕینەکەی (receipt) هەڵگرین لای خۆمان تا وەک بەڵگەیەک پێمان بێ


کە بە فڕۆکە هاتوین !!! هەر چۆن سەر کەووتین ئاواش بێ کێشە  لە کۆنتڕۆڵ هاتینە دەرێ !!!! بەڕاستی فڕۆکەخانیەکی گەوورەو


فراوان بوو  !!!! لە یەکێ لە فرۆژگاکانی فڕۆکەخانەکە کارتێکی تەلەفۆنمان کڕی و تەلەفۆنمان کرد بۆ  شیرین  بەڵام کەس هەڵی


نەگرت  ... شیرین کاتی گەشتنی فڕۆکەکەی ئەزانی پێشمان ووتبوو ماوەیەک دوای ئەکەوین !!!  هەر لە بەرامبەر ئەوو دەگایەی کە
ژمارەکەی (7) بوو کافتریایەک هەبوو لەوێ دانیشتین و چاوومان ئەگێڕا بۆ  شیرین و هاووسەرەکەی من بە بینین کەسیانم نەدی بوو
بەس بە وێنە شیرینم دی بوو ... بەس تەنکە هەردووکیانی ئەناسی  بۆیە پشتم بەوو بەستبوو .... بۆ گیرانیش ترسمان نەبوو


چوونکە پاسپۆرتە ساختەکەی پێی هاتبوین لە (wc) ئەوو کفتریایە پارچە پارچەم کردوو فڕێم دا  بۆ یە گیران واتە ناردن بۆ


شوێنی  پەیوەند بە پەنابەران .... لەبەر ئەوەی  چەند مانگێک لە یۆنان بوین و بە بۆنەی مامەوە زۆر شوێنی خۆش و گران بەهامان
دیبوو دیمەنی ئەڵمانیا سەرسامی نەکردبوین گەرلە یۆنانیش خۆشتر بێ ئەڵمانیا !!!!


هێندەی نەبرد تەنکە شیرینی لەدوورەوە بەدی کردوو ناسی یەوە بە نیمچە ڕاکردێک بەرەوو یەک چوون و کەووتنە باوەش پیاکردن


و ماچ کردنی یەک ..... منیش هەستما م  چووم بۆلایان


تەنکە------ ئەم پیاوە جوانە هاووسەرمە


تەنیا------ باشی شیرین خان هیلاکمان کردی ئازیزم


شیرین------ تۆچۆنی کاک تەنیا ؟؟؟ یاخوا بەخێر بین و سەر دیدەم هاتن .. تنکە ڕوحی منە هیلاکی چی


تەنیا------ زۆر سووپاس خانم .. ئەی کاک بورهان کوا ؟؟؟؟


شیرین------ ئەوو لای ئۆتۆمبیلەکەیە  ... بابڕۆین بۆ لای..


تەنکە------ وەرە کچێ بۆ وا جوان بویت ئەڵێی ئاوو هەوای ئەڵمانیت پێ ئەکەوێ ؟؟؟


شیرین------ ووس بە هاووسەرەکەت وەستاوە ئەگین وەڵامم ئەدایتەوە !!!! جوانی چی !!!


لە فڕۆکە خانە کە هاتینە دەرێ و  بەرەوو گۆڕە پانێکیگەوورە بەڕێکەووتین کە ئۆتۆمبیلی تیا ڕا ئەگیرا !!!  دوای تێگەشتم بۆ وا


دوور ڕای گرتووە ئۆتۆمبیلەکەی !!!


گەشتینە لای کاک بوورهان هەر لەدوورەوە ووتی


بوورهان------ خێرا سەر کەوون لە ماڵەوە چاک و چۆنی ئەکەین ئێرە پڕە لە کامێرەی چاوو دێری !!!!


تەنکە------- کاک تەنیا بچۆ پێشێ من لای تەنکەوە دا ئەنیشم


تەنیا------ باشە شیرین خان ..... کاک بوورهان زۆر سووپاس هیلاکمان کردی ؟؟؟


بوورهان------ تۆ جارێ  با دەر چین لێ رە !!!!  زۆر سەیری دەرەوەمەکەن تا دوور ئەکەوینەوە !!!!


تەنیا----- باشە برام خەمت نەبێ !!!! زۆر داوای لێ بووردن ئەکەین دووبارە لەوە ئەچێ نەخۆش بیت !!! سەرمات بووبێ وا گیانت


ئەلەرزێ ؟؟؟؟


شیرین------ ئا ئا نەخۆشە هی ترس خەریکە زیڕە ئەکات !!! دەی خوایە پۆلیس بمان گرێ  بورهان سجن کەن و تەنکەش سەری سفر
کەن بەس من و کاک تەنیا بە سەلامەتی بۆی دەرچین هههههههههههههه


بوورهان------ ژنەکە تۆ هەموو شتێکت کردوە بە گاڵتە وەک ئەوەیە ئێسە قوومبەلەمان پێ بێ !!! پۆلیس بمان گرێ  خوا ئەزانێ


چی مان لێ ئەکا !!! من  8 ساڵە لەم ووڵاتەم تائێستە هیچ هەڵەیەکم نی یە !!!


تەنیا------ ئیشەڵڵا هیچ نابێ کاک بوورهان ،


بە هازار ترس و لەرز تا گەیانینی یە ماڵی خۆی بەڕاستی من زۆر شەرم دای گرتم کە کابرامان خستبووە ئەوو حاڵەوە بەڵام


ئەوەی بۆم دەر کەووت کە شیرین ڕێزی لێ نەدەگرت وەک پێویست و هەردەم ئەی شکاند لە بەر چاوی ئێمە !!!!  دوای چەند ڕۆژێ 


و دوای ئەوەی کە ئەوو چیرۆکەی کە بەناوی یەوەپەنابەری داوا ئەکەین ئامادە کرد !!! چووین و خۆمان دا بەدەستەوە و بردیانی نە
کەمپی پەنابەران کە زۆر بەدەگمەن کووردی لێ بوو بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر  هەڵهات وانی شەڕی بۆسنەو هەرسک لێ بوو ،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-14 11:36:24)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#25 2008-08-27 08:07:40

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.....105.....





ئەوسەردەمە ئاسان کاری یەکی زۆر ئەکرا بۆ پەنابەرە عراقی یەکان بە گشتی و کووردەکان بە تایبەتی ....گەر بت سەلماندایە

کە بە فڕۆکە هاتووی ئەوا  پەنابەری سیاسیتوەر ئەگرت کە مۆڵەتەکەی هەتا هەتای یە و بە یاسای (16 ) ناسرابوو گەر نا ئەوا

مرۆیت وەر ئەگرت کە بە (51) ناسرابوو .. هەڵبەت ئەوو یاسایانە لە جنێفی سویسرا نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەندیان کرد لە 28-

2-1951  کە هەندێ ووڵات کە زیان بەخش بوو لەدوای جەنگی دووەم جیهانی وەک ئەڵمانیا لە قازانجی بوو کە پەنابە وەرگرێ تا

سوودی لێ وەرگرێ بۆ ئاوەدان کردنەوە !!! ئەوە ئەوو سەردەمە !!! بەڵام لە دوای یەک گرتنەوەی ئەڵمانیا و تێکەڵ بوونی بەشی

ژێر ڕکێفی سۆڤێت کەبەگشتی خەڵکی بێ کار بوون  پاڵە پەستۆی لە سەر بەشی خواروو کردبوو بۆیە وەر گرنی پەنابە لەدوای یەک

بوونەوە ئەوو سوودە گەوورەیەی نەبوو بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا بۆیەڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژە کەی کەم ئەکردەوە و ئاسان کاری نەدە

هێشت  !! تا تەووژمی پەنابەران بەرەوو ئەوو ووڵاتە کەم بکاتەوە !! هەر بۆیە کۆ مەڵێ ووڵاتی لێ دەرچێ وەک عیراق و

پەنابەرانی بۆسنە  و بە ڕێژەیەکی کەم چاینا ئەوانی تر زۆر قوورس کرابوو بۆیە گەر پاساوی تەواویان نەبایە بێ وەڵام لە

کەمپەکاندا ئەمانەوە و زۆر لەوو مافانەی کە ئەدرایە دانیشتووی ئەوو ووڵاتە بێ بەش ئەبوو لێی !!!!!

وەک ووتم کوورد بە ئاسانی وەڵامی وەر ئەگرت !!!  بۆیە من و تەنکە  لەماوەی چوار مانگا وەڵامان وەر گرت !!! ئەوو ماوەیە

هەردەم پەیوەندیم هەبوو لە گەڵ مامە بەڵام لە بەر سەفەر کردنی بۆ ئەمەریکا بۆ چارەسەر زیاد لە مانگێک لێی دابڕام بۆیە

ئەوو ئاگاداری وەرگرتنی وەڵامی پەنابەریمان نە بوو !!!!

باش بوو بیرم کەووتەوە ئەوو کاتەی لە کەمپ بووین ڕاستە کووردی بەدەگمەن لێبوو بەڵام پڕ بوو لە عەرەبی ئووردنی و

فەلەستینی و یەمەنی و سووری و لووبنانی کە هەموو بە عیرای خۆیان ناوو نووس کردبوو وە بە بەهانەی ئەوەی خەڵکی باشوورن و

لەدەستی ڕژێمی بەعس هەڵهاتوون هههههههه بەڵام باوەڕم پێ بکە لە بەعسی بەعسی تر بوون هەڵ ئەسان و دائەنیشتن

سوێندیان بە تۆپیوەکەی عۆجە ئەخوارد !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

ئەیان زانی من کووردم زۆر خۆیان لێم نە ئەدا و بە ئاشکرا ڕقی یان نیشان ئەداوو بە خزمەت کاری ئێران و ئەمەریکایان لە

قەڵەم ئەیاین (کوورد ) بەس من گوێم نە ئەیانێ یان ڕاستی یەکەی ئەوان زۆر بوون و من و تەنکە تاقە کوورد بووین بۆیە وەڵام

دانەوەیان لە بەرژەوەندی من نەبوو !!!!!!!!!

لە بەر ئەوەی وەڵامی  قبووڵ کردنی پەنابەری مان چوار مانگی پێ چوو پیلانمان سەری نەگرت کە بەزووترین کات بگەڕێمەوە

یۆنان چوونکە دامەزراندن  و جێگیر بوون لە ماڵی خۆت زۆری ئەویست بە تایبەتی لەدوای ئەوەی تەنکە سوور بوو لەسەر ئەوەی لە

هەمان شاری شیرین (فڕانکفۆرت) بمێنی نەوە و هەر ئەوەش نا بەڵکوو نزاک لەو !! زۆر دوای خستین و بەهیلاک چوین تا

خانوویەکمان لە هەمان شەقام دەست کەووت !!

ڕاستە  شیرین و تەنکە زۆر هۆگری یەک وون بەڵام لەبەر ساردی هاووسەری ڕێی لەمن دەگرت کە منیش تێکەڵ بم بۆیە بە دەگمەن

ئەچووم !!! بوورهان کەسێکی سادە و بێ دەنگ بوو بەڵام لە بەر ئەوەی چەند ساڵێ پێش ئێمە لێرە بوو !!!! وای ئەزانی ئەوو

جیاوازەو ئێمش کێوین!  لەدوای ڕاپەڕین  ئەوانەی هەندەران  کە  گەڕانەوەخەڵک بەشێوەیەک تێی ئەڕوانین ئەت ووت کەسێکی

ئەوورووپی هاتوو تەوە    نەک کووردێک !!! ئەویش لەوە دەچوو اوەڕی کردبێ کە زۆر تایبەتە !!! ڕاستی یەکەی من زۆر بێزار بووم

لە هەندێ هەڵسووکەووتی بەتایبەتی ئەوو بێ ڕێزی یەی کە شیرین بەرام بەری ئەیکردو ئەویش  زۆر ئاسای وەری وەری ئەگرت!!!

تەنکە بەلایەوە ئاسای بوو کەمن زۆر تێکەڵیان نیم !!!  نە ئەوە بگرە لەگەڵ خشم ئەوو ئافرەتە نەمابوو کە بەخۆشەویستی بۆیەک

بوین و دژایاتی مەحاڵ بوونمان کرد تا گەشتینە یەک !!! بەڵام هەردەم ئەوەم لەخەیاڵ بوو کە نەخۆشە بۆیە بەرگەم ئەگرت !!!

لەوو ڕۆژەوەی لە نەخۆشخانە بینیمەوە هەتا  ئەڵمانیاوو  چووینە خانوی خۆمان ووشەی خۆشم ئەێی لەدەم نەبیست بگرە زۆر

سارد و تەنانەت ئەرکی ژن و مێردایەتیمان هەردەم بەویستی ئەوو بوە و جێ خەویشمان جیابوو !!!!!!!

لەڕێی مامەوە دکتۆرێکی سووری کە ساڵانێکە لە ئەڵمانیا بوو  ناسی و تەنکەم نیشان دا و وەک نەخۆشێکی خۆی قبووڵی کرد !!

کەسێکی بە ئیما بوو  وە چوونکە ساڵانێک بوو لێرە بوو بەهیچ شێوەیەک باسی سیاسەتی نەدەکرد و گرنگی پێ نەئەدا !!!! هەڵبەت

مامە ڕای سپاردبوو .. بۆیە زۆر گرنگی بە تەنکە ئەدا منیش کاتێ بێزاریم ئەگەشتە لووتکە ئەوو فریام ئەکەووت !!!

تەنیا---- دکتۆرعبدووڵا بەڕاستی خەریکە ئەگەمە ئەو باوەڕەی کە تەنکە وەک جارانی لێ نایەتەوە !!! گەر وابێ کارەساتە چوونکە

هەزار دڵت ئەوێ تا بەرگەی ژیان بگری لە گەڵیا؟

د_عبدووڵا---- کووڕم ئەوو جۆر نەخۆشیانە کە لە هۆکاری ترسێکی گەوورەوو ئەسینێکی گەوورەتر درووست ئەبێ لێت ناشارمەوە

ڕەنگە نەخۆش نەتوانێ وەک پێش کارەساتەکەی لێ بێتەوە !!!! بەڵام ئەکرێ زۆر باشتر بێ و بە تێپەڕبوونی زەمەنێک بەسەر

ڕووداوەکەدا !

تەنیا---- بەس دکتۆر گیان ئەوە شەش مانگی تێپەڕان !!؟؟؟  تاقە شت کە گۆڕاوە تیایدا ئەوەیە کەمنی قبووڵ کردوە !!! ئەگین  وەک

جارانە بەهیچ شێوەیەک هە ستی لێپرسینەوەی نی یە بەرام  بەر  من و ماڵی    بەڵکوو شیرینی هاووڕێی لە پێش ترە هەردەم ؟

د_عبدووڵا---- ئەوە زۆر ئاسای یە ... من  لەڕێی دکتۆرە فاتمەوە شتەکانم بەدەست گەشت وە و جوانیش خوێندمەوە کێشەکە

لەوەدایە ئەوو دیکۆمەنتانە لێر دەرخستنی تووشی کێشەت ئەکات منیش ماوەیەکم پێویستە تا ڕێوو شوێنی بۆ دابین کەم چوونکە

خیزانت ئەبێ بخرێتەوە نەخۆشخانە .. لەوێ باشتر خزمەت ئەکرێ .. چوونکە وەک ئەوەی ئەی بینم بەرەوو دواوە ئەڕوات ؟!!

تەنیا----- وەڵای نازانم بڵێم چی تووش بووم دکتۆر گیان ..  گرنگ ئەوەیە تەندرووستی باش بێتەوە ..

د_عبدووڵا---- پشت بەخوا باشتر ئەبێ .. تۆ هەووڵ بدە هێمن بی هەردەم لە گەڵیا ؟؟

تەنیا----- هەر ئەوو شک ئەبەم ناچارم .. باشە دکتۆر سەیر نی یە قەت باسی ماکوانی کووڕمان  ناکات ؟؟!!

د_عبدووڵا---- نا ئاسای یە چوونکە لە ناخیا هێشتا نە گەشتۆتە باوەڕی ئەوەی کە کووڕە کەی مردووە !!

تەنیا----- ئەوەش بۆخۆی کارەساتێکە !!!!!!!!!!



-----------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-16 18:14:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#26 2008-08-27 08:08:50

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

..........106.......





نەم توانی ڕازی کەم بچێتەوە نەخۆشخانە !!! نەک لەبەر ئەوەی باوەڕی بە بیرۆکەکە نەبوو !!! بەڵکوو پەیا بوونی ماکوان لە

ناکوو !!!!!!!! بوە هۆی ئاڵۆز تر کردنی کێشەکە لێم !

تەنکە_ ئەزانی بەیانی کێ ئەگاتە ئێرە ؟؟؟؟

تەنیا_ کێ ؟؟؟

تەنکە_ کاکە ماکوانم دێت .

تەنیا_ ماکوان بۆ وازی لە چەکداری و حزبایەتی هانی !!؟؟؟

تەنکە_ نەوەڵا خووشکی بمرێ بۆ چارەسەر هاتووە ... لە شەڕی پێشوو قاچی وەرگەڕابوو .. زۆر عەزێتی ئەیات .

تەنیا_ ئەها سەلامەت ئەبێ .... بەس سەیر نی یە بۆ قاچ وەرگەڕانێک دێتە ئەووروپا بۆ چارەسەر !!!! لە کاتێکدا زۆرن لەوو

پێژمەرگانەی لە بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمدا زامدار بوون و بەهۆی نە بوونی ڕێ و شوێنی پێویست بۆ چارە سەریان بۆ ئەبەد کەم

ئەندام ئەبن ؟؟؟ بەر هەر حاڵ هەر باشیشە ڕۆژێک پێش ئەوە پێت ووتم و چاوەڕێت نەکرد تا بێت و لە دەرگا بدات !!!!

تەنکە_ من ئەزانم تۆ کاکە ماکوانمت خۆش ناوێ !!!!  بۆیە ئاگادارم نە کردتەوە پێشتر !!

تەنیا _ نا گیانی من بۆ وا ئەڵێی ... برای تۆیە من زۆر ڕێزی لێ دەگرم !

تەنکە_ ڕێز یان تر س ؟؟؟

تەنیا_ بۆ خۆ خێوو نی یە لێێ بترسم ؟؟؟

تەنکە_ گاڵتە بە برام مەکە ؟

تەنیا_ باشە گیانی من بمبوورە ؟؟؟ بەیانی کەی ئەگات و لە کوێ تا بە گووڵەوە بچینە پێشوازی ؟؟

تەنکە_ نا پێویست بە تۆ ناکات  کۆمەڵێ هاووڕێ ی حزبەکەی دێنە پێشوازی .. من و شیرینیش پێکەوە ئەچین ،

تەنیا_  بە ئیسراحەتی خۆت ،

نازانم بۆ ؟؟؟؟  بۆ ؟؟؟؟  ویستی قەدەر  تێک دانی ژیانم بوو ؟؟؟؟ خۆشەویسترین کەسم بێتە خەیاڵ ؟؟؟!!!

ئەم زانی نەخۆشە بەڵام منیش مرۆڤم  سنووری بەرگە گرتنم دیاری کراوە ،

ماکوانم_  تەنیا قەت چاوەڕێی ئەوەم نەدە کرد کە بەوو شێوەیە بیت !!! بەڵام هەڵەی خووشکمانە بۆیە باجە کەشی دا ،

تەنیا_ تۆ جارێ سڵاوو بکە ؟؟ ئەووسا کوێرانە گلەی یەکانت بکە ؟؟؟

ماکوان_  جوانە فێری ئسووڵیشمان بکە تەنیا ؟؟؟ چاک بزانە گەر وا بزانی  بە ئاسانی بەسەرتەوە ئەچێ ئەوە خەوو ئەبینی ؟؟

تەنیا_ ئەرێ بەڕاست ئەت بینم هیچ کێشەیەکت نی یە ؟؟ بۆ چارەسەری چی هاتووی ؟ یان نەخۆشی یەکەت لە جۆری نادیارە؟

ماکوان_ مەبەستت چی یە لە نەخۆشی نادیار؟؟؟؟ یەعنی تێک چووم؟؟ لەسەروو ئەوو هەموو بێ ڕەووشتی یەی لە گەڵ میرانی برام

و تاوانت بەرامبەر تەنکە هێشتا ئەبینم زمانت درێژە ؟؟؟ خۆتت بیر چووەوە ؟؟؟؟ 

تەنیا_ وەڵامی ئەوەی ئاخرت ئەدەمەوە .. گەر خۆمم بیر چوایەتەوە قبووڵم نەدە کرد لە ماڵەکەمە سنووری خۆت ببڕی !

ماکوان_ هههههههههههه جوانە ماڵت هەیە ؟؟؟ بەس ناحەقت ناگرم لە هیچەوە کردمانیت بە شت !!! ئیرەشت بە پارەی میرانی

برام  دەست کەووت ئەگین سواڵکەرێکی وەک تۆ و ئێرەیان نەوو تووە !!؟؟

تەنیا_ بۆ ئێرە نەک بەس خۆم  بەڵکوو تەنکەش کە خووشکتانە  یەک دیناری ئێوە نە کەووتۆتە لام و برات پارەی خۆی وەر

گرتۆتەوە .. تکایە لەوە زیاتری سنوور مەڕە ،

ماکوان_ ئا ئا چراکەی سندباتت دۆزیوەتەوە !!!

تەنیا_ ئەزانی چی  پارەتان لام نەماوە ئەوەی ماوە کچەکەتانە گەر زۆر ناڕازین ئەتوانن بیبەنەوە بۆ خۆتان .. چوونکە  تاقەتی

ئێوەم نەما ،

ماکوان_  ڕۆژت دێ چۆن لە هیچەوە کردمانیت بە شت و کچمان دایتێ !!! ئاواش ئەت گەڕێ نینەوە دۆخی جاران !

تەنیا_  نهێنی یەک هەیە کچتان دایە هیچێک !!! ئەزانی چی ئێرە ئەوێ نی یە تا بە چوار پێنج ساڵ چەکداریت بە مووڵکی خۆتی

بزانی ؟؟؟؟ لە بەر ئەوە ماڵ ماڵی خۆتە !  تا کێشە درووست نە بێ من ئەم چەند ڕۆژە  لا ی کووڕێکی هاووڕێم ئەبم !!!!

تەنکە تۆزێکی تر دێتەوە لە گەڵ شیرین... بیرت نەچێ نەخۆشە  ؟؟ بۆیە  پێویست ناکات هەندێ شتی بۆ باس کەیت!! خۆت سوور

مەکەرەوە ؟؟؟ چاوەڕێی وەڵامت نیم ،

لە هەمان شار کووڕێکی کووردی لێ بوو کە پەیوەندی یەکی باشم لە گەڵیا هەبوو .. چوومە لای ئەوو  تا ماکوان  گەڕایەوە ڕاستە

لە ئەڵمانیا هیچی پێ نەدەکرا .. بەڵام لە کووردستان دەستی ئەڕۆشت !!! وەک زووربەی ئەوانەی کە بە بەهانەی چەند ساڵێ

چەکداری بۆنەتە کوێخا و برا گەوورەی خەڵک و کووردستان و ئەزموونی بە مافی خۆی ئەزانن !!! ئەم زانی لەوێ  کێشەم بۆ

درووست ئەکات !!!

بە ئەوەی ئەسین بوو لە ماوەی ئەوو 8 ڕۆژەی لە ماڵی من بوو (فیزەی توورکیا)ی بۆ تەنکە وەر گرتبوو بە بێ پرسی من لە گەڵ خۆیا

بردبوویەوە !!!  تووشی ئەسین بووم سەرەتا .. بەڵام لەبەر ساردی تەنکە بەرامبەرم لەم ماوەیەی پێشوو لە ناخەوە حەزم ئەکرد

تەنیا بم !!! ناڵێم خۆشەویستیم بۆی کاڵ بوبوەوە.. بەڵام توانای بەردەوامیم نەما بوو ...

تەنیا-بە(تەلەفۆن)---- شیرین خان تەنکە لە ماڵی ئێوەیە ؟؟؟

شیرین-بە(تەلەفۆن)---- بۆ کاک تەنیا نازانی کە لە توورکیایە ؟؟؟

تەنیا-بە(تەلەفۆن)---- چیییییییییییییی توورکیا ئۆفففففففففف لە ماکوان !!!! نازانێ  تەنکە پێویستی بە چاەسەر هەیە !!! بە هەر

حاڵ سووپاس شیرین خان ،

چەند ڕۆژێ دوای ئەوە  تەلە فۆنم کرد بۆ کووردستان  تا هەواڵی تەنکە بزانم .. بەڵام کۆمەڵێ خەفەتی تریان دامێ !!!

دایکی تەنیا-بە(تەلەفۆن) ----- کووڕم من پێم ووتی ئێمە هاووڕێ ی ئەوانە نین !!!؟؟؟ فەرموو دووڕۆژە لێرەیە هەر سەردانێکیشی نە

کردووین !!! لە بەر تۆ  من چووم لە گەڵ باووکت بەخوا هەر بە نیمچە دەرکردنێک دەریان کردین !!! من خۆم گوێم لە دەنگی بوو

لەوو دیوو بەس ووتیان لە ماڵی ماکوانە !!



تەنیا-بە(تەلەفۆن)---- دایە گیان گەردنم ئازاد کە ؟ گەر من نەبم  سەر بەماڵی ئەوو جۆرە کەسانە نا کەیت .. دایە گیان تەنکە

ئەوو کەسەی جاران نی یە لە دوای ئەوو کارەساتە و مردنی ماکوانی کووڕمان ... بۆتە مرۆڤێکی تر !! بۆیە وا بزانە بوونی نی یە  و

نەک ئەوەش ئەگەر هات  بیکەرە ئەوو دیوودەرگاکەوە .. چوونکە دایە گیان پێڵاوو‌ت ناگۆڕمەوە بە گشتیان .. مادەم وا بوون  تۆش

وابزانە تەنکە وەک کووڕەکەم  خنکاوە،

دایکی تەنیا-بە(تەلەفۆن) ----- دایکت کوێر بێ کووڕم خێرت لە خۆت نەبینی خوا فەووتیان کات !

تەنیا-بە(تەلەفۆن)----- خوا نەکات دایە گیان .. من بەس خەمی ئێوەمە کە خەفەت نەخۆن .. من بە بەشی خۆم ڕازیم یان چارم

نی یە !!! ئەبێ ڕازی بم .. باش بوو بیرم کەووتەوە هەموو پارەکەم داوەتەوە بە میران واتە خەمی ئەوەت نەبێ  و ناتوانن منەت

بکەن بەسەرما هەرچەندە لەوە ئەێ ماکوان نەزانێ کە داومەتەوە !!! بەڵام گوێمەیەنێ گرنگ ئەوەیە من داوومەتەوەو پێشم ئیمزا

کردوەو تا ڕۆژی خۆی نیشانیانی دەم.

هەڵبەت دەرفەت بوو  بۆم کە تەنکە لە کوورستان بوو.. بۆیە کارەکانم جێ بەجێ کردوو سەردانی  یۆنانم کرد ..





--------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-09-25 12:07:49)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#27 2008-08-27 08:10:26

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

...............107.............





ڕەنگە ڕۆشتنی ئەوو هێمنی یەی پێ بەخشیبێتم کە پێویستم پێی بوو.... لە عاشقێکەوە بوومەوە ادەترین مرۆڤ  و پڕ بووم لە

تووڕەی لە گللەیی لە هەموو شتێ بەس لێبووردن نە بێ ... لە تاوانێ ڕۆژانە دەرهەقم ئەکرێ!!!!

بەوو هەموو بێ زاری یەمەوە هێشتا چاوەڕوانی ڕووناکی بووم کە ئەووسەری توونێلەکەم  نیشان بدات!!!

تەنکەش چووە پاڵ ئازارەکانی تر ... هی منداڵی ... هی ئەرزەیی.....هی هەژاری.....هی ڕۆژگار

بەر لەوەی بگەڕێتەوە من کۆتایم بەدی ئەکرد !!!!

چون مرۆڤم !!!!!!!!!!!!!!!!!!!

مامە هەستی بە خامۆشیم ئەکرد بەڵام ... بەڵام پەرێشانی و ئازار و هەناسەی گەرمی مەرگ بێ دەنگی کردبوو !! من ئەوانەم

گشتی لە چاوانیا ئەخوێندەوە .... هەرچەندە چەند مانگێک لە ئەمەریکا بوو بۆ چارەسەر .. بەڵام وەک ئەوەی بڕیار پەشێمان

بوونەوەی نەبێ و مەرگیش عاشقی بووبێ وابوو... سەرەڕای کێشەکانی ئەوێم .. خەمی ئەم مرۆڤە کە زۆر جوامێرەم بوو،

وەک ئەوەی ئازار ڕێگەوو خەفەت هاووڕێم بێ هەردەم ... لەوو کاتە ناهەموارەدا  کە پێویستم بەوو هاووڕێ پیرەم  بوو ... بەڵام

مەرگ بردی و نە ڕێی پێدام هەندێ وەڵام وەرگرم  لە پرسیارەکانەی لە ناسینی یەوە ئەبارین وە نە پشت و پەناشم ما تا بۆ

تەنگانەم هانای بۆ بەرەم، زۆر خێرابوو ڕووداوەکان ... درفەتی نەدا بحەوێمەوە ساتێ ...

لە ڕێی ئەوەوە کارێکم دەست کەووتبوو لە هووتێلێک کە خاوەنەکەی هاووڕێی مامە بوو ... زۆر ڕێزی لێ ئەگرتم و بە کاتێکی زۆر

کەم کردبوومی بە سەر بەرشتیاری کرێکارەکانی ئەوێ ، مانگ بوو بە چوار نە هاتەوە هەڵبەت هەفتەیەک لەوێ بوو یەک جار

تەلەفۆنم کرد دڵنیابووم کە ئەوو شانۆگەری یە تەواو بوو

تەنیا- بە(تەلەفۆن)---- تەنکە گیان من نە ڕێگرم و نە پێشم ناخۆشە سەردانی کەس و کارت بکەیت .... بەڵام خۆش ئەبوو ئاگادارم

بکەیت وایە؟؟؟؟؟

تەنکە- بە(تەلەفۆن)----- جا کێ ئەوو مافەی داویتەتێ کە پێت بڵێم یان پرست پێ بکەم ها کێێێێێێێێێێێێێێ؟؟؟؟؟؟

تەنیا- بە(تەلەفۆن)---- ئووفففففففف تەنکە گیان خۆشەویستیمان !!!!! یادگاری یەکانمان!!!!! گرێ بەستی هاووسەریمان!!!

تەنکە- بە(تەلەفۆن)----- ئەوە ڕۆشت و نەما !!!! لەوو ڕۆژەوەی ماکوانت لێ کردم !!! هەموو شتێ تەواو تەواو تێ بگە و تکایە تەلە

فۆن مەکە !!! چوونکە وەڵامی ناخۆش وەر ئەگری ،

تەنیا- بە(تەلەفۆن)---- ئەوە ئەڵێی چی ؟؟؟؟؟؟؟ تەنکە دایمەخەرەوە تکایەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەە

بەڵێ لەوو ڕۆژەوە هەموو شتێ تەواو بوو من ئەم زانی نەخۆشەو لە زۆر بەی هەڵوێستی بێ بەری یەو بێ هۆشیارانە ئەی کات !!

بەڵام منیش گۆشت و سووقانم بەرگە ناگرم لەوە زیاتر ، بۆیە بەرامبەر بڕیار و هەڵوێستی تەنکە کە کەس و کاری دەستی سەرەکی

تیابوو کە بیکات کڕنۆشم برد و ڕازی بووم بە چارە نووسم !!!

مۆڵەتی مانەوەم هەتا هەتای بوو بۆیە ئەم توانی بەشێوەیەکی  یاسای لە یۆنان کام ئەکرد .. ئەوو ماڵەی پێکەوە بنیادمان دابوو

بۆ تەنکەم جێ هێشت و بەڵێنەکەی خوالێخۆشبوو مامە کە پیانۆکەی بۆ بەرم هێنایەدی و بۆم برد بۆ ئەڵمانیا و شیرینم ڕاسپارد و

هەموو شتێکم لای ئەوو دانا تا کە تەنکە هاتەوە بیداتێ ، هەڵبەت گەڕانەوەی تەنکە یاسای نەبوو چوونکە پەنبەر بوو بەڵام لەبەر

چەند هۆیەک کە نازانم دەسەڵات دارانی ئەڵمانیا چاووپۆشی یان لەوو پەنا بەرانە دەکرد کە دەگەڕانەە بۆ باکۆری عیراق

(کووردستان)  !! بۆیە ترسی لێ پرسیەوەی نە بوو !!!

باووکم کردبوە بریکاری خۆم تا تەڵاق کە داواکاری تەنکە و کەس و کاری بوو  کۆتای پێ بێنێ !!! دوای ئەوەی هەموو شتێ کۆتای

هات  بە مانگێک دوای ئەوە ئەوەی بەخەیاڵمدا نەدەهات ڕووی دا !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!



--------------------------------------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-01 20:16:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#28 2008-08-27 08:11:30

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

..........108..........



دایکی_تەنیا-بە(تەلەفۆن) ----- کووڕم ئاخر زەمانە !!!! ئاخر زەمانە !!!!

تەنیا-بە(تەلەفۆن)------ چی بوە دایە گیان خێر !!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

دایکی_تەنیا-بە(تەلەفۆن) ----- کووڕم بە قسەمان کردی و لێمان نە پرسینەوە بەڵام !!!!!!!!!!!1

دایکی_تەنکە---- بەخوا نازانم چیت پێبڵێم !!!  بەخوا خەریکە شێت ئەبم  چاریان بۆ نەهێشتم

دایکی_تەنیا---- چی وە حاجی ژن قسە کە خۆ تەنکە هیچی لێ نە هاتوە ؟؟؟؟

دایکی_تەنکە---- جا خۆزگە لە بری ماکوان ئەوو بمردایە بەس نەبوو  خەمی یەک جار ئەبوو !!! بەخوا ڕۆژی 100 جار ئەمرم



ئێ چی بوە حاجی ژن ؟؟؟ خوا نەکات بۆ وا ئەڵێیت !!!!

دایکی_تەنکە---- بەخوا کوێر بم ئەزانم غەردریان لە تەنیا کرد !!! بەڵام کووڕ گەوورە بوە کێ گووبەکڵاوی ئێمە ئەپێوێ!!!

هەرچی یان ووت ووتم باشە !!! ووتیا با تەنیا و کەس و کاری نەزانێ !! ناچار بووم ازی بم و قووڕ و قەپی لێ بکەم !!! بڵام

خووشکم ئاخخخخ خوا ڕووحم بکێشێ و بەم سەری سپی یە نەم کات بە گاڵتە چی منداڵان !!! کچی تەنکە کە گەڕایەوە دووگیان

بوو  !!! گەردنم ئازاد کەلێمان شاردنەوە !!

دایکی_تەنیا------ چیییییییییی تەنکە دوو گیانە ؟؟؟؟ دەی خوا لێت بەزاد بێ و هەزار جار شووکر .. ئای  کووڕمدایکت بمرێ چۆن

ماڵ و حاڵت لێ تێک چوو !!!!!!!!! ئەی بوویەتی یان نا ؟؟؟؟ کووڕە ین کچ ؟؟؟؟ تووخوا زوو پێم بڵێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ ؟؟؟

دایکی_تەنکە---- خوا تۆبە ... کووڕی بووە بەخوا !!!!!!!!!!!

دایکی_تەنیا------ وایییییییییییی خوا لێت بەزیاد بێ

دایکی_تەنکە---- بە خوا نازانم دیری خوایە یان غەزەبە و لێمان ئەگرێ !!! چوونکە غەدریان لەوو کووڕە کردوە !!!

منیش سەر تا وەک تۆ دڵ خۆش بووم !!! بەڵام دوای ڕۆژێک غەزەب باری !!!! کچەکەم شێت بوە بەخوا !!! خوا سەبەب کاری خێر لە

خۆی نەبینێ !!! هەموی ئامۆزا کەیەتی !!! مێشکی ماکوانی تێک داوە!!!!

کچەکەم یەکەم ڕۆژ خەریک بوو منداڵە کەی بکووژێ!!! ئەڵێ پیسە!!! ئەڵێ گڵاوە !!!! هەر ئەوەش نا بەخوا تێک چووە !!! وای لێ

هاتووە نانی دەستی ئێمەش ناخوات !!! ئەڵێ ئەم کووژن !!! ژەهری تێ ئەکەن !!!!!!!!! ئای چ غەزەبێکە !!!! بە قسەی تەنیامان

نەکرد  ووتی نەخۆشە هی ئەوە نی یە بگەڕتەوە !!!

دایکی_تەنیا------ ئووفففففففف خوایە  گیان تازە کار لە کار ترازاوە خوایە گیان کووڕەکەم چارەی ڕەش و  بەختی هەر ناخۆشی 

بووەوبووە !!!



دایکی_تەنکە---- نا دایکی تەنیا من لە حاجی حسێنم پرسی ووتی مادەم دووگیان بوەو مداڵەکەش کووڕە تەڵاقی ناکەوێ !!!

دایکی_تەنیا------ بەڕاست ؟؟؟؟

دایکی_تەنکە---- بەخوا نازانم چی بڵم !!! من بۆ ئەوە نەهاتووم !!! من بۆ شتێ هاتووم کە پێتان بڵێم چوونکە ماکوان بەتەمایە !!!

منیش ووتم بە لەپڕ نەی هێننە بەردەستان و تووشی ئەسینتان کەن !! چوونکە تەنکە ئەوو منداڵەی پێ قبووڵ نی یە !! تووخوا با

قەتڵێکیش نە چێتە ملمان !!! بەتەمان کووڕە کە بێنەوە بۆتان ،



تەنیا-بە(تەلەفۆن) ـــ چێێێێێێێ کووڕێکم هەیە ؟؟؟ دایەگیان کووڕم

دایکی_تەنیا -بە(تەلەفۆن) ـــ تووخوا مەگری کووڕم ئا لە خوا بەزیاد بێ کووڕێکی جوانت هەیە ڕەبی خوا چاکیان بۆ نەکات ئەوو

منداڵە ساوایە بێ دایک و باووک ئەکەن!!

تەنیا-بە(تەلەفۆن) ـــ وای لەخوا بەزیاد بێ قەیناکە دایەگیان .. لای ئێوە بێ باشترە ناوی ئەنێم ماکوان ،

دایکی_تەنیا -بە(تەلەفۆن) ـــ هەر وا مان کرد باووکت ناوی بۆ تۆ دانا پێرێ سروەی خووشکت چوو خستی یە سەر ناوی خۆی باشە

ئەوو ئاگای لێ ئەبێ و لە گەڵ کچەکەی کە هەر شیرە خۆرەیە ئاگای لێ یە تی... ئەی کووڕم ئەڵێن گوایە شەرع ئەڵێ تەڵاقت لێی

نە کەووتوە ؟؟ چی ئەکەیت بۆ ئەوە؟؟؟؟

تەنیا-بە(تەلەفۆن) ـــ قووربانی سروە گیان بم خەمم نی یە ئەزانم لە من زیاتر ئاگای لێی ئەبێ ... هەزار جار سووپاس بۆت

خوایە... دایە گیان گەر ئەوە نە کەووتبێ جارێکی تر تەڵاقی ئەدەمەوە بەخوا من و ئەوانەیان نەووتوە هەزار جار نەعلەت لە

خۆشەویستی،

هەڵبەت دوای ئەوو هەواڵە خۆش و ناخۆشە  پەیوەنیم کرد بە دکتۆرەکەی تەنکەوە  هەر چەندە پێی لەسەر ئەوە داگرت کە تەنکە

نەخۆشەوو ئەوو هەڵوێستە ی جۆێکە لە نەخۆشی دەرونی ووڕێنە دووگیانی کە منداڵەکەی بە بوونەوەرێکی قێزەوەن ئەبینێ و

گوومان لە چواردەوور و هەڵس و کوتی سەیر ... من ئەزانم لە کووردستان نەک چارەسەر بگرە  خراپ تریشی ئەکەنچوونکە

کۆمەڵگای ئێمە ئەوەندە خووڕافیات ئەی بات بەڕێوە زانست خوا عافووی

کات،،

بەڕاستی تیا مابووم لە نێوان بڕیاری جیابوونەوەو بەزەیی ئەوەی کە نەخۆشە و نابێ

هەڵوێستی بە ڕاستی وەر بگیرێ!!!!

یەکەم جار وێنەی ماکوانم بەدەست گەشت ئەڵا لەوو ساتە ئەت وت لەسەر لێواری مەرگ

هیوام پێ ئەبەخشرێ... دەت ووت ماکوانی کۆچ کردووەو زیندووبۆتەوە پاش ئەوەی گریانی

فریشتەکانی بێزار کرد هێنایانەوە بۆم ....

من شارەزای شەرعم نەبوو بۆ مەسەلەی تەڵاقدانە کەی کەوو توە یان نا !!!

بەڵام لێی گەڕام و بەدووی نەچووم و  چاوەڕێم کرد  ڕۆژگار خۆی دەری بخات وایە یان نا



-------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-02 16:52:16)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#29 2008-08-27 08:12:36

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.......109.......



وەک حەز حەزم ئەکرد بگەڕێمەوە بەڵام کەس و کارم  هەر بەئاشکرا داوایان ئەکرد نەگەڕێمەوە چوونکە ماکوانی برای تەنکە 

هەر لە هەڕەشەوو گووڕەشەیابوو !!! ڕاستی منیش نەم دەویست کێشە درووست بێ و کەس وکارم تووشی خەفەت بکەن !! ماکوانی

کووڕم پێی گرت  بەڵام باوەڕ ئەکەیت ئەت ووت ماکوانی کۆچ کردوە !!! زۆر دڵگرانیش ئەبووم کە هەردەم بە بەراوورد لە کووڕی

یەکەمم تەماشام ئەکرد  !!!!

کووردستان یان باکووری عیراق هەردەم لە بەردەم هێرشی پیرانی چواردەووردا بوو تا بە تەواوی پیلانیان سەری گرت و پارتە

کانی کووردستان  گرژی کەووتە نێوانیان و بە شەڕی نێوان هەردوو پارتی گەوورە پێژمەرگەدرا !!!! نەیان توانی میللەت بێنە سەر

باوەڕی ئەوەی شەڕ لەسەر جیاوازی ئایدۆلۆژیایە و هەر زوو ئاشکرا بوو کە بۆ دەسەڵاتەوو بەس !!! کەسانێکی زۆر بوونە قووربانی و

ماڵی زۆریشیان وێران کرد !!! من وەک خۆم هەواڵ بەس لەڕێی کەناڵە یۆنانی یەکان و ئەوو کاتە پارتی pkk کەناڵێکی هەبوو

لەوێشەوە  گوێبیستی هەواڵ ئەبووم !!!!

زۆر دڵگران بووم کە جارێ لەسەر ڕێگای ئازاد کردنی کووردستانین و کەووتوینەتە یەکتر کووشتن !! جا کێشەکە لەوەشدایە ئەوو

جیاوازی یەو شەڕووکووشتارەی کە هەردەم دووژمنەکانی چواردەوور هۆکاری درووست کردنی بوون لە چیادوورە کانی کووردستانەوە

گوێزرایەوە بۆشارەکان و بەرچاوی میدیاکان !!! ئەگین هەمان تاوانی یەکتر کووشت ڕووی ئەدا  شەڕی ناووخۆ نەخۆشی یەکە بێ

جیاوازی گشت میللەتانی دنیای گرتبووەوە و هەموو بەوو قۆناغەدا تێ پەڕیبوون !!

بەڵام باری سیاسی و ئابووری کووردستان زۆر ناسک بوو !!! بۆیە مەترسی یەکی زۆر گەوورە بوو لەسەر ئەزموونی گەلەکەمان،

دوای ئەوەی هەردوو لا شوێن و دەسەڵاتی کە بۆی دانرابوو لەلایەن زل هێزەکان ئاشکرانەوەو  وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ هەر یەک

لە جێی خۆی بە دوای لێبوورددنێک پەڕەی ئەوو ڕووداوەیان داخست ،،،، میللەتیش چاری نەبوو ئەبوایە بەوو هەموو ئازار و

زامەوە  پێشوازی لەوو ئاشت بوونەوەیە بکات !!!

من وەک خۆم  زۆر خۆشحاڵ بووم  کە کۆتای هات بە خۆوێن ڕشت و ماڵ وێرانی؛

چەند ساڵێک تێ پەڕێ چوونکە کەس ژمارەی تەلەفۆن و ناوونیشانمی نە ئەزانی  بۆیە دابڕابووم لە هەموو کەس .. ماڵی باووکیشم

ئاگادار کردبوو کە بە هیچ شێوەیەک نەیدەن بەکەس !!! ڕۆژێک هات بە خەیڵما کە تەلەفۆن بۆ شیرینی هاووڕێی تەنکە بکەم  بۆ

هەواڵ پرسین !!

بۆم دەر کەووت لە دواشەڕی ناووخۆ ماکوان بە سەختی بریندار بوبو وە  ڕەوانەی ئەڵمانیا کرابوو لە هەمان ناووچەی کە شیرینی

لێ یە کە بنکەیەکی سەربازی گەوورەی لێ یە لە نەخۆشخانەی ئەوێ  چارەسەر ئەکرا !!!!!!!!!

تەنکەش گەڕاوەتەوە تا نزیک بێ لێی و خزمەتی بکات !!! باسی لەوە دەکرد کە زۆر گۆڕاوەو باری تەندرووستیشی زۆر باشە !!! 

شیرین - بە(تەلەفۆن) ــــ کاک تەنیا بۆ کۆتای ناهێنن ئەم دووری یە  سەرکێشی جارانی هۆکاری گەنجێتی بوو   !!! بەڵام ئێستە من

دڵنیام کامڵ بوە !!!

ڕاستیش ئەکات  !!!! بەڕاستی جووڵاندی حەزی پەیوەندی کردنم پێوەی !! بەڵام  هەرچەندم کردنەم ئەتوانی پەیوەندی پێوە

بکەم !!! بۆیە  بڕیارم دا نامەی بۆ بنێرم و لە ڕێگەی نامەوە پەیوەندی درووست کەم ...

پێش ئەوەی یەکەم نامە بنووسم ... لە ململانەیەکی سەختدابووم لەگەڵ ناخما !!! لەلایەکەوە زۆرم خۆش ئەویست و تامەزرۆبووم

لە باوەشی نێم جارێکی تر !! لەلایەکی تریشەوە زۆر زۆر ئازاری دابووم ئەم ووت شایەنی ئەوو خۆشەویستی یە نی یە !!

لە دوا جار مل کەچی یەکەم بووم و بڕیارم دا نامە بنووسم تا لەوو بێدەنگی یەی دەری بهێنم و دوای بەختی خۆم تاقی بکەمەوە

پێش ئەوەی بۆ هەتا هەتای لەدەستم بچێ !!!!

یەکەم نامە کە ناردم سادەو ساکار و هەواڵ پرسین و کەمێک گلەیی و ناز بوو!!

وەڵامی نامەی دایەوە  بەڵام

نامەی تەنکە.....

تۆ بکووژی ئازیزترین کەسی منی

سەیرم لێ دێ ئەڵێی بێ تاوانم !!!!!

ئەرێ دەستی خوێناویت نابینی ؟؟؟؟ شەوانە گوێت لەدەنگی ماکوان نی یە؟؟ دگری و داوای شیر دەکات !!!!

تۆزێ دەڕوات و دەکەوێ ....تا دەگاتە دەرگای ژوورێ

کە ئەت بینێ !!! برسێتی لەبیر ئەچێتەوەو لە ترسی تۆ هاناوی ئەچێ!!!

خۆی هەڵ ئەداتە باوەشی شەپۆلێکەوەو هەڵدێ بۆ دوور !!!! بۆ دوور !!!! تا دەنگ و ڕەنگت وون ئەبێ و ئەووسا بەهێمنی لە باوەشی

هەوورێکی سپی ئەێندەرێدا ئەنوێت!!!!

چۆن بزانم پاک بویتەتەوە لەتاوان

چۆن بزانم پیلانت لە ئامادە باشی دا نی یە ؟؟؟؟

نامەی تەنیا........

چیتە گووڵم ؟؟؟؟ دیسانەوە خەیاڵت لە بێشکەی شکا ڕا ئەژەنێ؟

دیسانەوە باوەرت لەئامێزی گوومانە ئەخەوێنی؟؟؟

وەک ئەوەی بڕیارت دابێ و پێم بڵێی

بەدەست خۆم نی یە !!!!

باوەڕت پێناکەم !!!

ناچارم ئەکەیت منیش هیچت بۆ باس نە کەم

دەست بەردار بە گووڵم

واز لە شک بێنە !!!  ژیان بەرگەی گوومان ناگرێ...هێندە ناسکە لە ساتێکدا ئەگۆڕێ

دەفتەرەکانی خەیاڵم دایە دەستت ...... ڕێگا کانی بیریشم گشت نیشان دای.....خەوونەکانیشم بۆ گێڕای تەوە......ڕابووردووشم

خستە بەر دەستت تا پەڕە پەڕە و لەسەر خۆ هەڵی دەی تەوە!

چیت پێ بڵێم تا بزانی و باوەڕ بکەیت....یەکەم نهێنی و دوا نهێ نیت !!!

بەس تۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ

نازانم خەیاڵی یان ڕاستی ؟؟؟

خۆمی یان خۆشەویست؟؟

خۆتی یان من یان سەراب یان حەقیقەت ؟؟؟

لەوە زیاتر ئازارم مەدە ...دڵم چیتر بەرگە ناگرێ.....ڕۆژگار ناخمی کردۆتە زام و تۆش بەم ڕۆژگارە نینۆکی تێ وەر ئەدەی !!!!!

ماکوان لەوێ یە ... پێشی گرتوە و ناکەوێ .... چاوەڕێ ی من و تۆ یە ... بەسە دووری ... بەسە تەنیایی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-03 14:27:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#30 2008-08-27 08:13:36

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.........110   ...........



تەنیا------ تووخوا بمبوورە تەلە فۆنە !!!!

فەرهەنگ----- فەرموو کاک تەنیا،

کەش- بە (تەلەفۆن )--- ئەرێ ماڵتانم ئاوا کرد ئەوە خەریکی چین ؟؟؟؟ دەوەرە وا لە ڕوومی بابەت ئەبێ بەشەڕ!!!

تەنیا - بە (تەلەفۆن )--- ههههههه ژا کەی گفتووگۆی بابەت بە ئاشتی کۆتای هاتووە ؟؟؟ دەی من و کاک فەرهەنگیش ووردە

شەرێکمان هەبوو لە (پریڤات_121)  ههههه دەی برام وا دێین،

کەش- بە (تەلەفۆن ) ---- باشە برام دەی چاوەڕێین .. ئا بیرم کەووتەوە (ئەوین خان)یش لە بابەتە.. دەی تا دوای

تەنیا----- بمبوورە کاک فەرهەنگ .. ئەوە کاک کەش چاوەڕێ مان ئەکات .. حەز ئەکەیت دوای قسە کانمان تەواو دەکەین ..

پرسیارەکانیشت بۆ کاتێکی تر.

فەرهەنگ------- پرسیار ؟؟ بە ڕاستی نازانم بڵێم چی !!! زۆر بەداخەوە تووشی ئەوو هەموو کێشەیە بوویت.. بەڕاستی پرسیارەکانی

ئامادەم کردبوون لە بیرم نەمان لە تاوو ئەوو چیرۆکە پڕ لە خەمەی تۆ !!! دەی برام با بچینەوە (ڕوومی بابەت) بۆ کاتێکی تری

هەڵ ئەگرین .. بەڵام پێش ئەوەی بڕۆین حەزم کرد پێت بڵێم زۆر سووپاس و پێی ئەزانم بەوەی متمانەت پێ کردم ،

تەنیا------ سووپاس ؟؟؟ ئەبێ من سووپاسی تۆ بکەم کە کات ژمێرێ زیاتر دەبێ کاتم گرتوویت و گوێم لێ دەگریت .. با بچینە ئەوو

دیوو

((ڕوومی بابەت))

کووڕی _حەمەک(بە میک)----- بۆ هاووڕێ یان تاپۆیە لەسەرمان ؟؟؟ یان لە ناووچەوانمان نووسراوە؟؟؟ شۆڕش ئەبێ ئێمە

سووتەمەنی گڕی مەشخەڵی و بەردەوامی ئەبین ؟؟؟!!!  ئاشتی ئەبێ ئەوە لەدوای دوا وەین !!!! وەرنە گەرمیان گەر لە سەدەکانی

ناوەڕاست نەچوو !!! چی ئەڵێن بڵێن !!! ماڵ نی یە قووربانی نەدابێ و ماڵی وێران نەبووبێ !!! گووندمان سووتا !! ئەنفال کران !!

کەسیان نە هێ شتین !! ئەوو بەڕێزە کوا ناوی چی بوو ؟؟؟ ئا کاک فەهمی !!

هاتۆ تە سەر میک و  قسەی نا بەجێ ئەکات !!! گوایە لەسەرمانە ئێمەی گەرمیانی سنوورمان قایم کەین و عەرب لە ناووچەکە

نەهێڵین !! ئەی بەڕێز کاری ئێوە چی یە ؟؟؟ بۆ سەردەمێک بوو ئێمە لەسەرمان بوو شەرەفی تۆ بپارێزین و لەکاتێکدا لە شارەکان

کۆشک و تەلارتان بەرز ئەکردەوە !! ئێمەش ماڵ و مزگەووتمان بەدەم شۆفڵەوە بوو !!! ئەی ئەرکی ئێوە چی یە ؟؟؟

چی ئەکەن ؟؟

دەی ئەوەندەی نەماوە کارەبا جوانەکەی حکوومەتی هەرێم ببڕێ !!! ئەگین زۆرم پێ یەوو زۆریش داخ لە دڵم !!

بەداوای لێبووردنەوە گەر سنووری ڕێزم بڕی بێ مایک ئازادە.

فەهمی(بەمیک)---- بمبوورن هاووڕێ یان  کاک کاردۆ سەرەکەی خۆی دامێ و لە ڕوومیش نووسی .. کاک حەمەک جێمان دێڵێ بۆیە

حەزم کرد وەڵامی دەمەوە پێش ئەوەی کارەبا ببڕێت! بەڕێزم کەس نکۆڵی لەوە ناکات و ڕەنج و خەبات و قووربانیشتان دیار و

بەرچاوە هەدەم ... باوەڕ بکە من مەبەستم بریندار کردنی هەستی جەنابت نەبوو ... من بەس ئەوەندە ئەڵێم سنووری کەرکووک 

تا خانەقین دانیشتوانی زیاتر ئەتوانێ بیپارێزێ وەک لە پارتەکان .. پارتە سیاسی یەکان دەست بەستراوی هەندێ پرۆتۆکۆڵ و

ڕێکەووتنامەن !! بێجگە لە گەمە کانی سیاسەت کە هەموو شتێکی تیا بەکاردێ سۆز نەبێ !!

تۆ چۆن ئەزانی ناووچەکانی تر لە خەمی گەرمیان بێ ئاگان ؟؟؟ بەڕێزم ئەوو کۆشک و تەلارانەی باسی ئەکەیت هی ئێمە نین !!

هەموو کەس چاک ئەزانێ کێن ئەوانەی لە پاتەی لاستیک و خانووی گڵەوە بوونە خاوەنی نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبیل و کۆشک و تەلار

؟؟!!!

کێن ئەوانەی  دزی ڕۆژ و لەزەت چی شەوون ؟؟ بەڕێز دیارن و ڕۆژی خۆیان دێ کە ڕسوای دنیا دەبن و دەکرێنە عبرەت ،

دنیا بۆ دز و جەردە و دیکتاتۆر تاسەر نی یە لێی بخۆن !!! ئەگین خەڵکی بەشەرەفی شارەکان وەک ئێوە گیرۆدەی بێ دەرامەتی و

بژێوی ژیانن !!! کووردستان بەگشتی زەرەر مەند بوە بە بۆنەی داگیر کردن و شەڕ و شۆڕی کۆتای یەکانی سەدەی پێ شوو،

پێش ئەوەی بڕۆیت حەز ئەکەم پێت بڵێم ئەوەی بە ڕەنج و تێکۆشانی ئێ وە نەزانێ یان گەمژەیە یان کەسێکی نیشتیمان پەروەر

نی یە!!

لە گەڵ ڕێزم بۆتان  و دووبارە سووپاس  کاک کۆدۆ بۆ بەخشینی سەرەکەت.. مایک ئازادە

کەش (بە میک )----- باشە بەڕێزم کاک فەهمی دەمت خۆش و دووبارە  بەخێر هاتنتان ئەکەم .. کاک تەنیا و کاک فەرهەنگ

ئێوەش بەخێر بێنەوە لە خەبات هههههه

بەڕێزان لە دوای پرۆسەی بەناوو ئازادی عیراق دەستە کانی دەرەکی و بەتایبەتی دراووسێ نا دراوو سێ کانمان  بۆیە وا دەڵێم

ووشەی دراووسێ زۆر پیرۆزە و ئەکرێ لە کەس و کار باشتر بێ بۆت .. بەڵام بەختی کوورد دراوو سێی سێ ووڵاتن ڕکە برایەتی یەک

ئەکەن بۆ دژایەتی کردنی کوورد !!!!! پتەوو تر و بەهێز تر بووە .. بەشێوەیەک  ئەتوانن یاری بە چارە نوومان بکەن و

کردووشیانە!!!

چارە چی یە ؟؟؟؟

تۆ ناتوانی لەم سەردەمی جیهان گیری یە  جارێ کی تر ڕۆمانسیانە ڕەفتار بکەیت و بەرام بەرت بسڕیتەوە !!! من ناڵێم

عەرەبەکانی ئەوو ناووچەیە چێنراوی دەستی ڕژێمە یەک لەدوای یەکە کانی عیراق نین ... بەڵام بەڕێزان بیرتان نەچێ هەیانە

لەنیوەی حەفتاکانەوە نیشتەجێن !!! ئاسان نی یە تۆ ووڵاتانی دنیا باوەڕ پێ بێنی کە مافی خۆتە دەریان کەیت !! لەکاتێکدا گەر

نیفاقیش بێ ئەوانە مافی ئاژەڵیش ئەدەن کە بژی!!!

کەواتە بەڕێزان ئەتوانی ڕێگەی تر بدۆزیتەوە بۆ چارەسەر کردنی پاشماوەی ڕەفتاری ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعس  کە ئەویش

تەعریبە ......

ئەکرێ چارەسەری وەک ئەوەی هۆنک کۆنک ی چاینا بکرێ کاتێ لەساڵی 1997  خرایەوە ژێر ڕکێفی چاینا !!! ڕاستە لەژێر سایەی

ئەوو ووڵاتەیە بەڵام تایبەت مەندی یەکانی پارێزراوە  !!

ئەکرێ ئەووجەنگە سیاسی بێت وەک سەربازی !!! لە گەڵ ئەوەی من کەسێکم شەڕ بە چارەسەری هیچ کێ شەیەک نازانم بەڵام

ئەکرێ وەک ووتم ئەوو شەڕە سیاسی بیت تا دوا ترووسکە گەر هەر توونێل تاریک و ترووسکای بوونی نەبوو !!! منیش ئەڵێم کاتی

ئەوە هاتووە کە مەشخەڵی شۆڕشێکی تر بێتە ئاراوەو ئەوو ڕێگەیە ڕووناک کاتەوە!!!

من مایک ئازاد ئەکەم چوونکە ئەمە سێهەمین جارە مایک ئەگرمەوە وا هەست ئەکەم هیچی ترم پێ نەماوە باسی بکەم ... دوا

ووتەم ئەوەیە سەردەمی دابڕان و تاریکی بۆ ئەبەد بەسەر چوو .. لەم دنیای پێش کەووتن و میدیای ئازادەدا  جارێکی تر داگیر

کەری کوورد ناتوانێ جینۆسایدمان بکات و کەس پێی نەزانێ !!! مایک ئازادە و سووپاس بۆ گوێ گرتنتان !!



--------------------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-06 07:38:45)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#31 2008-08-27 08:14:39

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.........  111 .........





ئەنفال- (بەمیك ) --- باشن هاووڕێیان ... ڕەنگە پرسیارتان لا درووست بێت بۆ بە ناوی ئەنفالەوە هاتووم ؟؟؟

ڕاستە ئەنفال سوورەتێکە لە قوورئانی پیرۆز !!! بەڵام هەمان ناوو ناوونیشانی کارەساتە بۆ میللەتی کوورد!!! نابێ و قەت بیرمان

چێتەوە !!! چوونکە بیر چوونەوەی کارەساتی ئەنفال خییانەتە لە 200000 هەزار قووربانی  و سێ ئەوەندەش مرۆڤی بێ کەس و

بێ ماڵ کە ئەوو کارەساتە خانەوادەی لێ تێک دان !!!

بە داوای لێ بووردنەوە و ڕێزم بۆ قسەی هەمووتانە بەس ئەوە گاڵتەکردنە بە هەستی تاکی کوورد !!! سیاسەتی چی و جیهانگیری

چی !!!! تا سەر ئسقان ئازار دراوین !!! تا ئەوو پەڕی دڕندەی مامە ڵەمان لە گەڵ کراوە!!! تازە بەتازە باس لە سیاسەت ئەکەن؟

ئەوەی بە خوێن برابێ بە زەردەخەنە ناگەڕێتەوە!!!

ئەوەی بە نا پاکی و دڕندەیی زەووت کرابێ لێ مان !!

بەماچ و باوەش پیاکردن نا گەڕێتەوە وەک سەرکردەکانمان ئەی کەن !!!!!! چۆن و بۆ باوەڕ بکەین ئەوانە دۆستی ئێمەن ؟؟!!!!!

باوەڕ بکەن هەر یەکە لەوو دەموو چاوە قێزەوەنانەی ئێستە بووکە شووشەی سەر سەکۆی سیاسی نوێی عیراقن  هەر لە عەلاوی

یەکەم سەرۆک وەزیران تا تێپەڕ ئەبێ بە جعفەری و مالکی کە هەردووکیان ئەکرێ وەزیر بن لە ئیران !! باشترە بۆیان تا ئەگاتە

عەبدول مەهدی و دواتر هەتیوەکەی  حەکیم کە ئامادە ئەکرێ جێ عوودەی بگرێتەوە !! هەموویان بە تایبەتی هەموویان  سەدام

زۆر باشتر بوو !!!! ڕەنگە سەیرتان لێ بێ وا ئەڵێم !!! ئاخر هاووڕێ یان سەرەتای دەسەڵاتی بەعسی گۆڕ بە گۆڕ  قەت جوورئەتی

ئەوەیان نەدەکد بە ئاشکرا دژیەتی هەموو کوورد بکەن بگرە بە ماستاوو کردن و دواتر پیلانی ژێربەگێر دەستی پێ کرد !!!

کاکە ئەمانەی ئێستە جارێ ناوێرێ سەردانێکی گەڕەکێکی بەغداد بکات و وەک ڕێوی خۆی خنیوەتە ناووچەی سەووز کە ئەمەریکا

ئەی پارێزێ !!! ئاواش بە ئاشکرا دژایەتی کوورد ئەکەن !!!! جارێ سوونە بەعسی یەکان ئەوە لەوو لاوە ەسەڵاتیان نی یە وان

باووەڕ بکە گەر دەسەڵات بگرنە دەست لە بەعاسی سەدام خراپ ترمان بەسە دێنن سەدام بە ئەنفال وازی هانی واڵا ئەوان

هەرچی ناوی ئایەتی قوورئانی پیرۆز هەیە ئەی کەنە ناوونیشان بۆ لە ناو بردنمان و بەدووری مەزانە تۆڵەی (خەلیفە

کووژراوەکانیش ) لە مللی ئێمەی نەزانن!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

خۆتان هیلاک مەکەن بەخوا وک ڕۆن و ئاوو واین قەت یەک نا گرین !!!! مەگەر سابوونی ئەنفال و شامپۆی هەڵبەجە  بەکار بێنن

تێکەڵ ین !!! وەک ئەڵێن ڕۆن  ئاوو لەتێ سابوونی تێکە تێکەڵ ئەبێ !!!!!!!!!!!!!!!!!

منێک چاووم کردۆتەوە کەسم نی یە ئەپرسم کوان ؟؟؟ ئەڵێن ئەنفالە !!!!! تۆ جارێ با ئەوو چڵکاوو خۆرانەی ئێران و ماڵی سعوود و

دیکتاتۆرەکەی سووریا و سۆزانی یەکانی ئەنقەرە اوای لێ بووردن بکەن لە کوورد ئەووسابا باوەشیان بۆ بکەینەوە !!!! ناشێ

ئێوەش  تێکەووتبێتن  بەوەی تەواو تۆڵە کرایەوە هههههههههههه وەڵا حەقی پێکەنینە !!!!!!!!!!!

ئەوەی ڕۆژێ سەربازی کردبێ لە کووردستان تاوان بارە

ئەوەی ڕۆژێ خزمەتی بەعسی گۆڕ بە گۆڕی کردبێ تاوان بارە

بە کوورد و عەرەبی شی یەوە !!!!!!!!!! ئەی هاوار جینۆسایدی ئەنفال ئەوو 52 کەسە کردی و بەس ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

کووڕە ئەوانە کردیان کە ئێستە جەیشی مەهدین !!!!!!!

ئەوانە کردیان کە ئێستە مووجاهدینی سوونین!!!!!!!

ئەوانە کردیان کە ئێستە حەرەس وەتەنین!!!!!

کوورە هەموو عەرەب هەر لە مووسڵ تا فاوو پڕە لاتاوان بارررررررررررررررررر !!! دسیان سوورە بەخوێنمان !!!!!1

تووخوا نەک سەرکردەکانمان !!! بەڵکوو هەموو ئەوانەی لە ناوو پرۆسەی نوێی عیراق کار ئەکەن بە وەزیر و فەمان بەر و  ئەفسەر

و هەموو هەمووووووو ئاگادارن پارتە شیعەکان خەریکی چین لە باشوور ؟؟؟؟؟؟؟؟ پارتە سوونییەکان خەریکی چین لە ناوەڕاست؟

بەخوا نازانننننن !!!!!! ئەی بۆ ڕێ ئەدەن دەست لە کاری کووردستان وەردەن !!!!!!!! تا پێژمەرگە پاراستی و کار و باری ژیانی

خەڵی ڕێک خست و ڕەشەکووژی نە هێشت کە شەمشەمە کوێرەکان دەستیان دابووێ لە ناوچە تازە ئازاد کراوەکان !1!!!!!

ئێستە بۆ ڕێ ئەدرێ بە خزمەت کارەکانی قووم و ڕیاز و ئەنقەرە شام بێن و وەک هێلکەی پاک کراوو وەری گرن بە ئارەزووی خۆیان

هەرچی هەرچی و پەرچی و زۆڵە بەعسی هەیە بێنن و بکەنە ئەفسەر وکووردیش بخەنە پەراوێزەوە بۆ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بەخوا بەخوا فریای خۆمان نە کەوین مەڕەکانی ناووچەی سەووز دەبنە گوورگ و ئەدەنەوە سەر مووڵ کوو سامانمان !!!!!! جا ئەوو

سا ئەبێ هەشتا ساڵی تر چاوەڕێ کەین تا دەر فەتێکی تر ئەخووڵقێ و دیکتاتۆر ئەڕووخێتەوەو وەک یاری هەڵماتێن کۆسەڵەی لێ

ئەکەن و دیسانەوە  !!!!!!!!!!! ئیتر ئاوا ئێمە بە مێژ و مێژوو بە ئێمە گاڵتە ئەکەین!!!!

بەخوا زۆر لە دڵمایە بەخوا ڕوو ڕەشی خێزانی شەهیدین !!!  خوا شەهید لێ مان نا بوورێ بەسە !!

بەخوا ئاگام لەڕووم نی یە بۆیە گەر شتی شتان نووسی بێ نەم دی وە بمبوورن  با لوە زیاتر مایک نە گرم بەڵام تووخوا دووعایەک

ئەکەم بڵێن ئامین ؟؟؟!!!!


بۆ خاتری ئەم مانگی ڕەمەزانە ئەوەی عەرەب بەدۆستی کوورد ئەزانێ خوا هیدایەتی بات و بیهێنێتەوە سەر ڕێی ڕاست بیخاتە

دڵی یەوە و پێی بڵێ نە ئەووسا و نە ئێستە ئەووعەرەبە  یانە نابنە دۆستی.. . ئامین بەڵێن و سوێند و شەرەف لە سیاسەتدا نی

یە!!! سوێندی مزگەووت و حووسەینی یەکان و وەفای پارتە عەرەبی یەکانی باشوور و ناوەڕاست بۆ خزمەت کردنی کوورد بۆیان

کاتێ ئاغاکانی ئێستەیان لە ئێران و سعوودی یەو سووریا و توورکیان دەستی لەگەڵ بکووژیا تێکەڵ کردبوو!!! هەموو درۆ بوو بە

باچوو شەرەف خواردن چوونکە یەکەم پێشەیانە و دووەمیش هەر نی یانە تا سوێندی پێ بخۆن!!!!!! ئەسینێکی گەوورە بوو بۆ ئەوو

کەسانەی خۆش باوەڕ بوون و چین و توێژە کانی تری عیراق یان بە برای کوورد ئەزانی!!! و هووتافی هەتا هەتا هەتایە کوورد و

عەرەب و توورکمان برایە!!!!!!! کووشتن و بڕینی کووردیش تەنها هەڵەی دیکتاتۆرێک بوو ئەوو هەزاران سەربازی کۆماری و تایبەت

و ئاسایش هەموی فریشتەبوون ئێستە ئازاد و برای ئێمەن!!!! نازانم تاکەی خۆمان هەڵ خەڵەتێنین؟؟؟!!! و یەکتر چەواشە

کەین؟؟؟؟؟ هەموو ئەوو ڕاستی یە ئەزانین کە عەرەبی سوونەی ناوەڕاست سەربازی بە ئەمەکی ئایدۆلۆژیای بەعسن گەر لە سەدام

زیاتر بگرە کەمتر نی یە ڕقیان لە کوورد و ناوی کووردستان!!!!!!!! ئەوانەی باشووریش مووریدی ئیران و سەربازی ڕەش پۆشی

تۆڵەن گەر ئەیان توانی مێژوو دەست کاری کەن ئەوا تاوانی کووشتنی کچە زای پێغەمبەر (د. خ) لەئەستۆی خۆیان لا ئەبرد و

ئەیان کردە ملی کوورد!!! سیاسەت مەداران و نوێنەرانی کوورد لە بەغداد!!! بێ ئاگان؟؟ یان ناتانەوێ ئاگادار بن!!!!! میدیاکانی

جیهان و بەتایبەتی هی ناوو چەکە توورک و فارس و عەرەب!!! هەرچی پەرچی و پێ پەتی و بەعسی و شۆفێنی نەما نەی خەنە

سەر تیڤی و تا بە ئاشکرا ژەر و قینیان دژ بەکوورد و کووردستان دەر نەبڕن ئەوانەی هاوو پەیمانمانن پێش ئەوانەی بە ئاشکرا

دژمانن !!!!!!! بە ئاشکرا کووردستان (شمالل حەبیب) ە ئەوانەی ئێمەش ماشەڵایان لێبێت چەند ئێسک

سووک و هێمنن!!!!! لە چاوو پێکەووتنەکانیاندا سوور هەڵ ئەگەڕێن و وەک ئەوەی باس باسی سویسرا بێت و تاقە کێشە گرانی تکتی

پاس بێت!!!!!! هیچ نی یە و هەموو شتێ چارە ئەکرێ برای شیعە و برای سوونە کووردیش وا لە بەینا چارە نووسمان یەکێکە هەموو

کووڕی ئادەمێکە!!!!!!!!!!!!!!!!! لە بوودجە و پارەی نەووتمان فڕۆکەی دەرمان ڕشتنی کشتووکال ئەکڕن بە حسابی میراج!!!!! نیوەی

نەووتی عیراقیش دەگوێزنەوە بۆ ئیران بە ناوی ئاوی کەووسەر!!!!! ئەوانەی ئێمەش پرخەیاندێ و خەمی سەری مانگیان لێ دێ!!!!

نەوەک مالکی هەر وەک جەعفەری بەدجەی مانگێکیان لێ ببڕێ! نووشتە و دووعا و پیلانی دنیایان کرد.. . کە شەڕی ناوو خۆ

دیسانەوە لە کووردستان هەڵگیرسێ و هەردوو لیوای سووپای کووردیش بەوەوە خەریک بکرێ تا کەرکووک و خانەقین و ناووچەکانی

تر کە تازە ڕزگار کران بە پۆستاڵی (حەرەس سەووری) نا ببوورن حەرەس وەتەنی و شێرە کووڕەکانی مالکی دیسانەوە پیس بکرێ..

. !!!!!!!!!!!! نوێنەرانمان لە پایتەختی ڕەشید!!!!! سەدام یان لەسێدارەدا بۆ تاوانی دووجێل و هەموو قووربانی یەکانی کوورد وەلا

نرا بێ دەنگ بووین و ووتمان سیاسەتە و قبووڵی ئەکەین ئەی کیمیاوی (علی کیمیاوی) چاوەڕێ ئەکەن لەسەر تاوانی ڕاپەڕینی

باشوور لەسێدارە بدرێ!!!!؟؟؟؟؟؟ یان لە کۆتای چەند بەعسی یەکی پیری نەخۆشمان ئەدەنێ و دەڵێن هانێ ئەمانە بوون ئێوەیان

کووشت! نوێنەرانمان گەر هەڵوێستمان هەر ئاوا بێ!!! ئەوا ڕۆژێک دێ کە سووپای عیراقی عرووبە بەهێز بوو برا عەرەبەکانمان

ئەوو هەمووپارک و باڵە خانانەی خۆتان پێوە خەریک کردوە تێکی ئەدەن و ئەی ڕووخێنن!!! ئەوو پەجانەی لە بۆ دەنگدان بۆ

لیستی کووردی شینمان کرد!!! بە فتوای سیستانی و خامەنەئی و ئۆردۆغان و نەوەی سعوود قرتاندنی حەڵاڵ ئەبێ!!! ئەوو سا

دەڵێین فەرهاد وەرە لە نوێترین ئیزگەی دیگیتاڵەوە بە دەنگی زووڵاڵت بانگەواز بۆ شۆڕشێکی نوێ بە



ئامین خوایە ئامین .... زۆر سووپاس بۆتان  .. میکم زۆر گرت بمبوورن .. فەرموو میک ئازادە



-------------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-06 09:16:48)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#32 2008-08-27 08:15:40

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

.........112..........



کەش- لە(pm)------ ئەرێ کاک فەرهەنگ ئێەتان لە بابەت تووش کردوو خۆت و کاک تەنیا چوونە(pv) و هەر نەهاتنەوە؟ ئێستە

دەرفەتە بەهمەن لێ رە نی یە و نایەت بە مللی شکاوی ئەڕوات بۆ ئیش بەیانیان زوو !!!! ئەچینە ڕوومی (میتین_کۆبوونەوە) داشی

ئەخەین تا کەس نەیەت !!! ووتت چی ؟؟

فەرهەنگ- لە (pm) ------ ڕاست ئەکەیت زۆرمان پێ چوو ههههه دەی بابەتیش  جارێ خوێنی تیانە ڕژاوە هههههه ئیتر بۆ تووش

بوویت؟  بڕۆین  یا گوێ بگرین ؟؟؟؟

کەش - لە (pm)------  نا با بڕۆین بەخوا من مێشکم چوو دەی ئێستە بە (ئەکرەم ) ئەڵێم ژووری میتینمان بۆ چۆڵ بکات و یەک یەک

ڕامان کێشێ دواتر  دای بخات ،

فەرهەنگ - لە (pm)------ زۆر چاکە چاوەڕوانم ،

کەژاوو- بە (میک)------ بەڕێزان نە بەهاوار نە بە تووندوو تیژی چارەسەری کێشەناکرێ !!! عێراق بە کووردستانیشەوە سەبەستی

ئەوە نین کە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن بە ئارەزووی خۆیان !!! بۆ ئەمەریکا کە ڕۆژانە سەربازی لێ ئەکووژرێ و پارەیەکی

هێجگار زۆر خەرج ئەکات ... ئەوەندە گەمژەی سیاسەت نی یە قبووڵ بکات تا کوورد تاک لایەنە بجووڵێتەوە !!!

بۆیە بەڕێزان  وەک ئەەی متمانە دراوە بە سەرکردەکان تا نوێنەرایەتیمان بکەن .. دەبا چاوەڕ وان بین بزانین ئەگاتە کوێ !!!

(میتین_کۆبوونەوە)

ئەکرەم - بە( میک) ----- بمبوورە کاک فەرهەنگ  کاک کەش ووتی ڕایان کێشە... ئەوە تۆ و کاک تەنیام ڕاکێشا بەس لەوە ئەچێ

کاک تەنیا لەسەر(pc) کەی نەبێ ؟؟ من ئەچمە دەرێ تا (ئەدمینەکان) ئاگادار کەم  کە (میتین ) کارێ کی تایبەتی تیا ئەکرێ و

کەس نەیەتە ئێرە؛

فەرهەنگ - لە (رووم نووسی ) ---- باشە بەڕێزم  زۆر سووپاس،

تەنیا - لە (ڕووم نووسی )----- !!!!!! ئەوە چی ئەکەین لێرە ؟؟؟

فەرهەنگ - لە (رووم نووسی ) ---- کاک ئەکرەم هێناینی وا هاووڕێ یانی تریش دێن ،

تەنیا - لە (ڕووم نووسی )-----  هههههههههه  بۆ کۆبوونەوەی سەر کردایەتی یە ؟؟

فەرهەنگ - لە (رووم نووسی ) ---- ئەتوانی وا بڵێیت ههههههههه ئا ئەوە هاتن ،

کەش - لە(ڕووم نووسی )------ چۆنن هاووڕێ یان

ئەوین- لە (ڕووم نووسی )----- سڵاوو بەڕێزان ،

نالی - لە (ڕووم نووسی )------ شەووتان باش بەڕێزان ،

ئەکرەم- بە (میک)------ هەموو بەخێر بێن ... کاک کەش من لە (msn)  لە گەڵتا ئەبم  ئەگەر شتێک ڕووی دا لەوێ ئاگادارت

ئەکەم !!! هەر چەندە کات درەنگە و چات بەرەوو چۆڵی ئەچێ ! بەڵام بۆ دڵنیایی ،  هەر چەندە تۆ برا گەوورەی ئێمەی بەس

(ئەدمین‌)ی قبووڵ ناکەیت !! ئێستە بۆ کاتی ئەدمینیت پێ ئەدەم نەوەک یەکێ لەوو هاووڕێ یانە (dc) بوون و چوونە دەرێ تا

بتوانی ڕای کێشی ! ئەوە مایک ئازادە و من ئەچمە بابەت ئەدمینی لێ نی یە نەوەک کێ شە درووست ببێ،

کەش -بە(میک)------ زۆر سووپاس برا جوانە کەم ... ئیسراحەتی خۆت وەر گرە ،

هەموو بەخێر بێن ئەم ڕۆ تایبەتە !! چوونکە کەم جار ڕێ ئەکەوێ ئاوا هاووڕێ یان پێکەوە کۆببینەوە!!  دەی من میک ئازاد

ئەکەم !! ئا... فەرموو (ئەوین )خان ئەتەوێ شتێک بڵێیت؟

ئەوین - بە (میک)----- زۆر سووپاس کاک کەش .. هاووڕێ یان سڵاووتان لێ بێ  ... زۆر تایبەتی بۆ کاک فەرهەنگ کە دەمێکە

ئەگەڕێم بە دوایدا تا سووپاسی جوامێری بکەم ،

من زۆر ئاگاداری هۆی ئەم کۆبوونەوەیە نیم !! بەڵام کاک کەش ووتی کاک فەرهەنگ کارێکی پێمانە!!!زۆر بەخۆشحاڵی یەوە 

ئامادەم و هەرچی بە من بکرێ من ئامادەم مادەم ئەووکارە وەک کاک کەش  ووتی سوودی بۆ تاکی کوورد هەیە !! من مایک ئازاد

ئەکەم بەس حەزم کرد ئەوەندە بڵێم .. دووبارە ڕێز و حوورمەتم بۆ تان هەیە  .. مایک ئازادە

فەرهەنگ - بە(میک)----- زۆر سووپاس ئەوین خان بۆ ووشە جوانەکانت ... ئێوەش هاووڕێ یان بەخێر بێن ... بەڕاستی پێش ئەوەی

دەست پێ بکەم حەزم کرد شتێک بڵێم  کە لە دڵەوە خۆشحاڵم کە خانمێکی بەڕێزمان لە گەڵدایە چوونکە ئەم کارە بۆ سوود

بەخشی هەموو لایەکە بە تای بەتی ڕەگەزی ئافرەت ...جا بۆیە بوونی ئەوو ڕەگەزە لە گەڵمان کارە کەمان دەووڵەمەند تر

ئەکات ... ئەزانم نازانن  باس لە چ کارێک ئەکەم !!! یان مە بەستم چی یە !!

هاووڕێ یان  هەر یەکەمان ڕێکەووتێ یان هۆیەک هێناینی یە چات !!! بەڵام ئایا مانەوەمان هۆی هاتنەوەکەمان بۆ ناوو چات

دیاری ئەکات ؟؟؟ یان ئەوو تازە گەری یەی تیایەتی لای تاکی کوورد ئەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشان و دواتر ئالوودە بوون و دواتر وون

بوون !!!

زۆر ئاسان نی یە هەر یەکە لەئێمە دان بەوو ڕاستی یەدا بنێین کە ئالوودەی چات بووین !!!

بەڵام ئەوە ڕاستی یە و ڕاستی یەکی زۆر ترسناکە !!! هاووڕێ یان هۆیەک منی هانی و هەزار هۆ منی هێشتەوە !!! دە ئەوەندەش هۆ

هەیە کە ئەبێ دوور بکەوومەوە !!! هەموو ئەزانین !! بەس کاری بۆ ناکەین  بۆ چوونکە کەس لە ئێمە نایەوێ دان بەوەدا بنێ کە

هەڵەیە !! چات یان دنیای ئەنتەرنێت ڕاستە سوود بەخش و پڕ زانیاری یە .. بەڵام ئەی زیانی ؟؟ پارسەنگی سوودە کەیەتی یان

زیاتر ؟؟؟؟

پێش ئەوەی بیرۆکەکەمتان پێ بڵێم کە خوازیارم قبووڵی بکەن مایک بۆ کاک کەش ئازاد ئەکەم تا هەندێ شت هەیە ئەوو باسی

کات.. فەرموو کاک کەش بە کۆمەڵێ سووپاسەوە بۆ ئێوەی هاووڕێ یان مایک ئازادە بۆ بەڕێزت.

کەش -بە (مایک)----- زۆر سووپاس برام .. سڵاوو لە ئێوەش .. بەخوا ئەوەندە هاوارم کرد لە بابەت دەنگم نووساوە ههههههه ،

من لە گەڵتام کاک فەرهەنگ هاتنمان  هۆیەک بوە یان ڕێکەت یان تاقیکردنەوە!! بەڵام مانەوەمان !!! بەتەمای چین ؟؟؟ یان بۆ ماوی نەتەوە؟؟؟ باوەڕ ئەکەن خۆم زۆر جار لە خۆشم تێ ناگەم !!!! بەڵام مادەم  هەست بە وون بوون ئەکەین تیایدا بۆ

چارەسەرێک نە دۆزینەوە؟

هەم خۆشمانی پێ دەرباز کەین و هەم چواردەوور !!

من ناڵێم هەمووی خراپە!! چوونکە گەر وابێ کەواتە بەر لە هەمووان خۆم  ( چی ئەکەم لەم دنیای خراپە کاری یەدا؟؟؟؟؟) بەڵام

ئەکرێ بڵێی خەریکە بە ئاڕاستەی خواردا ئەڕوات و ئەبێتە جەنگڵستان بۆ کەسانی سەردان کەری کە وون ئەبێ تیایدا و ڕێگای

دەرباز بوون نادۆزێتەوە!!! هەر چۆن تامەزرۆم ئارام بژیم و دور بم لە دڵە ڕاووکێ !! ئاواش تامەزرۆم بزانم من کێم !!!

تەنیا - (لە ڕووم نووسی ) ---- جا ئاسانە  تۆ کاکە کەشی هاووڕێمی هههههههه

کەش-بە (مایک)------ ههههه زۆر سووپاس کاک تەنیا گیان  خێرت بنووسێ کە پێت ووتم !!!

من وەک خۆم هەر بیرۆکەیەک بۆ ڕزگار بوونی ئەوو خەڵکە بێ بەخۆشمەوە ئامادەم  و سەربازی ئەوو سووپایەم !!!

کاتی ئەوێ ؟؟؟؟ جا ئێمە هەستی کاتمان ماوە تا خەمی ئەوەمان بێت کاتمان نە بێ !!! کە بەنرخترین سەرمایەی مرۆڤە !! بەس

ئێمە  بەدیار ئەم کۆمپیتەرە نەعلەتی یەوە  ئەی فەووتێنین !!! ئەرە بەڕاست کاک نالی ئەڵێی خەباتی نهێنی هەیە لە شوێنێکی

تر وا ناوی لێ رەیەوو بێ دەنگە؟؟؟؟

نالی - (لە ڕووم نووسی)---- ههههه ئەوە نی یە خەبات لە گەڵ ئێوە ئەکەم !!! بەخوا برام  گوێم گرتووە و بێ دەنگیم واتە منیش

قبووڵمە ئەوو کارە هههههههه هەرچەندە ناشزانم چی یە ههههههه تووخوا ئەمە شێتی نی یە !!

ئەوەندەی کاک فەر هەنگ بناسم کە ناشی ناسم بمبوورن وا ئەڵێم !!! بەس ئەزانم کارێکی هەیە و خوا بکات ئەمڕۆ پێمان بڵێت و

منیش دەرباز بم لەوو پرسیارانەی لام دروست ئەبم کە گرنگ ترینیان (کاک فەرهەنگ بۆ چی هاتووە؟؟؟؟ کاری چی هەیە لە چات ؟؟)

کەش - بە ( مایک ) ------ دەی کەواتە کاک فەرهەنگ وەرە وا بزانم  ئەوین خانی لێ دەرچێ کە بە بەچیر هاتنەکەی بۆت لەوە

ناچێ گفتووگۆت لە گەڵ کردبێ !! ئەگین وا بزانم هەموومان قسەمان بۆ کردوویت  !! ئیتر نازان سحرمان لێ ئەکەیت وا زوو دەرگا

داخراوەکانت بۆ ئەکەینەوە!!! یان پڕین و بەر لە ڕژان فریامان ئەکەوی ؟؟؟؟ سووپاس بۆتان و فەرموو کاک فەرهەنگ مایک ئازادە

بەخوا مانگ سەر لە ئێورە دیارە ئەم ڕۆ ڕۆژ لە (میتین ) ئەکەینەوە ههههههه تا بەیانی (بەهمەنی چات ماستەر) دێت و هەموو

مان باند ئەکات ههههههه فەرموو،

فەرهەنگ - بە (مایک )------ سووپاس کاک کەش ئەرە بەخوا لەوە ئەچێ لێرە ڕۆژ بکەینەوە!! بەڵام دەیان ژار ڕۆژمان کردەوە

بەدیار گۆرانی لێ دانی (ڕوومی میوزیک) یان (لاوان ) یان (بابەت) !!!! دەی با ئەمڕۆشی لەسەر بێ !!!!

لێتان ناشارمەوە من بۆ مەبەستێک هاتم !!!!!!!! بەڵام ئاواش وون بووم و ئالوودەی چات بووم !!! ئەوە ڕاستی یە بە بەهانەی ئەوو

کارەم چەند مانگێک ئەبێ وازم لە کار و پیشەم هێناوە و هاووڕێ یانی دەرەوەی ئەم شوێنە(چات) وەک جاران نایان بینم !!! وەک

جاران قسەیان لە گەڵ ناکەم !!! کەس و کارم ؟؟؟ ئەوە گەر مانگی جاریک تەلەفۆن بکەم ئەوە زۆر باشەێنێتە ئێرە؟؟؟ یان تاقی

کردنەوە؟؟؟؟ یان بێزاری ؟؟؟؟؟

پشتیوان دەرگایەک بوو بۆم کە دنیایەکی تازە لە پشتی یەوە چاوەڕێی ئەکردم کە هێندە تازە یە ڕۆژانە شتی سەیر و شتی باوەڕ

نەکراوو لە ئەزموونی خەڵکەکەیدا ئەبینم !!! کە دنیای مرۆڤە کان  زیتر ڕوون بوو لە لام !!! باشە منێک بە بەرنامە هاووم وا

ئالوودە بووم !!! ئەی تۆیەک ڕێکەووت هێناویتی ئەبێ چیت بەسەر بێ ؟؟؟؟

ناسینی کۆمەڵێ کەسی بەڕێز هانی دام کە ڕێگم وون نەکەم !!! بەڵام ئەوو ڕێگایە  گەر ئێوە یارمەتیم بەن !!! ئەکرێ  من و ئێوەو

ئەوان پیایدا تێ پەڕێن و دەربازمان بێت و لەوە زیاتر وون  نە بین !!!!!

من زۆر سووپاسی کک تەنیا ئەکەم زۆر بە تایبەتی کە هانی دام  ئەم سەفەرەم لە دنیای چات بکەمە نامەیەکی کراوە تا بەر

لەوانەی ئاشنای چات بوون و هەندێکیان ئەتلێتەوە بە ئزارەکانی بە بۆ نەی چاتەوە  تووش بووە !!! کەسانێک بیخوێنێتوە کا

جارێ ئاشنا نە بوە !! هاووڕێ یان گەر ئەمڕۆ ئەوو خزمەتە زووربەی زۆری خەڵک نەگرێتەوە بە هۆی ئەوەی کە گرانە یان  باری

ئابووری خەڵک  دەستی باڵای هەیە لەوەی کێ هەی بێ و کێ نەی بێ !!! خۆ ڕۆژێک دێ وەک ئەم ڕۆ کە ئەتوانی بڵێی کەم کەس

هەیە کە (مۆبایل)ی پێ نی یە !! ئەویش وای لێ بێ و هەموو هێڵی ئەنتەرنێتیان هەبێ !!!  بە زۆری ئەم نامەیەم بۆ ئەونەیە کە

پێش وەخت بزانن کە دنیای چات  وەک دنیای دەرەوە ووریابوون و بە ئاگای ئەوێت تا تووشی زیان نە بیت بەتایبەتی  ڕەگەزی

ئافرەت کە زۆر بەداخەوە  کۆمەڵگای سمێڵ سالاری بەدووی بچووکترین پاساوودا ئەگەڕێن کە تاوانەکانیانی لەژێریا بکەن !!!!!!!

هاووڕێ یان ڕەنگە نووسەرێکی ئەوەندە گەوورە نەبم کە سڵاوێکم خوێنەر ڕاکێشێ و گوێ ڕایەڵم بێ !!!! بەڵام کووردێکم تاوانی

پیاوانی کوورد خەریکە کووردایەتیم کاڵ ئەکاتەوەو هیوا بخوازم خەڵکی یشوەری ڕەش بم نەک کوورد !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

بڕیارم داوە کە ئەم سەفەرەم بکەمە  بیرەوەری یەک تێری کەم لە ئەزموونی ئەوو کەسانەی بەزیندووی لێرە مردوون !!!!!!!

ئەوین - (لەڕووم نووسی )----- کاک فەر هەنگ مەبەستت ڕۆمانێک ئەنووسی لەسەر چات ؟؟

فەرهەنگ - بە (مایک)----- ئەوین خان مەبەستم ئەوەیە زەنگێک بم تا خەووتووەکانی نێوو چات بەخەبەر بێنم و خەواڵووە کانی

دەرەوەی چات ئاگادار بکەمەوە !!!!! ئیتر ناوی ئەنێی ڕۆمان یان نامە یان هەرشتێ !!!  گرنگ ئەوەیە ئاگاداری بێت بۆ خەڵک !!

ئەم دەووڵەتانە (چات) ئەوەی بەڕێ وەی ئەبات هەر چۆن زووربەی دەووڵەمەندەکان دزن !! زووربەی زۆری ئەوانەش کەسانی  نا

ڕۆشنبیرن و لە ئاستی هەرە نزمی خوێندندان بێجگە لەوە کە بێ ڕەووشتن !!! وا بزانم ئەوە بەسە کە ئەوو هەموو لاوەی لەم

دەووڵەتانەدا کۆبۆتەوە  کەسایەتی یان لە مەتسی دایە بە تایبەتی ئافرەتەکان !!! کە خاوەن چاتەکان دەی کەنە  نیشانە و

مەبەستی قێزەوەنی خۆیانیان تیا ئەهێنە دی !! یان گەر ئەوو ئافرەتانە  قبووڵی نەکەن ؟؟ بۆ نموونە وەک ئەوین خان کە ڕێزی

تایبەتیم بۆی هەیە ئەکەوونە بەر هێرشی چەپەڵیان و سایدیان لەسەر ئەکرێتەوە !!

نالی -(لە ڕووم نووسی )----- کەواتە جەنگە ؟؟؟

فەرهەنگ- بە (مایک )----- بەڵێ جەنگیشە !!! بەڵام لەم ململانێ یەدا بەرامبەرەکەت کەسێکی زیرەک نی یە بەقەد ئەوەی کە بێ

ڕەووشتە !!! کەواتە ئەبێ چاوەڕێی هەموو شتێ بکەیت !! تا ئەگیتە ئەنجام

ئەوین - (لەڕووم نووسی )----- بەس ئاوا نایان وورووژێنی و ناترسی سایدت لەسەر بکەنەوە؟

فەرهەنگ-بە(مایک )------ ڕەنگە ئەمە یەکەم جار بێ ئەوو شتە بڵێم !! بەڵام مەبەستم کە مایەتی کردن نی یە بە ئافرەت !!

ئەوین خان من ئافرەت نیم تا بە ساید کردنەوەیان بشکێم چوونکە  ڕەگەزی پیاوو لە کۆمەڵگای ئێمە زۆر شت بۆی حەڵاڵە !!!!  پێم

ناخۆش ئەبێ !! بەڵام کار ناکاتە سەر پرۆژەکەم و ژیانیشم ناخاتە مەترسی یەوە!! چوونکە ئەوانە ترسنۆکن لە تاریکیدا وەک

سەگ ئەوەڕن !!!!!!! لە ڕووناکی دا وەک شەمشەمە کوێرەیەکی  نابینایان لێ دێ !!!

تەنیا - (لە ڕووم نووسی )----  کارێکی جوان و شایەنی دەست خۆشی یە چوونکە مەبەستێکی پیرۆزی لە پشتەوەیە... بەڵام برام وا

تۆ دەستی نووسینت هەیە و ئەتوانی ئەووڕاستی یانە و ئەزموون و چیرۆکی ئەوو خەڵکەی چات بکەیتە نووسینێک  بۆ خوێنەر ...

ئەی ئێمە کارمان چی دەبێ ؟؟؟؟ چۆن بتوانین یارمەتیت بدەین لە کارەکانتا؟؟؟؟

فەرهەنگ-بە(مایک)------ پرسیارێکی بەجێ یە... من مبەستی خۆمم ئاشکرا کرد بۆتان ... ئەوەندی ئێوەش ئەناسم مەبەتی نهێنی

تان نی یە لە چات ؟؟؟ بیرۆکەیەکم هەیە  !! یان داواکاری یەک !!! یان هاناتان بۆ ئەبەم یارمەتیم بەن بەوەی یارمەتی خۆتان و

چواردەوور بەن !! بمبوورن وا ئەڵێم بەڵام کاتی ئەوە هاتووە بەڕاست گۆیی نێتی دڵی خۆمتان پێ بڵێم یان دەست ئەنێن بە

ڕوومەوە یان قبووڵی ئەکەن ؟؟ هەردووکیان بۆ من جێی سووپاسە و هیچ لە کەسایەتی تان کەم نا کاتەوە ،

کەش - (لە ڕووم نووسی )------ یارمەتیت بەین بەوەی یارمەتی خۆمان بەین !!!!! جا کێ ئەوەی پێ بووترێ قبووڵی ناکات ؟؟؟ تا

ئێستە من ڕازیم

تەنیا - (لەڕووم نووسی )------ دەی بە ئاشکرا غەدرمان لێ بکەن کاک کەش تۆ و کاک فەر هەنگ ههههههههه چەند مانگێکە

پێکەوەن !! منیش دوور نازانم خەریکی چین تۆ هەر ڕازیت با ئێمەش گوورگ بمان خوات ههههههههه،

کاک فەرهەنگ من لێت تێ ئەگەم  ئەڵێی چی بەڵام  تا کاتیش بە فیڕۆ نەدەین بۆ ناچیتە ناوو باسەکەوە ؟؟ بەخوا من وەک کەش

ناکەم ههههههههه

فەرهەنگ -بە (مایک)----- مافی خۆتە کاک تەنیا .. ئێوەش هاووڕێ یان ...ئەوو خانمە نەبێ ئەگین هەرسێ کتان  دڵنیام بۆ

پەوەندی و کاری نهێنی نایەنە چات ! ئێ باشە گەر وابێ بۆ هاتنتان  سوود بەخش نەکەین !!!

چۆن؟؟؟؟

ئێوە ناسراوون هەر یەکە لەجێی خۆی ئامۆژگاری چواردەووری بکات و ڕاستی یەکان دەر بخات بە کووردی وەک ڕێخراوێکی نهێنی

کار ئەکەین   من ئەوو ڕاستیانە ئەنوومەوە ئێوەش بە خەڵکی بڵێن تا ئەگەینە ئەنجام ئەویش  ئاشکرا کردن ئەوو کەسانەی

سووکایەتی کردن ئەکەن بە تاکی کوورد ب تایبەتی ئافرەت !!!!

من وەک خۆم بە سوێندێک دەست پێ ئەکەم ،

(سوێند بێ بە گەوورەی یەزدان و پاکی بەرنامەی ئەوەی ڕۆژێ سووکایەتی بە کەسێکی کوورد کردبێ بە تایبەتی ئافرەت ئەبێ

بیخەمە سەر شانۆ یەکی بەرز تا بەر لە خەڵک کەس و کاری بیبینێ و بزانن کە چۆن شکستیان هێناوەو نەیان توانی وە ڕەووشتی

منداڵە کەیان بەن تا ئەوو کەسە بێ ڕەووشتەی لێ دەرچووە !! ئەووسا یاسا کاری خۆی بکات سوێند بێ)

ئەوە بیرۆکەکەمە گەر ڕازین سوێند بخۆن ؟؟؟ گەر نا ئێوە ئازادن ،

من مایک ئازاد ئەکەم  مەرج نی یە ئەمڕۆ وەڵام بەیتەوە !! ئەوەی دوو دڵە پەلە نەکات بۆ وەڵام دانەوەو بڕیار دانی !!!

ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان بشم بوورن گەر هەڵەیەکم کردبێ  مایک ئازادە،



------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-07 15:52:42)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#33 2008-08-27 08:16:41

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

..........113.........





ئەوین - بە(مایک)------  بمبوورن دەستم بەرز نەبوو میکم گرت .. بەڵام قسەکانی کاک فەرهەنگ  هانی دام   خێرا میک بگرم

چوونکە دڵمی خوێندەوە !!!

دەمت خۆش بێ و سەرکەووت وبیت هاووڕێم ... ڕاستە لە نزیکەوە بەڕێزت ناناسم !! بەڵام ئێستە هەست ئەکەم دوانەی می و

شارەزامی و ئەزانم چیت!!

هاووڕێم  ڕاستە من دوور لەکووردستان گەوورە بووم و خانەوادەم بەتایبەتی بابم و دایکم کەسانی ڕۆشنبیرن... کە هۆی ئازایەتی

منە !!! کە زۆر کەس وا باسی دەکەن وە زۆریش بە ئافرەتێکی چاوونەتس و تەنانەت هەندێ کەس ئەڵێن لە ئازادی خۆیا بەرەڵا

بوە!!!!

هەرچی ئەڵێن بابڵێن !!! گرنگ نییە چوونکە لە منداڵی یەوە سەگمان هەبوەو شارەزای ئەوو جۆرە ئاژەڵەم !!! وەڕینی  بێزارم ناکات !!!!

بەڵام ئایا هەموو کچان کوورد کە دێنە چات هەمان خانەوادەی هەیە(ڕۆشنبیر) ؟؟؟؟؟

بێگوومان نەخێر !!! بۆیە بەڕاستی مەترسیان لەسەرە!!!! کاک تەنیا و کاک کەش من ئەناسن ،

بەڵام کاک فەرهەنگ بەڕێزت و کاک نالی ڕەنگە لەڕێی ئەوو دوو هاووڕێ بەڕێزەوە من بناسن یان ڕەنگە لەم چات  یان چاتی

(کریم) ڕنگە گوێتان لە وەڕینی سەگەکان بووبێ !!!

من برام نییە و خاوەنی دوو خووشکم کە لەخۆم منداڵ ترن .. بابم ئەندازیاری کارەبا و دایکم مامۆستای زانکۆیە ... لەدایک بووی

ووڵاتی فەڕەنسام  بەڵام لەبەر کاری بابم  هاتووینەتە ووڵاتی ئەڵمانیا لە شاری (ئاخن ) کە نزیک سنووری هۆڵەندایە دەژین ...

لەماڵەوە وا فێر کراین کە چۆن هەڵە و ڕاست لەیەک جیا کەینەوە !!! کە چۆن سنوورێک درووست کەین لە نێوان خۆمان و

هەڵەدا !!! نەک لەترسی کەلتوور یان ئاین !! بەڵکوو لەبەر پاراستنی کەسایەتی خۆمان ،

هاووڕێ کانم یان ئەڵمان بوون یان عەرەب !! ئەویش بە هۆی خوێندنەوە کە کۆمەڵێ هاووڕێم پەیدا کردبوو عەرەب بوون !! یەکەم

جار کە بەکوورد ئاشنا بووم دوای پلەی خوێندنی ناوەندی بوو!! کە ڕێکەووت کووڕێکم ناسی کوود بوو ... بەڕاستی زۆر خۆش بوو

بەلامەوە کە هاووزمانی خۆم هاووڕێم بێ ... بەڵام شێوەی گەوورەبوونی من و ئەوو زۆر جیاواز بوو !! دوای هەستم پێ کرد کە ئەوە

یەکەم وانە بوو بۆم کە کوورد هێشتا زۆری ماوە بتوانێ  هاووڕێتی بکات دوور لە غەریزە و مەبەستی پەیوەندی !! من ناوی نانێم

خۆشەویستی !! چوونکە فەلسەفەی من بۆ خۆشەویستی زۆر جیاوازە لە چاوو ئەوەی لە ناوو کووردەکاندا دیتم دوای !!!!

ئەوو هاووڕێ یەم !!! کە من وام ئەبینی چوونکە هەموو شت بوو بەس هاووڕێ نەبوو !!! وەک ووتم کووڕی کوورد ە گەڵ ڕێزمدا جارێ

ماویانە فێری ئەوە ببن کە  وەک هاووڕێ یەک بڕواننە ڕەگەزی مێ !!!!!!

هێدی هێدی شتی تازەم  بینی لەڕێی ئەوەوە!!!! ئەووسا من تێنەدەگەشتم بۆ !!! بەڵام ئێستە دوای ئەوو ئەزموونە تاڵەی دیتم 

حاڵی بووم و تێگەشتم !! ئافرەتی سەرشۆڕ و مل کەچ و دیل نمونەی ئافرەتە بۆ  هەندێ پیاوی کوورد کە ئەوو هەندە ئەکرێ بڵێی

زووربەی زۆری !!!

بەڵام باوەڕ بوون بە خۆت و بوونی دەسڵاتی بیرکردنەوەو بڕیار دان و خۆ نەبەستنەوە بە کەلتووری دەووڵەتی پاوو!!! ئەوە زۆر

بەشێوەیەکی خراپ سەیرت ئەکەن گەر نەگاتە ئەوەی بەسۆزانی تێت بڕوانن !!! ئەوو بەڕێزەش وا بوو  !! نەک ئەوو بگرە زووربەی

هەرە زۆری ئەوو کووڕانەی دواتر ناسیمن لە ڕێی چاتە وە خێراوو بێ پێشەکی (عاشقت) دەبوون و دەبونە کۆیلەت تا ڕازی ئەبویت و

دواتر هەووڵی ئەدا لەسەر کەسایەتی تۆ خۆی لەووکۆیلایەتی یە کە هۆکەی بس شەهوەتە نەک خۆشەویستی ڕزگار کات !!! نەک

ئەوەش بگرە لە هەووڵی ئەوە دابوو تۆش بکاتە کۆیلە!!!!

ئەم بەڕێزی نابەڕێزە کە بەداخەوە وا دەڵێم  خەڵکی هەڵەبجە بوو وە لە ووڵاتی ئەڵمانیا پەنابەر بوو !!  هاووڕێ یەکی ئافرەتی

هەبوو کوورد نەبوو .. ئەوە کاری لەمن نەکرد چوونکە من وەک ووتم مەبەستی پەیوەندی یەکەم تەنها هاووڕێ یەتی ڕاستە قینە

بوو !! نەک خۆشەویستی !! چوونکە خۆشەویتی  وا درووست نابێ وەک ئەمانە ئێستە ئەی کەن !!! ئەوە بەس قۆڵ بڕین و سووکایەتی

کردن و تێر کردنی شەهوەتە و بەس !!!!

ئەم بەڕێزە نا بەڕێزە کەناوی (؟؟؟؟؟؟؟) خەریکی پاڵتاک بوو !! لەڕێی ئەوەو یەکەم جار چات و دنیای چاتم ناسی !!!!!!!!!!

بەڵام چوونکە زوو بۆم دەر کەووت کە کەسێکی ناڕۆشنبیر و بەتاڵە !! بۆیە خۆم دوور خستەوە بەس دوای ئەوەی تووشی هەزار

کێشەی کردم و وازی نەدە ئەهێنا !! کە زانی بڕیارەوو داوومە کە دوور بم  کۆڵی دا و دووراوو دوور پەیوەندیمان هەبوو وە نەبوو تا

بەتەواوی کاڵ بوەوە،

یەکەم چاتی کووردی کە ئاشنای بۆم چاتی (؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟)  خاوەنەی کەی هەڵەبجەیی یەو ئەم کەسەی ئەناسی  کە ناوی

(؟؟؟؟_دڵ ) بوو  لەوێ بۆ من هەرزۆر تازەبوو !! بۆ منێک کە لەدوور کۆمەڵگای کووردی گەوورە بوبو و بەس بۆم باس ئەکرا.. لتان

ناشارمەوە زۆر بێ ئاگا بووم لە زۆر شتی کووردستان بە تایبەتی باری سیاسی !!!!



کە تازە چووبومە ئەوو چاتە  بە شێوەیەک سەر سام بوبوم خەرک بوو لە خۆشی یا خۆمم بیر ئەچووەو !!! بێ خۆ ماندوو کردن و

سەفەر و گەڕانەوە کۆمەڵگای کووردیم ناسی گەر بچووک کراوەش بێ !! هەر یەکەی خەڵکی شوێنێک بوون !!!  بەس زووربەی هەرە

زۆری کووردەکانی ئەووروپا بوون چوونکە   دووساڵ لەمەوو  ئەوو خزمەتە (ئەنتەرنێت) بەوو شێوە بڵاوەی ئێستا نەبوو .. بۆیە

بەدەگمەند  کووردی نیشتمانی تیابوو .....

هەر زوو خاوەن چات وەک سەر گەوورە و خەم خۆر خۆی ناساند و تەنانەت وەک باووک محاسەبەی ئەکردین هەندێ جار !!!! تا

هێدی هێدی دەر کەوور بۆمان (ئێمەی کچەکان ) کە ئەم کەسە زۆر نا ڕۆشنبیر و بێ تەربێتە!!! کچی تیا نەبوو داوای پەیوەندی لە

گەڵ نەکات !!

چەند ئافرەتێکی وەک خۆی بێ ڕەووشت کردبوو کە وەک داردەست بەکاری ئەهێنا !!

ڕەنگە تاقە ئافرەت من بووبێ کە بێ ترس قسەم ئەکرد بە مایک و بەژداری بابەتم ئەکرد ،

کچەکانی تر چوونکە بەدزی یەوە هاتبوون یان هەبوو لەوانە بوو کە تازە شوویان کردبوو وە مێردەکانیان تەنیا و بێ زمان زانین و

کەس نە ناسین  لە ماڵێکی چۆڵ و هۆڵ دا دایان نابوون بۆیە ئازادیان لەوێ ئەدی و هەندێ جار بەترسەوە بەژداریان ئەکرد ...

لەوانەش هەبوو خاوەن چات (؟؟؟؟؟؟؟ ) تووشی هەڵەی کردبوون و کاری سکسی لەگەڵدا کردبون لەڕێی کامێرەوە !!! بێ گوومان

ڕیکۆردیشی کردبوو !! بۆ کاتی تەنگانە مەبەست یاخی بوونە تا  بەوە بیان ترسێنێ و دایان مرکێنێ تەوە یاخی بوونەکەیان ،،

م وەک خۆم باری کۆمەڵایەتیم و شێوەی گەوورە ردنم ڕاستە ئازادی یەکی زۆرم دراوەتێ بەڵام ئامادەی ئەوو جۆرە پەیوەندیانە نە

بووم ... لەدوای ئەوەی بەتەواوی بۆم دەرکەووت کە تا بڵێی بێ ڕەووشتە دوور کەووتمەوە لەوێ یان کەمم کردەوە ،... بیرتان نەچێ

ئەوو کچەی لەژێر ڕکێفی دەر ئەچوو وە چاتەکەی جێ دەهێشت سایدی لەسەر ئەکردەوە چ بە ڕەسمی ئاسای کە لە ڕێی (msn)

وەری گرتبوویان لە ڕێی هاکەوە دزی بووی تێ ئەکردوو کۆمەڵێ بووختان و قسەی ناشیرینی ئەخستە دوای !!!! هەبوو لە ترسا 

ئەگەڕایەوە یان هەر دنیای کۆمپیتەری جێ دەهێشت یان  هانای بۆ کەسی تر ئەبرد !!!

زۆرم پێ یە بڵێم و باسی کەم  هاووڕێ یان !! مەگەر خۆم بزانم چەند تاوان بارن ئەوانە !! چەند سووکایەتی یان بە کچی

کووردەوە کردووە !! بۆیە کاک فەرهەنگ من ئامادەم  بە هەموو شێوەیەک .. چی بە من ئەکرێ بەچاوان  هههههههه کووردی یەکم

زۆر باش نی یە تا کاک فەر هەنگوەک بەڕێزت سوێند بخۆم بەس بەوەی سویندت پێخوارد منیش کەم تەرخەمی نەکەم   تا ئەوانە 

ئاشکرا نەبن و سزای یاسای نەدرێن ،

سەرم ئێشاندن  بەڕێزان  مایک ئازادە و سووپاس بۆ گوێ گرتنتان ،

نالی - بە (مایک) ----- سووپاس بۆ تۆش  ئەوین خان ... بەڕاستی تووشی ئەسین بوون !!!!

من ئەزانم کێشەیەک هەیە کە  بە هۆی نەشارەزای یەوە تاکی کوورد تووشی کێشە و هەندێ جاریش کووشتن وەک ئەوو کچەی

بەریتانیا (؟؟؟ ) ئەبێت !! بەڵام بێ ڕەووشتی بگاتە ئەوو ئاستەوو کەسیش نەبێ چاوودێری یان سزایان بات  ؟؟؟ بەڕاستی سەیرە و

زۆریش سەیرە!!!

کاک فەرهەنگ  من لە گەڵتام ... هەر هیچ نەبێ وەک تووش بوین لێرە با مانەوەمان سوودێک بگەیەنێ !!! سویند بێ کاری تەواوی

بۆ بکەم ... من لە ئەزموونی خۆمەوە کە چ بەهمەن یان کریم  کە نزیک بووم لێ یانەوە  شارەزایی هەندێ هەڵسووکەووتیان بووم و

ئەزانم چۆن ئافرەت ئەخەنە داویانەوە !!!

ئەزموونیشم لە خزمەتی ئەوو کارەیایە،  سووپاس بۆتان مای ئازادە ،

تەنیا - بە (مایک) ------ هههههههه دەی لە کووردستان حزبایەتیمان نەکرد لێرە پێمان بکەن وەڵا لەکاری حزبی ئەچێ و ڕێخراوی

نهێنی هههه ،

بمبوورن بەس بۆ خۆشی بوو .. دەمتان خۆش بێ هەمووتان  هەرچەندە منیش بۆ کارێک لە چاتم !!!!! بەڵام لە پاڵ ئەوو کارەی خۆم

منیش لە گەڵتانم چوونکە نزیکن لەیەکەوە !!!!

یان دوور نی یە کۆتای یەکەی یەک نەبێت !!! بەڵام گەردنم ئازاد بکەن ناتوانم کاری یەکەمتان پێ بڵێم !!! بەس دڵنیابە کار

ناکاتە سەر کارەکەمان منیش سویند بێ واز نەهێنم تا ئەوو زۆڵە کووردانەی سووکایەتی بە ئافرەتی کووردەوە ئەکەن سزا نەدرێن

سوێند بێ ،

جا ماوەتە سەر ئەوەی کاک فەر هەنگ پپێمان بڵێت چۆن و چی بکەین تا یەکەم هەنگاوومان جێگیر بکەین ؟؟؟



-------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-08 15:15:02)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#34 2008-08-27 08:20:20

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

............114.............





نالی -لە (pm) ــــــــ کاک فەرهەنگ ئەوو کارە ئەبێ زۆر نهێنی بێت ؟؟

فەرهەنگ - لە (pm) ------ ئەزانم برام هەرچەندە دووژمن لێرە کەسانی ترسنۆکن !! بەڵام وایە سەرەتا پێویست ئەکات نهێنی بێت

تا کاتی خۆی دێت و بەئاشکرا بانگەشەی بۆ دەکەین، بەڵام مەبەستت هەبوو وا لە (pm) نووسیت ؟؟؟

نالی -لە (pm) ــــــــ بەڵێ ئەوین ؟؟؟

فەرهەنگ - لە (pm) ------ چی یەتی ئەوین خان ؟؟؟؟؟

نالی -لە (pm) ــــــــ  ئەڵێم مادەم قسەی  زۆر لەدوایە !!! ئەبێ ووریا بین ؟؟؟ ئەوە چەند جارێ سایدیان لەسەر کردۆتەوە!!! وە زۆر

بێ ترسانە مایک ئەگرێ و بەئاسانی تێکەڵی خەڵک ئەبێ!!

فەرهەنگ - لە (pm) ------ تۆ سایدە کانت دی وە؟؟؟

نالی -لە (pm) ــــــــ  بەڵێ دیوومە ... ئەزانی هەر کەمیک ئەگرێ ئەڵێی هیچ نەبووە!!!

فەرهەنگ - لە (pm) ------ بەڵێ .. بەڵێ ، چی تیایە لە سایدەکەیا جێی گوومان بێ ؟؟ واتە وێنەکان چین ؟؟؟ بە ڕووتین یان لە

حاڵەتێکی ناشیاوودا وێنی گرتووە؟؟

نالی -لە (pm) ــــــــ نا.. نا.. وێنەی ئاسای یە و بگرە زۆر پۆشتەشە!! بەس نووسینەکان قێزەوەنن!!

فەرهەنگ - لە (pm) ------ دەکەواتە ئەوەی ووتی ڕاستی کرد ... ماوەتەوە سەروەڕینی سەگەکا و بووختان چی یەکان !!! کاک نالی

من تۆم  زۆر خۆش ئەوێ نامەوەیە بکەویتە ئەوو هەڵەیەوە کە ئەوو سووکایەتی یەی بە کچی کووردئەکرێ و بووختان کردنە بەژدار

بیت لە باوەڕکردن یا !!!! بەڵام ئەوە بزانە من  خۆمم لە تۆ زیاتر خۆش ئەوێ !!! لە خۆشمی قبووڵ ناکەم !! یەکێک بم لەوو

سەگانەی ئەوین خان باسی ئەکردن !! واتە قووڵ کردنەوەی بووختانەکە!!!

لە بەر ئەوە برام بێ خەم بە گەر من و تۆش نەی ناسین کاک تەنیا و کاک کەش ئەی ناسن ئەوانیش باوەڕ پێکراوون لای تۆ ؟؟

پێش من ،

نالی -لە (pm) ــــــــ بمبوورە مەبەستم ئەوە نەبوو ... وایە ئەوو دوو بەڕێزە کەسانێکن جێی باوەڕن .. کەواتە وەک ووتت من و تۆ

نای ناسین باش .. دووبارە بمبوورە مەبەستم بەڕێ وە چوونی کارەکەمانە بەڕێکی و پێکی و بێ کێشە .. ڕەنگە نزیکی من لە کریم

و بەهمەن ئەوو مەترسی یەی لام درووست کردبێ!!

فەرهەنگ - لە (pm) ------ ئەزانم برام تێ ئەگەم .. بەس با سەرەتامان پێکەوە بە گوومان دەست پێ نەکات !!! بەڵام کارەکەمان

بەکۆمەڵ ئەبێ و ئەزموونی ئەوین خانیش زۆر بە سوودە بۆمان ... جارێ بەیارمەتیت من مایک ئەگرم شتێکم پێ یە  بەر لەوەی

بڕۆین ئەمەوێ باسی بکەم ،

نالی -لە (pm) ــــــــ باشە برام .

فەرهەنگ - بە(مایک) -ــــــــ هاتمەوە بمبوورە کاک کەش قسەت ئەکرد ئاگام لێت نەبوو کارێک سەرقاڵی کردم !!! هاووڕێ یان

هەموومان لە چاتین ؟؟؟ بەڵام کێ لە ئێوە حەز ئەکات خووشکێکی یان برایەکی بێتە ئێرە و ئێمە ئاسایی ئەم هەموو کاتانە

بەدیار کۆمپیتەرەوە بێ؟

بێگوومان کەسمان !!! چوونکە ئەزانین کارێکی باش نی یە گەر هاووڕێ ی باشیش بناسی یان سوودی زانیاری لە بابەتەکانی یان

کاتێکی خۆش  بەدیار گۆرانی یەکانی ڕوومی (musik) کەواتە با ئەوو کەسانەی کۆنن یان یەکەم ڕۆژیانە لە چات خووشک و

برامان بن و ئامۆژگاری بکەین ... بەتایبەتی هەر یەکە لە ئێوە ناسراوون و گوێبیستان ئەبن !!! ئەکرێ بەشێوەیەک بێ ئەوو

ئامۆژگاری یە  کە ئاشکرا بوونیشی نەبێتە هۆی ئەوەی تووشی کێشەت بکات !!

با زۆر خۆمان لە ناوو هێنانی (خاوەن چات )دوور خەینەوە گەر پێویستی کرد ئەکرێ ناوی خاوەن چاتێکی تر بەرین کە زووربەی

هەرە زۆریان منداڵی یەک سکن و تاقەجیاوازیان ئەزموونیان و ئاستی بێ ڕەووشتیان تا چەندە،

من وەک خۆم لە بەیانی یەوە ئەکەوومە ئامادە کردنی پێداویستەکانی کارەکەمان وەک بەرنامەی (دەنگ ڕیکۆرد کردن و ڤیدۆ و

ئایپی گۆڕین و دەنگ گۆڕین ) کە پێویستمان پێ دەبێت !!! بە پێێ ئەوەی ئەم چاتە (چاتی بەهمەن ) ناسراوو خەڵکی زیاتر ڕووی

تێ ئەکات !! کاری سەرەکیم لێرە دەبێ !!! دواتر چاتەکانی تر دەست نیشان ئەکەین !!! کاک نالی  لە چاتی (کریم ) ئەبێ وەک

جاران و ئێمەش بوونمان لەوێ نهێی دەبێ !!

ئەم دوو کابرایە خزمی یەکن !!! خوێنی یەکن !!! بەڵام ئەوەی بەیەک و بەخەڵکی ئەکەن دووژمن بە یەکی ناکات !!! خۆ پەرستی و

غەریزەی شەهوەت بیروو عەقڵی لێ زەووت کردوون

کەش - (لە ڕووم نووسی )----- کاک فەرهەنگ  بزانە (بەهمەن ) ماوەیەک دیار نابێ بەحساب لە سەفەرە بەس درۆ ئەکات بەتەمای

سەفەر کردنە بۆ ووڵاتێکی تر تا بەختی لەوێ تاقی کاتەوە !! بۆیە ئێرەی داوەتە دەست (غەفوور80 ) کە وەک خۆی چات ماستەرەو

هاووڕێ ی کۆنی پاڵتاکە !! نەک وەک بەهمەن بگرە لەوو بێ ڕەووشت ترە!!! بۆیە ئەڵێم فرسەتە ئەوو تۆ ناناسی ئەکرێ لە بەیانی

یەوە بێیتە ئێرە و وەک ئەندامێکی نوێ خۆت بناسێنی ؛

فەرهەنگ -بە(مایک) ----- ئەوو کابرایەم لێرە دیوە ... کەواتە ماوەتەوە سەر (خۆر و هاووکار) کە هەردووکیان (سووپەر ئادمین)ی

ئێرەن ؟؟؟

تەنیا - (لە ڕووم نووسی ) ـــــــــ هەر ئەوان نین (شەکرە_سێوو  و شیروان و شادان ) ئەمانەش سووپەر ئەدمینن بەڵام وەک (خۆر و

هاووکار) چالاک و ناسراوو نین !! من هەردووکیان ئەناسم گەش بینم لەوەی کە هاووکار ئەبن وەک لەوەی ڕێگر .. ئەدمینەکانی تر

هەندێ ئافرەتی تیایە کە(غەفوور 80 ) بەس بۆ مەرامی خۆی کردوونی بە ئادمن نزیک بوونەوە لەوانە باش نی یە چوونکە لە ژێر

چاوودێری ئەوودان !!! کووڕەکانیش (ئەدمین) کەسانی سادە و هەڵخەڵەتێنراوون !! وەک ئەوەی ئەرکێکی پیرۆز لەسەر شانیان بێ

وایە !! کەسانی باشن گەر بتوانی متمانەیان بەریتەوە!!!

کەش -(لەڕووم نووسی ) ـــــــــ بەس ووریای (  شادان ) بن چوونکە لە گەڵ (غەفوور 80) دەستی تێکەڵە و ئەش ڵێن خزمن !!! کاک

فەرهەنگ بڕیارت دا بە چ ناوێک سەرەتای کارت دەست پێ دەکەیت؟؟؟

فەرهەنگ - بە (مایک) ــــــــــــ بە (hala ) دێم و دواتر ئەی گۆڕم بە (namo  ـ diary)  چۆنە؟؟

نالی - (لەڕووم نووسی )ـــــــــ بۆ ؟؟؟ ئەگەر ئەکڕێ  بزانین ؟؟

تەنیا - (لەڕووم نووسی ) ــــــــــ دیسانەوە (Namo) ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

کەش - (لەڕووم نووسی ) ــــــــ ئەی دیاری بۆ ؟؟؟؟

ئەوین - (لەڕووم نووسی ) ــــــــــ من توانجم نی یە!!1

فەرهەنگ - بە (مایک) ــــــــــــ  لەدوا ڕۆژدا ئەوو بیرەوەری یانە بەناوی (Namo) وە بڵاوو ئەبێتەوە تا هەم قارەمانە ترسنۆکەکانی

کە سووکایەتی یان کردووە بزانن کێ یەو دیبێتیان !!

بۆ تازەکانیش ئەوە خێراتر ئەبێ بۆ ناسین .. چوونکە کۆمەڵێ بەرهەمم بەوو ناوەوە هەیە  بۆیە ئەمەوێ زوو متمانە درووست ب

کەم !! چۆنە ؟

کەش - (لەڕووم نووسی ) ــــــــ توانجم نی یە!!! چوونکە تەنیا ئاسا نهێنی یەک هەیە بەس مافی خۆتە ... ئەوە سەبەستی

ههههههههههه منیش ئەی گۆڕم بەس کەس نەڵێ بۆ وە چۆن ههههه من بە (عەجوول ) دێم !

فەرهەنگ - بە (مایک) ــــــــــــ   هههههههههه پێت ناڵێم  بۆ بەس عەجوولی نە کەیت هههههه دوای (band) ئەکرێیت هههههههه...

باشە هاووڕێ یان لای من وا ڕۆژ بوەوە !!! من هیچم نەما بەس ئەوەندە ئەڵێم زۆر خۆشحاڵم کە کۆمەڵێ هاووڕێ ی بەڕێز

هاووکارمن .. دووبارە سووپاس

کێ لەئێوە هاووڕێ یان شتی ماوە  مایک ئازادە بۆی گەر نا من ئەڕۆم و ئەم ڕۆ یەکەم ڕۆژی کارەکەمانە .. کات و ساتێکی خۆش

بۆتان  من لێ رەوە دەر ئەچم .

-----------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-09 09:04:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#35 2008-08-27 08:21:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

........ 115 ........



چاتی (بەهمەن )

فەرهەنگ------- بەڕێزم ئەم کاتەت باش

خۆر (سووپەر ئادمین)--------- سەر چاوو بەڕێزم

فەرهەنگ --------- سووپاس بەڕێزم ....زۆر هەووڵم دا بۆم نە کرا !!! ئەکرێ یارمەتیم بدەیت ناوەکەمم بۆ چاک بکەیت (namo ـ

diary ) زۆر سووپاست ئەکەم ،

خۆر (سووپەر ئادمین )--------- وەی بە چاوان کەمێک کاتم بەرێ ئێستە بۆت ئەکەم ؟

فەرهەنگ -------- باشە بەڕێزم من ئەچمە ڕوومی (لاوان ) کەی کاتت هەبوو  بیکە بۆم بە سووپاسەوە،

ڕوومی (لاوان)

غەفوور _80 (چات ماستەر)- بە (مایک )--- هەموو بەخێر بێن .... بەس تکایە کەس لێرە باسی سیاسەت نەکات چوونکە ڕێ پێدراوو

نی یە .. ئەوەی کێشەی هەیە بە تایبەتی کچە کان ئەوە ئەدمینی لێ یە ئاگادری بکاتەوە بۆ خۆشم پێشەوەی بێیتە چات لە دەست

پێک (ئێمێلی من دا نراوە !! )  ئەتوانن لەوێوە ئاگادارم بکەن ... من ئەم چاتە بەڕێوە نابەم و ماندوو نابم تا پارەم دەست کەوێ

یان ناوو بانگ دەر بکەم بەڵکوو مەبەسم بەس خزمت کردنە ... ئەوەی ئەەوێ لە چاتی منا کێشە بکات دڵنیابە جێی نابێتەوە ،

دەی بە خوا تا زەهەڵساووم و نانی بەیانی و نیوەڕوشم نە خواردووە !!! بێ ئێوە ناخۆش ئەچم شتێکئەخۆم بەس گوێم لێ تا نە !!!

میک ئازادە فەرموو ( هاوار ) گیان میک ئازادە،

هاوار(چات ماستەر)- بە (مایک )----- باشە غەفوور گیان عافێتت بێ ، وەڵا من وەک خۆم لەکەسی قبووڵ ناکەم لە خۆیەوە بابەت

دانێ و باسی سیاسەت بکات خۆ ئێرە بەرەڵا خانە نی یە !!!

شیرین - (لەڕووم نووسی )---- کاک هاوار هەندێ کووڕ لە (pm) هەراسانیان کردووم  !!!

هاوار(چات ماستەر)- بە (مایک )----- جا وەڵامیان مەدەرەوە .. گەر وازی نە هێنا ئەووسا کۆپی بکە نووسینەکانی و بیخەرە

ڕوومەوە !

زۆر عەیبە بۆ ئەوو کووڕانەی کچ هەراسان ئەکەن بۆ خۆیان خووشک و دایکیان نی یە ؟؟

کەش - لە (pm)---- سڵاوو کاک فەرهەنگ .... ئەوە چۆنە بەدیار ئەمانەوە دانیشتویت ؟؟؟ ئەمانە کۆمەڵێ ڕووخساری تازەن

(بەهمەن ) چاتی داوونەتە دەست و مانگانەی چاتیان پێ ئەدا  تا خۆی دەرفەتی ئەبێ بێتەوە!!!

فەرهەنگ - لە(pm) ----- سەرچاوو کاک کەش... ڕاستی چاوەڕێی (کاک خۆر ) ئەکەم تا ناوەکەم بۆ بکات .. بەڵام ئەم غەفوور و

هاوارە هەووڵێرین !!!! بەهمەن چۆن چاتی خستۆتە بەردەستیان !!! مە بەستم شارچێتی نی یە ؟؟

کەش -لە (pm)----- ئەوانە هاووڕێ ی کۆنی پاڵتاکن و نهێنی ئەوێ یان زۆرە پێ کەوە ئەم (هەوار)ە ڕاستە کەسێکی نەخوێنەوارە و

هەندێ ڕەفتاری نابەجێی هەیە !!! بەس لە چاوو غەفوور فریشتەیە !!! زۆر ووریای غەفوور بە !!!! بێ ڕەووشتی سنووری بڕی وە لای

ئەوو !!

فەرهەنگ- لە( pm)------ خەمت نەبێ  زۆر ووریا مامەڵەی لە گەڵ ئەکەم ، بەس زۆر ڕێزی لێ ئەگرن و تەنانەت وا هەست ئەکەم

وەک گەوورەیەکی خۆیان مامەڵەی لە گەڵ ئەکەن ؟؟ من زۆر گوێ بیستی قسەکانی نەبووم !! بەس ئاواش هیچ تایبەت مەندی یەکم

تیا نەدی !!! مەگەر بەس ئەوە بێ کە (چات ماستەرە) !!!!!!!

کەش- لە(pm) ------ جا ئەوە بەس نی یە تا وەک خاوەن دەووڵەت مامەڵە بکات !!!  ئەوە چی یە (.namo ـ diary ) هاتە

ڕووم !!!!!!! ئەوە ئەوو ناوە نی یە کە تۆ ئیتر بەکاری ئەهێنێ ؟؟

فەرهەنگ - لە (pm)---- بەرەوەڵا !!!! بووەستە میکی لە هەوار وەر گرت

namo ـ diary -بە(مایک) ----- تووخوا داوای لێ بووردن ئەکەم هاووڕێ یان  ، کاک فەر هەنگ گوێت لێمە ؟؟؟ من خۆرم ؟؟ ئەوە

ناوەکەم بۆ درووست کردی بەس یەک خاڵ لە کۆتای دا بنێ چوونکە نەدەبوو بێ ئەوە !!! ئەوە لە (pm) کۆدەکەت بۆ ئەنووسم ،

فەرهەنگ-(لە ڕووم نووسی ) ----- زۆر چاکە کاک خۆر سووپاست ئەکە ماندووم کردی ،

کەش-لە(pm)----- دەی پیرۆزە ناوو و سەرەتای کارت ،

فەرهەنگ - لە(pm)------ بڵێ کارمان هههههههه زۆر سووپاس ئەچما دەرێ و بە ناوی تازەم دێمەوە ،

کەش - لە(pm )------- باشە برام .. بەس منتاقەتی ئەمانەم نی یە !!! ئەچمە ڕومی هوونەر وەرە ئەوێ ؟؟

فەرهەنگ-لە (pm) ------ زۆر باشە برام .. جارێ بەیارمەتیت ،

ڕوومی هوونەر

namo ـ diary - لە (pm) ----- هاتمەوە هاووڕێ ؟؟ چۆنە ناوی تازەم ؟؟؟

کەش- لە (pm)-------- پیرۆزە ناوێکی جوانە ..  هاووڕێم زۆر ووریای خۆت بە کار بەدەستانی تازەی چاتی (خەیال) کەسانی قاڵ

بووی چاتەکان و زۆر بێ ڕەووشتن  !!

namo ـ diary - لە (pm) ----- زۆر سووپاس نا خەمت نەبێ .. تا ماوەیەکیش وەک ئەندامێکی تازە هەڵس وکەووت ئەکەم !!!

سەرنجیان ڕاناکێشم بەلای خۆما .. بەس سووپاسی ئامۆژگاریت ئەکەم ،

داد وەر - بە(مایک)------ سڵاوو هاووڕێ یان ئەوە بۆ وا بێ دەنگن ؟؟؟  گووناحە ڕوومی هوونەر وا بە بێ دەنگی بێت !! ئەگەر ڕێم

بدەن من شتێک ئەخوێنمەوە ؟؟ زۆر سووپاس بۆتان

بۆیە ئێستا پێ دەکەنم

هێندە گریام

هێندە گریام

تا وام لێ هات پێکەنینم هات بە گریان

چوونکە دەرکەووت

فرمێسکێکی سەد پەردەش بێ

نات شارێتەوە لەئازاری،

       بچووکترین زام !!!

بۆیە ئێستا...

نەک بۆ زامی جۆگەەیەک

بۆ ئازاری دەریایەکیش،

       دڵۆپێ فرمێسک نارێژم !!!

بۆیە ئێستا

کە زامێکم ئەکوولێتەوە

بەدەم یەوە پێ دەکەنم



زۆر سووپاس هیوادارم سەرم نە ئێشاندبێ ، بەس حەزم کرد ئێرە لەوو بێ دەنگی یە در کەم

خۆشحاڵ ئەبم گەر ئێوەش بەژدار بن  فەرموو مایک ئازادە

namo ـ diary - بە(مایک)----- باشە گیانی من دەمت خۆش بێ و سەرکەووت وبیت .. سڵاوو لەئێوەش هاوو ڕێ یان .. خۆشحاڵم کە

وەک هاووڕێ یەک وەرم گرن ... من تازەم لێ رەوو کەسی وای تیا ناناسم . هیوادارم هاووڕێتیم قبووڵ بکەن .... منیش زۆر

هەواداری ووشەی جوانم  هیوادارم بە هەموومان ئەم ڕوومە ببووژێنینەوە ...  وەک سەرەتای یەک ناسین پەخشانێکتان پێش کەش

ئەکەم .. هیوادارم میوانی ڕووح سووکی ماڵتان بێ ،

تا ئەتوانی پێبکەنە

تا ئه توانی پێبكه نه ............من ئه زانم .....ده نگی ناگاته دیواره كانی دڵ !!!....

به باڵای شاخا تێمه كه و ه ..........چوونكه....درۆیه!!.......به ژنی له خاكی به ر پێیایه تی نه ك به پێوه !!.....،

حا قیقه تی له وو مه پرسه !!!!...له دیواره كانی ته نیایی بپرسه!!!!...تابۆت باس كات بوونی هه یه ؟؟؟؟،،یاخوود خه وه !!!! ،

تا ئه توانی پێبكه نه!!!!..وهرزی گریان به رێووه یه !!!! ئه وو درێژ و ته مه ن كوورته !!!..تا ژیری كاته وه له وو وه نه وزه یه!!!!،

عه قڵت له جامی مس دانێ با ژه نگ نه گرێ!!!!واز له شه ڕی نه فس بێ نه!!! گه ر گه مه ی رۆژگارت پێ ناكرێ!!!!،

مردن خۆشتره له كووشتار.... به پێكه نینه وه پێش وازی كه!!!! كفنت كه ره عه بای سه رت و

ده ستی له رزۆكتی بۆ درێژ كه!!!!!

خۆش تره خه وونی نێوو گۆڕ

له مردنی نێوو جه سته ی گه ڕۆك

گشت به رده كانی ژوور سه رت!!!....بكه سه رینی ژێر سه رت!!!!...ئه ووسا ترست نه بێوو بنوو!!!..

ئه گه ر هات و بانگیان كردی!!!...له خه وی درێژیان كردی!!! هیچی لێنییه له ژوور سه رت !!!!!...

تا ساری خۆتی پیا بكێشییییییییییییییی !!!!!!!

زۆر سووپاس بۆ گوێگرتنتان و هیوادارم بە دڵتان بوبێ ؟؟ مایک ئازادە بەڕێزم

محسن-بە(مایک)----- یاخوا دەمت خۆش بێ کاک نامۆ  و هاووڕێی بەڕێزی ئێمەی و بەخێر بێت بۆ چاتی خۆت .. هەڵبەت ئێرە ماڵی

کووردانە .. ماڵی هەموو کووردە !! منیش حەز ئەکەم شتێکتان پێش کەش بکەم   لەبەر ئەوەی خۆم دەستی نووسینم نی یە بۆیە

شعرێکی مامۆستا هێمن کە بەدەنگی باستە ئەوە دا ئەنێم هیوادارم بەدڵتان بێ .. فەرموون

کەش- لە (pm)----- هاووڕێ ی تازە پێخۆشحاڵم بە ناسینت کاک نامۆ هههههههه بەخوا خەریک بوو بیرم بچێتەوە کە ئەتناسم !!!

namo ـ diary - لە (pm) ----- زۆر سووپاس ههههههه جا کوا ئەم ناسی هاووڕێ هههه ئەڵێم  کاک تەنیا دێت ئەم ڕۆ؟؟؟؟

کەش- لە (pm)-----  بەڵێ دێت بە ڵام شەوو دڕەنگ دێت .. چوونکە بەڕۆژ کاری هەیە ... کاک نامۆ منیش ئەڕۆم و شەوو دیمەوە تۆ

بەجێ دێڵم لە گەڵ هاووڕێ تازە کانت !!!! ئەوە ڕوومی هوونەر پڕ بوو دەی بت بینم ههههه ،

namo ـ diary - لە (pm) ----- باشە برام  خوا ئاگادارت بێ ... نا جارێ زۆری ماوە ... ئەبێ ماوەیەکی زۆر وەک ئەندامێکی تازە

هەڵس و کەووت بکەم!!!

کەش- لە (pm)----- باشە برام ئاگاداری خۆت بە ... بە نیازی دیدار

namo ـ diary - لە (pm) ----- بەنیازی دیدار هاووڕێم .







---------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-11 13:19:50)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#36 2008-08-27 08:22:24

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

..........116 ...........





ئەوین-لە (pm)----- سڵاوو .. کاک نامۆ

namo ـ diary - لە(pm )----- سڵاوو ئەوین خان بەخێر بێت خانم ،

ئەوین-لە (pm)----- زۆر سووپاس کاک نامۆ..... ئەزانی لەوو ڕۆژەی کە لەسەر من قسەت بە (ئەحەی _دڵ ) ووت تامەزرۆم قسەت

لە گەڵ بکەم ... چوونکە یەکەم کەس بوی هەستم کرد بێ بەرژەوەندی  بەرگریت لەمن کرد، ڕاستە زۆر لێرە بۆنە فسس پاڵەوان و

هاتنە پێش تا بەرگریم لێ بکات !!! دواتر مەرامی خۆی نیشان دا و کاتێ بەرۆەرچم دایەوە لەوانی تر خراپ تر بوون !!!! بەس تۆ

نازانم بۆ هەستم کرد بەڕاستی بەرگریم لێ دەکەیت وەک ئەوەی باش بم ناسی و دواتر چاوەڕێت نەکرد بت ناسم !!!!

ڕاستە من باری کۆمەڵایەتیم و تایبەتم ڕێ بەوە نادات پەیوەندی ببەستم بەڵام  ئەوو گوێ نەدانە بە هەندێ حوورف و عادەتی

خۆمان تووشی کێشەی کردم !!!!!!

زۆرن من بەئازاوو چاوو نەترس دا ئەنێ !!! یان کراوەو هەندێ جار بەرەڵا !!!! بەس کەمن ئەوانەی کە من ئەناسن و ڕاستی ئەزان!

namo ـ diary - لە(pm )----- من سووپاسی هەستی ناسکت ئەکەم ئەوین خان .. بەڵام هەڵە کاتێ مرۆڤ ئەیبەنە بەر دەرگای ئەوە

ئەبێتە قووربانی ئەوو هەڵەیە نەک هەڵە کە خۆی !!! تۆش بە پێی گەوورەبوونت دوور لە کۆمەڵگای کووردی و تێر بوونت لە ئازادی

ئێرەکانێ ڕەنگە کێشە بێ کاتێ ڕەفتار لە گەڵ  کەسانێک ئەکەیت کە دوور بێت لەوو ئازادی یەی تۆ تیایدا گەوورە بوویت ؟؟!!

لەکاتێکدا گەر بشزانێ ئەوە کێشەیە چوونکە زۆرن ئازادی بە بەرەڵای لە قەڵەم ئەدەن!!!!

بۆیە ئەوین خان تۆ ئەبێ زیاتر وریا بی لەوەی  ئێستە پەیڕەوی ئەکەیت !!!

ئەوین-لە (pm)-----  جا پاش چی کاک نامۆ ؟؟؟؟؟ پاش ئەوەی ئەوو کووردەی خەوونی من بوو تێکەڵیان بم سووکایەتی دنیایان پێ

کردم ؟؟!! بەڕاستی پڕم لێ یان هەندێ جار خۆزگە بەوە دەخوازم کە کوورد نە بم !!!!!!!!!!

namo ـ diary - لە(pm )-----  نا !!!!!!!!! وا مەڵێ !!! کۆمەڵێ بێ ڕەووشتی نا ڕۆشن بیر نوێنەری کوورد نین تا تۆ بێزار بیت لێ

یان !! حەز ئەکەم وابیر نە کەیتەوە !!!

ئەوین-لە (pm)-----   کاک نامۆ ئەگەر ئەرک نی یە بچینە (pv ـ  121 ) خۆ ئاسای یە ؟؟؟؟ چوونکە کێشەم هەیە لە نووسینا و

ناشتوانم ئەوەی ناخم دەر بڕم ،

namo ـ diary - لە(pm )----- بە چاوان خانم هەر زۆر ئاسای یە ... فەر موو با بڕۆین

pv  .....121 

ئەوین -  زۆر سووپاس کاک نامۆ ...... ئەزانی هەر لە منداڵی مەوە تا ئێستاکەم هەست بە وون بوونێک ئەکەم !!! هەست ئەکەم لە

شوێنی ئاسای خۆم نیم !! هەست ئەکەم شتێک وونە تیاما !!! ڕەنگە نیشتمان بێ .. یان کۆڵان....یان هاووڕێی منداڵی کە نایان

ناسم !!!

هاتنم بۆ چات و تێکەڵ بوونم بەوو کەسانەی کە ناویان  بێ ڕەووشەتەکانی چاتی کووردین !!!!!!!!! هۆکاری زۆر بوو !!!!

یەکێ لەوو هۆکارانە دووریم لە کۆمەڵگای کووردی بۆیە تاقیکردنەوەی چات بووە کاری ڕۆژانەوو پیشەم !!!!! دواتر ناسینی ئەوو

نابەڕێزەی باسم کرد (سەروەند) و ئاشنا بوونم بە دنیایەک کە نە جێی منەوو نە دنیای من !! ئەویش هۆکارێکی کە بوو !!

بێجگە لە هەڵەی تەمەنم کە کردم !!!!!!!!!!! کە خەوونیش بایە باوەڕم نەدەکرد !!! بۆ کردم نازانم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!

لە چاتی (ئەحەی _ دڵ) یەکەم چات بوو  کە ئاشنای بووم و دەرگای ئەوو دۆزخە بوو کە وون بوون ڕێگا و ئازاریش چارەنووسی

بوو !! لێت ناشرامەوە سەرەتا زۆر خۆش بوو  !! وەک سەخۆشێک یان سحر لێکراوێک هەستی مەترسیم نەبوو !! ڕاستە خاوەن چات

کەسێکی بێ ڕەووشت  بوو بەڵام هەستم بە مەترسی نزیک بوونەوە نەدەکرد لێی !!!!  من کێشەیەک لە ژیانی تایبەتما هەبوو ئەم

ویست لە چات لە بیر خۆمی بەرمەوە !!! چاتیش وەک خەیاڵ ئەهاتە بەر چاووم بۆیە وام دانابوو کە کەسایەتی خۆم پارێزراوەو

ئەوەی لە چاتە کەسێکی تر و ناوێکی ترە !!! کەواتە هەڵە کانی و زیاد ڕەوەکانی زین بە کەسایەتی ڕاستیم نا گەیەنێ وام دا

نابوو !!! بەس کاک نامۆ بێ ئەوەی هەست بەخۆم بکەم .. ئەوو دنیا خەیاڵە بووە ڕاستی و ناوی چاتم بووە ناسنامەی کەسایەتیم و

بەڕاستی وون بووم تیایا  وون !!!! کاتێ درکم بەخۆم کرد ماوەیەکی باش لە چاتی ئەوو بێ ڕەووشتەم بەسەر برد  !! نەک خاون

چات بەڵکوو زۆریان هەووڵی نزیک بوونەوەیان دا بە مەبەستی بەستنی پەیوەندی خۆشەویسی !!!

قبووڵ نەکردنم هۆکاری تری لە پشتەوە بوو !!! نەک ئەوەی بڵێم زۆر ئازاوو ئەم توانی بەرانگاری ئەوو هەمووە ببمەوە  !! ئەوە

ڕاستی یە !! چوونکە هیچم لەوو کچانەی تر  زیاتر نی یە گەر کەمتر نەبێ !!!  بەڵام بۆ من نە ئەگوونجا !!!!

لەگەڵ گەوورە بوونی کێشە و بڕیاری دوور کەووتنەوەم لەچاتی (ئەحەی_ دڵ ) کەووتمە بەر لێشاوی ڕقی ئەوو بێ ئەدەبە !!!

بەیارمەتی ئەوو نا بەڕێزەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بە هاووڕێم دا نا بوو چەند وێنەیەکم  کە پێشتر لە ڕێی (MSN) وە دابووێ ، دەستی

کەووت و کۆمەڵێ سایدی لەسەر کردمەوە !!!! نەک من چەند ئافرەتێکی تریش !!!

وێنەکانی من زۆر ئاسای و پۆشتە بوون بۆیە سەرە تا گوێم نەدایە !! بەڵام دوای ئەوەی کە بە شێوەیەکی بەر بڵاوو بڵاوو بوەوە

بێزاری کردم !!! ئەزانی چی ئەکرد ؟؟؟!!!

خەڵکی بێ ڕەووشتی وەک خۆی ئەنارد و لینکی ئەوو سایدەیان بڵاوو ئەکردەوە لە چاتە کووردی یەکان !!!!!!!!

تا ڕۆژێ بە چاتی (غەفوور _80 ) کە خەڵکی هەوولێرە ئاشنا بووم !!!!!!!

(چاتی غەفوور _ 80 )

غەفوور _ 80 ---- ئەوین تۆ لێرەی لەژێر پارێزگاری ئێمەدای ئەوە من جوابم بۆ ناردووە گەر ئەوو سایدە دا نەخات !! بەشەرەف

کارێکی پێ دەکەم قەت ڕووی نەیەت بێتە چاتی کووردی !! تۆ ئەندامی ئێمەی لێرەش  ئازادی مایک ئەگری یان کامێرە ئەکەیتەوە

ترست نەبێ و هەموو هاووڕێین ئەوەتا هەموو کامێرەیان کردۆتەوە ،

قەڵا- بە(pm )------ سڵاوو بەڕێزم

ئەوین - بە (pm )------ سەرچاوو  بەڕێزم !!!

قەڵا- بە(pm )------ ئەزانم پرسیارت لا درووست ئەبێ من کێم و چیم ئەوێ !!

ئەوین - بە (pm )------ گەر ئەکرێ خراپ نی یە بڵێی چیت ئەوێ ؟؟؟؟؟

قەڵا- بە(pm )------  بەس بۆ یەک ئامۆژگاری (pm) کرد .. تکایە کامێرە مەکەرەوە ئێرەش لەوەی (ئەحەی _ دڵ ) باشتر نی یە !!!

ناترسی یەکێ ڕێکۆردی بکات و دواتر دیسانەوە سایدت لەسەر بکەنەوە؟؟؟!!!!

لێرەی بەڕێزم ؟؟؟؟؟

(( میتین ))

غەفوور _ 80 - بە (مایک)----- ئەرێ بزانم کێیت وا (pm) ئەکەیت !!؟؟؟ وەرە مایک بگرە بزانم کێیت ؟؟؟؟

قەڵا - (لە ڕووم نووسی ) ------ غەفوور نام ناسی من قەڵاتیم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

غەفوور _ 80 - بە (مایک)----- تۆ وەرە میک بگرە بزانم ئەوی  جارێ دواتر قسە ئەکەین !!!

قەڵا -بە(مایک)------ سڵاوو بەڕێزم ئەوە تا منم !!! من بەس هاتووم کە ئەوو سایدە داخەم کە (ئەحەی دڵ ) کردوویەتی یەوە !!!

ئەگەر تۆ پێت ناکرێ ئەوە من  دای ئەخەم !!!

غەفوور _ 80 - بە (مایک)-----  ئەها ..... ئێ باشە تۆ ئەوین ئەناسی ؟؟؟ تا وا خۆت سەغڵەت کردووە تۆ هەوولێری و ئەوو

سلێمانی !!!

قەڵا - (لەڕووم نووسی ) ------ من نای ناسم !! بەس کیفایەتە کچی ووردە !!!

غەفوور _ 80 - بە (مایک)----- نا ماڵت ئاوا بێت .... من خۆم ئەوو شتە ئەکەم !! تۆش دوور بە ! باشترە .. ئەوەندەی نەماوە من

چەند ڕۆژێکم بۆ ئەحەی دڵ داناوە بەخوا فلیمی لەسەر دەر ئەکەم  گەر دای نەخات !!!

namo ـ diary ---- تووخوا بمبوورە قسەت پێ ئەبڕم !!! بەس غەفوور هەر غەفووری چات ماستەری ئێرەیە ؟؟؟؟؟

ئەوین------- بەڵێ هەر ئەوە ،

namo ـ diary - --- کەواتە تۆ لە گوورگ هەڵ هاتی بۆ ماڵی گوورگێکی تر چوویت؟؟؟

ئەوین----- خراپ تر ... بەڵام من ئەوەم نە ئەزانی  سەرە تا ...  زۆری خایاند تا شارە زای بووم !!! بەڵام شتێک بڵێم سەرەتا

(غەفوور _ 80 ) داوای ئەوەی لێ کردم کە پەیوەندی لە گەڵ ببەستم بەس من وەک ووتم باری کۆمەڵایەتیم ڕێی بەوە نە ئەدا

قبووڵی بکەم ، ئەویش خوا هەڵ ناگرێ پێی ووتم (من یەک جار داوای ئەوەت لێ دەکەم ) واش بوو بەس یەک جار ئەوو داوایەی

کرد ،

namo ـ diary - --- بەڵێ ... بەڵێ .... دووبارە بمبوورە قسەم پێ بڕێت ؟؟ فەرمو بەردەوام بە

ئەوین -------- نا کاک نامۆ ئاسای یە ......

-------------------------------------

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-10-12 19:33:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#37 2008-08-27 08:23:25

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

بیرەوەری یەکانی چات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#38 2008-08-27 08:24:40

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

بیرەوەری یەکانی چات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#39 2008-08-27 08:25:44

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

بیرەوەری یەکانی چات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#40 2008-08-27 08:26:45

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات بەشی (81) بۆ (120)

بیرەوەری یەکانی چات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net