.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











چه‌ند رێگایێك بۆ باشتر كردنی كاری مێشك
مێشك له مرۆڤدا كۆنترۆلی هه‌موو شته‌كان ده‌كات و به‌رپرسه له‌هه‌موو ئه‌و ههلسو كه‌وتانه‌ی كه مرۆڤ ده‌یكات .. ده‌ڵێن لای چه‌پی مێشك زانست ده‌نوێنێ و لای راستیشی ژیری و زیره‌كی ده‌نوێنێ .. مێشك چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ دیاری ده‌كات ، چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌یت ، چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌رت ده‌به‌ستیت ، بڕیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت ده‌دات ، هه‌روه‌ها مێشك ئه‌وه دیاری ده‌كات كه مرۆڤێكی بیركه‌ره‌وه بیت و ره‌وشت به‌رز بیت یانیش به پێچه‌وانه‌وه .. مێشك بریار ده‌دات كه چۆن بیر له هه‌نگاوه‌كانت بكه‌یته‌وه و به‌رپرسه له ره‌فتارو كارت.. هه‌روه‌ها مێشك رۆڵ ده‌بینێ له مامه‌له كردنت له‌گه‌ل ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر و كێشه سۆزدارییه‌كان .. مێشك زۆر هه‌ستیار تره له كۆمپیوته‌ر و زۆر هه‌ستیارتره له‌وه‌ی كه تۆبۆی ده‌چیت .. ئایا ده‌زانی كه مێشكی مرۆڤ سه‌د بلیۆن ده‌ماره خانه له خۆی ده‌گرێ و هه‌ر ده‌ماره خانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ماره خانه‌یه‌كی دیكه هه‌یه ؟
زۆر گرنگه كه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین كاری مێشكمان باشتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ئێستا بتوانین كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی جوانتر ئه‌نجام بده‌ین ..
زۆر به‌ساده‌یی ده‌لێین ، مێشكت بنكه‌ی هه‌موو شتێكه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت ،، هه‌موو شتێك كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت و بیری لێده‌كه‌یته‌وه .. ئه‌نجامدانی راهێنانه فیكرییه‌كان رۆلێكی ئه‌رێنی و كاریگه‌ر ده‌بینن له باشتر كردنی كاری مێشك ، بۆیه 22 رێگه هه‌یه بۆ زیاد كردنی توانای مێشك :
1-گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشك :
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی رێژه‌یه‌كی باش راهێنانه‌كانی له‌ش ئه‌نجام بده‌ن مێشكێكی باشتریان ده‌بێت . بۆیه راهێنانه وه‌رزشیه‌كان ئه‌نجام بده ، پیاسه بكه ، یان له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كت كاربكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانت بۆ كاركردن زیاتر بێت ..
2- راهێنان به مێشكت بكه :
تۆ له تواناتدایه زۆر ناوچه له مێشكت چالاك بكه‌یت و وایان لێ بكه‌یت كه هه‌میشه له ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر كارێك ..
د. كاتز له زانكۆی دۆك - پزیشكی زانستی توێكاری و نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌مه‌كانی ده‌مار ، له كتێبه‌كه‌ی گوتویه‌تی : ” مێشك به چالاَكی بێَڵهوه ” . دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ رێگای ساده بۆ ئیستیغلال كردنی به‌شه داخراو‌و به‌كارنه‌هاتووه‌كانی مێشك له‌وانه‌یه یارمه‌تیت بدات له پاراستنی ده‌ماره خانه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی به مێشكه‌وه .. له رێگه‌ی راهێنانی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی ، ماسولكه به‌كار هاتووه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن كه جیاوازه له گه‌ل ئه‌و راهێنانه‌ی پێشتر ئه‌نجامت ده‌دا كه تایبه‌ت بوون به ماسولهكهیهكی دیاری كراوی دیكه .
هه‌روه‌ها د. كاتز ده‌ڵێت : ” دۆزینه‌وه‌ی رێگای نوێ و سه‌یر له بیركردنه‌وه‌ی و روانین له جیهان له‌وانه‌یه به‌شه ناچالاَك و به‌كارنه‌هاتووه‌كانی مێشك به‌ره‌و باشتر ببات . وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی نوێ بۆ كار ، سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه لای تۆ نوێن ، ئه‌نجامدانی چالاكی هونه‌ری . و به‌كورتی ده‌ڵێین : پێویسته شتێكی نوێ ئه‌نجام بده‌یت و زۆر له خۆت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ته رۆتینه ده‌ربچیت كه تیایدا ده‌ژیت ..
3- پرسیار بكه بۆچی ؟
كاتێك ئێمه پێده‌گه‌ین و ده‌گه‌ینه ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و زۆرمان له‌وانه‌یه شتێك ئینكار بكه‌ین و ره‌ت بكه‌یته‌وه زۆر پرسیار له هۆكاری شته‌كان بكه‌ین .. بۆیه هه‌میشه فزولی به له‌گه‌ڵ خۆت ..! پرسیار له خۆت بكه كه بۆچی ئه‌و شتانه وایان لێهاتووه ؟ پرسیاری بۆچی بكه به خویه‌كی نوێ ؟ به‌لانی كه‌مه‌وه رۆژی ده‌هـ جار ئه‌و پرسیاره له خۆت بكه ، ئه‌وكات مێشكت زیاتر كامه‌ران ده‌بێت و زۆر هه‌ڵ بۆ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان ده‌دۆزیته‌وه له ژیان و كاری رۆژانه‌ت ..
4- پێبكه‌نه .
زاناكات پێمان ده‌ڵێن كه پێكه‌نین بۆ ته‌ندروستیمان زۆر باشه چونكه له ناخه‌وه ئازادمان ده‌كات و په‌ره به وزه كیمیاییه‌كانی ناو ئامێری ده‌ماره‌خانه ده‌دات .. پێكه‌نین هه‌ستێكی باشه كه یارمه‌تی نزم كردنه‌وه‌ی پالهپهستۆكان ده‌دات و ستایله كۆنه‌كانیش ده‌شكێنێ . بۆیه پێكه‌نین وه‌ك شهحنێك وایه كه پاتری مێشكمانی به هۆیه‌وه شه‌حن ده‌كه‌ینه‌وه … زۆر پێبكه‌نه ..
5- خواردنی رۆنه‌كانی ( ئۆمێگا 3 ) .
رۆنه‌كانی ئۆمێگا 3 له گوێز و تۆی كه‌تان و ماسیدا هه‌یه .. به‌م دواییه زانایان راده‌ی گرنگی ئه‌م رۆنهیان بۆ مرۆڤ بۆ مێشكی مرۆڤ دۆزییه‌وه. ئه‌ویش نه‌ك ته‌نها یارمه‌تی رێكخستنی سوڕی خوێن ده‌دات و ئۆكسجینی پێویست بۆ مێشك ده‌بات به‌ڵكو كاری خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری مێشك باشتر ده‌كه‌ن .. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر ماسی ده‌خۆن كه‌متر مه‌ترسی تووشبوونیان به خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان لێده‌كرێت .. زاناكان ئه‌وه‌شیان ده‌ركردووه كه و ئه‌و جۆره رۆنانه زۆر گرنگه له گه‌شه‌ی مێشك له منداڵ و و كار له زیره‌كی منداڵ ده‌كات ..
6- شت وه‌بیره خۆت بهێنه‌وه ..
ئه‌لبوومی وێنه كۆنه‌كانت بێنه ده‌ره‌وه و یاده‌وه‌رییه‌كانت وه‌بیره خۆت بێنه‌وه ، وا له مێشكت بكه كه بیریان لێ بكاته‌وه ئه‌وكات ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ندێ سۆزی ئیجابی و په‌یوه‌ندی نوێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌وه‌رییانه .. و له رووبهرووبونهوهكانت له‌گه‌ل كێشه‌كان یارمه‌تی ده‌رت ده‌بن ..
7- ده‌ست هه‌ڵبگره له رۆنه‌كان ..
ئایا رۆنه‌كان مرۆڤ بێ ئه‌قل ده‌كات ؟
چه‌ند لێكۆلهرهوهیهك له زانكۆی تۆرینتۆ سیسته‌مێكی پاراستنیان دانا ، چه‌ند لێكۆلینهوهكیان له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجام دا كه خواردنه‌كه‌یان 40% ی رۆنی تیا‌بوو ، ئه‌و رێژه‌یه كاری نه‌رێنی له‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی كاری مێشك كرد و له‌وانه‌ش ( یاده‌وه‌ری ) و رێژه‌ی تێگه‌شتن و فێربوون . رۆنه‌كان واده‌كه‌ن كه رێژه‌یه‌كی كه‌متر له ئۆكسجین بۆ مێشك بڕوات و كرداری شیكردنه‌وه‌ی شه‌كری گلۆكۆز كه‌متر ده‌كات .. بهلاَم رۆنی زه‌یتوون زیانی بۆ مرۆڤ نابێت ..
8- هه‌ندێ كاتت به شیكاركردنی مهتهلهكانهوه به‌سه‌ر ببه
وه‌ك ووشه‌ی یه‌كتر بڕ یان رێكخستنی وێنه پارچه پارچه كراوه‌كان .. شیكاركردنی مه‌ته‌ڵه‌كان له كاتی بۆشاییت رێگه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ چالاَك كردنی مێشكت و بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بكه‌یت له حاڵه‌تێكی باش كاری خۆی بكات .. مهتهلهكان بۆ خۆشی شیكار بكه … بهلاَم له هه‌مان كاتدا ئه‌وه بزانه كه تۆ راهێنان به مێشكت ده‌كه‌یت .
9- كاریگه‌ری مۆسیقا ..
له ده‌یه‌ی رابردوو ، د . فره‌نسیس زانای بواری ره‌فتاركردن ، ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه كه گوێگرتن له جۆرێك له مۆسیقا كه به ( مۆزارات ) ناو ده‌برێت ، به‌جێهێنان و بیركردنه‌وه‌ی وه‌رزشوانانی باشتر كردوه ..
گوێگرتن له مۆسیقای موزارات سێ جینهی به‌رپرس له ده‌ماره خانه چالاك ده‌كات . به‌و پێیه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی توانا زهنییهكان .. و یه‌كێك له لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه گوێگرتن له چیرۆك هه‌مان ئه‌نجام ده‌دات له به‌هێز كردنی مێشك ..
10- په‌ره به كارامه‌یی و به‌هره‌كانت بده له‌و بواره‌ی كه كاری تیادهكهیت ..
هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه بكه كه په‌ره به به‌هره‌كانت بده‌یت و له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی رۆژانه‌ت كارامه‌یی خۆت نیشان بده .. وه‌كو خوێندنه‌وه ، وێنه كێشان ، كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ، دروومان .. واته كتێب له بواره جیاجیاكان بخوێنه‌وه ، فێری هونه‌ری نوێتری وێنه كێشان به ، كار له‌سه‌ر پرۆگرامێكی نوێی كۆمپیوته‌ر بكه ، راهێنان له‌سه‌ر دوورینی جلی ئالۆزتر … و هه‌روه‌ها … واته مێشك به‌ره‌و ئاسۆی نوێ ببه … ئه‌مه یارمه‌تی مێشكت ده‌دات كه ساغ‌و سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بێ .
11- مرۆڤێكی بیركه‌ره‌وه به … نه‌ك ئاڵووده ..
بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه خواردنه‌وه كحوولییه‌كان خانه‌كانی مێشك ده‌كوژێ و تێكیان ده‌شكێنی .. بیرۆكه‌یه‌كی كۆنه به‌لام زۆریش له‌وه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك هه‌یه .. بیره‌وه‌ری مرۆڤی ئالووده ( موعتاد ) به‌ره‌و دابه‌زین و لاواز بوون ده‌روات و گه‌شه‌ی خانه‌ی نوێ ده‌وه‌ستێت .
12- یاری بكه ..
كاتێك بۆخۆت دیاری بكه بۆ ئه‌وه‌ی یاری تیادا بكه‌یت .. یاری تۆپی پێ .. یاری ڤیدیۆیی .. هه‌ر چییه‌ك بێ گرنگ ئه‌وه‌یه یاری بكه‌یت . چونكه یاری كردن گرنگی تایبه‌تی بۆ گیان و مێشكت ده‌بێت .. و ده‌رفه‌ت به مێشكت ده‌دات بۆ بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی مه‌نتقی و وای لێ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی باشتر كاری خۆی ئه‌نجام بدات ..
13- بیر له شتێك بكه‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بیره بخه‌وه ..
ئه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه كه وه‌بیر هێنانه‌وه یان سه‌یر كردنی هه‌ندێ زانیاری راسته‌وخۆ پێش خه‌وتن هێزی بیره‌وه‌ری له رێژه‌ی 20 تا 30 % زیاد ده‌كات ..
ده‌توانی ئه‌و زانیارییانه له نزیك شوێنی نووستهنهكهت دابنێیت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی به‌سه‌ریان بكه‌یته‌وه .. ئه‌مه‌ش له بارێكدا ده‌بێت كه ئه‌و زانیارییانه وات لێ نه‌كه‌ن كه خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت .. بۆیه ئه‌گه‌ر بیرت مه‌شغوول بكه‌ن پێویسته له‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ك بینووسیت .. له مێشكی خۆتیان ده‌ركه .. بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خه‌و رزان نه‌بیت ..
و بۆیه‌ش … با هه‌رده‌م پێنووس و په‌ڕه‌ت له‌لا بێ …
14 - ته‌ركیز كردن ..
ده‌توانرێت وزه و به‌جێهێنانی مێشك زیاد بكرێت له رێگه‌ی ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر شته‌كان .. له‌وانه‌یه هه‌ندێ شت روون و ئاشكرا بن بهلاَم هه‌ندێ شتی تر هه‌یه پێویستی به ته‌ركیز ده‌بێت ..
بۆ نموونه له‌وانه‌یه تۆ دوول دلڕ بیت له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی تێله‌فۆنی .. كه نازانیت ئه‌نجامی بده‌یت یان نا . ؟ و له‌وانه‌یه ئه‌م شته بێزارت بكا و توانای بیكردنهوهت لاواز بكات .. بۆیه .. ئه‌م پرسیاره له خۆت مه‌كه ( له‌م ساته‌دا چی به مێشكمدا دێت ؟) به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌ت دیاری بكه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه . له نموونه‌ی پێشوودا ، ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئه‌نجام بده‌یت یاخود دوای بخه‌یت بۆ كاتێكی دیكه یان بۆ سبه‌ی ، به‌م شێوه‌یه مێشكت ده‌حه‌سێته‌وه .
ئه‌مه‌ش وات لێ ده‌كات كه زیاتر توانای بیركردنه‌وه‌ی روون و ئاشكرات هه‌بێ . .. ئه‌م رێگایه به‌كار بێنه بۆ ئه‌وه‌ی توانای مێشكت به‌هێزتر بكه‌یت .
15- عه‌قلی خۆت خۆش بوێ و یاری له‌گه‌ڵ عاتیفهكانت بكه..
نا‌توانیت كارێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌یت بێ به‌جێهێنانی كه‌سیی .. خه‌لك له رێگه‌ی فێربوون و داهێنانه‌وه گه‌شه ده‌كه‌ن .. كاتێك بهجێهێنانهكانیان زیاتر ده‌بێت .. هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان زیاتر ده‌بێت له 127 % . خۆت دڵخۆش بكه به بهجێهێنانهكانت .. وه‌بیره خۆت بینه‌وه … كاتێك كه منداڵ بوویت ده‌تویست چی بكه‌یت ..؟؟ بنچینه‌ی ئه‌و ئاره‌زووانه بگه‌رێنه‌وه ناو كار‌و ژیانی ئێستات .. هه‌ریه‌كه له ( دافینشی ، ئه‌دیسۆن ، ئه‌نیشتاین ، بیكاسو ، ) حه‌زیان له دۆزینه‌وه و خۆشیی ده‌كرد ..
16 - خولگه‌ی هۆش
له‌وانه‌یه له درێژایی رۆژدا هۆش و هه‌ستت زیادو كه‌م بكات . له هه‌ر 90 ده‌قیقه‌دا 30 ده‌قیقه خولگه‌ی هۆشت له ئاستێكی نزمدا ده‌بێت . چاودێری خودی خۆت بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و شته بكه‌یت .. ئه‌گه‌ر توانیت شته‌كان بناسیته‌وه و حاڵه‌تی عه‌قلیی خۆت تاقی بكه‌یته‌وه .. ده‌توانیت ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ش ئه‌نجام بده‌یت كه ته‌ركیزێكی زۆری پێویست ده‌بێت له‌و كاتانه‌ی كه عه‌قل له نزمترین پله‌كانی هۆش و ته‌ركیز بێت .
17 - فێری شتێكی نوێ به
ده‌توانیت سوود له كاری جوانی مێشك وه‌ربگریت كاتێك وای لێ بكه‌یت كه فێری شتی نوێ بێ . له‌وانه‌یه بابه‌تێكی دیاری كراوت لا هه‌بێ كه تایبه‌ت بێ به كاره‌كه‌ته‌وه یان به كاتی بۆشایی و ده‌ته‌وێت لێیانه‌وه فێری زیاتر شتی نوێ بیت .. ئه‌وه شتێكی زۆر گه‌وره‌یه … به‌رده‌وام به و فێری به .. ئه‌گه‌ر هیچ بابه‌تێك له بیرتا نه‌بوو .. هه‌وڵ بده رۆژانه فێری ووشه‌ی نوێ بیت .. په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان كاركردن له‌سه‌ر ووشه نوێیه‌كان و زیره‌كیی . كاتێك ووشه‌ی نوێ له فه‌رهه‌نگمان هه‌بێت ، مێشكمان ریگه‌ی نوێی ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له هه‌موو ئه‌و بۆچوون و بیركردنه‌وه جیاوازانه ..
عه‌قلت وا رابێنه كه فێر بێت .. ئه‌مه یه‌كێكه له باشترین رێگه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وزه‌ی مێشك ..
18 - بنووسه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێندرێیتهوه ..
نووسین بۆ خودی خۆت بایه‌خێكی زۆر گه‌وره‌و و گرنگی هه‌یه .. نووسین راده‌ی وه‌رگرتنی مێشكت بۆ شته‌كان فراوانتر ده‌كات .. به دوای چه‌ند رێگایه‌ك بگه‌رێ بۆ نووسین ، بۆ نموونه نووسینی هه‌ندێ شت بۆ هاورێكانت تا بیخوێننه‌وه ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ چیرۆكی ته‌مه‌نی منداڵیت و دووباره دارشتنه‌وه‌ی ، یاخود هه‌ر شتێك بێت ، بنووسه ، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌تۆ بنووسیت بۆ ئه‌وه‌ی بخوێندرێیتهوه .
19- مێشكت چالاكتر بكه به بۆنی خۆش ..
كاتێك له وانه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به خه‌و ده‌كه‌یت یان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یاخو كۆنگره‌یه‌كی درێژ ، ده‌توانیت مێشكت چالاك بكه‌یته‌وه بۆ بۆن كردنی بۆنی له‌یموون ، به‌مه وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا به ئاگا هاتویهتهوه و زیاتر ئاگاداری وانه‌كه ده‌بیت .
بۆنه‌كان زۆر به‌سوودن بۆ مێشك .. جا بۆ وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی چالاكی یان خاوبوونه‌وه بێت به‌كاریان بێنه .
بۆ نوێ كردنه و زیاد كردنی وزه‌ی مێشكت بۆنی نه‌عناع و له‌یموون به‌كار بێنه ، بۆ خابوونهوهش بۆنی گولڕ به‌كار بێنه .
20 - چا و قاوه بۆ زیاد كردنی وزه‌ی مێشك .
چا و قاوه و خواردنه‌وه‌كانی دیكه كه ماده‌ی كافایینیان تێدایه ، یارمه‌تی قوتابیان ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رز له تاقیكردنه‌وه‌كانیان .. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه كافایین هه‌ندێ كاریگه‌ری خراپیشی هه‌یه بۆ مێشك ..
21- رۆنانی ( دروست كردنی ) مێشكت بپارێزه ..
با ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رتدان ، كه‌سی كاركه‌ر بن له بواره جیاجیاكان ، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیاتر هاندانت و په‌ره به هێزی داهێنانی ناخت ده‌ده‌ن . گۆڤاره هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان بخوێنه‌وه كه بابه‌تی ره‌نگاو ره‌نگ له‌خۆده‌گرن . پێویسته ئه‌وه وه‌بیری خۆت بهێنیته‌وه كه گرنگ نیه ته‌مه‌نت چه‌نده یان چ كاره‌یت .. مێشك پێویستی به كۆڵنه‌دان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به به‌رزترین ئاستی جێ به‌جێ كردن ..
22-له‌و هۆكارانه دوور بكه‌ره‌وه كه مێشك تێك ده‌ده‌ن :
1-نه‌خواردنی نانی به‌یانیان : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خواردنی به‌یانیان ناخۆن تووشی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر ده‌بن له خوێنیان . ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌گه‌یشتنی خۆراكی پێویست بۆ مێشك ..
2-زۆر خواردن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك و به دوای دا دابه‌زینی توانای مێشك .
3-جگه‌ره كێشان : ده‌بێته هۆی پوكانه‌وه‌ی مێشك و له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ..
4-زیاد به‌كارهێنانی شه‌كر : زیاد به‌كارهێنانی شه‌كر پرۆسه‌ی مژینی پرۆتین و ماده خۆراكییه‌كانی دیكه زه‌حمه‌ت ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌د خۆراكی و له‌وانه‌یه گه‌شه‌ی مێشك بوه‌ستێنێت .
5-پیس بوونی هه‌وا : مێشك له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش زیاتر پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه ، هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس گه‌یشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ مێشك كه‌م ده‌كات ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی كارایی مێشك .
6-نه‌خه‌وتن : نووستن یارمه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی مێشك ده‌دات ، نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی مردنی خانه‌كانی مێشك .
7-به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ر له كاتی خه‌وتن : به‌ستنه‌وه‌ی ( گرێدانی ) سه‌ر له كاتی خه‌وتن ، كۆبوونه‌وه‌ی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كات و رێژه‌ی ئۆكسجینیش كه‌م ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ئاسه‌واری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر مێشك .
8-ئیش پێكردنی مێشك له كاتی نه‌خۆشی : له‌وانه‌یه ئیش پێكردنی مێشك و كاركردن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی شته‌كان له كاتێكدا كه تۆ ناخۆشیت و ته‌ندروستیت باش نیه ببێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی كارایی مێشك و تێكچوونی .
9-كه‌م بیركرنه‌وه : بیركردنه‌وه‌ی باشترین رێگایه بۆ راهێنانی مێشك ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له‌وانه‌یه مێشك به‌ره‌و لاواز بوون بڕوات .
10-قسه نه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر : ئاخاوتن و گفت‌و گۆی فكری ئاستی زیره‌كیی مێشك زیاد ده‌كات .
سه‌رچاوه : ئینته‌رنێت
و . له عه‌ره‌بییه‌وه / شڤان بانده‌ر

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه