.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له له مردن ڕزگار ده‌كات
KTV ..،، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێى ئه‌مریكى ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پـێدانی ڤیتامین A ڕێـك له دوای لهدایـكبوون ترسی مه‌رگی منداڵ به ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
به پێی وته‌ى زانایان هه‌موو كۆرپه‌له‌یه‌ك پـێویسـتی به ڤیتامین A هه‌یه بۆ پاراسـتنیان له نه‌خۆشـیـیه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردن . كاتێـك له دایك ده‌بن به‌شی خۆیان له ڤیتامین A یان له له‌شـدا هه‌یه. كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌یانپارێزێت ، دواتر شیری دایك یارمه‌تیـیان ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه له له‌شـیاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو و دایكه‌كه تووشی كه‌م خۆراكی بووبێت ئه‌وا ئه‌و شیره‌ی ده‌یدات به كۆرپه‌له‌كه‌ی بڕی پـێویسـتی له ڤیتامین A تیادا نابێت و ژیان بۆ كۆرپه‌له‌كه زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
لێكۆله‌ران له زانكۆى جۆن ههپكینز به‌شی ته‌ندروسـتی گشتی له بهڵتمۆری مێریلاند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 16 هه‌زار كۆرپه‌له له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شـار له باكوری ڕۆژئاوای به‌نگلادش ئه‌نجامدا، دواتر توێژه‌ران هه‌ڵسان به پـێدانی ڤیتامین A هه‌ر دوای له دایكبوونیان.وه نزیكه‌ی نیوه‌ی كۆرپه‌له‌كان كهبسـولی ڤیتامین A یان پـێدرا و نیوه‌كه‌ی تریشـیان پلاسیبو یاخود حه‌بی شه‌كریان درایێ.
له ئه‌نجامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه یه‌ك حه‌بی ڤیتامین A جیاوازیـیه‌كی به‌رچاو له ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆرپه‌لانه له‌سه‌ر ژیان دروست ده‌كات.
ڕۆڵف كڵیم كه نووسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لێـكۆڵینهوهیه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئاشكرامان كردووه ده‌توانین ته‌نها له به‌نگلادش ترسی مردن تا ته‌مه‌نی 6 مانگی %15 كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار كۆرپه‌له سـاڵانه له مردن ڕزگاریان ده‌بێت.
كڵیم ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ڤیتامین A به فراوانی بۆ هه‌موو كۆرپه‌له‌كان له ئاسـیای باشور دابه‌ش بكرێت ، ده‌كرێت تا نیو ملیۆن كۆرپه‌له له مردن ڕزگاریان بـبێت. له ڕابردووشـدا لێـكۆڵینه‌وه‌ی هاوشـێوه له ئاسـیای باشور سه‌باره‌ت به سـووده‌كانی ڤیتامین A هه‌بوون، وه ئاسـیای باشور ته‌نها شـوێن نیـیه كه ڕێژه‌ی مردنی كۆرپهلانی زۆر لێ به‌رزبێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه




supas gyanakam bo payamakat sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه




supas saza gyan dasti tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه