.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






چیرۆكی دایك و باوكێك نمونه‌یه‌ك بۆ خۆ ڕاگری و ئارامگرتن
( وقل لم یصبنا الا ما كتب الله لنا) چه‌نده گرنگه مرۆڤ له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م فه‌رمووده خواییه بگات ( هیچ شتێك به سه‌رما نایه‌ت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت خوا له چاره‌ی نوسیومه) ، به ڕاستی مرۆڤه‌كان له ژیان تووشی هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیان ئه‌بنه‌وه ڕۆژگهڵێك كه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ین ببینین نایبینین ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕۆژی تر هه‌ن حه‌ز به چاره‌یان ناكه‌ین كه‌چی یه‌خه‌مان ده‌گرن ، به‌ڵام دواجار ئه‌مه قه‌ده‌ری خودایه و هه‌ر ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ دایه، خۆ ڕاگرتن له هه‌مبه‌ر ناخۆشیه گه‌وره‌كان بهِاستی توانای ده‌وێت ئارامی ده‌وێت دڵی پر له ئیمان و بڕا بوون به قه‌زاوقه‌ده‌ری ده‌وێت ، مردنی ئازیزان كۆسپێكی زۆر گه‌وره‌یه وه‌لێ گه‌وره‌تر له‌و كۆسپه ئارامیه ( انا الله و انا اله را‌جعون) چه‌نده گرنگه مرۆڤ له و جۆره ساته ئه‌و ئیمانه قتهوهی هه‌بێت بڕوای پته‌وی به و چاره نوسه هه‌بێت كه خوا بۆی داناوه، ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كه‌م له‌و پارچه نوسینه باسی بكه‌م ئه‌و ڕووداوه‌یه كه دڵمی ته‌زاند و گه‌وره‌ترین وانه‌ی ئارامی پێبه‌خشیم ، خێزانێكی هه‌ژار دانشتوی یه‌كێك له گونده‌كانی كه‌ركوك ، ژیانێكی یه‌كجار ناخۆشیان هه‌بوو ئه‌و دایك و باوكه چه‌ندین ساڵ بوو ئه‌و ونداڵانهیان گهورهكردوو , شه‌و و ڕۆژیان گرێ ئه‌دا تاوه‌كو لوقمه‌یه‌كی حه‌ڵال له زگی منداڵه‌كانیان بكه‌ن ، ڕۆژ هاتوو چوو ئه‌م خێزانه كه مێ گوزه‌رانیان چاك بوو منداڵه‌كانیان گه‌شه‌یان كرد بۆیه ئۆتومبێلێكیان بۆ دوو كوڕه گه‌وره‌كه‌یان كڕی تاوه‌كو ڕۆژانه هاتوچۆی گومرگی پێ بكه‌ن و له‌وێ حه‌مباڵی بكه‌ن.
به‌ڵێ به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو گه‌نجه خوێن گه‌رمه به‌یانیان به‌ر له ڕۆژ هه‌ڵاتن ڕگای كاسبیان ده‌گرت و تاوه‌كو دوای نیوه‌ڕۆ نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، كه دهشگهڕانهوه دایكیان به‌و په‌ڕی سۆزێكی دایكانه كه هیچ كات ئێمه لێی تێناگه‌ین به خێرهاتنی ده‌كردنه‌وه و حه‌مامی بۆ ڕێ ده‌خستن و چێشتێك ئه‌گه‌ر چی له چێشتی ڕواڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندان نه‌ده‌چوو به‌ڵام به‌و هه‌موو سۆزه‌ی ده‌یه یان ده ئه‌وه‌نده‌ی چێشتی ده‌وڵه‌مه‌ندان چێژیان لێهوهردهگرت ، دایكی هه‌میشه ئامۆژگاری منداڵه‌كانی به‌وه ده‌كرت هه‌میشه ڕێز له ماندووی باوكیان بگرن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان كێشاویه‌تی و ده‌یگووت" باوكتان ئێهوهی به لوقمه‌ی حه‌ڵاڵ په‌روه‌رده كردوه و ئێوه‌ش چاوتان له حه‌ڕام نهبێچ چونكه مایه‌ی پوچه و ڕوو ڕه‌شی بۆ هه‌ردوو دونیاتان پێیه" ، ئه‌وانیش به‌و په‌ڕی گرنگی پێدان گوێیان بۆ دایه و بابه یان شل ده‌كرت و ده‌یان ویست ئه‌وه بڵێت ڕه‌نج به خهسارنهبوونه كه ئێمه‌تان په‌روه‌رده كردوه و گه‌وره‌تان كردوین چونكه ئێمه ئامۆژگاریه‌كانی ئێوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌م خێزانه ئه‌گه‌رچی به ڕواڵه‌ت هه‌ژار بوون به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هاوكاریه‌ی كه‌له نێوانیان هه‌بوو به هه‌شتێكی بچكۆلانهیان له‌و خانوه قوڕه خولقاندبوو ، له یه‌كێك له ڕۆژه‌كان له‌گه‌ڵ بانگی به‌یان دایه به‌و په‌ڕی سۆزه‌وه ڕووی له دوو جه‌رگه‌كه‌ی كرد و بانگیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ڕۆژان نوێژی به‌یانی بكه‌ن و ڕوو له شوێنكاریان بكه‌ن ، ئه‌وانیش گرجو گۆڵ هه‌ڵسان و نوێژیان خوێند‌و چونه لای دایه یان تاوه‌كو نانی به‌یانی بخۆن و ڕوو له‌كار بكه‌ن، به‌ڵێ ئه‌وان نانی به‌یانیان خوارد وههنگاوهكانیان هه‌ڵگرت و دایه گیانیشیان دڵی له‌و شوێنه بوو كه ئه‌وان پێیان لێدادهنا تاوه‌كو به‌رده‌رگا له‌گه‌ڵیان هات به سواری ئۆتۆمبێل وه‌ك ڕۆژان ئاسا به‌ره‌و كار كه‌وتنه ڕێگا ، هه‌ڵۆ و ڕێداری برای له ڕێگا به ده‌م حیساباتی ڕۆژانه بوون و تاوه‌كو بزانن ئه‌و مانگه چه‌نده‌ی قهرزهكهی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌ده‌نه‌وه، هه‌ڵۆ كه له ڕێدار گه‌وره‌تر بوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌خووڕی و له ناكاو ئه‌وه‌ی نه‌ده‌با ڕووی دابا ڕووی دا و له گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی بترههڵگر له یه‌كیان دا وبه هۆیه‌وه كالرهساتێك ی گه‌وره قه‌وما ، دوو براكه زۆر به خه‌ستی بریندار بوون و هه‌ڵۆ هه‌ر له ڕێگا رۆحه پاكه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆشت و ڕێداریش به په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، ئای له‌و هه‌واڵه ئه‌گه‌ر ده‌گاته دایه و بابه‌ی ئه‌و كوڕه ئه‌بێ چی بكه‌ن چۆن ژیانیان له پێش چاو تاریك ده‌بێت چۆن دنیا به‌یه‌ك داده‌ن ئاخر دایكیان هه‌رگیز وه‌ها ڕووداوێك به خه‌یاڵیا نه‌هاتووه له‌و لاشه‌وه شوفێری بارهه‌ڵگره دڵه خورپه گرتبووی نه‌ی ده‌زانی چ وه‌ڵامی كه‌سوكاری ئه‌و دوو گه‌نجه بداته‌وه،كاتێك یه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌واڵه ئه‌گاته باوكی هه‌ڵۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت ژیانیان لێسهندۆتهوه و كه‌وته دۆخێك مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بیزانێت . دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له ژێر لێوه‌كانیه‌وه به هێمنی گووتی ( انا الله وانا اله را‌جعون)) ئه‌ی دایه ئه‌بێت چۆن قژه سپی و ڕه‌شه‌كانی ده‌ربهێنێت و سنگی بكوتێت ئاخر خه‌ریكه دوو جوانتریت شتی ژیان ئه‌ڕۆن ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه به ده‌م فرمێسكه پر له سۆزه‌كانی ( چۆن پێغه‌مبه‌ر _دخ_ بۆ ئیباهیم كردی به فرمێسكس سۆز و خۆشه‌ویستی ناوزه‌دی كرد)گووتی خودا ده‌یدا و هه‌ر خۆشی ئه‌ی باته‌وه، به ڕاستی هه‌ڵوێستی ئه‌م ژن و مێرده هه‌موو خه‌ڵكی هێنایه گریان ، به ڕاستی ئه‌و جۆره بڕوابوونه به قه‌زاو قه‌ده‌ر و چاره‌نوسی خودا زۆر كه‌مه .
اسلام بيك

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
خووشکی ئازیز سەناریا خان
بەڕێزم دەستت خۆش بۆ بابەتەکە و خۆش حاڵم کە لەم بەشەدا بەژداری
هەر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه