❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نێرگه‌له‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌,,,

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-11 02:01:58

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

نێرگه‌له‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌,,,

نێرگه‌له‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌جگه‌ره‌كێشان!

به‌‌پشت به‌ستن‌ به‌ راپرسیيه‌ك كه‌ ٣٠٠٠ كه‌س به‌شداری تیاداكرد، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تیمی (تۆراكس) بۆ راهێنانی پزیشكی له‌ شاری هایدلبێرگی ئه‌ڵمانیادا ئاشكرایكرد: ٢٥٪ی هه‌رزه‌كارانی ئه‌ڵمانیا له‌ نێوان ته‌مه‌نی ١٢ ساڵان بۆ ١٥ ساڵاندا یه‌كجار نێرگه‌له‌یان كێشاوه‌.
سه‌رۆكی تیمه‌كه‌ د.فلیكس هێرس روونیكرده‌وه:‌ هه‌ندێك له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ 3 جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا نێرگه‌له‌ ده‌كێشن.
ئه‌م دكتۆره‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ مه‌ترسيیه‌كانی كێشانی نێرگه‌له‌ زۆر زیاتره‌ له‌جگه‌ره، له‌م باره‌یه‌وه‌ هۆشداریدایه‌ گه‌نجان كه‌مه‌ترسيیه‌كانی نێرگه‌له‌ هۆكارێكی كاریگه‌رترو سه‌ره‌كی تره‌ بۆ توشبوونی نه‌خۆشیه‌كان و خووگرتنێكی مه‌ترسیداره.
ئه‌م پسپۆڕه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاريیه‌كانی په‌یمانگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن پێیوایه‌ رێژه‌ی نیكۆتین له‌نێرگه‌له‌دا زۆر زیاتره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌و له‌وه‌ش زیاتر مادده‌ی مه‌ترسیدارتری تێدایه‌ وه‌ك مادده‌ی كوشنده‌ی (ئه‌كرۆلین) ئه‌م پسپۆڕه‌ پێیوایه‌ نێرگه‌له‌كێشان هزرو بیری گه‌نجه‌كانی به‌تایبه‌تی خوێندكارانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیيه‌كانی داگیركردووه‌.
سه‌رۆكی تیمه‌كه‌ راشیگه‌یاند: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ ئاماده‌یانكردووه‌ ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م كۆنگره‌ی ته‌ندروستی جیهانی بۆ نه‌خۆشیيه‌كانی هه‌وكردنی سیيه‌كان و نه‌خۆشیيه‌كانی هه‌ناسه‌.
شایانی باسه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی دیارده‌ی نێرگه‌له‌كێشانی تێدا بڵاوبۆته‌وه‌، نه‌ك به‌ته‌نها له‌ناو كچان و كوڕانی بیانیدا به‌ڵكو له‌ناو خودی ئه‌ڵمانه‌كانیشداو چه‌ندین چاخانه‌و قاوه‌خانه‌ی نێرگه‌له‌ كراونه‌ته‌وه‌و بازاڕی فرۆشتنیشی له‌ بره‌ودایه‌و بۆته‌ پیشه‌ی په‌یداكردنی قووتی ژیانی زۆرێك له‌ عه‌ره‌به‌كان.

puk media

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-12 01:01:45

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: نێرگه‌له‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌,,,

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم کاکه‌ باخه‌وان گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم  هاوڕێی ئه‌زیزم .



هاورێت

حسێن ،،، خۆشناو ،،،

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-14 10:40:21

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: نێرگه‌له‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌,,,

زۆر سوپاسته‌که‌م هاوڕێی به‌ڕێز....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net