.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










چەرەزات و سوودەكانی
چەرەزات یەكێكە لەو خواردنانەی كە لەلای ئێمە لە شەوانەدا دەخورێ و هەربۆیە "شەوچەرە"شی پێدەگوترێ، لە رۆژانی جەژنیشدا چەرەزات بە زۆری دەخورێ، چەرەزات ئ لە كۆمەڵێك میوەی وشك كراو پێكهاتووە، وەك باڤی، گوێز، فستق، بندوق، گازۆ، بادام و ... پسپۆرانی بواری تەندروستی دەڵێن، چەرەزات سوودەكانی گەلێكن كە دەكرێ ئاماژە بە بەرگری كردن لە جەڵتەی دڵ، تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە، بەرگری كردن لە ریشەداكوتانی شێرپەنجە بكرێ.
چەرەزات بە چ میوەیەك دەگوترێ و چ شتێك چەرەزاتە؟ چەرەزات ئەو میوانەن كە كاكلین وەك گوێز و بادام و فستق و. زۆربەی خەڵك بەهەندێك شتی دیكەش كە تێكەڵ بە چەرەزات دەكرێ دەڵێن چەرەزات، كەچی وانییە، بۆ نموونە گوڵە بەرۆژە، یان تۆ كدو، یا نۆك.. ئەوانە ناكەونە بەر بەشی چەرەزات.
هەركام لە بەشە سەرەكییەكانی چەرەزات تایبەتمەندی خۆی هەیە، چەوری سوودمەندیان تێدایە كە دەبنە هۆی دابەزاندنی كولسترۆل لە خوێندا بەمەش بەرگری دەكرێت لە مەترسی جەڵتە لێدان.
زۆربەی پێكهاتەكانی چەرەزات مادەیەكیان تێدایە كە بە "ئارجینی" ناسراوە، ئەو مادەیە كاریگەری زۆری هەیە بۆ سەلامەتی خوێن و كەمكردنەوەی زەختی خوێن.
باڤی ئەرزی (بادامی زەوی): راستە باڤی جۆری عەردی لە ریزی چەرەزات نییە، بەڵام سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پروتینە (20 هەتا %ی لە پروتین پێكهاتووە). بۆ بەهێزكردنی موو و ماسولكە زۆر باشە. بەرگری دەكات لە گیرانی ماسولكەكان.
بادام (باڤی) بادام نە تەنیا مادەیەكی زۆری فایبەری تێدایە، بگرە كالسیۆمێكی زۆریشی تێدایە، ئەو مادانەی كە لە شیردا سوودمەندن، لە باڤیشدا هەن، پەرداخێك بادام بەقەد چوار پەرداخ شیر كالسیۆمی تێدایە. مادەی كالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پتەو بوونی ئێسك و ددان. هەروەها لە تووش بوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە و پرۆستات بەرگری دەكات.
گازۆ
گازۆ بەرهەمی میوەی داری "بلارد"ە. رێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین و مادەی كانزایی تێدایە بۆ نموونە مانیزیۆم، مس، فسفۆر، ئاسن. بۆ پاراستنی خرۆكە سوورەكانی خوێن، پێست و موو و نینۆك بە سوودە.
فستق:
فستق وەك گشت چەرەزاتە ئاماژە پێككراوەكان بێ كولیسترولە، مادەكانی مانیزیۆم، مس، فسفۆر و ڤیتامین B تێدایە.
گوێز:
گوێز یەكێكە لەو میوانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ دڵ، نە تەنیا چەوری زیانمەندی تێدا نییە، بگرە مادەی ئۆمیگا 3ی تێدایە كە ئەو مادەیە لە ماسیدا هەیە. ئۆمیگا3 لە نەخۆشی دڵ بەرگری دەكات و ناهێڵێت خوێن دەڵەمە بێت.
بندوق:
بندوق میوەیەكە وەك بەڕو دەچێت لەگەڵ ئەوەیدا كە زۆر بچووكە، بەڵام رێژەیەكی بەرچاوی لە ڤیتامین E تێدایە. خواردنی بندوق دەبێتە هۆی ئەوەی كە مرۆڤ پیر نەبێت
گۆڤاری گوڵان

لهسهر هێڵ نییه