❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 14:55:54

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر،

«ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر، له‌كوردستانه‌وه‌ به‌پاره‌ بۆ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌« 

سازدانی: هاوڵاتی
هاوڵاتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ یه‌كێك بوون له‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ پێكهێنرابوو بۆ هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی، ئایا له‌و كاره‌تان توانیتان بڕوانامه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵبسه‌نگێنن، یان هیچ بڕوانامه‌یه‌كی ساخته‌تان دۆزییه‌وه‌؟
د.سالار باسیره‌: له‌زانكۆی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی ‌وه‌زاریی هه‌بوو بۆ هاوتاكردنی بروانامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیبوو له‌ حه‌وت پسپۆر، كه‌ 10زمانی جیاوازی ده‌زانی‌و له‌زانكۆكانی ‌وڵاته‌ جیاوازه‌كاندا بڕوانامه‌ی به‌رزیان هێناوه‌‌و پسپۆڕییان له‌ سیسته‌می خوێندنی ئه‌و‌وڵاتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری بڕوانامه‌كانی لێوه‌ ده‌هاتن بۆ هاوتا كردنیان، د.عه‌لی تۆفیق ‌وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان له‌ ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه‌ سه‌رقاڵی ئه‌م بواره‌یه‌و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌. توانیمان به‌پێی پێوانه‌ زانستییه‌كان بڕوانامه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین. بۆ دۆزینه‌وه‌ی بروانامه‌ی ساخته‌، پێویسته‌ په‌یوه‌ندی به‌و زانكۆ‌و ده‌زگا زانستییه‌وه‌ بكرێ كه‌ ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی لێوه‌ هاتووه‌، ئه‌مه‌ش توانای ته‌كنیكی‌و بڕیاری یاسایی سه‌رو‌و خۆمانی ده‌ویست. به‌ڵام گومان له‌ بڕوانامه‌ی ساخته‌ هه‌بوو.
هاوڵاتی: ئه‌و بڕوانامانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه‌ هاوتاده‌كران زیاتر هیی كام له‌وڵاته‌كان بوون؟
د.سالار باسیره‌: هه‌موو ئه‌و بڕوانامانه‌ هیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوون. خوارووی عێراق، ‌وڵاته‌ عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌كان بۆنمونه‌ ئێران، سودان، میسر...هه‌تا ئه‌وانه‌ی رۆژئاواو ئه‌وروپا به‌گشتی.
هاوڵاتی: باشه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كانی هێنده‌ گرنگ‌و جیدی بوو هۆكاری نه‌مانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چی؟ ئایا دوای ئه‌وه‌ هیچ لیژنه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ بۆ هاوتاكردنی بڕوانامه‌كانی زانكۆ؟
د.سالار باسیره‌: دوای كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا درایه‌ پارتی. ‌وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌بێ هیچ ئاگادارییه‌ك بۆ ئیمه‌ له‌ هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی نوێی هاوتاكردنی بڕوانامه‌كانی پێكهێناو، لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، بێ هیچ سوپاس‌و ته‌قدیرێك بۆ لیژنه‌كه‌ی پێشوو، بێئه‌وه‌ی حه‌قه‌ مادییه‌كه‌شمان بدرێتی، كه‌ به‌پپَی بڕیاری ‌وه‌زاره‌تی پێشوو بۆ هیلاكی كاره‌كه‌مان شتێكی ره‌مزییمان به‌پێی ژماره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كاركردن بۆمان بڕابووه‌وه‌. ئێستا بۆ هاوتاكردنی بڕوانامه‌ ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ بچێته‌ هه‌ولێر. من به‌باشمده‌زانی كه‌ دوو لیژنه‌ هه‌بووایه‌ له‌ سلێمانی‌و هه‌ولێر، ته‌نسیقێكی یاسایی هه‌بووایه‌ له‌نێوانیاندا. بۆ پێنج ملیۆن هاووڵاتی یه‌ك لیژنه‌ هاوتاكردن هه‌یه‌، لیژنه‌كه‌ش له‌ سێ ‌وڵاتی جیاواز خوێندوویانه‌ (به‌ریتانیا، ئه‌لمَانیا، بولغاریا). ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نه‌كرا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌زموونه‌كانی ئێمه‌ له‌و ساڵانه‌دا، ئایا ئێمه‌ سه‌رنجمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه‌ هه‌تا ئه‌وكاته‌ هاوتامانكردوون.؟ بۆ نمونه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌مان هاوتاكردووه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئه‌و‌وه‌حده‌ نوقسانانه‌ی ماویه‌تی به‌ڕێگای كۆرس‌و تویژینه‌وه‌ ئه‌نجامبدات‌و بیهێنێت. هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ دوای ئه‌م گۆڕانه‌ نائاساییه‌ به‌‌ونی ماونه‌ته‌وه‌.
به‌م پێیه‌ ده‌بێت ئه‌و بڕوانامانه‌ ئێستا بسه‌نرێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌یان نه‌هیناوه‌. له‌ناویاندا هه‌ن كه‌ ئێستا له‌زانكۆدا مامۆستایه‌‌و پۆستیشی هه‌یه‌.
هاوڵاتی: ئایا تا ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر راستیی بڕوانامه‌كانی زانكۆ؟ تۆ خۆت هیچ هه‌نگاوێكت ناوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ئه‌نجامه‌كه‌ی گه‌یشت به‌چی؟
د.سالار باسیره‌: له‌هه‌ردوو لیژنه‌كانی هه‌ولێر‌و سلێمانی ئه‌و كاته‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت هه‌ڵه‌و ناعه‌داله‌تی كراوه‌ له‌هاوتاكردنی بڕوانامه‌كاندا. چه‌ندین كه‌س ده‌هاتنه‌ لامان‌و ده‌یانوت بۆچی لیژنه‌كه‌ی پیشوو بڕوانامه‌ی كه‌سانێكی هاوتاكردووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌هه‌مان شیوه‌ ناكه‌ن. لێره‌و له‌ هه‌ولێریش ژماره‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆس هاوتاكراون بۆ ماسته‌ر، به‌كالۆریۆسی ته‌واونه‌كردووه‌ بۆیكراوه‌ به‌ به‌كالۆریۆس..تاد، گومانی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ بوونی دوكتۆرای ته‌زویر له‌زانكۆی سلێمانیشدا. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌بڕوانامه‌مان هاوتاكردووه‌، هه‌روه‌ها هیی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش، هیی ناوده‌زگا حیزبی‌و حكومییه‌كان، كه‌ ئیستا كاری پێده‌كه‌ن‌و تێیاندا هه‌ن كه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ نییه‌. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستییه‌ ره‌زامه‌ندیمان له‌‌وه‌زیری خوێندنی باڵای ئه‌و كاته‌ د.ئه‌خته‌ر نه‌جمه‌دین ‌وه‌رگرت كه‌ به‌سه‌رجه‌م بڕوانامه‌كاندا بچێنه‌وه‌ له‌ ساڵی 1992 هه‌تا ئیستا. یه‌كه‌م: گومانی ته‌واو هه‌یه‌ كه‌ بڕوانامه‌ی ته‌زویر، یان به‌ناعه‌داله‌ت هاوتاكراو هه‌یه‌ له‌زانكۆی سلێمانیدا (به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م زانكۆكاندا)، دووه‌م: بۆ لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه‌ مافی هاوتاكردنی ئه‌و پله‌یه‌یان نه‌بووه‌. سێیه‌م: ئه‌و گومانه‌ نه‌مێنێت كه‌ مامۆستای زانكۆ هه‌ن بڕوانامه‌كانیان هاوتا نه‌كرابێت. چۆن به‌كالۆریۆسێك ده‌كرێته‌ ماسته‌ر كه‌ خاوه‌ن توێژینه‌وه‌ی ماسته‌ر نه‌بێت‌و ‌وه‌حده‌ی ته‌واوی نه‌بێت؟ به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌رۆكی زانكۆ د.عه‌لی سه‌عید له‌به‌رواری 6/3/2006  داوای له‌ كۆلیژه‌كان كرد بۆ ناردنی بروانامه‌كانیان. دواتر له‌سه‌ر سه‌رنجی لیژنه‌كه‌ به‌ڕێزی نووسینه‌كه‌ی راستكرده‌وه‌، له‌ 9/3/2006 داوایكرده‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌ هاوتاكراو، هاوتانه‌كراوه‌كانیشیان بنێرن بۆ لیژنه‌كه‌، چونكه‌ هه‌یه‌ بڕوانامه‌كه‌ی هاوتاكراوه‌، به‌ڵام موسته‌حه‌قی ئه‌و هاوتاكردنه‌ نه‌بووه‌. به‌ڵام كه‌س له‌ كۆلێژ‌و مامۆستاكان به‌ده‌نگ داواكارییه‌كه‌وه‌ نه‌هاتن، بۆچی؟ بڕوانامه‌كان نه‌نێرران‌و لێپرسینه‌وه‌ش ئه‌نجامنه‌درا. شێوازی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا له‌ده‌وڵه‌تێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێ. بۆنمونه‌ سیسته‌می ئه‌وه‌ی روسیا جیاوازه‌‌وه‌ك له‌وه‌ی رۆژئاوای ئه‌وروپا...تاد. ئه‌مانه‌ ده‌بێت هه‌مووی روونبكرێنه‌وه‌. من دوای بیركردنه‌وه‌‌و تێگه‌یشتن له‌ كێشه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی شه‌ش خاڵیم خسته‌ به‌رده‌م لیژنه‌كه‌و نێررا بۆ‌وه‌زیری خوێندنی باڵای ئه‌وكاته‌و بۆ سه‌رۆكی زانكۆ، كاك د.عه‌لی سه‌عید له‌به‌رواری 30/6/2006 به‌نامه‌یه‌ك ‌وه‌ڵامیدامه‌وه‌ كه‌ ئه‌م یاداشته‌ی من «پێویستی به‌ داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو هه‌یه‌و، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌كه‌مانی لێئاگادارده‌كرێته‌وه‌‌و، ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی زانكۆ«.به‌ڵام ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌و میكانیزمه‌ گونجاوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش بێده‌نگ مایه‌وه‌. بابه‌تیكی ئاوها گرنگ ناكرێ پشتگوێبخرێت. ده‌بووایه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ خۆیان ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌بووایه‌ بۆی.
هاوڵاتی: ده‌وترێ تا ئێستا له‌زانكۆی سلێمانی بڕوانامه‌ی ساخته‌ (ته‌زویر) هه‌یه‌، تۆ له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێیت؟ ئایا ئه‌وه‌ ته‌نیا گومانه‌ یان فاكته‌؟
د.سالار باسیره‌: گومانه‌كه‌ زۆربه‌هێزه‌، من دڵنیام له‌هه‌بوونی بڕوانامه‌ی ساخته‌. به‌ڵام هه‌تا نه‌سه‌لماندنی ئه‌وا به‌زمانی یاسا هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گومان ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌ راستییه‌كان ‌وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مپێدا ده‌بێت رێگا‌و میتۆده‌كان بگیرێنه‌ به‌ر. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بڕیاری ‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای له‌سه‌ر بێت به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ، له‌وانه‌شه‌ بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ به‌س بێت.   
هاوڵاتی: چ رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ راست‌و دروستیی بڕوانامه‌كانی زانكۆ؟
د.سالار باسیره‌: بۆ گه‌یشتن به‌راستییه‌كان من كاتی خۆی ئه‌و پڕۆژه‌ شه‌ش خاڵییه‌م پێشكه‌شكرد. هه‌ندێ خاڵی پڕۆژه‌كه‌م بریتیبوون له‌: ناردنی بڕوانامه‌ هاوتاكراو‌و، هاوتانه‌كراوه‌كان، له‌كام زانكۆ ته‌واویكردووه‌، ناوی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌تروحه‌كه‌ی، له‌كام ساڵ ته‌واویكردووه‌، ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ی...تاد، ئه‌وكاته‌ په‌یوه‌ندیمان به‌و زانكۆیه‌ ده‌كردو لێیده‌كۆڵینه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌‌وڵاتێكدا بڕوانامه‌كه‌ی به‌ پاره‌ كڕیبێت، یان پاره‌ی به‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ دابێت‌و له‌دۆسیه‌دا بۆیان رێكخستبێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌م به‌دواداچوونه‌ ئه‌و كاته‌ ئاڵۆزتر بێت، به‌تایبه‌ت له‌و‌وڵاتانه‌ی كه‌ به‌به‌رتیل‌و پاره‌ بڕوانامه‌ت بۆ په‌یداده‌كرێ، بۆ نمونه‌ له‌ روسیا‌و ئۆكرانیا. بۆ ئه‌وه‌ی ناوخۆ‌و خوارووی عێراقیش كاركردن له‌سه‌ری ئاسانتره‌.   
هاوڵاتی: له‌زانكۆی كۆیه‌ چه‌ندین بڕوانامه‌ی ساخته‌ به‌ده‌ركه‌وتوون، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ هیی قبوڵخاسه‌كانه‌. ئه‌مه‌ له‌زانكۆی سلێمانی چۆنه‌؟
د.سالار باسیره‌: كۆلێج هه‌یه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی ساڵی پار خوێندكاره‌كه‌ قبوڵخاس بوو، قۆناغی چواره‌میشی ته‌واوكردو تویژینه‌وه‌كه‌شی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام زانرا كه‌بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می دواناوه‌ندییه‌كه‌ی ساخته‌یه‌، بریاردرا بڕوانامه‌كه‌ی نه‌درێتێ. له‌كۆلێجی تردا روویداوه‌ كه‌ خوێندكاره‌كه‌ بڕوانامه‌ی شه‌شی دواناوه‌ندیی ساخته‌ بووه‌، كه‌چی به‌هۆی‌واسته‌ی به‌رپرسێكی ناسراوه‌وه‌ (...) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی پێدرا. دیاره‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش له‌ زانكۆی كۆیه‌ گه‌یشتوون به‌ئه‌نجامێك، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ گشتاندنی پێوه‌ دیاربێت (بڕوانه‌ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ 9/7/2008). ئایا كۆلیجه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ زۆرترین قبولخاسیان تێدا‌وه‌رگیراوه‌ په‌یوه‌ندیی فه‌رمییان كردووه‌ به‌‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م خوێندكاره‌ بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندیی هه‌یه‌؟ من گومانم هه‌یه‌ له‌ راستیی بڕوانامه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاره‌ قبولخاسه‌كان له‌زانكۆكانی هه‌رێمدا. ده‌كرێ سوود له‌به‌دواوادچوون‌و بڕیاره‌كانی زانكۆی كۆیه‌ ‌وه‌ربگیرێ.   
هاوڵاتی: گومانت هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، له‌ده‌زگاكانی تری حكومه‌ت بڕوانامه‌ی ساخته‌ هه‌بێت؟
د.سالار باسیره‌: دیارده‌كه‌ به‌ته‌نیا زانكۆی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو داموده‌زگا حكومی‌و حیزبییه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ هه‌ن.   
هاوڵاتی: به‌ پێیوته‌كانت هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتوویت به‌ ئه‌نجام، هیچ   ئالته‌رناتیڤێكی ترت له‌به‌رده‌مدا هه‌یه‌؟ چی بكرێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌؟ 
د.سالار باسیره‌: لێره‌دا رووبه‌ڕووی دووجۆر له‌ بڕوانامه‌ی ساخته‌ بووینه‌ته‌وه‌. یه‌كێكیان په‌یوه‌ندیی به‌ زانكۆكانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وی تریان به‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌، كه‌ ‌وه‌زاره‌ته‌كان‌و ده‌زگا حیزبییه‌كان یه‌كێكن له‌م ده‌زگایانه‌. ئه‌مانه‌ هه‌موویان بڕیاری ‌وه‌زاره‌ت‌و حكومه‌تی ده‌وێ‌و لیژنه‌یه‌كی كارای بێلایه‌نی پێویسته‌. ته‌نیا ئه‌وه‌ندم پێده‌كرێ داوا له‌كاربه‌ده‌ستانی زانكۆ‌و ‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌م بڕیارێك بۆ ئه‌م دیارده‌ خه‌ته‌رناكه‌ ده‌ربكه‌ن، چونكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه‌ هه‌یه‌، بێبنه‌ما ئه‌م قسه‌یه‌ ناكه‌م. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ‌وڵاتیش كراون به‌پاره‌ یان به‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌وه‌. ئه‌گه‌ر باردودۆخی عێراق ئارامبووه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ به‌رێگای نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ داوا له‌ عێراق ده‌كه‌ن زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوانامه‌و ناوانه‌ بۆ بنێرن. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێم هه‌نگاوینه‌نا بۆ ئه‌م پێویستییه‌ ده‌كرێ مرۆڤ دوای سه‌قامگیربوونی بارودۆخكه‌ رووبكاته‌ به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای مه‌ركه‌ز‌و په‌رله‌مانی به‌غدا بكات. ده‌شكرێ داوا له‌دادگاو ‌وه‌زاره‌تی داد بكرێ به‌شێوه‌ی سكاڵا تۆماركردن بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی قانوونی بۆی، به‌تایبه‌ت ‌وه‌ك ‌وتم ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش له‌كێشه‌كه‌دا هه‌یه‌.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-10 15:20:10

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: ‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر،

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-13 16:55:16

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ‌بڕوانامه‌ی ته‌زویر،

دەستەکانت خۆش هاوڕێ گیان varya
بۆ ئەم بابەتە قەشەنگەکانت......
سەر کەوتو بیت
کاتێکی شاد بۆ بەڕێزت 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net