❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-16 11:11:27

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884

خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری

"Paul Krugman"، پڕۆفیسۆری زانکۆی "Princeton" و کۆمێنتارنووسی ڕۆژنامه‌ی "New York Times"ی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوبانگ، خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری ئه‌مساڵی وه‌رده‌گرێت. ناوبراو به‌یه‌كێك له ڕه‌خنه‌گره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رۆك "George W. Bush" ده‌ناسرێت. له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی له بواری بازرگانییدا له‌لایه‌ن "Sveriges Riksbank"یه‌وه خه‌ڵاتکرا.

پڕۆفیسۆر "Paul Krugman"ی ته‌مه‌ن 55 ساڵ توانیوێتی بیردۆزه‌یه‌کی نوێ ده‌رباره‌ی بازرگانی سه‌ربه‌ست و گلۆڤه‌رایه‌تی دابڕێژێت، هه‌ربۆیه ئه‌مساڵ "Sveriges Riksbank" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری ده‌ستنیشانیکردووه.

ناوبراو وه‌ك پڕۆفیسۆرێك له زانکۆی "Princeton" کار ده‌کات و هه‌فتانه‌ش له ستوونێکی ڕۆژنامه‌ی "New York Times"دا کۆمێنت ده‌نووسێت و له کۆمێنته‌کانیشدا هه‌فتانه ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆش ده‌گرێت. 

"Paul Krugman" سه‌ره‌تا له زانکۆی "Yale" توانا‌کانی خۆی له بواری ئابووریدا گه‌شه‌ پێداوه و دواتر به‌ره‌وو "Massachusetts Institute of Technology" ڕۆیشت و له زانکۆی "Stanford" ده‌ستی به پێشکه‌شکردنی سیمینار کردووه.

پڕۆفیسۆری ناوبراو له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ك ڕاوێژکارێکی "Bill Clinton" سه‌رقاڵبووه. هه‌روه‌ها "Ronald Reagan"، سه‌رۆکی پێشووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت گوێبیستی ئامۆژگارییه‌کانی بووه.

به خه‌ڵاتکردنی پڕۆفیسۆری ناوبراو ئابوورناسانی ئه‌مه‌ریکی بۆ نۆهه‌مین جار له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی نۆبێلیان پێده‌به‌خشرێت. پار هه‌ریه‌ك له "Leonid Hurwicz" و "Eric Maskin" و "Roger Myerson" به‌هاوبه‌شی خه‌ڵاتی نۆبێلیان پێبه‌خشرا.

به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی "Alfred Nobel"ی نووسراو له‌ساڵی 1896دا نییه، به‌ڵکو بیرۆکه‌که‌ی بۆ "Sveriges Riksbank" ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌ساڵی 1968دا وه‌ك یادکردنه‌وه‌ی "Alfred Nobel" بۆ ناوداره‌ لێهاتووه‌کانی بواری ئابووری هاتۆته‌‌ ئاراوه.

به‌درێژایی هه‌فته‌ی ڕابردوو خه‌ڵاته‌کانی نۆبێل بۆ بواری پزیشك، فیزیك، کیمیا، وێژه و ئاشتی دابه‌شکران، که بڕیاره له 10ی کانوونی یه‌که‌می داهاتوودا له‌ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "Alfred Nobel"دا له هه‌ریه‌ك‌ له ستۆکهۆڵم و ئۆسلۆ به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌شد‌ه‌کرێن. به‌های هه‌ر خه‌ڵاتێکیش ده‌گاته ده ملیۆن کرۆنی سوێدی.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:xozga

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-16 11:16:14

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری

ده‌ست خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-16 16:49:07

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net