.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







ئۆتێلێك كە ژنانی سعوودیە تێیدا ئازاد دەبن
لە هەموو سووچێكی نوێترین ئوتێلی عەرەبستان مۆمێك داگیرساوە، كە بۆنێكی شاعیرانە و ڕۆمانسی بە تەلارەكە بەخشیوە. ڕەنگەكان بە شێوەیەك هەڵبژێردراون كە هەستی ئۆقرە و دڵگەشیی دەبزوێنن و، زۆربەی مافورەكانیش ڕەنگیان سوورە. بەڵام، گرینگترینی ئەوەیە كە هیچ پیاوێكی لێ بەدی ناكرێت. (لۆرن شو)ـی بەڕێوەبەر و ئەندازیاری بەشی ئای تی، دەڵێت: فەرمانبەرانی ئەم ئوتێلە هەموویان ژنن و هیچ پیاوێ ناتوانێ بهێتە ئەم ئۆتێلەوە، میوانی ژن نەبێت پیاو ڕاناگرن. دامەزراندنی ئەم ئۆتێلە ژنانەیە نیشانەی پێشكەوتنە، تاكوو تێیدا ژنان بتوانن كاروباری خۆیان بێ دەستتێوەردانی پیاوان بە ڕێوە ببەن.
لە وڵاتێكی پیاوسالاردا، ئەم ڕووداوە ڕووداوێكی زۆر سەیرە. بەر لە دروستكردنی ئەم ئۆتێلە، ژنان بە بێ نووسراوێكی باوك یان هاوسەرەكەیان یان لەگەڵ خزمێكی نزیكیان نەبووایە نەیاندەتوانی لە ئۆتێلدا نیشتەجێ ببن. بەڵام ئێستا تەنیا پێویستە پۆلیس ناوی ئەو ژنە بزانێ، پاشان ڕێی پێدەدا بچێتە ژوورەوە. بەڵام هەندێ پێان وایە، بوونی ئەم ئۆتێلە نایەكسانی ڕەگەزی زیاتر دەكا.
(د. حوسنی ئەلغەنی)، پرۆفێسۆری ئەدەبییاتی عەرەب، لەم بارەیە دەڵێت: ئەمە كارێكی باش نییە، چوونكە ئەم شێوە ئوتێلانە زۆرتر دەبن و دەبێتە هۆی دابڕینی زیاتری ژن لە پیاو.(ئەسیل ئەلبەكر)ـیش، پێی وایە: ئەمە هەنگاوێكە بەرەو دواوە و ئەم تێڕوانینە وامان پێ دەڵێ كە تێكەڵاویی پیاو و ژن دەبێتە هۆی گەندەڵی و ڕەوشتی كۆمەڵگە دەگەنێنێت. ئەم ئۆتێلە لە جەددەیە و بریتییە لە 25 ژووری ڕازاوە و جوان كە بۆ ژنان شوێنێكی ئاسوودە و دڵخوازە. خاتوو (كۆتینی) دەڵێ: ئەم جێگەیەمان بەتایبەت بۆ ژنانی چالاك لە بواری ئابووری دابین كردووە و، دەمانەوێ شوێنیكی گونجاو و ئارام بێ بۆ ژنانی بازرگان كە هاتوچۆ بۆ جەددە دەكەن.
پزشكێكی نیشتەجێی شاری خوبارە كە ئێستا چەند ڕۆژێكە لە ئەم ئۆتێلە نیشتەجێیە دەڵێت: نیشتەجێبوون لەم ئۆتێلە بۆ ژنان زۆر خۆشە و نایانەوێ حیجاب لە بەر كەن، من ئێستا لێرە زۆر ئاسودەم. هەروەها دەڵێت: جەددە شارێكی سوننەتی و نەریتخووازە ئەگەر ژنێك لەم شارە بە تەنیا بێ، زۆر كێشەی بۆ دەسازێ.
ئەو پزیشكە هەروەها دەڵێت كە پار بۆ كارێك بۆ جەددە چووە، بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگەی ڕێپێدانی باوكی هیچ ژوورێكی لە ئوتێلەكەدا پێ نەدا، هاواری كردووە كە ئەو پزیشكە با ئاوارەی شەقام و كۆڵانەكان نەبێت، كەچی كەس گوێی پێ نەداوە. هەتا یەكێك لە ئەندامی خێزانەكەی پەنایان داوە.
بە گوتەی چالاكانی بواری ئوتێلداری لە عەرەبستاندا بەم زووانە ئەو ژنانەی كە بە تەنیا ئۆتێل دەگرن ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبن.بەم هۆیەشەوە ئێستا هەندێ ئۆتێلی دیكەیش میوانی ژن ڕادەگرن.(شامل یەعقووبی) بەڕێوبەری بازاڕی ئۆتێل(ڕۆزڤودگرۆنیچ)، لە جەددە دەڵێت: ژمارەی ژنان كە بە تەنیا ڕوو لە ئوتێل دەكەن، هەروەها ئەوانەی كە پێشوەخت ژوور دەگرن زۆر بووە. ئێستا نهۆمێك لەم ئوتێلە تایبەت بۆ ژنان تەرخان كراوە و، فەرمانبەرانیشی ژنن. ئەم نهۆمە حەوت ژووری ڕازاوەی هەیە، بەڵام هیچ ژنێك بۆی نییە 10 ڕۆژ زیاتر لەوێ بمێنێتەوە. (یەعقووبی) دەڵێت: بە بۆچوونی من ئەم كارە لێكدابڕینی ژن و پیاو نییە، بەڵكوو دەرفەتێك بۆ ژنان دەڕەخسێنێت تا لە گەشتەكانیاندا ئاسوودە و خەڵوەتیان لێ تێك نەچێت. هەڵبەت نرخی ژوورەكان زۆر گرانە، بۆ نموونەژوورێكی بچووك 100 دۆلارە و سویتێك 250 دۆلارە، ئەم ئۆتێلە مەلەوانگە و هۆڵی لەشجوانی و یۆگا و كافی شۆپ و ساردەمەنی هەیە
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh sarkawtw be
لهسهر هێڵ نییه



dastt xoash hawrem


لهسهر هێڵ نییه