.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







زۆرجار خۆشه‌ویستی راسته‌قینه وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌رچی هه‌یه‌تی بیبهخشیَت به‌و كه‌سه‌ی كه خۆشیدهویَت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پرسیاركردنم قورِگی پرِ بوو له‌گریان و فرمیَسكهكانی هۆن هۆن هاتنه خواره‌وه‌و بههیَمنی وتی: من له‌ساڵی(1975) له‌دایكبووم و لهخیَزانیَكدا په‌روه‌رده بووم كه تارِاددهیهك گوزه‌ران و ژیانمان خۆش بوو، له‌ساڵی(1997)یشدا قۆناغی ئاماده‌یی بازرگانی كچانم ته‌واوكردو لهیهكیَك له‌فه‌رمانگه‌كاندا دامه‌زرام.
دواتر سارا وتی: ساڵی(2000) بوو ماڵمان گواسته‌وه بۆ گهرِهكیَك كه دوور بوو لهفهرمانگهكهم، بۆیه ناچار بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِیَیهكمدا تاكسییه‌ك بهكریَ بگرین بۆ هاتووچۆپیَكردنمان، شۆفیرهكهمان ناوی(ئه‌حمه‌د) بوو رۆژ بهرِۆژ خۆی لیَم نزیك ده‌خسته‌وه، بهچهشنیَك مامه‌ڵه‌و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ مندا جیاواز بوو له‌چاو ئه‌وانیتر، رۆژیَكیان فرسه‌تی لیَهیَناو پیَیوتم: زۆرم خۆشدهویَیت و مه‌به‌ستمه ژیانی هاوسه‌ری پیَكبهیَنین، منیش دوای پرسیاركردنم و دڵنیابوونم له‌و رهزامهندییم پیشاندا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زوو داوام بكات.
پاشان بهئاهیَكهوه وتی: تاده‌هات په‌یوه‌ندیی من و ئه‌حمه‌د توند‌و تۆڵتر ده‌بوو زیاتریش په‌یوه‌ست ببووین به‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام هه‌ستمده‌كرد ئه‌و زۆر سه‌رنجی جل و ئاڵتوونهكانم ده‌دات، هه‌ركه پرسیاری ئه‌وه‌م لیَدهكرد كه‌ی دیَته خوازبیَنیم، ئه‌و یه‌كسه‌ر به‌وه وهڵامیدهدامهوهو ده‌یوت: من جاریَ پاره‌م نییه، ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كه‌ی زووتر به‌یه‌ك بگه‌ین مانگانه برِیَك لهمووچهكهتم لا دابنیَ، تا كۆیبكهمهوهو بیَمه داوات، منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرم خۆشده‌ویست ناچار بووم مانگانه برِیَك لهمووچهكهمی لا دابنیَم، كه‌چی ئه‌و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو رۆژیَكیان داوای لیَكردم ئاڵتوونهكانیشمی بۆ بفرۆشم، له‌به‌ر خاتری ئه‌و ئه‌وه‌شم كرد‌و چه‌ند پارچه ئاڵتوونیَكم بۆ فرۆشت كه بایی(1000) دۆلار بوو، یه‌كسه‌ر پاره‌كه‌یم دایه ده‌ستی، كاتیَكیش ماڵه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یان لیَدهكردم بۆچی ئاڵتوونهكانم دیار نییه‌و نایانكهم به‌خۆمه‌وه، منیش پیَمدهوتن هه‌ڵمگرتووه‌و حه‌زم لیَیان نییه بیكه‌م به‌خۆمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستمده‌كرد ئه‌حمه‌د ته‌واو گۆرِاوهو وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و ته‌له‌فۆن و نامه‌و بینینهكانیشی كه‌م كردبۆوه، هه‌ر كاتیَكیش په‌یوه‌ندیم پیَوهبكردایه یان په‌یوه‌ندیی تری له‌گه‌ڵدا بوو یاخود مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو.
سارا كهمیَك سه‌ری داخست و وتی: سه‌ره‌تای ساڵی(2003) بوو بۆ دواجار داوای بینینمی كرد به‌پاساوی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییمان، به‌ڵام بهپیَچهوانهوه كه بینیم ئه‌وه‌ی باسی نه‌كرد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوو، زیاتر له‌چوار سه‌عات به‌یه‌كه‌وه بووین و خۆی لیَ نزیك خستمه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵمدا لیَی دووربكه‌ومه‌وه، به‌ڵام بیَسوود بوو توانی به‌سه‌رمدا زاڵ بیَت و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كچیَنی خۆم له‌ده‌ستبده‌م، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ژه‌هری خۆی رشت ئیتر ده‌نگی نه‌ماو خۆی لیَ ون كردم، شه‌ش مانگ دیار نه‌ماو بیَدهنگ بوو له‌و كاته‌شدا چه‌ند كهسیَك هاتن بۆ داوام، به‌ڵام من هه‌رجاره به‌بیانوویه‌ك خۆمم رزگار دهكردو شووم نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نهبیَت كه كچ نیم، زۆر هه‌واڵیم پرسی و به‌دوایدا گهرِام كه‌چی هه‌ر نه‌مدۆزییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌شاردنه‌وه‌ی بهژنبوونیشم شكستم هیَنا، چونكه رۆژیَكیان نه‌خۆش كه‌وتم و بردمیان بۆ لای دكتۆر ئه‌وه‌بوو ماڵه‌وه‌مان بهمهسهلهكهیان زانی، دوای ههرِهشهكردنیَكی زۆر باوكم لیَی پرسیم كیَیه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستی برِیوم، منیش ورد‌و درشتی مه‌سه‌له‌كه‌م تیَگهیاندن و ئه‌وانیش ویَرِای گهرِان و هه‌وڵدانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بیَسوود بوو.
له‌دواجاریشدا وتی: ماوه‌یه‌ك وا مامه‌وه تاوه‌كو له‌ساڵی(2006)دا‌و لهرِیَی خوشكیَكمهوه كه له‌دانیمارك ده‌ژیا توانیم بچمه ئه‌و وڵاته‌و دوای ماوه‌یه‌ك شووم كرد بهكورِیَكی ئه‌ڵمانی له‌و كاته‌وه لهویَ ده‌ژیم و لهوپهرِی خۆشیشدا ژیان دهگوزهریَنم، ئیَستاش كه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خۆمت بۆ باسده‌كه‌م من به‌سه‌ردان هاتوومهتهوهو دهمهویَت له‌و ریَگایهوه به‌كچان بڵیَم هه‌رگیز خۆش باوهرِ نه‌بن و دوای كه‌سانی له‌و شیَوهیه نه‌كه‌ون تاوه‌كو دووچاریی كیَشهو گرفت نه‌بنه‌وه.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ساڵی(2003) روویداوه‌و ناوه‌كانیش خوازراون.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet basarhateki naxosha sarkawtn bo toi barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastt xosh bet
basar hateki zoooor naxosha ba daxwaaaaa ka kch amana sawelako guna7a
koranesh la gal rezma hamouan nalim ba arazoi xoyan yare ba kchan akan dast xosh 2 bara

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet . hawre yadgar

له‌سه‌ر هێڵ نییه