.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






بۆچی منت خۆش دەوێ؟
جا ئەوە پرسیارە لە منی دەكا؟ خۆشم دەوێ ! بۆچی و مۆچی ناوێ !
دووبارە پرسیارەكەی كردەوە :
ـ پێم ناڵێی بۆچی منت خۆش دەوێ؟
ـ وەك هەموو كچ و كوڕێك چۆن یەكتریان خۆش دەوێ ، خۆشم دەوێی ! ئەمە غەیری عەشق چی تر نیە !
ـ نەء تۆ لەشی منت خۆش دەوێ !
ـ فەرقی چیە ؟ هەر ئەو لەشەی تۆیە ، پێم دەڵێ دەروونت چۆنە ! قسە دەكەی ، تێ دەگەم چۆن بیر دەكەیەوە ! پێ دەكەنی یان بە ڕووداوێك ناڕاحەت دەبی ، تێ دەگەم هەستت چۆنە ! ......
ـ تۆ چووزانی دەروونی من چی تێدایە ؟
ـ بۆ خۆت بڵێ چی تێ دایە ؟
ـ هم ! دەروونی من پڕە لە نەفرەت !
ـ بەرانبەر بە كێ؟
ـ بەرانبەر بە هەرچی پیاوە !
ـ .............
ـ نا من ڕقم لە تۆ نیە ! تۆ دڵپاكی . تۆ لای من مرۆڤێكی بەرزی . ّبەڵام ...
ـ بەڵام چی ؟
ـ چكۆلە بووم . بە شەڕی دایكم و باوكم ڕاهاتم . باوكم بە چكۆلەترین بەهانە دایكمی دەدایە بەر شەق و جوێن ! ئێستاش گریانی شەو وڕۆژی دایكم و هاوار و جوێنی باوكم لە گوێما دەزرینگێتەوە و دەنگ دەداتەوە ! ناتوانم فەرامۆشیان كەم !
ـ دەترسی ژیانی من و تۆش وابێ؟
ـ من و تۆ هی دەوران و سەردەمێكی ترین . سەردەمێكی نوێ . ژنیش ئێستا وەك زوو نیە . دەتوانێ هەستی خۆی دەرببڕێ . بە ڵام دایكی بێچارەم هەر مافی فزە كردنیشی نەبوو ! ئەگەر دەم زانی تۆ یەك لە سەد وەك باوكم بیر دەكەیەوە ، بۆ یەك جاریش مەرحەباییم نەدەكردی !
ـ تۆ وتت دەروونت پڕە لە نەفرەت بەرانبەر بە پیاو !
ـ ڕاستە !
ـ دەی منیش پیاوێكم هەر لەو پیاوانە !
قاقایەكی كێشا . شیرین ، سەیر، دوور و درێژ ! هێند درێژەی بە قاقایەكەی دا ، منیشی وادار كرد وەك ئەو پێ بكەنم !
خۆی لە باوەشم هاویشت . توند بە خۆمەوە گوشیم ! سەری هێنا بن گوێچكەم و بە ئەسپایی گوتی :
ـ تۆ ئادەمیزاد نی ! تۆ فریشتەی
--------------------------------------------------------------------------------
ئهگهر فرمێسك بيزانيبايه بۆ له دايك بوونى دهبێت دڵێك بشكێنرێت
هيچ كات چركهكانى نهدهژمارد بۆ ئهوهى زوو له دايك بێت


لهسهر هێڵ نییه