.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







سه‌رتاپای ژیانی كچیَك له ناخۆشیدا دهگوزهریَت
ئێستا من هه‌م ته‌ڵاقدراو و هه‌م قه‌یره‌و هه‌م بێوه‌ژنم
شیرین ژنیَكى ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌و ئیَستا له كیَشهیهكى گه‌وره‌ى خیَزانیدایهو ساته‌كانى ژیانى دۆزه‌خ ئامیَزانه به‌سه‌ر ده‌بات، دواى ئه‌وه‌ى شیرین ژیانى خیَزانى و هاوسه‌ردارى له‌گه‌ڵ ریَبوار كه مامۆستاى ئاماده‌ییه پیَكدههیَنیَت و دهچیَته ماڵى خۆى و له‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌ى كه چه‌كوشى كۆمه‌ڵگایه‌و زمانى زبرى نارِۆشنبیرو نه‌فامانه كه‌له‌سه‌ر ژنانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان داناوه ژنانى كۆمهڵگاكهمانى تووشى چه‌ندین گرفتى ده‌رونى كردووه به‌ناوى قه‌یره‌بوون، وه‌ك شیرین بۆمانى دهگیَرِیَتهوه له‌و ترسه رزگارى دهبیَت و ژیانى هاوسه‌ردارى له‌گه‌ڵ مامۆستا ریَبواردا پیَكدههیَنیَت و دهڵیَت ئیتر ئه‌و ترسه‌م لارِهوییهوهو وتم ئه‌م مامۆستایه هه‌م مووچه‌یه‌كى به‌رده‌وامى هه‌یه‌و ژیانمان مسۆگه‌ر دهبیَت و هه‌میش تیَگهیشتووهو ریَزم لیَدهگریَت و منیش ریَزى لیَدهگرم، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ریَبوار له كیَشهى ته‌ندروستى من كه كیَشهى نه‌بوونى منداڵم هه‌بوو دڵنیا بوو چه‌ندین جار قسه‌ى ناخۆشى پیَدهوتم لهكاتیَكدا ئه‌مه قهدهریَكه من هۆكارى نه‌بووم بڵیَم چى كه یه‌زدان له‌چاره‌ى منى نووسیوه كهمنداڵم نهبیَت ئه‌مه‌ش ببیَته هۆكارى دارِمانى ژیانى خیَزانیم، چه‌ندینجار ریَبوار پیَى ده‌وتم كه ئه‌و پیَویستى بهمنداڵهو نایهویَت وه‌جاخ كویَر بیَت، بۆیه ریَبوار داواى یاسایى له‌سه‌ر شیرین تۆمار ده‌كات و له‌یه‌كترى جیا ده‌بنه‌وه‌و شیرین ته‌ڵاق ده‌دات، پاشان شیرین به چاوى پرِ له ئه‌سرینه‌وه دریَژهى به گیَرِانهوهى به سهرهاتهكهى دا‌و وتى: ئیَستا من هه‌م ته‌ڵاقدراو و هه‌میش قه‌یره‌و هه‌میش بیَوهژن ئه‌وه‌شى له هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌سه‌و جۆره تهفسیریَك بۆ هۆكارى جیابوونهوهكهت دادهنیَت هه‌زاران قسه‌و قسهڵۆكت بۆ دروست دهكریَت، ئیتر نازانیت له‌ده‌ستى ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فامه چى بكه‌یت و سه‌رى خۆت بۆ كوىَ هه‌ڵبگریت بۆیه دواى ساڵیَك دانیشتنم له ماڵى باوكم سه‌ركۆنه‌ى كۆمه‌ڵگا واى لیَكردم به‌هه‌ر جۆریَك بیَت بچمه‌وه ژیانى هاوسه‌رى هه‌م بۆ بژیَوى ژیان هه‌میش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له قسه‌و قسه‌ڵۆكى خه‌ڵكى بۆیه شیرین بۆ جارى دووه‌م زه‌واج ده‌كاته‌وه‌و شوو به پیاویَكى ته‌مه‌ن 58 سالڕ ده‌كات كه خاوه‌نى 4 منداڵه‌و خیَزانهكهى پیَشترى مردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ى دووه‌میش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، وه‌ك شیرین دهڵیَت سه‌رئه‌نجامى خراپى ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ى كه بۆ ده‌ربازبوونه له كیَشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیسانه‌وه دهتگهیهنیَته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه بڵیَیت هاوسه‌رگیرى له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ى ئیَمهدا جۆریَكه لهشهرِو ئه‌نجامه‌كه‌ى نادیاره كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یان شكست دههیَنیت، بۆیه نازانم چى به به‌خت و ناوچاوانى خۆم بڵیَم كه سهرهرِاى ئه‌و هه‌موو ئارام گرتن و تهحهمولهم ئه‌م پیاوه پیره‌ش پیَم رازى نییه‌و له‌ماڵ ده‌رى كردووم به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه من بۆ سه‌روه‌ت و سامان شووم پیَكردووه، لهكاتیَكدا له خانوویه‌كى بچووك به‌ولاوه هیچى تر‌ى نییه، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌سته خوشكه‌كانم ده‌كه‌م كه خۆیان برِیار بده‌ن و نه‌كه‌ونه ژیَر كاریگه‌رى قسه‌و قسه‌ڵۆكى كۆمه‌ڵگاوه تاوه‌كو من ژیانیان نهبیَته دۆزه‌خ، دواتریش له سروشت و كه‌سایه‌تى ئه‌و پیاوه دڵنیاببن كه زه‌واجى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ى زۆرینه‌ى كیَشه خیَزانییهكان لهلیَك تیَنهگهیشتنى ژن و پیاوه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتر به‌ره‌و جیابوونه‌وه سه‌رچاوه دهگریَت.
تیَبینى/ ناوه‌كان خوازراون
کورستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه