❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-06 17:27:19

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین تاوان له‌رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات

رۆژنامه‌كانی‌ بریتانیا هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ كوڕێكی‌ 13 ساڵیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ به‌هۆی‌ ئینته‌رنێت و له‌رێگه‌ی‌ ته‌زویركردن و فێڵكردنه‌وه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ده‌ستبكه‌وێت كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ 250 هه‌زار جونیه‌ی‌ ئیسته‌رلینی‌.

دوای‌ مردنی‌ دایكی‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، ئه‌و كوڕه‌ لای‌ نه‌نكی‌ ده‌ژی‌ و رۆژنامه‌كان به‌ بچوكترین فێڵبازی‌ ئینته‌رنێتیان دایه‌قه‌ڵه‌م له‌ بریتانیا. له‌رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یكردبوو كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین كۆمپانیای‌ گه‌وره‌یه‌ بازرگانییه‌ له‌بواری‌ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ نوسینگه‌ و هه‌روه‌ها گسكی‌ كاره‌بایی.

ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ كڕیاره‌كانه‌وه‌ بۆی‌ ده‌نێردرا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌ستبڵاوانه‌ خه‌رجی‌ ده‌كرد و هه‌ندێك كاری‌ ده‌كرد كه‌له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نه‌كه‌یی‌ و باره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدا نه‌ده‌گونجا، جل و به‌رگی‌ گرانبه‌های‌ ده‌كڕی‌ كه‌ واژۆی‌ دیزاینه‌ره‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهانی‌ پێوه‌بوو، گرانترین جۆری‌ شه‌مپانیای‌ ده‌خوارده‌وه‌ و به‌ئوتومبێلێك هاتوچۆی‌ ده‌كرد كه‌ شۆفێری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بوو. كاتێكیش ده‌چووه‌ سه‌ركار پاسه‌وانی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بوو. سه‌ردانی‌ چه‌ندین وڵاتی‌ له‌جیهاندا كردووه‌ و وه‌ك بازرگانێكی‌ گه‌وره‌ (بزنسمان) به‌ باشترین كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانی‌ گه‌شتی‌ كردووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ توانایدا هه‌بووه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆخۆی‌ بكڕێت.

دوای‌ 3 ساڵ له‌كاری‌ ته‌زویرو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئێستا ئه‌و كوڕه‌ ده‌ستگیركراوه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یل-ی‌ بریتانی‌ رایگه‌یاند به‌هۆی‌ بچوكی‌ ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ یاسا رێگه‌ نادات ناوی‌ ئاشكرابكرێت و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و كوڕه‌ ویستویه‌تی‌ لاسایی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ به‌ناوبانگی‌ هۆلیود (لیۆناردۆ دی‌ كاپاریۆ) بكاته‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌یه‌كێك له‌فیلمه‌كانیدا رۆڵی‌ فرانك ویلیام ئه‌بانگیل به‌رجه‌سته‌ده‌كات و ملیۆنه‌ها دۆلار په‌یداده‌كات كاتێك به‌فێڵ خۆی‌ ده‌كات به‌ فڕۆكه‌وان و پزیشك و پارێزه‌ر و چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ تر.

ئه‌و فێڵبازه‌ بچوكه‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م دوای‌ مردنی‌ دایكی‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ ئه‌و كاره‌و له‌و میراتییه‌ی‌ بۆشی‌ به‌جێمابوو چه‌ندین كتێبی‌ كڕیوه‌ كه‌ باس له‌تاوان و ئه‌و چیرۆكه‌ خه‌یاڵیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌چۆن فێڵبازه‌كان به‌سه‌ر قوربانییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون.

ئه‌و كوڕه‌ كارمه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بووه‌ و له‌رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕێكی‌ ئه‌لكترۆنییه‌وه‌ شتومه‌كی‌ خه‌یاڵی‌ به‌ كڕیاره‌كان فرۆشتووه‌.
دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌، دانی‌ ناوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ 16 تاوانی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و واچاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ كۆتایی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌به‌رده‌م دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ مێردمنداڵان 105 تاوانی‌ تری‌ روبه‌ڕوبكرێته‌وه


ماڵپه‌ری ئاری

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-06 18:40:30

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696

Re: كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

dastt xosh bet

barasty palawana

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-06 19:07:20

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709

Re: كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

dast  xosh  bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-11 19:52:09

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هاورێیان زۆۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
سه‌رکه‌وتو بن  به‌رێزم زریان و هاوژین ..
کاتان شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-18 18:57:19

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: كوڕێكی‌ 13 ساڵ چه‌ندین..

dast xosh   hawrei  xoshawist
bo  ba batakat
zhyant   baxtawar
 
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net