.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








به كارهينانى هه نكوين وه ك دزه ميكرؤب
نووسه‌ر: هێمن محی ا‌لدین عبدالرحمن - به‌كالۆریۆسی بایۆلۆجی
بسم الله الرحمن الرحيم
[وَ أَوْحَى رَبُّـكَ إِلَى النَّحْـلِ أَنِ اتَّخِـذِي مِـنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَ مِنَ الشَّجَرِ وَ مِمَّـا يَعْرِشُونَ, ثُمَّ كُلِي مِن كُـلِّ الثَّمَـرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّـقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ] (النحل 68-69)
هه‌نگــوین یه‌كێكه لــــه‌و به‌خششه گـه‌ورانه‌ی كــــه خوای گـه‌وره داویه‌تی بـه ئاده‌میزاد, هه‌نگوین به‌پێ‌ی ڕه‌نگ چه‌ند جـوَرێكن: [ زه‌رد, ڕه‌ش, سپی, قاوه‌یی زه‌ردبــاو, و چـــه‌ند ڕه‌نــــگێكی تر], ئـــــــــه‌م جیــــــاوازی ڕه‌نگــــــانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بــــۆ جــــوَری ئه‌و شیلــه‌ی گولاَنـــه‌ی كــــه هه‌نگه‌كـــــان ده‌یمـــژن, و باشترین جوَری هه‌نگوین هه‌نگوینی چیاكانه, له‌پــاش ئــه‌و ئــه‌وانه‌ی له‌ناو داره‌كاندان.
هه‌نگــــوین لـــه روِوی پێكهـــــاته‌وه ده‌وڵه‌مـــه‌نده بــــــه كوَمه‌ڵێك مـــــادده‌ی به‌سوود كـــه ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕن لــــــه چـــــاره‌سه‌ری گـــه‌لێك جـــــــوَری نه‌خوَشی‌دا, هــــه‌ر بـــــوَیه لـــــه زووه‌وه به‌كار هاتووه بوَ چاره‌سه‌ری نه‌خوَشی –یه‌كان, لـــه‌و پێكهاته گرنگانه‌ش كـــه لــه هه‌نگویندایه بریتین لــه: ڕێژه‌یه‌كی زوَر له شه‌كره‌كان به تایبه‌تی گلوكوَز (Glucose) وهه‌روه‌ها ترشی چه‌وری (Fatty acid), چــه‌وریی (Lipid), ئه‌نزیمی ئه‌مــایله‌یز (Amylase) , و هـــــه‌روه‌هـــــــا (Ascorbic acid), و چه‌ندین پێكهاته‌ی دیكه.
لــــه توێژینه‌وه‌یه‌كدا لــــه زانكوَی (سلــه‌یمـــانی) كــــه لـــــه‌ســه‌ر هه‌نگوین سازدرا, كــــه هه‌نگوینه‌كه به‌كـــار هات وه‌ك دژه به‌كتریا (Antibacterial), له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كوَمه‌ڵێك به‌كتریای لـــــــــــــــه جـــــــۆری نــــه‌خـــوَشخـــه‌رمـــان (Pathogenic bacteria) به‌كارهێنا كه وه‌رگیرابوون لــه كوَمه‌ڵێك نه‌خوَشی نه‌خوَشخـــانه‌ی فێركــــاری سلــه‌یمـانی Teaching hospital of sulaimani وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه:
لــــه دوای تــــاقی كردنه‌وه لــه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لــــه‌و به‌كتریایانه‌ی كـــه به‌كــار هێنـــرا, بینـــرا كـــــه هــــــه‌نگوینــــه‌كه توانیویـه‌تی وه‌ك دژه به‌كتریــا ده‌وری خــــوَی بگــــێڕێـــت, و هــــه‌نـــــدێ لــــه‌و به‌كتریایـــانه‌ی كـــه به‌كــــار هـــــاتبوون به‌رگری‌یان په‌یداكردبوو دژی زوَربه‌ی ده‌رمـــــــانی دژه بـــــــه‌كــــتـریـــــاكــــــــان (Antibiotic) وبینرا كه‌هه‌نگوینه‌كه كاریگه‌ریی به‌هێزی هه‌بوو لـه‌سه‌ر ئه‌م جوَرانه‌ش.
هه‌روه‌ها لــه توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه لــه لایـــه‌ن [د. سیروان حه‌مه شریف] ســـاز درا بــــوو لــــه‌سه‌ر 43 نــه‌خوَشی نه‌خوَشخــــانه‌ی فێركاری (سله‌یمانی) كــه نه‌خوَشی‌یه‌كانیان جیاواز بوون و هه‌ڵگری چـه‌ند جوَرێك میكروَب بوون, كــــه چاره‌ســــه‌ر كـــران بــــه هه‌نگــوین به ڕێگه‌ی مه‌ڵهه‌م (Topical) بوَ سه‌ر برینه‌كانیان كــــه لــــه (%33.3) یـــان به‌ڕێگه‌ی تر نه‌گه‌یشتبوونه چاره‌سه‌ر بینرا هه‌مــــوو برینه‌كــــان ســوودیان وه‌رگرت و پاكژ بوونه‌وه به تێكڕا له ماوه‌ی (7) ڕوَژدا , و ئــــه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بـــوو بینرا كـــه برینه‌كان بــه‌م ڕێگه‌یه كــه‌متر هه‌ڵئه‌ئاوسان و هه‌ویان كه‌متر ده‌كرد, و زیـــاتر ئه‌هاتنه‌وه یه‌ك و كــه‌متر شــــانه‌ی مردوویان تیادابوو, و زیــاتر ساڕ‌ێژ بوون, و له كوَتاییشدا جێگه‌ی زامه‌كانیان كه‌متر دیار بوو.
ئه‌وه‌ی زانراوه له‌ڕووی زانستیه‌وه ئـــه‌و كــــاریگه‌ری‌یه‌ی كـــــه هه‌نگـــوین هه‌یه‌تی لـــــه‌سه‌ر به‌كتریــــا نه‌خوَش-خه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ:
1-بوونی ڕێژه‌یه‌كی زوَری شـــه‌كر تیایـــدا كـــــه ئه‌میش ده‌بێتـــه هـــــوَی هه‌ڵ ئاوســـاندنی (Osmolarity)ی به‌كتریــــاكان, به‌مه‌ش ده‌بێتـــه هـــوَی كوشتنی به‌كتریاكان.
2-(PH)ی هه‌نگـــــوین ترشــــــه (Acid) كــــــه ڕێژه‌كــــه‌ی لــــه نێــــوان (PH=3 –PH=4 ) كـــــه ئه‌مــــــیش ده‌ورێكی گرنگی هــه‌یه بوَ له‌ناوبردنی میكروَبه‌كان, وهه‌روه‌ها چالاك كردنی هه‌ندێك خانه‌ی به‌رگری كـــه لــه له‌شی مروَڤــــدا هه‌یـــه بـــه‌ناوی مـــاكرۆفـــه‌یج (Macrophage).
3-هه‌روه‌ها هه‌نگوین ده‌بێته هوَی هــــــاندانی كـــــوَمه‌ڵێك لـــــــه خــــــــانه به‌رگری‌یه‌كانی له‌شی مروَڤ وه‌ك لیمفه خانه‌كانی جۆری:T-lymphocyte و B-lymphocyte لـــــه خـــوێندا و هــــه‌روه‌هـــــا هــــــانــدان و بــزوانــــــدنی خانه‌كـانی جۆری (Monocyte) كـــه ئه‌میش خانه‌ی به‌رگری‌یه.
له‌كوَتایی‌دا ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵێین پاك و بێگه‌ردی بوَ ئــــه‌و خــــوایه‌ی كـــه نیگـــای بوَ هه‌نگه‌كــــان كرد لــه چیـــاكان و نــــاو داره‌كــــان و و لــــه‌و شوێنــــانه‌ی كـــــه ده‌ژین شــــانه‌كانیان دروست بكه‌ن, و لـه شیله‌ی گوڵه جوَر به‌جوَره‌كان بخـــوَن بــــوَ دروستكردنی ئـــــه‌و شلــــه ڕه‌نگ جیــــاوازه‌ی كـــه چاره‌سه‌ره بـــــوَ هـــــه‌موو خــــه‌ڵكی.
هه‌روه‌ها بو به‌خشینی ئه‌م هه‌موو به‌خششانه به مروَڤه‌كــــان بـــوَ زیاتر بیركردنه‌وه و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان.
و الســــلام علیكم و رحمـه الله و بركاته.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه