❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-13 19:25:31

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

ئاخۆ كێشه‌ی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌مڕۆی‌ گه‌نجان كه‌ كردوویانه‌ته‌ بیانوو بۆ پێكه‌وه‌ نه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ چی‌ بێت؟ ئایه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ باسی‌ ده‌كرێت یان شتی‌ تریش هه‌یه‌؟ ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییان پێكه‌وه‌ناوه‌ چی‌ ده‌ڵێن و چۆن ژیانیان ده‌گوزه‌رێت؟
هه‌مه‌ره‌نگ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ركاریگه‌ری‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ بووه‌ته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌به‌رده‌م گه‌نجان یان ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ گه‌نجان له‌ پێكه‌وه‌نانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌به‌رچاوی‌ ده‌گرن ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌ی‌ ئه‌نجامدا:

ژن له‌ كوێ‌ دابنێم؟
"دڵنیام هه‌رگه‌نجێك بگری‌ و لێی‌ بپرسی‌ بۆچی‌ ژن ناهێنی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێتده‌ڵێت به‌س به‌من بڵێ ئه‌گه‌ر ژن بهێنم له‌كوێی‌ دابنێم؟، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ری‌ خۆمی‌ دابنێم كه‌ له‌وێش پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێت بێته‌ خواره‌وه‌ !" ئه‌مه‌ وته‌ی‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن (25) ساڵی‌ بوو به‌ناوی‌ كاروان سامی‌، كاروان وتیشی‌: "له‌م وڵاته‌ی‌ ئێمه‌دا هه‌ر ده‌ڵێی‌ زه‌وی‌ خودا براوه‌!، به‌ناشكوری‌ ناڵێم زه‌وییه‌كانی‌ خودا هه‌موویان داگیركراون و به‌شی‌ گه‌نجان نه‌ماوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ گه‌نجان ته‌ئخیر هاتوونه‌ته‌ ئه‌م وڵاته‌وه‌ و گوناهبارن به‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌كیان له‌ شان نه‌كردووه‌" كاروان كه‌ چوار مانگه‌ ژنی‌ هێناوه‌ و له‌ خانووی‌ كرێدایه‌ وتی‌: "تاكه‌ مه‌رج بۆ سوودمه‌ندبوونی‌ گه‌نج له‌ زه‌وی‌ ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر بێت یان پۆلیس یان حیمایه‌، ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر من ئه‌مانه‌ نه‌بووم بۆ كوێ‌ بڕۆم چی‌ بكه‌م و ڕوو له‌كوێ‌ بكه‌م؟ ئایه‌ به‌ كرێكاری‌ زه‌وی‌ ده‌كڕدرێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ویشت كڕی‌ ئه‌ی‌ خانوو دروست ده‌كرێت؟".
نه‌وزاد گه‌نجێك بوو له‌ته‌ك كاروانه‌وه‌ وه‌ستابوو ئه‌و كه‌ ژنی‌ نه‌هێنابوو وه‌ك ته‌واوكه‌رێك بۆ قسه‌كانی‌ كاروانی‌ هاوڕێی‌ وتی‌: "جا ئه‌وه‌ حكومه‌ت زه‌ویشی‌ پێدام ئه‌ی‌ خانووه‌كه‌ی‌ چۆن له‌سه‌ر دروست بكه‌م؟ ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌رزی‌ خانووی‌ دامێ چۆن قه‌رزه‌كه‌ی‌ بده‌مه‌وه‌ خۆمن دینارێ‌ شك نابه‌م.. ئایا به‌پاره‌ی‌ كرێكاری‌ كه‌ پاره‌یه‌كی‌ كه‌مه‌ و هه‌ربه‌شی‌ ژیان ده‌كات ئه‌وجار هه‌موو ڕۆژێكیش كرێكاری‌ نه‌بێت ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌درێته‌وه‌؟ّ.

ئه‌رێ‌ بۆچی‌ تۆ بۆ خۆت ژنێك ناهێنیت؟
سیروان ئه‌حمه‌د گه‌نجێكی‌ تره‌، ئه‌و ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ هه‌ندێ‌ كه‌س گرت خۆی‌ وته‌نی‌ له‌ هه‌مبانه‌ی‌ خۆیان گوێز ده‌ژمێرن و به‌رده‌وام پرسیاری‌ ئه‌وه‌ له‌ گه‌نج ده‌كه‌ن ژنت هێناوه‌؟ ئه‌رێ‌ بۆ بۆخۆت ژنێك ناهێنیت؟ ئه‌و وتی‌: "هه‌ر ناوێریت له‌ مه‌جلیسێكدا دانیشیت یه‌كه‌م پرسیاریان ئه‌وه‌یه‌ ژنت نه‌هێناوه‌؟ بۆ ژن ناهێنیت؟
پیر ده‌بیت ها! خێراكه‌ فریای‌ خۆت كه‌وه‌!" ئه‌و وتیشی‌: "خۆزگه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ ده‌كه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ن بیروڕای خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن ئه‌گه‌ر ژنت ده‌هێنا ته‌نها (5) هه‌زاری‌ ته‌بعیشیان ده‌دایتێ‌!، خۆ ئه‌گه‌ر پیاو ڕووی‌ ته‌نك بێت بڵێ‌ ده‌ی‌ پاره‌م بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌ وا ژن ده‌هێنم دڵنیام هه‌رزوو لاپه‌ره‌یه‌كی‌ نوێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ و باده‌ده‌نه‌وه‌ سه‌ر حكومه‌ت!".

ڕووداوێكی‌ خۆش
هێمن ئیسماعیل كه‌ گه‌نجێكه‌ ده‌ڵێت: "پێش ئه‌وه‌ی‌ ژن بهێنیت ئه‌و كچه‌ی‌ كه‌ به‌نیازیت داوای‌ بكه‌یت و بیكه‌یت به‌ هاوسه‌ری‌ خۆت كۆمه‌ڵێك بار له‌ كۆڵت ده‌نێ‌ خه‌ریكه‌ پیاو له‌ژێریدا پشتی‌ ده‌شكێ‌!
ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ ئاڵتوونه‌م بۆ بكه‌یت ؟ ده‌بێ ماڵم بۆ دانێی‌؟ ده‌بێ له‌ ماڵی‌ باوكمه‌وه‌ نزیك بێت.. مواسه‌فه‌ته‌كانی‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت" هێمن ڕووداوێكی‌ خۆشی‌ واقیعی‌ گێڕایه‌وه‌ وتی‌: "جارێك كوڕێك له‌ په‌یمانگای‌ مامۆستایان داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ و چوونه‌ ناو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌ كچێك ده‌كات، كچه‌كه‌ش ده‌ڵێت باشه‌ ڕازیم، به‌ڵام مه‌رجم هه‌یه‌، كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت ده‌ی‌ باشه‌ باگوێم له‌ مه‌رجه‌كانت بێت، كچه‌كه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م شتانه‌م بۆ جێبه‌جێ‌ بكه‌یت، (50) مسقاڵ ئاڵتوون، خانوویه‌كی‌ خۆش، سیسته‌می‌ خه‌وتن، كه‌وانته‌ری‌ ئه‌له‌منیوم.. سه‌یاره‌ی‌ خۆت هه‌بێت و ئیدی‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی‌ تری‌ له‌مانه‌ قورستر داوا ده‌كات، كوڕه‌كه‌ش نایكاته‌ نامه‌ردی‌ ده‌ڵێ وه‌ڵا كچی‌ باش ئه‌گه‌ر مێردێكی‌ وا شك ده‌به‌یت ئه‌وا منیش مێردی‌ پێده‌كه‌م" لێره‌دا من و هێمن به‌ پێكه‌نینێكی‌ قوڵ و خۆشه‌وه‌ سه‌ر سوڕمانی‌ خۆمان بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ نیشاندا.

كچانیش وه‌ڵامی‌ خۆیان هه‌یه‌
شادیه‌ ڕه‌مه‌زان كه‌ گه‌نجێكی‌ كچه‌ و ساڵێكی‌ ماوه‌ خوێندن ته‌واو بكات له‌ باره‌ی‌ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی‌ كه‌ كوڕان له‌ كاتی‌ داواكردنی‌ كچان له‌ كچانیان هه‌یه‌ وتی‌: "كچان به‌ زه‌حمه‌ت نین، به‌ڵام ئه‌وانیش حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌نه‌ كۆمه‌ڵێك مافی‌ خۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر زێرێكی‌ زۆریش به‌ كوڕان بكه‌ن ئه‌وا سه‌رئه‌نجام ده‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بفرۆشێته‌وه‌، ئێمه‌ش كه‌ داوای‌ ماڵی‌ خۆمان ده‌كه‌ین حه‌زمان لێیه‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی‌ بژین" شادیه‌ وتی‌: "ئه‌ی‌ بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوای سه‌ربه‌خۆی و فیدراڵی‌ ده‌كات كه‌سمان لۆمه‌ی‌ ناكات، كه‌چی‌ ئێمه‌ی‌ كچان داوای‌ ماڵی‌ خۆمان ده‌كه‌ین هه‌زاركه‌س لۆمه‌مان ده‌كات و ڕه‌خنه‌مان لێ ده‌گرێت؟".

ڕایه‌كی‌ جیاواز له‌ شادیه‌
ئاواز عوسمان كچێكه‌ ئه‌و كه‌ ئێستا نه‌چووه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتییه‌وه‌ ڕایه‌كی‌ جیاوازی‌ له‌گه‌ڵ شادیه‌ هه‌یه‌ ئه‌و ده‌ڵێت: "من ده‌ڵێم ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ داوات لێده‌كات كه‌ ببی‌ به‌ هاوسه‌ری‌ ئه‌گه‌ر توانای‌ هه‌بوو ئه‌واحه‌قی‌ خۆته‌ داوای‌ خانوو و ئاڵتوونی‌ لێَ بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانای‌ نه‌بێت ئه‌واتۆش وه‌ك په‌نده‌ كوردییه‌كه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێت مادام یه‌كترتان به‌دڵ بێت ئاماده‌بن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ خێوه‌تێكیشدا بژین ده‌بێت ئه‌وت قبوڵ بێت" ئاواز به‌ پلارو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ وتی‌: به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئه‌و كاتیش زه‌وییه‌ك هه‌بێ‌ تاوه‌كو خێوه‌ته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبده‌یت!"

سه‌رچاوه‌:
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-13 23:49:40

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم سۆزه‌   گیان هه‌ر بژی  ته‌مه‌ن درێژ بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-14 11:09:24

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

dasty tosh xosh bet kak hsen
sarkawtw bit hamisha
katt shadw aswda
***************soza*********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-14 14:38:19

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

Dastakant xosh hawre gean sarkawtw be bahewae brdawamew lash saxet
hawret
tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-14 14:53:30

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: کێشه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نان چیه‌؟

dasty tosh xosh bet barez tolas
sarkawtw bit hamisha
katt pr gwl
***************soza*******************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net