.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







به‌هره به‌هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ گیَرِامهوهو وتی: من له‌پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییدا بووم، یهكیَك لهبراكانم كه ناوی(ئه‌حمه‌د)ه له‌گه‌ڵ مامم شهرِی كردبوو و ئه‌ویش بهردیَكی كیَشابوو به‌سه‌ری مامداو سه‌ری شكاندبوو، كاتیَكیش ئه‌حمه‌د خویَنهكهی بینیبوو له‌ترساندا رایكردبوو به‌ره‌و شویَنیَكی نادیار‌و ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه كیَشهیهكی گه‌وره كه‌وته نیَوان ماڵی ئیَمهو ماڵی ماممه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌و مشتومرِیَكی زۆر برِیاردرا كه دهبیَت ئه‌حمه‌د بكوژریَت، گوایه ناماقوڵی كردووه‌و لهماممی داوه.
دواتر وتی: ئه‌وه بوو دوای چه‌ندین مانگ گهرِان به‌دوای ئه‌حمه‌د-دا، كه‌چی نه‌دۆزایه‌وه، بۆیه باوكم به‌ناچاریی چوو بۆ ماڵی مامم و پیَیوتبوون: كاكه من شه‌رمه‌زاریی تۆم و حه‌یاو شه‌ره‌فمان چووه، چیدهڵیَی بابیكهین و من لهخزمهتتدام، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌وه ریَككهوتبوون كه به‌هیچ شیَوهیهك نابیَت ئه‌حمه‌د بگهرِیَتهوه به‌رچاویان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی برِیَك پاره‌و منیش كه له‌پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییدا بووم، بدریَم بهكورِی مامه‌كه‌م له‌بری خویَن، واش ریَككهوتبوون هه‌ر كاتیَك من گه‌وره بووم به‌كراسی به‌رمه‌وه بمگوازنهوهو هیچم بۆ نه‌كه‌ن.
ئینجا به‌قوڵپی گریانه‌وه وتی: ماوه‌ی چه‌ند ساڵیَكی دوور‌و دریَژ به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا تیَپهری، به‌ڵام له‌م نیَوانهدا ته‌نیا من بوومه قوربانی، چونكه دوای چه‌ند ساڵیَك ئه‌حمه‌د-ی برام گهرِایهوهو ژنی هیَنا، دواتریش باوكم و مامم ئاشتبوونه‌وه‌و هیچ لهنیَوانیاندا نه‌ما، هه‌رچه‌نده خویَندنم ته‌واو كرد‌و بووم به‌مامۆستا، كه‌چی ئه‌و كورِی مامه‌م كه منیان لیَ ماره كردبوو ژنی هیَناو منی نه‌ویست، به‌ڵام نهوازم لیَدههیَنیَت و نهدهشمگوازیَتهوه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ژنهیَنانیشدا نه‌پرسی پیَكردم و نهحیسابیشی بۆ كردم.
له‌دواجاردا وتی: نائومیَدم له‌ژیان و زۆریش له‌خۆم بیَزارم، ئه‌وه‌ی من دهمهویَت ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ردارم بیَت و ئازاد بم له‌ژیاندا، به‌ڵام ئامۆزاكه‌م پیَمدهڵیَ تاماوی دهبیَ وا بمیَنیتهوهو پرچی سپیت بهۆنیته‌وه، چونكه نهدهتگوازمهوهو نهوازیشت لیَدههیَنم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار ریَگای دادگام گرتۆته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیَشهكهم، به‌ڵام دوو مامی ترم هه‌ن بوونه‌ته ریَگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كیَشهكهمداو هه‌میشه به‌باوكم دهڵیَن وا باشتره واز له‌و مه‌سه‌له‌یه بهیَنن، ئه‌وا من حه‌وت ساڵه له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كیَشهكهمدام، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانم بیَسووده، بۆیه زۆر له‌خۆم بیَزارم و چه‌ندینجاریش هه‌وڵی خۆسووتاندنمداوه، چونكه ته‌نیا ئه‌وه به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانم.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م
به‌راستی شتێکی ناخۆشه
هیوادارم قه‌ت بیر له خۆسوتاندن نه‌کاته‌وه
جونکه ئه‌وه قه‌ت چاره‌سه‌ر نیه
هه‌ر شاد بیت
خه‌مبار_گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش به‌راستی شتێکی ناخۆشه
سه‌رکه‌وتوو بیت کاکه یادگار


له‌سه‌ر هێڵ نییه