.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی گرنگ بۆ گێڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت بۆ سفره‌ی نان خواردن
منداڵ له‌ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه ئاره‌زووی ئه‌و خواردنه دهكاتو به‌دوایدا ده‌كه‌وێت كه‌تایبه‌ته به‌خۆی، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ئاره‌زووی خورادنی بێتهدیو گه‌شه بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و منداڵه ئاره‌زووی خواردنی هه‌بێت، ئه‌وا زووتر گه‌شه‌ده‌كات، به‌ڵام نه‌بوونی ئاره‌زووی خواردن وا له‌منداڵ ده‌كات به‌رده‌وام توڕه‌بێت له‌كاتی خواردندا به‌تایبه‌تی له‌كاتی نه‌خۆشی یان له‌دایكبوونی منداڵێك له‌دوای خۆی له‌خێزانه‌كه‌یدا.
لێره‌دا هه‌ندیك ئامۆژگاریمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سفره‌ی نان خواردن.
1. ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بده‌رێ له‌نان خواردنداو هێمن بیت لهگهلێداو ده‌نگه ده‌نگی له‌گه‌ڵدا مه‌كه له‌كاتێكدا كه‌خواردنی نه‌خوارد.
2. خواردنی نوێ‌و خواردنی كۆنی بۆ دابنێ كه‌پێشتر نه‌ی خواردبێت رۆژانه ئه‌مه تاقی بكه‌ره‌وه.
3. باشتروایه خواردنه‌كه‌ی كه‌پێشتر نه‌ی خواردوه له‌مڕۆدا لهقاپێكی به‌ش به‌شكراودا بۆی دابنێت كه‌ئه‌مه‌ش وا له‌منداڵه‌كه ده‌كات كههانیبدات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی كه‌خۆی به‌دڵیه‌تی، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌كات منداڵه‌كه تا نوزده جار ره‌تی بكاته‌وه.
4. بهمنداڵهكهتدا هه‌ڵبده له‌كاتی خواردندا، به‌ڵام زیادڕه‌وی مه‌كه‌و واز لهپیاههڵدانیش مه‌هێنه.
5. هه‌وڵبده دوور لهتهلهفزیونو له‌شوێنێكی ئارام‌دا خواردن بده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت.
6. كه‌م كه‌م خواردن بده به‌منداڵه‌كه‌ت تا واهه‌ست نه‌كات كه‌تۆ ده‌ته‌وێت، كهخواردنهكه هه‌مووی به‌و ته‌واو بكه‌یت.
7. هه‌وڵبده خواردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ ئاماده بكه‌یت وه‌ك به‌كارهێنانی معكرۆنهو رازاندنه‌وه‌ی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی جۆراوجۆر.
8. زۆر شله‌مه‌نی به‌منداڵه‌كه‌ت مه‌ده، به‌تایبه‌تی شیر، جونكه ئاره‌زوی خواردنی نامێنی، (1)كوپ شیر به‌سه بۆ منداڵێكی (2) ساڵ له‌كاتی نانی به‌یانیاندا.
9. هه‌وڵبده خواردنی دیاریكراو له‌كاتی دیاریكراو پێ بدهیتو خواردنی كه‌می به‌سه له‌به‌ینی هه‌ر دوو سه‌عات جارێك وه‌ك (میوه‌و سه‌وزه).
10. له‌گه‌ڵ گهورهبونو گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه‌تدا پێویسته میوه‌و سه‌وزه‌و زیاتر پێ بده‌یت.
11. رێگه به‌منداڵه‌كه‌ت بده به‌شدار بێت له‌چاككردنی سه‌وزه‌و میوه یان ئاماده‌كردنی نان‌و كێك، كه‌ئه‌مه وای لێ ده‌كات ئاره‌زووی خواردنی زیاتر بێت.
12. ئه‌گه‌ر هه‌ر دوودڵ بیت له‌گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ت ئه‌وا سه‌ردانی پزشكی منداڵان بكه بۆ ئاگاداربوونت له‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت.
جیندەر کورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه