.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







ڕێكهوتی به ئهندامبوون: 2008-06-03
پهیامهكان: 279
IP: 207.176.9.24
پۆستی ئهلهكترۆنی پهیامی تایبهت
كاریگەرییەكانی دەرمانی خۆلاواز كردن
كاریگەرییەكانی دەرمانی خۆلاواز كردن
قەڵەوی نەخۆشی سەدەیە، بە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا قەڵەوی زیاتر لە مرۆڤ نزیك بۆتەوە، چونكە بەهۆی تەكنەلۆژیاوە خۆماندووكردنی جەستە لەكەمی داوە. ئەوەش كاریگەری زۆر هەبووە بۆ قەڵەو بوون. هەموو رۆژێ رێژەی قەڵەوەكان لە زیادبووندایە، لە پەنای ئەوەشدا رێژەی ئەو حەب و دەرمان و ئامراز و كەرەسەی خۆ لاوازكردنیش لە زیادبووندایە. بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە زۆربەی ئەوانە نەبوونەتە هۆی كەم كردنەوەی كێش بەڵكو تەنیا بەمەبەستی بازاڕگانی هاتوونەتە بەرهەم. هەمیشە خاڵێكتان لەبەرچاو بێ باشترین رێگا بۆ گەیشتن بە جەستەیەكی رێك و دوور لە قەڵەوی، پەیڕەوی كردنی رێجیمێكی خۆراكی گونجاوە و كەم كالۆرییە و دووەمیش پرۆگرامێكی رێكوپێكە بۆ وەرزش كردن.
لێرەدا باسی خاڵە نەگەتیڤەكانی ئەو حەب و دەرمانە لاوازكەرانە دەكەین. حەبی خۆ لاوازكردن بە چوار دەستە دابەش دەبن.
-1 جۆڵەدەر و گەرماهێنەر (Hermogenic = stmulants): ئەو حەب و دەرمانانە دەبنە هۆی ئەوەی گەرمایەكی زۆر بە جەستە بگەیەنن و كالۆرییەكی زۆرتر بسووتێنن، لێدانی دڵ زیاد دەكەن ئەوەش دەبێتە هۆی زەختی خوێن، بێ خەوی، هەناسەبركێ. جگە لەوەش زیاتر ئاوی لەش كەم دەكەنەوە تاكو چەوری.
-2 چەوری سووتێنەرەكان (Lipotroptic): ئەو جۆرەیان دەبێتە هۆی ئەوەی كە چەوری لەش بسوتێنن، بەڵام لە ئاكامدا زیانێكی زۆر بە گورچیلەكان بگەیەنن.
-3 ئیشتیا كەمكەرەوەكان (Appetite supresants): ئەوانە راستەوخۆ لەسەر مێشك كاریگەریان هەیە و فەرمان بە مێشك دەكەن كە هەست بە تێربوون بكەی. بەڵام ئەو تێربوونە درۆینەیە.
بەڵام هەروەك ئاماژەمان پێدا باشترین رێگا بۆ خۆلاوازكردن، ریجێمێكی گونجاو و وەرزشێكی بەردەوامە ئەگینا ئەوانی دیكە ئەو كاریگەرییان نییە.
گولان
لێره نیه
[color=dark red][/color]
لهسهر هێڵ نییه