.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








خۆشه‌ویستی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا تام‌و ره‌نگی جیاواز ده‌دات به‌ژیان واده‌كات هه‌میشه ژیان بهجوانیو به‌خۆشی بهرێكهن دوور لهگرفتو تاڵیه‌كانی ژیان، ته‌نانه‌ت كۆرپه كه‌له‌دایك ده‌بێت پێویستی به‌خۆشه‌ویستیو سۆز هه‌یه به‌هه‌مان شێوه خۆشه‌ویستی هه‌موو كاتێك پێویستی پێیه‌تی به‌تایبه‌ت له‌نێوان هاوسه‌راندا پێویسته هه‌موو كاتێك خۆشه‌ویستی تازه بكرێته‌وه به‌رده‌وام به‌ره‌و زیادبوون بڕوات‌و گه‌شه‌ی پێبدری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پهیوهندیهیانه به‌به‌رده‌وامی بمێنیته‌وه. هه‌شت بنه‌ما هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ژن‌و مێردا كه‌ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای یه‌كه‌م:
خۆشه‌ویستی خوا ده‌یبه‌خشێ بهدڵو ده‌روونمان پێویسته له‌سه‌رمان داوا له‌خوای گه‌وره بكه‌ین كه‌خۆشه‌ویستی بجاته دڵمان، چونكه سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی دڵه.
بنه‌مای دووه‌م:
خۆشه‌ویستی زاره‌كییه پێویسته به‌ده‌م شرینی هه‌یه یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵێن، خۆشه‌ویستی به‌قسه دهردهربرێت له‌نێوان ژن‌و مێردا به‌وشه‌ی جوان‌و به‌گوزارشتی جوان، پێویسته تازهبكرێتهوهو پارێزگاری لێبكرێت.
بنه‌مای سێیه‌م:
ووتمان خۆشه‌ویستی زاره‌كییه، به‌هه‌مان شێوه خۆشه‌ویستی بریتیه له‌په‌یوه‌ندی جهستهیو رۆحییه‌كان ئه‌م خاڵه یه‌كێكه له‌خاڵه گرنگه‌كانی نێوان ژن‌و مێرد هه‌ردوو لایه‌نه‌كه پێویستمان به‌م په‌یوه‌ندیه وه‌كو دهستگرتنو ده‌ستكردنه ملی یهكو ماچكردن له‌كاتی سڵاوكردنو به‌یانی باش‌و شه‌و شادكردن له‌یه‌كتری ئه‌مانه هه‌موویان گرنگی زۆریان هه‌یه به‌مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا.
بنه‌مای چواره‌م:
گوزارشتی سه‌رسام بوون له‌نێوان ژن‌و مێردا خۆشه‌ویستی چالاك ده‌كات.
بنه‌مای پێنجه‌م:
دهستپیشخهریكردن له‌هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌كانی به‌رامبه‌ر.
بنه‌مای شه‌شه‌م:
هه‌میشه راستگۆیی بوونی هه‌بێت له‌نێوانیاندا.
بنه‌مای حه‌وته‌م:
له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا پێویسته له‌گه‌ڵ یهكبنو یارمه‌تیده‌ری یه‌كتربن.
بنه‌مای هه‌شته‌م:
ده‌ربڕینی مادی وه‌كو دیاری كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستییه له‌نێوان ژن‌و مێردا.
جیندەر کورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه