.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شیلانه
هه‌موو ڕۆژێ له هه‌مان کات و هه‌مان شوێندا له سه‌ر سووچی کۆڵانه‌که‌یان چاوه‌ڕوانی ده‌بوو ، هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی له دووره‌وه چاوی به به‌ژن وباڵای شاد بێته‌وه .
هه‌موو ڕۆژێ له هه‌مان کات و هه‌مان شوێندا له سه‌ر سووچی کۆڵانه‌که‌یان چاوه‌ڕوانی ده‌بوو ، هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی له دووره‌وه چاوی به به‌ژن وباڵای شاد بێته‌وه . شیلانه نه‌یده‌زانی بۆچی له‌گه‌ڵ بینینی ئه‌ودا ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزین و لێدانی دڵی خێراتر ده‌بوو ، ئاخر ئه‌و هێشتا له واتاکانی عه‌شق نه‌گه‌شتبوو ، ئه‌و خورپه‌یه بۆ ئه‌و نائاشنا بوو ، هه‌ر هێنده‌ی ده‌زانی ئه‌و ئاسووده‌ییه نامۆیه‌ی له چرکه‌کانی به‌یه‌ک گه‌یشتنی نیگاکان له دڵه پاکه‌که‌ی ئه‌نیشت بێوێنه بوو . هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌و بڕیاریدا نامه‌یه‌کی بۆ بنووسێ و ڕازی دڵی خۆی بۆ بدرکێنێ . ئه‌و ئێواره‌یه‌ش هه‌روه‌ک ڕۆژه‌کانی پێشووتر ئه‌و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا له چاوه‌ڕوانیه‌کی بێکۆتاییدا بوو هه‌تا به‌ژن و باڵا نه‌شمیلانه‌که‌ی شیلانه‌ی لێده‌رکه‌وت، تا گه‌یشته سه‌ر سووچی کۆڵانه‌که ئه‌م به شوێنیه‌وه بوو هه‌تا بوارێکی بۆ ڕه‌خسا و نامه‌که‌ی دایه ده‌ستی .
شیلانه ئازای جه‌سته‌ی ده‌له‌رزی شادی و ترس له لای ئاوێته به‌یه‌کتر بووبوون . نامه‌که‌ی له گیرفانی چاکه‌ته‌که‌ی شارده‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ته به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆیان ده‌ستی برد بۆ گیرفانی و نامه‌که‌ی ده‌رهینا و له دوو توێی یه‌کێ له کتیبه‌کانی ناو جانتاکه‌ی شاردیه‌وه . که شه‌و داهات و هه‌موو نووستن ئه‌و کات نامه‌که‌ی خوێنده‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو وشه‌یه‌کدا له ده‌ور و به‌ر دائه‌بڕا و ڕوو له دنیایه‌کی دی بوو ، چاوه‌کانی خێراتر به شوێن ڕیزبه‌ندی وشه‌کان ڕایانده‌کرد ، هه‌ستی ئه‌کرد ڕاز و نیازه‌کان له دڵه پڕ سۆزه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌دوین ، وه‌ڵامی پرسیاره‌کان و ئه‌و نهێنیه‌ی بۆ ئاشکرا بوو که له ڕۆژی بینینی ئه‌وه‌وه له لای دروست بووبوون . چه‌ند جارێک نامه‌که‌ی خوێنده‌وه ، ئه‌و شه‌وه له خۆشی‌دا خه‌وی لێ نه‌ده‌که‌وت ته‌نها بیری له نامه‌که و له‌و ده‌کرده‌وه ، نه‌یده‌زانی چۆن و که‌ی وه‌ڵامی بداته‌وه . هاوکات دڵه ڕاوکێ و ترسێکی سامناک له ئاشکرا بوونی نامه‌که و ئه‌م ڕازانه چنگیان له‌و چرکه ساته ئه‌فسووناویه گیر ده‌کرد و وه‌ک مڵۆزم ئارامی لێ ده‌بڕی . له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته تێکه‌ڵ به یه‌که‌دا خۆیشی نه‌یزانی که‌ی خه‌وی لێکه‌وت . ڕۆژی دواتر به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ژووانی ئه‌و بوو ، ئه‌مجاره‌شیان به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی عه‌شق ئامێزه‌وه پێشوازی له‌و کرد ، ئه‌میش لای خۆیه‌وه وه‌ڵامی نامه‌که‌ی وه‌رگرته‌وه و نامه‌یه‌کی تریشی پێگه‌یاند ، ئه‌ویشی له دوو توێی دڵیدا شارده‌وه و به‌ره‌وماڵه‌وه به‌ڕێکه‌وت . چه‌ند ڕۆژێک بوو شیلانه دیار نه‌بوو، ئه‌م نیگه‌رانی و خه‌م دایگرتبوو ، نه‌یده‌زانی چۆن خۆی پێبگه‌یه‌نێ و هه‌واڵی بزانێ ، چه‌ند جارێک به به‌رده‌م ماڵیاندا تێپه‌ڕی ، نه شیلانه‌ی بینی و نه هه‌واڵێکی زانی . پاش هه‌فته‌یه‌ک له چاوه‌ڕوانی جارێکی دی به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی ماڵی دڵه‌ی ونبووی ڕێگه‌ی گرت به‌ر ، دڵی داخورپا که بینی تاته شۆرهیهک له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی ئه‌وان دانرابوو ، چه‌ند ژنێکی عه‌با به سه‌ر له ماڵی شیلانه‌وه هاتنه ده‌ر ، لێیان نزیک بووه‌وه و پرسیاری کرد چی ڕوویداوه ؟ هه‌واڵی زانی که کچی ئه‌و ماڵه خۆی سووتاندووه و مردووه .
تێبینی:
1. بیرۆکه‌ی ئه‌م کورته چیرۆکه ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه‌یه ، له به‌روارێکدا له شاری کۆیه ڕوویداوه .
2. شیلانه ناوێکی خوازراوه .
روناک شوانی - سوید

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه


بةراستى سرنج راكيش بوو دةستو بةنجةت نةرزى دةستةكانت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم darwnae
بەڕێزم دەستت خۆش بۆ بابەتەکە و خۆش حاڵم کە لەم بەشەدا بەژداری
هەر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasti barezishtan xosh hawreyan
chaw shin gyan
kaka namo
supas bo payama kantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه