.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئیمامی نه‌وه‌وی
[color=blue]( رحمه الله )
مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی
1ـ شوێنی له دایك بوون و نیسبه‌تی :
ئیمامی نه‌وه‌وی له دێیه‌ك له دایك بووه كه ناوی ( نه‌وا ) بووه ، سه‌ر به ( جۆلان ) ی ناوچه‌ی ( حۆران )ه كه ده‌كه‌وێته باشووری دیمه‌شقه‌وه ..
خه‌ڵكی بۆیه خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ دێیه‌ك یا شارێك یا ناوچه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن ، بۆ نموونه ده‌ڵێن : مه‌لا عه‌لی قزڵجی یا مه‌لا عبدالرحمنی پێنجوێنی یا سلێمانی یا پشده‌ری .. به هۆی ئه‌و ئاوایی و شار‌و ناوچانه‌وه ئه‌و پیاوانه ناسراون ، به‌ڵام ئیمامی نه‌وه‌وی به پێچه‌وانه‌وه‌یه .. ئاواییه‌كه‌ی به هۆی ئه‌م ئیمامه‌وه ناسراوه ! به هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌ویش له ده‌روونی هه‌موو مسوڵمانێكدایه له مێژوی ئیسلامیشدا تا موسوڵمان بمێنێ ناوی ئه‌ویش ده‌مێنێ .
زانایانی فه‌رمووده [ ( حديث ) ] و شه‌رع ( فقه ) ناوی خۆی و كونیه‌و نازناوه‌كه‌ی كه‌متر به‌كار دێنن ، به زۆری نیسبه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر زاریانه هه‌ر به نه‌وه‌وی ناوی دێنن ..
هه‌ندێ جار ده‌ڵێن : نه‌واوی ، به‌ڵام زۆرینه هه‌ر ده‌ڵێن : نه‌وه‌وی ، ئیمام خۆشی به ده‌ستخه‌تی خۆی نووسیویه‌تی النووی ، به پێی رێزمانی عه‌ره‌بیش نوسینه‌كه‌ی خۆی راسته چونكه ئه‌و ناوه‌ی كه دوایین پیتی ئه‌لفی كورت بێ واته به (ێێ ) بنوسرێ و ئه‌لفه‌كه‌ش سێیه‌م پیتی بێ وه‌كو فتى ، نوى رجى ئه‌وه له كاتی نیسبه‌تدا ده‌كرێ به واو ، ئه‌لفه‌كورت كراوه‌كه ده‌كرێ به واوو ده‌گوترێ : فَتَوی ، نَوَوی ، رَجَوی ..
2ـ كاتی له‌دایك بوونی :
له مانگی موحه‌رِرِه‌می ساڵی 631 ك ـ 1233ز دا چاوی هه‌ڵهێناوه‌و پێی ناوه‌ته جیهانی پان و پۆرِی هه‌وڵ و تێكۆشانی سه‌رو مرِییه‌وه . ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می زانایانی ناودارو هه‌ڵكه‌وتوو بووه ، چونكه مامۆستایانی وه‌كو ابن الێلاح و عز بن عبدالسلام و ابن تیمییه ـ ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ ـ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بون ..
3ـ بنه‌ماڵه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی :
خۆی ناوی یه‌حیایه‌و كونیه‌كه‌شی ئه‌بو زه‌كه‌رییایه ، كورِی مامۆستای ده‌ستپاكی پارێزكاری له خواترس شه‌ره‌ف الدینه به بنه‌چه ده‌چنه‌وه سه‌ر الحوزامی ..
خه‌ڵكی ده‌یان گووت : له بنه‌ماڵه‌ی الحوزامی كورِی ئه‌بول حه‌كه‌من كه ئه‌سحابه‌یه . به‌ڵام ئیمام به ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی خۆی دیسان نوسیوویه‌تی كه له نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌حابه به‌رێزه نی‌یه .
الحوزامی باپیره گه‌وره‌ی له‌سه‌ر باوی ئه‌و زه‌مانه‌ی عه‌ره‌به‌كان ، ده‌چێته ئاوایی نه‌واو له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ و نه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه تا عه‌شره‌تێكیان لێ په‌یدا ده‌بێ .
زانایان نازناوی محی الدینیان لێناوه واته : زیندوو كه‌ره‌وه‌ی ئایین . به‌ڵام خۆی چونكه پیاوی خوا بووه ، له‌به‌ر دوو شت پێی ناخۆش بوه : یه‌كه‌م : ئایین زیندوو مردوویی نی‌یه و پێویستی به كه‌س نی‌یه زیندووی كاته‌وه .
دووه‌م : خۆی به زل نه‌زانیووه‌و به قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تاوه‌و به ته‌عریف و پیاهه‌ڵگوتنی خه‌ڵكی پێی هه‌ڵ نه‌خلیسكاوه‌و خۆی زۆر به كه‌م داوه‌ته قه‌ڵه‌م و هه‌ر خاكی بووه .. ئه‌حمه‌دی كورِی فه‌ره‌جی ئیشبیلی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ ده‌ڵێ : ئیمام گوتوویه‌تی : ئه‌و كه‌سه‌ی پێم بڵێ محی ا‌لدین گه‌ردنی ئازاد ناكه‌م .
باوكی ئیمامی نه‌وه‌وی پیرێكی پارێزكارو زانایه‌كی پیاوچاك بووه ، له ئاوایی نه‌وادا دوكانی هه‌بووه‌و به ره‌نجی شانی خۆی ژیاوه ، له ساڵی 680 ی ك كۆچی دوایی كردووه‌و خه‌ڵكی دیمه‌شقیش له دووره‌وه نوێژی غائیبیان له‌سه‌ر كردووه . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌ناوبانگی و پیاوچاكی ، ئیمامی نه‌وه‌ویش پاش ده ساڵ له مردنی باوكی و هه‌ر له نه‌وا كۆچی ده‌كات .
ئیمامی نه‌وه‌وی له په‌نا سایه‌ی دایك و باوكی‌دا گه‌وره بووه‌و پێ گه‌یشتووه ، باوكی له ژیانی خۆ‌یا ده‌ستی له كه‌س پان نه‌كردۆته‌وه‌و بێ پێوویست بووه ، رزق و ژێوارییه‌كی باشی هه‌بووه ، بۆیه نه‌وه‌وی له ناو نازو نیعمه‌تا گه‌وره بووه ، كه فامی كردۆته‌وه له‌سه‌ر دوكان دانیشتووه‌و یارمه‌تی باوكی داوه ..
هه‌ر له منداڵییه‌وه نیشانه‌ی زیره‌كی و پارێزكاری (ته‌قوا )ی تیا ده‌ركه‌وتووه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌ر له منداڵییه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی سپارده‌یه‌كی قورس و گران ئاماده‌ی بكات ؛ سپارده‌و ئه‌مانه‌تی زانستی و میراتی پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم السلام ـ
ئه‌م زانا پایه به‌رزه هه‌ر له منداڵییه‌وه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا كه‌رامه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌ولیای لێ بینراوه ، بۆ نموونه : باوكی ده‌گێرِِێته‌وه : له شه‌وی بیست و حه‌وتی ره‌مه‌زاندا له په‌نای خۆمدا نوستبوو ، له نیوه‌ی شه‌ودا خه‌به‌ری كردمه‌وه‌و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی به‌ئاگا هێناو گووتی : بابه بابه ، ئه‌و روناكییه چییه وا ماڵه‌كه‌مانی پرِ شه‌وق و نوور كردووه ؟! ئێمه‌ش هه‌رچه‌ند سه‌یرمان ده‌كرد هیچمان نه‌ده‌بینی ، ئینجا بۆم روون بووه‌وه ئه‌و روناكییه نووری له‌یله‌تولقه‌دره
له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا جارێكیان له دوكانی باوكی ده‌بێ و خۆی به ده‌ور كردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه خه‌ریك ده‌كات ، شێخ یاسینی مه‌راكیشی پیرو پیاوچاكی دیمه‌شق ـ كه خاوه‌ن كه‌شف و كه‌رامات بوو ـ بۆ سه‌ردان چوو بووه نه‌وا ، بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه بینیوێتی منداڵانی هاوته‌مه‌ن و هاورِێی نه‌وه‌وی دێن و زۆری لێ ده‌كه‌ن تا یارییان له‌گه‌ڵدا بكات ، به‌ڵام ئه‌و ده‌ست به گریان ده‌كاو له ده‌ستیان هه‌ڵدێ و به ده‌م گریانه‌وه ده‌ور كردنه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات .
شێخ یاسین ده‌ڵێ : خۆشه‌ویستی ئه‌م مندڵه كه‌وته دڵمه‌وه‌و هانم دا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قورئان بخوێنێ و زۆرتر له‌به‌ر بكات . ئینجا رۆیشتم بۆ لای ئه‌و مامۆستایه‌ی كه ده‌رسی قورئانی پێ ده‌خوێند ، ده‌سته‌و دامێنی بووم و گووتم : تكات لێ ده‌كه‌م ئاگات له‌و منداڵه بێ ، بایه‌خی زیاتری پێ بده ، هیوادارم ئه‌م منداڵه زاناترین و پارێزكارترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بێ و سوود به خه‌ڵكی بگه‌ێنێت . مامۆستاكه پێی گووتم: تۆ فاڵی یا نجوم گه‌ریت ؟ گووتم : نا وه‌ڵڵاهی به‌ڵام خوا وای خستۆته دڵمه‌وه‌و داهاتووی ئه‌م منداڵه ئاوا ده‌بینم .. شێخه‌كه ئه‌م قسانه بۆ باوكی نه‌وه‌وی ده‌گێرِێته‌وه ، ئیتر ئه‌ویش به‌رده‌وام هه‌ر ده‌ینێرێته لای مامۆستا ، تا ده‌ماو ده‌می پێگه‌یشتن ( بلوغ بوون ) قورئان ته‌واو ده‌كات .
له ساڵ 649 دا باوكی ده‌یهێنێت بۆ دیمه‌شق و له قوتابخانه‌ی ( الرواحیه ) یان ( الرواجیه ) نیشته‌جێ ده‌بێت . له ماوه‌ی چوار مانگدا كتێبی (التنبیه ) له‌به‌ر ده‌كات له ماوه‌ی چواری تردا چوار یه‌كی ( العبادات ) ی كتێبی (المهژب ) له‌به‌ر ده‌كات .
له ساڵی 651 دا ( له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا ) له‌گه‌ڵ باوكی ده‌چن بۆ حه‌ج ، نزیكه‌ی مانگ و نیوێك له مه‌دینه ده‌مێننه‌وه له زۆربه‌ی كاتی سه‌فه‌ره‌كه‌دا هه‌ر نه‌خۆش ده‌بێت و تا دای ده‌گرێت و به‌ڵام ئه‌وه‌نده به ئارام ده‌بێت جارێك ئۆف یان ئاخێكی لێ نابیستن !! پاش ته‌واو كردنی حه‌ج ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ نه‌وا ، ئینجا هه‌ر خۆی ده‌چێته دیمه‌شق و لای زانای پایه به‌رز كه‌مالی كورِی ئه‌حمه‌د ده‌مێنێته‌وه‌و كاتی خۆی هیچ به‌فیرِۆ نادات ، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه‌ی قوتابێتییه‌ی دا تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی نابێت هه‌موو كاتی خۆی هه‌ر به ده‌ورو فێر بوون و یادی خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر ده‌بات
4ـ سوور بوونی له‌سه‌ر زانیاری :
شێخ ابو الحه‌سه‌ن العگار ده‌ڵێ : شێخی نه‌وه‌وی بۆی باس ده‌كردم كه رۆژانه دوانزه ده‌رسی خوێندووه ، هه‌ر باسێكی ئه‌و كتێبانه‌ی به گران دیبێ ، به راڤه‌ی خۆی ئاسانتری كردووه ، هه‌ر ووشه‌یه‌ك گران بوو بێ سووكی كردووه‌و په‌رِاوێزی بۆ نووسیوون . ئیتر خوا به‌ره‌كه‌تێكی زۆر ده‌خاته كار‌و كاتییه‌وه‌و یارمه‌تییه‌كی باشی ده‌دات .. خواردنی زۆر كه‌م بووه ، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌وو ته‌مبه‌ڵیدا هه‌ر نه‌بووه ..
5ـ مامۆستاكانی :
یه‌كه‌م مامۆستای له ( فقه ) دا ئه‌بو ئیبراهیم ئیسحاقی كورِی ئه‌حمه‌دی مه‌غریبییه ، ئه‌م مامۆستایه له شاره‌زایی زانستییه شه‌رعیه‌كان و عیباده‌ت و دنیا نه‌وویستی و پارێزكاری و خۆله حه‌رام پاراستندا كه‌م وێنه بووه ، به‌شی زۆری سوود وه‌رگرتنیشی له‌م مامۆستایه‌وه بووه ، مامۆستای هاو وێنه‌ی تریشی هه‌بوون .
یه‌كه‌م مامۆستای په‌روه‌رده‌و ئارِاسته كردنی شێخ یاسینی مه‌راكیشی ده‌بێت ، شێخی نه‌وه‌وی زۆر هات و چۆی كردووه‌و سه‌ری لێداوه‌وپرس و رای زۆر پێ كردووه‌و هیوای به‌ره‌كه‌ت و فه‌رِی زۆری هه‌بووه ..
فقه الحدیپی ( واته فێر بوونی ئه‌حكامی شه‌رعی له حه‌دیسه‌وه ) لای زانای پایه به‌رز ئه‌بو ئیسحاق ئیبراهیمی كورِی عیسا وه‌رگرتووه ، به‌شی زۆری بوخاری و كۆی هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌ی بۆ خوێندۆته‌وه ، ده‌رسی حه‌دیسی لای كۆمه‌ڵێك له زانایانی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندوو ، چونكه هه‌ر شه‌ش كتێبه سه‌حیحه‌كان و موگڕی ئیمامی مالیك و شرح السنه‌ی ئیمامی به‌غه‌وی وسنن الدارقگنی و چه‌نده‌ها كتێبی تری فه‌رمووده‌ی خوێندووه ، وه‌كو مه‌سنه‌دی ئیمامی شافیعی و مه‌سنه‌دی ئیمامی ئه‌حمه‌دو مه‌سنه‌دی دارمی و ئه‌بو یه‌علاو سه‌حیحی ئه‌بو عه‌وانه‌و كتێبی الكمال فی ڕسماء الرجال ی لای شێخ خالیدی كورِی یوسفی نابولسی خوێندووه‌و له پاشان شه‌رحی له‌سه‌ر نووسیووه ! جگه له‌وه‌ی زانیاریه‌كانی فه‌رمووده ( علوم الحدیپ )ی لای هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌كانی ابن الێلاح خوێندووه‌و دوایی خۆی كتێبی التقریب ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نووسیووه .
زانیاری نه‌حوو سه‌رفی لای شێخ ئه‌بول عه‌بباس ئه‌حمه‌د بن سالمی میسری خوێندووه ..
له زانیایرییه‌كانی تریشدا بێ گومان مامۆستای هه‌بوون و زۆریش بوون به‌ڵام خۆ ناكرێت له‌سه‌ر هه‌موان هه‌ر بنووسین
6ـ هه‌وڵ و ره‌نج و تێكۆشان و ته‌قوای :
ئیبنو عگارى قوتابی ئیمام ده‌گێرِێته‌وه : ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی بۆی ده‌گێرِامه‌وه ده‌یگووت : له شه‌وورۆژدا كاتم به فیرِۆ نه‌داوه ، گه‌ر به رێگاشدا برِۆیشتمایا یا قورئانم ده‌خوێند یا ده‌وری ده‌رسی ترم ده‌كرده‌وه .. ئاخر بۆیه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا هه‌موو خوێندنی ته‌واو كردووه !! قورئانی زۆر خوێندووه ، یادی خوای زۆر كردووه ، له هه‌رِه‌تی لاوی‌دا پشتی له دنیا‌و رووی له قیامه‌ت بووه ..
پاش ته‌واو كردنی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه ، ده‌ستی به كتێب دانان كردووه ، ئامۆژگاری و رێنمایی خه‌ڵكی كردووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه زیكری خوای كردووه ، زۆر به وه‌رع بووه ، دڵی خۆی له ژارو ژه‌نگی خۆوویستی و چڵك و چه‌په‌ڵی دنیاوویستی پاك كرد بۆوه ، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه به‌سه‌ر نه‌فسی خۆیدا زاڵ بێت ، نه‌یهێشتووه ئه‌و قوتابیانه‌ی به ده‌وریا بۆ ده‌رس خوێندن دانیشتوون له حه‌وت كه‌س زیاتر بن ، بۆ ئه‌وه‌ی له خۆی بایی نه‌بێت !! زۆر حه‌زی كردووه له خزمه‌ت حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ردا بێت ، جگه له فه‌رمووده كه له‌به‌ری بووه جۆری حه‌دیس و پیاوانی سه‌نه‌ده‌كانیشی زۆر چاك ناسیوون ..
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووه‌شدا خۆی هه‌ر له‌و شتانه به‌دوور گرتووه كه ته‌مبه‌ڵی بۆ ئاده‌میزاد دروست ده‌كه‌ن ، بۆ نموونه : زۆر به كه‌م میوه‌ی خواردووه ، كه لێیان پرسیوه بۆچی ؟ فه‌رموویه‌تی : ده‌ترسم ته‌شق و تینم تێكات و خه‌وم بێت ! له‌شه‌وو رۆژێكدا یه‌كجار نانی ده‌خوارد ، ئه‌ویش پارشێوان ، یه‌ك جاریش ئاوی ده‌خوارده‌وه ئه‌ویش هه‌ر پێش نوێژی به‌یانیان !! ئیبن العگار ده‌ڵێ : لێم پرسی بۆچی جارێك خه‌یارێك ناخۆیت ؟ فه‌رمووی : ئه‌ترافی دیمه‌شق هه‌مووی باخ و بێستانی ئه‌وقافه‌و ماڵی هه‌تیوو بێ كه‌سه‌ی زۆری تێدایه ، ده‌زانم كه له ناو زانایاندا ئیختیلاف له‌سه‌ر پاره‌ی هه‌قی ئاودان و خزمه‌ت كردنه‌كه‌ی هه‌یه چ جای له‌سه‌ر خواردنی !!
ابن العگار كه قوتابی نزیكی بووه كتێبێكی له‌سه‌ر ئیمامی نه‌وه‌وی نووسیووه شه‌ش به‌رگه ..
7ـ نووسراوو دانراوه‌كانی :
ئیمامی نه‌وه‌وی نوسراوی زۆری هه‌یه ، هه‌یه كورتن ، هه‌شیانه دوور‌و درێژن ، له كورته‌كان وه‌كو: [ بستان العارفين ، الاربعين ، الاذكار ، التقريب ، منهاج الطالبين ، الارشاد في علوم الحديث ، المبهمات ، تحرير الالفاظ للتنبيه ، التبيان في آداب حملة القرا‌ن ، ] .. دوور‌و درێژیش وه‌كو : [ شرح صحيح مسلم ] كه 18 به‌رگه ، المجموع فی شرح المهژب كه بیست به‌رگه ، له نێوان ئه‌و دوو جۆره كتێبانه‌شدا هی تری وه‌كو [ رياض الصالحين ] ( سێ هه‌زار حه‌دیس زیاتره ) [ الايضاح ، التنقيح ، العمدة في تصحيح التنبيه ، الايضاح في المناسك ، الفتاوى ، الروضة ( ضوار بةرطة ) شرح قطعة البخاري ، مسودة في طبقات الفقهاء ] هه‌ن .. ئه‌مانه‌ش دیسان جگه له هی تر كه یان ته‌واوی نه‌كردوون وه‌كو [ الاسماء ، اللغات ، التحقيق ( تا باب المسافر ) ] ، به‌شێك له الوسیگ
نوسراوه‌كانی له جیهانی ئیسلامدا بڵاو بوونه‌ته‌وه ، خه‌ڵكی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ده‌ستیان كه‌وێت و بیانخوێنن و سوودی لێ وه‌رگرن . چونكه ئه‌ویش مه‌به‌ستی خوا بووه‌و ئاوا به وه‌رع و ته‌قواو دیندار بووه خوایش فه‌رِو به‌ره‌كه‌تی خۆی خستۆته ناو نووسینه‌كانییه‌وه ، بۆیه ئاوا له پاش خۆی ئه‌وه‌نده سودیان لێ وه‌رگیراوه ، كتێبێكی وه‌ك المنهاجه‌كه‌ی په‌نجا شه‌رحی له‌سه‌ره ، یان الاربعین كه به الاربعین النوویه به‌ناوبانگه زیاتر له 45 شه‌رحی لێ كراوه ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی نیازپاكی ئیمام هه‌زار ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ..
8ـ وه‌رعی ئیمام :
وه‌رع : ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه ، به مانای خۆدوور خستنه‌وه له گوناح و نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی گومانی حه‌رامیان لێ ده‌كرێت .. ئیمام توخنی ئه‌و شتانه نه‌كه‌وتۆته‌وه كه زانیوێتی حه‌رامن به‌و راده‌یه‌ش توخنی ئه‌و شتانه‌ش نه‌كه‌وتۆته‌وه كه گومانیان له‌سه‌ر بوو بێت ، یان شوبهه‌ی ئه‌وه‌یان لێ كرا بێت كه له‌وانه‌یه حه‌رامی تێدا بێت ، نه‌بادا بكه‌وێته ناو حه‌رامێكه‌وه .. شتی له هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌ده‌گرت تا له دیندارییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بوو بێت! گه‌ر شتێكیشی وه‌ربگرتایه هێنده‌ی لێ ده‌كۆڵیه‌وه تا ده‌چووه بنج و بنه‌وانییه‌وه ، نه‌بادا یه‌كێك له خزمی ئه‌و كه‌سانه بن كه ئه‌م ده‌رسی به خۆرِایی پێ ووتوون !
ئه‌وی لێوه‌ی زانرا بێت كه شتی له خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتبێت ، دوو جار بووه ، ئه‌و جارانه‌ش دوو شت بوون ! ئیبنو عه‌تتاری قوتابی ده‌گێرِێته‌وه ده‌ڵێت : جارێكیان پیاوێك هات و گووتی مامۆستا گیان ، فڵان كه‌س له ووڵاتی سه‌رخه‌ده‌وه سه‌لامی لێ ده‌كردیت و به مندا ئه‌م ( مه‌سینه )ی بۆ ناردوویت ، ئیمامیش لێی وه‌رگرت ! ئێمه‌ش زۆرمان پێ سه‌یر بوو ، چونكه تا ئه‌و كاته‌ش نه‌مان بیستبوو شتێكی له كه‌س وه‌رگرتبێت ، ئه‌ویش كه هه‌ستی كرد ئێمه سه‌رسام بووین ، فه‌رمووی : سه‌رتان سورِ نه‌مێنێت ، نه‌علێكیشیان بۆ هێناوم ، وه‌رم گرتووه ، هه‌ردووكیان بۆ سه‌فه‌ر پێوویستن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بفه‌رموێ سه‌فه‌رم له‌رِێیه و به‌م زوانه ده‌رِۆم ..
تا گه‌وره‌ش بوو هه‌رچییه‌ك باوكی بۆ نه‌هێنایه نه‌یده‌وویست ، باوكیشی نان و هه‌نجیری له حه‌رِانه‌وه بۆ ده‌هێنا .. ژیانی به زبری برده سه‌ر ، جل و به‌رگی زبری ده‌پۆشی ، زۆربه‌ی جاران جل و به‌رگی پیناوی بوو زۆر خاكی بوو به ده‌گمه‌ن بووه دوو پێخۆری هه‌بوو بێت ! ئه‌وه‌نده‌ی له دیمه‌شق ده‌بوو هه‌ر دۆشاو ، یا سركه یا زه‌یتی لا ده‌بوو ئاوا خۆی راده‌گرت تا ده‌چووه‌وه بۆ نه‌وا ..
ئیبنو عه‌تتار ده‌ڵێت : بۆ یه‌كه‌مجار كه دیوومه ئیمام دوو پێخۆری له‌به‌ر ده‌ستدا بوو ، ئه‌و كاته بوو كه له ره‌مه‌زاندا شێخ برهان الدینی ئه‌سكه‌نده‌رانی ده‌عوه‌تی بۆ ئیمام كرد ، ئه‌میش مه‌رجی له‌سه‌ر كرد كه بۆی بهێنێت بۆ مزگه‌وت ، تا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا بیخوات ..
ئیمامی نه‌وه‌وی زۆر كه‌م پێكه‌نیووه ، حه‌زی له گاڵته‌و گه‌پ نه‌بووه جیددی بووه ، هه‌میشه خوای به چاودێری خۆی زانیووه ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی لێ نه‌گۆرِێت هه‌میشه پۆشاكی هه‌ژارانه‌ی پۆشیووه ، ئه‌ویش یا سه‌ختیان بووه یا خام !!
ئیمام گه‌نم ره‌نگ و ریشی پرو بووه ، چوار شانه‌و خاوه‌ن سام و هه‌یبه‌تی زانایان بووه ، قسه‌ی هه‌قی كردووه‌و له لۆمه‌ی كه‌س نه‌ترساوه
9ـ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران :
له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانرِه‌وایاندا وه‌ستاوه‌و قسه‌ی هه‌قی به‌رامبه‌ر كردوون ، له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره شه‌رمی له كه‌س نه‌كردووه‌و قسه‌ی هه‌قی به گوێی هه‌مواندا داوه ، گه‌ر به‌ره‌و روو به كه‌سێكی نه‌ووتبێت ، به نامه بۆی ناردوون ، رایچڵه‌كاندوون ، ده‌سه‌ڵات و توانای خوای گه‌وره‌ی خستۆته‌وه پێش چاویان ، به سزا‌و عه‌زابی خوا ترساندوونی
كاغه‌زی بۆ مه‌لیك بدرالدین و ڤاهر بێبه‌رس و مه‌لیك سه‌عیدی كورِی ڤاهرو چه‌نده‌ها ده‌سه‌ڵاتداری تر نوسیووه ، رێی چاكه‌ی نیشان داون ، حه‌زه‌ری خراپه‌و هه‌رِه‌شه‌ی ئاقیبه‌تی خراپه‌كاری داونه‌تێ ..
10ـ كه‌شف و كه‌راماتی :
ابو العباس احمد بن محمد الشافعی ده‌ڵێ : مامۆستای پیاوچاك و راستگۆ ( مه‌عمه‌ر ئه‌بولقاسم ) بۆی گێرِامه‌وه گووتی : له خه‌ودا دیتم ئاڵایه‌كی زۆر هه‌ڵكراوه‌و له‌گه‌ڵ ئاوازێكی خۆشدا ته‌پڵ و ده‌ف لێ ده‌درێت ، پرسیم ئه‌وه چییه ؟! گووتیان : ئه‌مشه‌و یه‌حیای نه‌وه‌وی بۆته قوتب ، خه‌به‌رم بۆوه ووتم خوایه ، ده‌بێ ئه‌و یه‌حیایه كێ بێت ؟ من یه‌حیای نه‌وه‌وی ناناسم ! ئه‌و ناوه‌شم نه‌بیستووه .. خوا كردی رۆیشتمه دیمه‌شق ، خه‌وه‌كه‌م بۆ پیاوێكی ئه‌وێ گێرِایه‌وه ، ئه‌ویش گووتی : مامۆستای [ ( دار الحديث الاشرفية ) ] یه‌و ئێستاش هه‌ر له‌وێ دانیشتووه ، رێگه‌ی نیشان دام و منیش رۆیشتم بۆ لای ، دیتم دانیشتووه‌و كۆمه‌ڵێكی به ده‌وره‌وه‌یه ..هه‌ر كه بینیمی هه‌ستاو به‌روه رووم هات ، خه‌ڵكه‌كه‌ی جێ هێشت ! نه‌یهێشت من قسه بكه‌م یه‌كسه‌ر خۆی گووتی : ئه‌وه‌ی پێته‌و ده‌یزانی باسی نه‌كه‌یت ! بۆ كه‌سیشی نه‌گێرِیته‌وه !! له‌مه زیاتری نه‌گووت ، گه‌رِایه‌وه جێگاكه‌ی خۆی منیش زۆر سه‌رسام بووم چونكه نه له‌وه‌و پێش دیتبووم نه له‌وه‌و دواش دیتمه‌وه !
شمس بن النقیب ده‌ڵێت : منداڵ بووم رۆیشتم بۆ لای نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی ، پێی گووتم : قاچی القچاه به خێرهاتیت ، منیش سه‌یری ده‌ورو به‌ری خۆمم كرد كه‌سم جگه له خۆم به‌دی نه‌كرد ! ئینجا گووتی: مامۆستای ( الشامیه ) دانیشه ! منیش دانیشتم ، به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ی ئیمامم زۆر پێ سه‌یر بوو ! من ئه‌و زه‌مانه منداڵ بووم ، كه‌چی كه گه‌وره بووم و خوێندنم ته‌واو كرد بوومه مامۆستای مه‌دره‌سه‌ی الشامییه‌و دواتریش بوومه قاچی القچاتى دیمه‌شق
11ـ كۆچی دوایی ئیمامی نه‌وه‌وی :
ئیمامی نه‌وه‌وی پێش له دنیا ده‌رچوونی له دیمه‌شقه‌وه سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ بیت المَقْدِس له شاری قودسی پیرۆز ، له‌وێ زیاره‌تی قیبله‌ی یه‌كه‌مینی موسوڵمانان ده‌كات ، ئینجا ده‌چێت بۆ خه‌لیل و زیاره‌تی ئیبراهیمول الخلیل ده‌كات ـ سه‌لامی خوای لێ بێ ـ ئینجا له‌وێشه‌وه بۆ زیاره‌تی ئیمامی شافیعی له قاهیره ، به‌ڵام كه گومه‌زی سه‌ر گۆرِه‌كه‌ی ئیمامی شافیعی ده‌بینیت ، هه‌ر سه‌ڵامێك ده‌كات و ده‌گه‌رِێته‌وه ، ئیتر یه‌كسه‌ر دێته‌وه بۆ دیمه‌شق ، تاج ا‌لدین السبكی كه شێخی شافیعییانی ئه‌و كاته‌ی میسر ده‌بێت ، ده‌بیستێت ئیمامی نه‌وه‌وی هاتۆته میسر‌و بێ ده‌نگیش گه‌رِاوه‌ته‌وه دیمه‌شق زۆر خه‌م ده‌خوات ، ده‌ڵێ سه‌رنووسه‌ری مه‌زهه‌به‌كه‌مان بێته ئێره‌و ئاگامان له هاتن و رۆیشتنه‌وه‌ی نه‌بێت ، بۆیه یه‌كسه‌ر به دوایدا دێت بۆ شام ، بۆ دیمه‌شق ، كه هه‌واڵی ده‌پرسێت ، ده‌ڵێن : كۆچی دوایی كردووه !! زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت ، ده‌چ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن islamekurd (2008-10-09 18:18:28)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سوپاس به‌ریزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێ ئه‌زیزم..زۆۆۆر به سووده......سه‌رکه‌وتوبیت....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





با هیوای سوود وه‌رگرتنت برام
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه