.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







كارە ئەندازییەكان بەرەو كاری سەیر و هەنگاوی جوانەوە رۆیشتووە، رۆژانە داهێنانی تازە لە بەرهەمی بیری ئەندازیارەكان هەڵدەقوڵی و دەردەكەوێت! بەمەش كارێكی جوان و ناسك پێشكەش بە مرۆڤ دەكەن لەوەی باڵەخانەی جوان و سەیر درووست بكەن. بێگومان لەلای خۆمانەوەش كاری سەیر دەركەوتووە، بەڵام هێشتا ماویەتی بگات بە ئاستی وڵاتانی جیهان.
ئەوانەی لەم وێنانەوە دەبینن دەبێتە دیمەنێكی سەیر لەلای ئێوەوە، ئەمەش كاتێك ئەم باڵەخانە سەیرانە دەبینن كە بە چەندین شێوازی ئەندازیاری ئاڵۆزەوە درووست كراوە. وەكو ئەوەی یاری منداڵان بێ و لە كارگەوە درووست كرابێ. كەچی هەموویان باڵەخانەی راستەقینەن و بە بیرۆكە و كاری درووست كردن گەیشتۆتە ئەم باڵەخانەیەی ئێستا. باڵەخانەكانیش بریتیە لە چەند شێوەیەك لەوانە : هەرەمەكانی میسر – باڵەخانەی شكاو - باڵەخانەی لاری – باڵخانەی رۆبۆت – لەگەڵ چەندین شێوەی دیكە كە بە هیچ شتێكەوە ناچێت! ئەمانەش دەبن بە سەیرترین باڵەخانەكانی ئەم سەدەیە بە جۆرێك تا ئێستا كاری لەم جۆرە درووست نەكراوە، بەڵام دەبێ لە داهاتوو باڵەخانەی لەوانە سەیرتر ببینین !
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش سهرکهوتوو بیت
به هیوای بهردهوامیت
لهسهر هێڵ نییه