.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










درامای فه‌نته‌لۆس یان مه‌كۆی جنێودان؟
سه‌باح مه‌جید
په‌یامی هونه‌ر له بنهڕهتداپهیامی خۆشه‌ویستی و رێزگرتن له یه‌كتر و جوانتركردنی ژیانه,بۆیه هونه‌ر رۆڵێكی كارا له ژیاندا ده‌بینێت به‌وه‌ی كه هه‌میشه مرۆڤه‌كان بۆ خێر و خۆشی و خۆشه‌ویستی و ته‌ناهی ئاراسته‌ده‌كات.. له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام كه‌سانی خۆشه‌ویستی نێو كۆمه‌ڵگان و هونه‌رمه‌ندی وا هه‌یه كه به ملیۆنه‌ها مرۆڤ ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نانه‌ت یه‌ك واژۆی بۆ بكات یان وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵدا بگرێت, به‌ڵام لای ئێمه‌ی كورد زۆرجاران هونه‌ر په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات, ئه‌مه‌ش لهخهتای ئه‌وه‌ی كه ده‌رهێنه‌ر یان سیناریست یان هونه‌رمه‌ندان نازانن كه په‌یامی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر چییه و نازانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هونه‌ردا بكه‌ن. ئه‌وه‌ی لێره‌وه مه‌به‌ستمه باسی لێوهبكهم, درامای فهنتهلۆسه كه له كه‌ناڵی كوردسات له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا په‌خش ده‌كرێت, ئه‌م درامایه وه‌كو بیرۆكه و مه‌غزا درامایه‌كی باش و جوانه, به‌ڵام شتێك زۆر به‌زه‌قی له درامای فهنتهلۆسدا دیاره كه له جوانی دراماكه‌ی كه‌مكردۆته‌وه, ئه‌ویش ئه‌و هه‌موو جنێوه ناشرینه‌یه كه له دراماكه‌دا كاره‌كته‌ره‌كان پێكیدهدهن! به‌ڕاستی جنێوه‌كان هێنده زۆرن بینه‌ر بێزار و بێواز ده‌كه‌ن و وای لێده‌كه‌ن كه بێتاقه‌ت بێت. له‌ڕاستیدا له زۆرێك له دراما كوردییه‌كانی ئێستادا جنێودان به‌دی ده‌كرێت و بگره خه‌ریكه هونه‌رمه‌ندانی كورد وا حاڵی ده‌بن كه جنێودان بۆته پڕانسیپ و خاسیه‌تێكی درامای كوردی! كه هه‌رگیز وانییه و ئه‌و هه‌موو جنێوه‌ی كه له دراما كوردییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌گشتی و درامای فهنتهلۆسدا به‌تایبه‌تی كاره‌كته‌ره‌كانی پێكیدهدهن قه‌تاوقه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یامی راسته‌قینه‌ی درامادا یه‌كانگیر نییه!
له ده‌قی بینراودا.. له فیلم یان درامادا نووسه‌ر(سیناریست) و ده‌رهێنه‌ر(( نووسه‌ر به رێژه‌یه‌كی زۆرتر)) له‌میانی گه‌یاندنی مه‌غزای تایبه‌تی خۆیان كاره‌كته‌ره‌كان به دوو شێوه وه‌جووڵه ده‌خه‌ن, واته دوو جۆر كاره‌كته‌ر هه‌ن, جۆرێكیان نوێنه‌رایه‌تی ئاشتی و خێر و خۆشی و چاكه ده‌كه‌ن و هه‌میشه ئه‌و جۆره كاره‌كته‌رانه په‌یامی مرۆڤدۆستییان هه‌یه و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و گوفتاریان لێوانلێوه له جوانی, جۆره‌كه‌ی دیكه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕان و خراپه ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و گوفتاریان پڕاوپڕه له دزێویی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له درامای فهنتهلۆسدا به‌دی ده‌كرێت زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان به‌باش و خراپیانه‌وه جنێو به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن! و فه‌نته‌لۆس بۆته مه‌كۆی جنێودانی كاره‌كته‌ران به‌یه‌كتری! ئه‌مه‌ش له باشی و جوانی دراماكه‌ی كه‌مكردۆته‌وه. ئێمه ده‌ستخۆشی له ده‌رهێنه‌ر و سیناریست و كاره‌كته‌رانی ئه‌م درامایه ده‌كه‌ین, به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه په‌یامی دراما له‌گه‌ڵ جنێوه‌كانی: كه‌ره, قه‌له‌موون, بێعه‌قڵ, خوێڕی, ده بتۆپه,فشه‌كه‌ر,ملت بشكێنه,بارگیر(بارگین), قوزهلهقوت,هه‌تیوو,....هتد یه‌كناگرێته‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه ناچێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م جنێوانه‌ی به‌نموونه هێنراونه‌ته‌وه ته‌نها له یه‌ك ئه‌لقه‌دا كاره‌كته‌ره‌كان پێكیانداوه, ئه‌ویش له ئه‌لقه‌ی رۆژی 11/9/2008 .


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh hawre gyan
sar kawtw bit...
lagal amash dramai fantalos laflimeki farsi war girawa..
bahar 7al wlati aemash la fantalos xraptra...
xda bashi bkat ...
hawret
darwnae

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ت به‌س به‌ڵام کوا جنێودان تیایا؟؟؟ته‌نها باس له کورد ئه‌کات چاند دوا که‌وتوه وه زۆریش ره‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرێت و تهلیقیان له سه‌ره
ئینجا وه‌ڵامێکیش بۆ کاکه darwnae
کاکه darwnae له جاوپێکهوتنێکا له‌گه‌ڵ دکتۆر شێرکۆ کرا خۆی وتی به‌ته‌مای درامایه‌کم که له فارسیه‌وه وه‌رم گێراوه‌ته سه‌ر کوردی خۆی ره‌خنه ئامێز نیه ته‌نها باس له که‌سێک ده‌کات ئهکهوێنه ناو چهیهکهوه که ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌موو شتێکی مرۆڤی ئاسایدا دواکه‌وتوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dest xosh hawre
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dasti ewash xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه