.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌غدا چى به‌سه‌رهات؟
حونچه ده‌یویست شو به كورێكی عه‌ره‌ب بكات
زۆرجار كهگویَبیستی رووداویَك بووم دوایكهوتووم و به‌دوایدا گهرِاوم تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه راستی و دروستی رووداوه‌كه بزانم، به‌ڵام هه‌روا ئاسان نییه كه تۆ بتهویَت له‌ده‌می خاوه‌ن رووداو سه‌رچاوه‌و زانیاری راستت دهستبكهویَت، بیَگومان ئه‌مه ماندووبوونیَكی زۆری دهویَت و دهبیَت جورئه‌ت بكه‌یت راسته‌وخۆ پرسیار له‌وكه‌سه بكه‌یت كه‌تووشی كیَشه بووه، له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه زۆر سه‌خت بیَت كهبیهویَت پرسیار لهژنیَكی له‌شفرۆش بكات و هه‌رچی راز‌و نهیَنی هه‌یه پیَی بدركیَنیَت و هیچی لیَنهشاریَتهوه... (خونچه) ژنیَكی جوان و سهرنجرِاكیَشهو چاوه سه‌وزه‌كانی لهبههاریَكی دڵرِفیَن ده‌چوو باڵایه‌كی چناری هه‌بوو، (خونچه) كاری له‌شفرۆشی بوو. سه‌ره‌تای فیَربوون و دهستپیَكردنی كاره‌كه‌ی به‌م جۆره دهگیَرِیَتهوه: خیَزانیَكی هه‌ژار بووین باوكم ئیشی دهستگیَرِی دهكردو شیرینی ده‌فرۆشت هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه هه‌تا بانگی ئیَواره له‌كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا دهگهرِاو دهسورِایهوه بۆ ئه‌وه‌ی شیرینی زیاتر بفرۆشیَت و به‌پاره‌كه‌ی بژیَوی ژیانمانی پیَ دابینبكات، ئه‌مه بیَجگهلهوهی كهكۆمهڵیَك پیَداویستی ناوماڵ و پۆشاك و ههندیَك شتی ترمان پیَویست بوو، به‌ڵام باوكم نه‌یده‌توانی بۆمان دابینبكات، چونكه ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی كه‌باوكم رۆژانه ده‌ستیده‌كه‌وت بهپیَی پیَویست نه‌بوو. ته‌نانه‌ت به‌شی كریَی ئه‌و خانووه‌شی نه‌ده‌كرد كه‌تیایدا ده‌ژیاین سهرهرِای ئه‌وه‌ش ههرچۆنیَك بیَت قه‌ناعه‌تمان پیَدهكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه باوكم به‌هۆی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی خویَن، گیانی له‌ده‌ستداو مردو من و دایكم به‌ته‌نیا ماینه‌وه، ئیتر دوای مردنی باوكم، دایكم كارگوزاری ماڵانی دهكردو جلوبه‌رگ شۆرین و ماڵ پاككردنه‌وه‌و نانی بهكریَ دهكردو له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌یدا برِیَك پاره‌ی كه‌می ده‌ستده‌كه‌وت كه‌ئه‌ویش به‌شی هیچی نه‌ده‌كردین، ئه‌و ساڵه گوزه‌رانمان زۆر خراپ بوو. ئه‌و خانووه‌ی كهتیَیدا بووین كریَكهی بۆ ئیَمه زۆربوو توانای دابینكردنی ئه‌و برِه پاره‌یه‌مان نه‌بوو، بۆیه به‌ناچاری ماڵمان گواسته‌وه‌و چووینه خانووییهكی قورِو كۆن كهزۆرناخۆش بوو، به‌ڵام بۆئیَمه گونجاو بوو، چونكه كریَكهی زۆر كه‌متر بوو له‌و خانووه‌ی كهپیَشتر تیَیدا نیَشتهجیَبووین، دوای ئه‌وه ماوه‌ی (4) ساڵ به‌م جۆره ژیانمان به‌سه‌ربردو منیش ته‌مه‌نم گه‌یشتبووه (17) ساڵان و كچیَكی رووخۆش و لیَو به‌خه‌نده بووم، له‌به‌ر هه‌ژاری له‌پۆلی سیَی ناوه‌ندیی ده‌ستم لهخویَندن هه‌ڵگرت و وازم لیَهیَنا، چونكه ده‌رامه‌تم نه‌بوو پیَداویستییهكانی خویَندن دابینبكه‌م، تاوه‌كو له‌ساڵی (2002) كورِیَكی عه‌ره‌بم ناسی به‌ناوی عه‌بدولسه‌لام كه (8) ساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نتر بوو پیشه‌ی كرِین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیَل بوو خه‌ڵكی به‌غدا بوو، ماوه‌ی ساڵیَك بوو په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو داوای لیَكردم كه شووی پیَبكهم! منیش وتم با قسه له‌گه‌ڵ دایكمدا بكه‌م ئه‌وكاته پیَت دهڵیَمهوه، وتی زۆرباشه، به‌ڵام دایكم رازی نه‌بوو وتی: ئه‌و كورِه عه‌ره‌به‌و زۆر له‌تۆ بهتهمهنترهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیَمه نایناسین و نازانین كورِی كیَیهو خوا نهبیَ كه‌س نازانیَت پیاویَكی باشه یان خراپه، به‌ڵام من گویَم به‌قسه‌كانی دایكم نه‌داو به‌دایكمم وت ئیَمه یه‌كتریمان زۆر خۆشدهویَت و له‌و زیاتر شوو به‌كه‌سی تر ناكه‌م! دایكیشم زانی كه من به‌قسه‌ی ناكه‌م و هه‌ر شووی پیَدهكهم، بۆیه دایكیشم به‌ناچاری رازیبوو، دوای ئه‌وه شووم پیَكردو هه‌موو شتیَك ته‌واو بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌ماڵی دایكم ماینه‌وه، چونكه حه‌زم نه‌كرد دایكم به‌ته‌نیا جیَبیَڵم، ماوه‌ی دوو (2) مانگ بوو ژیانی هاوسهریَتیمان پیَكهوه نابوو له‌دوای ئه‌و دوومانگه هاوسه‌ره‌كه‌م داوای لیَكردم كه له‌گه‌ڵیدا برِۆمهوه بۆ (به‌غدا)و له‌دایكم جیابینه‌وه! منیش زۆر داوام له‌دایكم كرد كه بیَت بۆ (به‌غدا)و لهویَ له‌ماڵی میَردهكهم له‌گه‌ڵماندا بژی، به‌ڵام دایكم رازی نه‌بوو نه‌هات، هاوسه‌ره‌كه‌شم پیَی خۆشنه‌بوو لای دایكم بمیَنینهوه ناچار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م رۆیشتین بۆ به‌غداو دایكمم بهجیَهیَشت، هه‌ر كه‌گه‌یشتینه (به‌غدا)و چووینه ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌یرمكرد زۆر قه‌رباڵغ بوون دوو ژنی گه‌نج و حه‌وت كورِی گه‌نجی لیَبوو كه‌هه‌موویان هاوته‌مه‌نی یه‌كتری بوون كهپیَشوازییان لیَكردین هه‌ریه‌ك بهناویَك بانگی هاوسهرهكهمی ده‌كرد! دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌مه‌و ئیَواره بوو هاوسه‌ره‌كه‌م پیَیوتم ئارایشتیَكی جوان بكه‌و خۆت ئاماده‌بكه دهرِۆین بۆ ماڵی رهفیقیَكم، چونكه بانگهیَشتی كردووین بۆ خوانی ئیَواره، منیش خۆم ئاماده‌كردو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م رۆیشتین، به‌ڵام كه‌گه‌یشتینه ئهویَ و چووینه ژووره‌وه ته‌نیا سیَ پیاوی لیَبوو سڵاومان كرد‌و دانیشتین و زۆر چاوم گیَرِا ژنیَكم نه‌بینی! دنیا تاریك بوو بانگیان كردین بۆ ژووره‌كه‌ی تر‌و وتیان خواردن ئاماده‌یه‌و ئیَوهش وه‌رن با نانه‌كه‌مان بخۆین، هاوسه‌ره‌كه‌شم پیَیوتم (خونچه) گیان وه‌ره برِۆ له‌دواوه ژووریَكی تری لیَیه جله‌كانت بگۆرِهو ئازادی خۆت وه‌رگره‌و ئیَرهش هه‌روه‌ك ماڵی خۆمانه! منیش زۆر به‌لامه‌وه ئاسایی بوو، بۆیه رۆیشتم جله‌كانم گۆرِی و هاتمه‌وه بۆ ژووری نان خواردنه‌كه‌و لهسووچیَكهوه دانیشتم و چاوهرِوانی هاوسه‌ره‌كه‌مم كرد هه‌ر دیارنه‌بوو! پیاوه‌كان ههرسیَكیان بهبیَ ده‌نگی هاتنه ژووره‌وه دانیشتن، میَردهكهم هه‌ر دیارنه‌بوو، دواتر دوو پیاوی تریش هاتن و بهپیَكهنین سڵاویان كرد‌و دانیشتن و سه‌یرم كرد بوون بهپیَنج پیاو كه‌چی میَردهكهم هه‌ر نه‌هاته ژووره‌وه منیش زۆر شه‌رمم ده‌كرد، چونكه یه‌كه‌م جارم بوو ئه‌و ماڵه ببینم هه‌رچه‌نده ئه‌و ماڵه ژنی تیَدانهبوو، دواتر پرسیارم لهیهكیَكیان كرد وتم هاوسه‌ره‌كه‌م لهكویَیهو بۆ دیارنییه؟ كه‌چی هه‌موویان دایان له‌قاقای پیَكهنین و وتیان: هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌فه‌ری كردووه‌و ئۆتۆمبیَلیَكی بردووه بۆ فرۆشتن و تۆش میوانی ئیَمهیت و هاوسه‌ره‌كه‌ت دهمیَكه بهڵیَنی پیَداوین كه ژنیَكی جوانمان بۆ بیَنیَت! جا له‌به‌رئه‌وه ئیَستا تۆی به‌دیاری بۆ هیَناوین، منیش چاوم تاریك بوو هه‌ناسه‌م ته‌نگ بوو ترس سه‌راپای گیانمی گرت، نوتقم گیراو ئه‌ژنۆم شكاو بهپرِتاو هه‌ڵسامه سهرپیَ و ویستم برِۆم، به‌ڵام گرتیانم و نه‌متوانی خۆم له‌ده‌ستیان ده‌ربازبكه‌م، چونكه ئه‌وان (5) كه‌س بوون ئه‌وشه‌وه به‌هه‌موویان دهستدریَژی سیَكسییان كرده سه‌رم و له‌ژیانی خۆم بیَزاربووم ئه‌وشه‌وه چه‌ندجار هه‌وڵی كوشتنی خۆممدا، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو ههرچۆنیَك بوو شه‌و رۆیشتوو رۆژ بووه‌وه‌و بۆ به‌یانی ویستم راكه‌م، به‌ڵام ده‌رگایان لیَ داخستم و دوانیشیان وه‌ك پاسه‌وان به‌دیارمه‌وه بوون و هیچ ریَگایهكم نه‌بوو بۆ خۆده‌ربازكردن، ماوه‌ی (1) مانگ و (13) رۆژ له‌وماڵه‌دا مامه‌وه‌و هه‌موو رۆژیَك سیَ تا چوار پیاویان بۆ ده‌كردمه ژووره‌وه‌و به‌زۆر دهستدریَژیان ده‌كرده سهرمء كاری سیَكسییان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، تاوه‌كو رۆژیَكیان ههلیَكم بۆ ره‌خساو رامكرد، به‌ڵام بهشیَوازیَكی زۆر ناخۆش رزگارم بوو ئه‌و رۆژه ته‌نها (1) پیاویان به‌دیارمه‌وه بهجیَهیَشتبوو ئه‌ویش (ویسكی) زۆری خواردبووه‌وه سه‌رخۆش بوو منیش ههرچۆنیَك بیَت بهفیَڵ بردمه ژووره‌وه، به‌ڵام هیَزی تیانه‌مابوو پاڵم خست و كلیله‌كانم لیَدزی و به‌په‌له برِیَك پاره‌م برد‌و رامكردو خۆم دهربازكردو به‌په‌له لهتاكسییهك سه‌ركه‌وتم و رۆیشتم بۆ گه‌راج و (به‌غدا)م جیَهیَشت و هاتمه‌وه بۆ كه‌ركوك و تائیَستا ئه‌وه ماوه‌ی (5) ساڵ و (4) مانگه من له‌گه‌ڵ دایكم ده‌ژیم و كار‌و پیشهشم لهشفرۆشییهو به‌م كاره‌ش راهاتووم و هه‌رگیز ناتوانم شووبكه‌م و وه‌ك كهسیَكی ئاسایی جاریَكیتر ژیانی هاوسهریَتی دروستبكه‌م و هه‌رگیز رۆژیَك لهرِۆژان به‌خه‌یاڵی مندا نه‌هاتبوو كه‌بازرگانی به‌جه‌سته‌ی خۆمه‌وه بكه‌م و له‌ژیاندا به‌ته‌نیایی بمیَنمهوه.
knwe.org


له‌سه‌ر هێڵ نییه