.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چاندنی مۆخ
نووسینی دلیر یاسین 
تالاسیمیا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كانى خوێن ، سالانه له جیهاندا زیاتر له (100) كه‌س له توشبوانى ئه‌م نه‌خۆشیه له‌دایك ده‌بن ن ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش زیاتر بلاوبۆته‌وه له نێو ولاتانى ( ئیتالیا ، یۆنان ، ولاتاننى كه‌نارى ده‌ریاى سپى ناوه‌راست - باكوورى كیشوه‌رى ئاسی ، وه هه‌ندیچك له‌و ولاته ئه‌فریقیانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌راست.
چه‌ند جۆرى جیاواز تالاسیمیا هه‌ن ؟
تالاسیمیا پێك ددێت له هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانى كه‌م خوێنى ( هه‌ره‌س هێنانى خرۆكه سووره‌كان له كاركردندا به شێوه‌یه‌كى سروشتى ) ده‌كرێت به دوو كۆمه‌له‌ى سه‌ره‌كى له كۆمه‌له‌كانى خوێن. ناوده‌برێن به
1. كۆمه‌ڵه‌ى تالاسیماى الفا
2. كۆمه‌له‌ى تالاسیمیاى بیتا.
ئه‌م ناوانه پشت به جۆرى هه‌ڵگره‌كانى ئۆكسجین ده‌به‌ستێت ،(هیمۆگلۆبین ) كه كه‌م و كورِیه‌ك له كاركردنى دا هه‌بیت ، ئه‌وا به‌ربلاوه له وولاتانى باشوورى رۆژهه‌لاتى ئاسیا وه‌ك (چین -فلیپین ) پىَى ده‌ڵێن تالاسیمیاى (الفا) كه ده‌بیته هۆكارى له‌دایكبوونى كۆرپه‌له‌ى مردوو زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تووشبوى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن ده‌ناڵێنن به ده‌ست كه‌م خویچنى جۆراو جۆر لێره تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر جۆرێكى ناسراوى تالاسیمیا كه ئه‌ویش (بیتا) تالاسیمیا یه كه پله‌كانى جیاوازن له‌گه‌ڵ پله توند‌و زۆر قورسه‌كان.
1. تالاسیمیاى گه‌وره
زۆره‌ى جۆره‌كانى تالاسیمیاى (بیتا ) به‌هێزن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌كه‌ن ناوده‌رین به ( كۆلى ئه‌نیمیا) ئه‌و كه‌م خوێنیه‌ى كه دكتۆر ( كۆلى ) ساڵى (1925) دۆزى یه‌وه.
2. تالاسیمیاى ناوه‌ندى
ئه‌ویش له جۆرى ناوه‌ندى یه كه هه‌ر دكتۆر كۆلى دۆزیه‌وه .
3. تالاسیمیاى بچووك
كه ناوده‌بریت به تالاسیمیاى (تریت) نابیته هۆكارى ده‌ركه‌وتنى هیچ نه‌خۆشیه‌ك له‌سه‌ر رووى تووشبوو بلاچم گۆرانكارى له خوێن له‌وانه‌یه رووبدات.
چۆنیه‌تى كاریگه‌رى تووشبوونى ئه‌م نه‌خۆشیه له‌سه‌ر منداڵ
زۆربه‌ى ئه‌و مندالانه‌ى كه تووشبوون به تالاسیمیاى گه‌وره له‌سه‌ره‌تاى له‌دایك بووندا وا ده‌رده‌كه‌ون كه ته‌ندروستیان زۆرباشه له دواى ساڵى یه‌كه‌م تا ساڵى دووه‌م دواى له دایك بوون رِه‌نگیان به‌ره‌و زه‌ردى ده‌رِوات ئاره‌زووى نان خواردنیان نامێنیت و له‌سه‌رخۆ گه‌شه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌و شیچوه‌یه بمێننه‌وه چاره‌سه‌رننه‌كرێ سپل و جگه‌ریان ئه‌ستوور ده‌بیت وئیسقانه‌كانیان نه‌رم و ( كه‌وانه‌یى ) بڵند ده‌بن یان ده‌رده‌چن به‌تایبه‌تى ئێسكه‌كانى ده‌م و چاو زۆر جار ئه‌و مناڵه تووشبووانه شێوه‌یان له‌یه‌ك ده‌چن ، به‌به‌رده‌وامى تووشبوونىى به‌سووبوونه‌وه (الاتهابات) گه‌وره‌ترین هۆكاره كه ده‌بیته له‌ده‌ست دانى ژیانى ئه‌و منداڵه.
جۆرى ناوه‌ند
منداله تووشبووه‌كانى تالاسیمیاى ناوه‌ندى ده‌ناڵێنن به ده‌ست هه‌مان به‌لاَو ئافه‌ى تالاسیمیاى گه‌وره هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ى كاته‌كان ده‌ركه‌وتنى شویچنى ئه‌و نه‌خۆشیه سووكه تاله بیت ساڵى یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر تووشبوو كاریگه‌رى ده‌رده‌كه‌وێت .
چۆن ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گوازرێته‌وه
تالاسیمیا به هه‌موو جۆره‌كانى نه‌خۆشیه‌كى بۆماوه‌یى ته‌نها به ریگه‌ى بۆماوه‌یى ده‌گوازرێته‌وه له‌مناڵێكى تووش بوو ناگوازرێته‌وه بۆ مناڵێكى تر چونكه به‌ریگه‌ى دایك و باوكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مناڵ.
چاره‌كردن هه‌یه؟
تووشبوو به نه‌خۆشانى تالاسیمیا به دووجۆر چاره‌سه‌رى هه‌یه .
1. چاره‌سه‌رى ده‌ست به‌جىَ
ئه‌ویش به گواستنه‌وه‌ى خوێن ( هه‌موو سىچ هه‌تا چوار هه‌فته) جارێك به ئامانجى پاراستنى ئاستى (هیمۆگلۆبین) له‌له‌شیاندا به‌م شێوه‌یه له‌وانه‌یه گه‌شه‌كردنى مندال به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى بىچ به‌لاَم زۆر جار دڵ فه‌رمانه‌كانى هه‌ره‌س دێنىَ ئیسقاننه‌كانیش خوارو خێچ و شاش ده‌بن بۆ به‌دبه‌ختیش گواستنه‌وه‌ى وێنى به‌رده‌وام ده‌بیته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاسنى عه‌ماركرااو له‌له‌شدا كه له ئه‌نجامدا ده‌بیته هۆى وه‌ستانى دڵ له‌كاره‌كانى دا وه وه‌ستانى جگه‌ر یا هه‌ر ئه‌ندامیچكى تر‌ى له‌ش ئه‌و جۆره تووش بووانه پێویسته ده‌رمانێك به‌كاربیچنن كه پىچى ده‌لین دابه‌زێنه‌رى ئاسن له‌وانه‌یه یارمه‌تتى تووش بوو بدات له دابه‌زاندنى ئاسنى زیاد له‌له‌شیاندا یا ببێته به‌ربه‌ستێك یا دواخه‌ریك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاسن له‌له‌شیاندا ئه‌م جۆره ده‌رمانه كه پىَ ى ده‌ڵێن (دفیروكسامین) Deferoxamine وه‌كو ده‌رزى به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه به‌كاردێت له‌ژێر پێست دا به‌هۆى ئامێریكى میكانیكى له‌كاتى خه‌ودا ، منالانى تووشبوو به‌تالاسیمیاى گه‌وره رووبه‌رووى ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ریه ده‌بنه‌وه گواستنه‌وه‌ى خویچن به‌به‌رده‌وامى دابه‌زێنه‌رى ئاسن هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پێنج رۆژ ، به‌م جۆره‌ش ته‌مه‌نى ئه‌و منالانه ده‌گاته نێوانى 20-30 سالى هه‌ندیچك جار زیاتر ده‌بێت.
2. چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تى
ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یى به‌هۆى نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى مۆخى ئێسقان كه به‌رپرسه له دروست كردنى خوێن به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى به‌لاَم ئه‌و چاره‌سه‌ریه به‌رده‌ست نابىَ بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بن به‌هۆى زۆرى ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى كه پێویستى بۆ چاره‌سه‌رى یان ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه دانراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و خۆبه‌خشكه‌ره‌ى كه ده‌بیت هاوشێوه‌ى ننه‌خۆشه‌كه بیت به‌لاَم ئێستا به یارمه‌تى زاناى ناودارى ئیتالى پرۆفیسۆر جویدولكارلى ده‌كرىَ به‌ئاسانى مه‌رجه‌كانى خۆبه‌خشكه‌ر (متبرع) ى هاوشێوه به‌ده‌ست بێنن وه هه‌روه‌ها به ئاسانى ده‌توانرێت ئه‌و برِه پاره‌ى زۆره‌ى كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌هۆى ئه‌و پرۆگرامه خێرخوازیه‌ى كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌ركه گرانه سووكتر بكه‌ن وه كه‌م كردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه له‌دواى چاندنى مۆخ دا ده‌رده‌كه‌ون بگه‌یه‌نێته خاڵى سفر.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


dastt xoshbe barasty babateky basuda bas agar bkre atwany pem blee la ch sarchawayakawa henawta ?
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه