.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












په‌ری یه‌که
بنه دڕه‌ختێکی شینی پڕ گوڵ له ناوه‌ندی بهخچهیهکی رازهوهدا ڕوا بوو په‌ری یه‌کی زۆر بجوک له نێو گوڵێکی هه‌ره گه‌شی ئه‌و گوڵه‌دا ده‌ژیا په‌ریه‌که ئه‌وه‌نده بچوک بوو که‌س به چاو نه‌ی ئه‌بینی، گوڵه‌کی کردبوو به ماڵ بۆ خۆی،وه‌کو مناڵێکی ئێسک سوک وابوو،دوو باڵی پێوه بوو له سه‌ر شانیه‌وه
ده‌هات و له به‌ر پێی ئه‌خشا.
ماڵه‌که‌ی زۆرناسکو جوان وبۆندار بوو، دیواری خانوه‌که‌ی هه‌موی گوڵی ناسک‌و جوان و ته‌نک بون، له ده‌وری ماله‌که‌ی قارچکی جوان روا بون. ئه‌و په‌ری یه جوانه رۆژ تا ئێوارێ له‌م گوڵه‌وه ئهفریه سه‌ر ئه‌و گوڵ و له‌گه‌ڵ دراوسێکانیا قسه‌ی ئه‌کرد که لهقارجک دروستیان کردبوو ، جاری وا هه‌بوو بازی ده‌دایه سه‌ر باڵی ته‌نکی په‌پولان و سه‌مای له‌سه‌ر ده‌کرد.
رۆژێکیان چوه سه‌ر گه‌ڵای دار لیمۆیه‌ک و خه‌ریک بوو بزانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند بۆی ئه‌کرێت ڕێگاکانی سه‌ر ئه گه‌ڵایه ببرێت که ڕیشاڵه‌کانی وه‌کو ڕێگا وابون. هێشتا ڕێگاکه‌ی ته‌واو نه‌کردبوو که ئێواره‌ی به سه‌ردا هات و له شوێنێکی خراپ ڕۆژی لێ ئاوا بوو، سه‌رما داهات په‌ری کاتێ به‌ره‌و ماڵ رێ که‌وت و گه‌یشته جێ گوڵه‌که ده‌می داخستبوو، په‌ری یه‌که زۆر ترسا هه‌رگیز شه‌و له ده‌ره‌وه نه مابوه‌وه هه‌موو شه‌وێک له ناو جێگا گهرمو نه‌رمه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌که‌وته خه‌وی شیرینه‌وه ! زۆر ترسه که ئه‌جه‌لی هاتبێت. بیری کرده‌وه که دره‌ختێکی گه‌وره له سه‌ری باخچه‌که هه‌یه و گه‌ڵاکانی زۆر گه‌وره‌ن له دڵی خۆیدا وتی وا چاکه بچم شه‌و له وێ بکه‌مه‌وه . به نه‌رمی ڕۆیشت، که گه‌یشته لای دڕهختهکه ..ش ش بینیتی دو که‌س له ژێر درهختهکهیا بون گه‌نجێکی قۆزو کچێکی نه‌شمیل که له ته‌نیشت یه‌ک دانیشتبون به وان بوایه هه‌رگیز له یه‌ک جودا نه‌بونایه‌ته‌وه ، هه‌ر پێکه‌وه بن ،مناڵ چۆن هۆگری دایکیه‌تی، ئه‌وان پتر هۆگری یه‌کتری بوون.گه‌نجه‌که به کچه‌که‌ی وت: شه‌و دره‌نگه با برۆین براکه‌ت نیازی باش نیه هه‌موو جارێک هه‌ره‌شه‌م لێ ئه‌کات... خوات له‌گه‌ل یاری شیرینم، هاوسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ژینم. ماڵ ئاوایان له یه‌ک کرد کچه دایه پرمه‌ی گریان ، گوڵێکی پێش که‌ش گه‌نجه‌که کرد. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گوڵه‌که‌ی بیاته ده‌ست ماچێکی ئه‌وه‌نده گهرمودرێژی گوڵه‌که‌ی کرد گوڵه‌که ده‌می کرده‌وه ، په‌ری یه‌که یه‌کسه‌ر په‌ڕیه ناو گوڵه‌که . گوێی لێ بوو کاتێ که ماڵ ئاواییان له یه‌کتری ئه‌کرد.
پاشان په‌ریه‌که هه‌ستی کرد که گوڵه‌که له‌سه‌ر دڵی کورهکهیهو زۆر به توندی دڵی له ئه‌یات که په‌ریه‌که خه‌وی له نه ئه‌که‌وت له تاوا.
پاشان کوره‌که ڕێگاکه‌ی که‌وته ناو دارستانێکی چڕ‌و تاریکه‌وه، گوڵه‌که‌ی له به‌رۆکی کرده‌وه و هه‌ر ماچی ئه‌کرد ،ئه‌وه‌نده زۆر‌و به سۆزه‌وه ماچی گوڵه‌که‌ی ئه‌کرد ،په‌ریه بچکۆلهنهکه خه‌ریبو پان ببێته‌وه‌و بمرێت، ماچه‌کانی کوره‌که ئه‌وه‌نده گه‌رم بوو گوڵه‌که له گه‌رمایا ده‌می کرده‌وه ئه‌ت وت هه‌تاوی نیوه‌رۆ لێی داوه.
له‌و کاته‌دا زه‌لامێک له‌و لاوه هات پیاوێکی توره‌و روگرژو مۆن تومه‌ز ئه‌مه برا به‌د کاره‌که‌ی کچه‌که بوو،هاتبوو کوره‌که بکوژێت، چه‌قۆیه‌کی تیژی ده‌ر هێنا، گه‌نجه‌که له‌به‌ر ماچکردنی گوڵه‌که هیج ئاگای له خۆی نه‌بوو.له ناکاو کابره چه‌قۆیه‌کی له یاو سه‌ری له جه‌سته‌ی جودا کرده‌وه‌و له بن دار لیمۆیه‌ک شاردیه‌وه.
براکه‌ی زۆر دڵی خۆش بوو به‌و کاره ناحه‌زه‌ی که ئه‌نجامی داوه به خۆی ئه‌وت خوشکم نازانێت من کوشتومه به هه‌زاران که‌س له‌م دارستانه‌دا ون ئه‌بن ،خۆ ناشوێرێت بێت سۆراخی بکات.
هه‌ندێ گه‌ڵای وه‌ریوی به سه‌ر خۆڵهکهیا کرد ، به‌و شه‌وه تاریکه گه‌یشته‌وه ماڵه‌وه، هه‌رچه‌نده خۆی وای ئه‌زانی به ته‌نیایه ، به‌ڵام وا نه‌بوو په‌ری بچکۆلانهشی له گه‌ڵدا بوو، ئه کاته‌ی که کوره‌که‌ی کوشت په‌ری فڕی چووه ناو گه‌ڵای دار لیمۆیه‌ک و کاتێک که کابرا خهڕیکی گۆڕ لێ دان بوو هئه گه‌ڵایه‌ی که په‌ری تێدا بوو به‌ر بووه‌وه سه‌ر سه‌ری کابرای تاوانبار‌و به قژیه‌وه نوساو کاتێ کابرا کڵاوه‌که‌ی کرده‌وه سه‌ری په‌ری چووه ژێر کڵاوه‌که‌یه‌وه. بۆ په‌ریه‌که شه‌وێکی زۆر ترسناک بوو که له رقی تاوانه‌که هه‌ڵ ئه‌له‌رزی.
کاتێ کابرا گه‌یشته‌وه ماڵێ چووه ژووری خوشکه‌که‌ی بینیتی زۆر جوان وشیرین خه‌وتووه تومه‌س خه‌ونی به خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌وه ئه‌بینی، خه‌ونی ابینی ئێستا چۆن خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ڕێگایه‌کی زۆر پڕ مه‌ترسیه، ئه‌و گه‌ڵا لیمۆیه‌ی که‌به قژیه‌وه نوسابوو که‌وته سه‌ر چه‌رچه‌فی کچه‌که،ئینجا چووه ژووری خۆی و خه‌وی لێ که‌وت .
په‌ری به هێواشی له ناو گه‌ڵاکه هاته ده‌ره‌وه و چووه ناو گوێچکه‌ی کچه‌که ،وه‌کو خه‌ون باسی کوژرانی خۆشه‌ویسته‌که‌ی بۆ کرد پێی گوت که له کوێ کوشتویه‌تی و شاردوێتیه‌وه ، باسی دار لیمۆکهشی بۆ کرد ، پێشی وت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت ئه‌وه‌ی من بۆت باس ئه‌که‌م راسته‌و خه‌ون نیه ،که له خه‌و هه‌ستای گه‌ڵای دار لیمۆیه‌ک ئه‌بینیت له سه‌ر چهرچهفهکهت که‌وتووه.
کچه‌که که له خه‌و خه‌به‌ری بووه‌وه و گه‌ڵای دار لیمۆکه‌ی بینی خه‌ریک بوو شێت بێت دایه پڕمه‌ی گریان.کچه‌ی به‌سته‌زمان که‌سێکی نه بو خه‌م و خه‌فه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵ برێژێت، براکه‌شی ئه‌بینی که زۆر دڵ خۆشه، هه‌ر هێنده شه‌و داهات کچه ملی رێگای گرته به‌رو به‌ره‌و دارستان هه‌ل هات گه‌را تا شوێنی دار لیمۆکه‌ی دۆزیه‌وه گه‌ڵاکانی سه‌ر ئه زه‌ویه‌ی لا برد که دیار بوو تازا لێ کرابونه‌وه، به چنگی چاڵه‌که‌ی هه‌ڵ کۆڵی که له‌شی لاوه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌ر که‌وت ،ده‌ستی کرد به گریان، له خودا پارایه‌وه که روحی بکێشێت و له دوای خۆشه‌ویسته‌که‌ی له دنیادا نهمهنێت.
به‌ته‌ما بوو ته‌رمی خۆشه‌ویسته‌که‌ی هاڵ گرێت و بیباته‌وه به‌ڵام بۆی هه‌ڵ نه گیرا، به‌ڵام سه‌ره براوه‌که‌ی هه‌ڵ گرت و ماچێکی گه‌رمی له لێوه سارده‌که‌ی کرد‌و گوتی ((ئه‌بێت هه‌ڵت گرم)) ، خۆڵی به‌سه‌ر لاشه‌که‌یدا کرده‌وه وه‌کو جاران، کاتێ به ڕێ که‌وت کچه یاسهمینێکی زۆر جوانی بینی ڕوا بوو ئه‌ویشی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵ گرت و هێنایه‌وه.
که گه‌یشته ماڵێ، له ژوره‌که‌ی خۆی، ئینجانه‌یه‌کی هێناو سه‌ری خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ناو دانا‌و پڕ خۆڵی کرد‌و چڵه یاسه‌مینه‌که‌ی تێدا چاند.
په‌ری بچکۆلانه له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی خه‌مه‌کانی کجهی نه گرت فری بۆ ناو باخچه‌و گه‌رایه‌وه لای گوڵی خۆی. به‌ڵام تا ئه هاته‌وه گوڵه‌که وه‌ری بوو زه‌ردو سیس ببوو په‌ری که ئه‌مه‌ی دی هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵ کێشاو وتی: ((ئاخ.....شتی چآك چه‌نده زوو له ناو اچێ؟!))، پاشان گه‌ڕا تا گوڵێکی کای کرد به ماڵ و تیایدا ژیا.
به‌ڵام په‌ری وه‌فا دار هه‌مو رۆژێ ئهفریو ئه‌چوه به‌ر ده‌م په‌نجه‌ره‌ی کچه‌ی خه‌م بار‌و ئه‌ی بینی هۆن هۆن فرمێسک به سه‌ر گوڵه یاسهمینهکهدا ده‌بارێنێ. رۆژ به رۆژ کچه وشک تر‌و زه‌رد تر هه‌ڵ ده‌گه‌راو گوڵه‌که‌ش ته‌ڕ تر‌و گه‌ش ترئه‌بوو،که خونچه‌ی بچوک ده‌میان ئه‌کرده‌وه‌و ئه‌بوون به گوڵ کچه ماچی ئه‌کردن.
رۆژێکیان که په‌ری یه‌که چووه ژوره‌وه بینی کچه سه‌ری لار کردۆته‌وه به سهرئینجانهکهداو وه‌کو ئینجانه‌که خه‌وی لێ که‌وتووه. په‌ری به نه‌رمی چووه ناو گوێ یه‌وه. باسی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی بۆ گێرایه‌وه که له ژێر دره‌خته‌که‌دا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌یدا بوو. باسی گوڵی جوان و په‌ری نازداری بۆ کرد، کچه که‌وته خه‌وێکی خۆش و به ده‌م ئه‌م خه‌وه شیرینه‌وه گیانی سپارد. به هێمنی مردو چوو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی له به‌هه‌شت به یه‌ک شاد بوون.
گووڵه یاسهمینهکانیش بۆ کچه گریان، گریانی ئه‌وان به‌و جۆره بوو که په‌لی پانیان بڵاو که‌رده‌وه و بۆنی خۆشیان بڵاو کرده‌وه.
برا به‌د کاره‌که‌ی که یاسه‌مینه‌که‌ی بینی زۆری پێ جوان بوو هه‌ڵی گرتوو بردی له ژوره‌که‌ی خۆی دای نا.
گوڵه‌کان ئه‌وه‌نده جوان بون دڵت نه ئه‌هات سه‌یریان بکه‌ی ، په‌ری له‌گه‌ڵ گوڵه یهسهمینهکه چووه ژووری برای به‌د کار، له ناو گوڵه‌کان یاری ئه‌کرد، گوڵه‌کان هه‌موی روح له‌به‌ر بون، زیندوو بوون، په‌ری یه‌که به یه‌که باسی خۆشه‌ویستی کچه‌ی بۆ گێرانه‌وه که جۆن به ده‌ستی به‌رای تاوانباری کچه کۆژراوه، چۆن کچه‌که سه‌ری ههێناوهتهوه خستوویتیه ناو ئنجانهکهوه و ئێستا سه‌ری تێکه‌ڵ به‌و خۆڵه بووه که تێی ڕوا ون.
گیانی گوڵه‌کان سه‌ریان له‌قاندو گوتیان: (( مادام ئێمه له چاو و لێوی جوانه مه‌رگه‌وه رواوین خۆمان ئه‌زانین جی ئه‌که‌ین))
دیسانه‌وه په‌ری فڕی، دیتی هه‌نگ وا به‌سه‌ر گوڵانهوهن و هه‌نگوین کۆ اکهنهوه ، چووه بن ههنگڵهسهیانهوه ، چوو چیرۆکی برا تاوانبار‌و خراپه‌که‌ی بۆ گێرانه‌وه، هه‌نگه‌کانیش بۆ شاژنی خۆیان گێرایه‌وه . ئه‌ویس فه‌رمانی دا سبه‌ینێ زوو بچنه سه‌ر کابرای تاوانبار‌و بی کوژن.
بۆ شه‌وێ که یه‌که‌م شه‌وی پاش مه‌رگی کچه بوو، برای به‌د کار له ته‌ک بنه گوڵه یاسهمینهکهدا له ناو جێ ی خۆیدا خه‌وی لێ که‌وتبوو . له کاته‌دا گوڵه‌کان کاسه‌ی خۆیان کرده‌وه..گیانی ئه‌و گوڵانه هه‌موو به ده‌ستی ژه‌هراویه‌وه هاتنه ده‌رێ، خۆیان پیشانی که‌س نه‌دا، چونه ناو گوێ ی کابراو خه‌وی ناخۆشیان پێ بینی.
ئه‌نجا له‌سه‌ر لێوی فرین و رمی ژه‌هراویان له زمانی چهقاندو گوتیان ((ئاوها تۆڵه‌ی خۆمان ئه‌که‌ینه‌وه)) .
بۆ به‌یانی په‌ری و شاژنی هه‌نگه‌کان به شارێ هه‌نگه‌وه په‌نجه‌ره‌ی ژوری کوڕه‌که‌یان کرده‌وه، چون بۆ ئه‌وه‌ی کوره‌که بکوژن و تۆڵه‌ی لێ بکه‌نه‌وه به‌ڵام کاتێ بینیان کۆمه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی زۆر له ده‌وری کوڕه‌که کۆ بونه‌ته‌وه ئه‌یان وت: ئه‌م پیاوه به بۆنی یاسه‌مین مردووه.
په‌ری تێ گه‌یشت که گوڵه‌کان ده‌ستی خۆیان وه‌شاندووه و تۆڵه‌ی کوڕ‌و کچه‌ی عاشقی لێ کردۆته‌وه. په‌ری ههوهڵهکهی به شاژن گه‌یاند ئه‌ویش به شاره هه‌نگه‌که‌وه به ده‌وری ئینجانه‌که‌دا سوران به هیچ شتێک له ئینجانه‌که دور نه ئه‌که‌وتنه‌وه. کابرایه‌ک ئینجانه‌که‌ی هه‌ڵ گرت، ویستی بیباته ده‌ره‌وه، هه‌نگێک به دهستیهوهی دا. کابرا ئینجانه‌که‌ی له ده‌ست که‌وته خوارێ، پارچه پارچه بوو، سه‌یران کرد ئینجانه‌که که‌له سه‌رێکی سپی تێدا بوو، به‌مه‌یا زانیان که کابرای مردوو تاوان بار‌و پیاو کوژ بووه.
شاژنی هه‌نگه‌کان فری چووه ده‌ره‌وه. گۆرانیه‌کی ئه‌وت که ده‌ڵێ: ((هه‌موو په‌لکه گوڵه‌ک په‌ری یه‌کی وای تێدایه که هه‌موو تاوانێک رسوا ئه‌کات و تۆڵه‌شی ئه‌کاته‌وه))
نوسینی hans andersen
hiwadarm ba dltan bet .......pary

له‌سه‌ر هێڵ نییه