❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ژنه‌که‌ت دڵخۆش ده‌که‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-18 12:08:16

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌

چۆن ژنه‌که‌ت دڵخۆش ده‌که‌ی

[size=24]ژنه‌که‌ت چۆن دڵخۆش ده‌بێت یان ده‌که‌یت

هه‌ڵسوو که‌ووتت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت

1_ له‌ ژیانی رۆژانه‌ی دا وای لێ ئه‌که‌م ئاسوده‌ بێت .

2_ گه‌ر جله‌کانی یان خواردنه‌که‌ی یان قسه‌کانیم به‌ دڵ نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ پێی ناڵێم .

3_ توند ره‌و نیمه‌ له‌ گه‌ڵیا له‌ هه‌ڵسووکه‌وتم وهه‌موو کات به‌بیر خۆم ئه‌هێنمه‌وه‌ که‌ ئافره‌ته‌ ( فرفقا بالقواریر ) .

4_ له‌ چه‌ند ماوه‌یه‌کی زوو زوو دیارییه‌کی پێشکه‌ش ده‌که‌م وه‌ زۆر جار دیاریه‌که‌ ئه‌رازێنمه‌وه‌ ئینجا پێشکه‌شی ده‌که‌م .

5_ ئه‌گه‌ر ئاره‌زویه‌کی ( هیوایه‌ت ) هه‌بێت به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م پێی ناڵێم ( من شاره‌زایم نیه‌ له‌ چێشت لێنانا یان له‌ جل دورینا یان له‌ کۆمپیوته‌را ).

6_ ئاگاداری ئه‌بم له‌کاتی کێشه‌ ده‌رونیه‌كان ( الحالات النفسیه‌ ) به‌تایبه‌تی له‌وکاتانه‌دا ( ده‌وره‌ی مانگانه‌ ، کاتێ که‌ زگی ئه‌بێت ، که‌ له‌نفاس دایه‌ ).

7_ نیووچاوانی ماچ ئه‌که‌م کاتێک که‌ هاتمه‌وه‌ بۆ ماڵ یان که‌ چومه‌ ده‌ره‌وه‌.

8_ ئه‌گه‌ر چوومه‌وه‌ بۆ ماڵ باسی ئیشی بۆ ناکه‌م به‌ڵکوو لێی ئه‌پرسم ئیمرۆ چۆن بووه‌ وه‌ چی کردووه‌ .

9_ هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ ناوێکی خۆش بانگی بکه‌م وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت خاتوو ( عائیشه‌ ) خوا لێی رازی بێت به‌ ( عائش ) بانگ ئه‌کرد. (ناوه‌که‌ی کورت ده‌کرده‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستی)

10_ هانی ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ ده‌رسی ئاینی چالاکی ئیسلامی .

11_ ئه‌گه‌ر دیارییه‌کی دامێ به‌ شێوه‌ێکی جوان سوپاسی ئه‌که‌م .

12_ هه‌ندێ کات هه‌ندێک شتی لێداوا کردومه‌ بۆم نه‌کردوه‌ له‌ کتوو پرا بۆی جێ به‌جێ ئه‌که‌م .

جوانی ( الزینه‌ )

13_گفتوو گۆم له‌ گه‌ڵی جوانه‌ کاتێ که‌ بانگی ئه‌که‌م به‌ شێووه‌ یه‌کی جوان بانگی ئه‌که‌م به‌نه‌رموو نیانی هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵا ئه‌که‌م ، ئه‌مریشی له‌سه‌ر ناکه‌م .
14_ جلی جوان له‌به‌ر ئه‌که‌م وا ئه‌که‌م هه‌موو کاتێک به‌ جوانی بمبینێت .
15_ هه‌وڵ ئه‌ده‌م شیعری به‌سه‌ر دابڵێم یان سرودی به‌سه‌ردا بڵێم .
16_ ئه‌گه‌ر بینیم خۆی جوان کردووه‌ مه‌تحی ئه‌که‌م ، به‌زیاده‌ووه‌ .
17_ گه‌ر چومه‌ووه‌ بۆ ماڵ بینیم ماڵه‌که‌ رێک خراوه‌ یان گوڵێکی جوانی داناوه‌ یان نوێنی جێگای خه‌وتنه‌که‌ی شۆریو ده‌ست خۆشی لێ ئه‌که‌م ئاگاداری ئه‌که‌م که‌ ئیشه‌کانیم زۆر به‌دڵه‌ .
18_ هه‌موو کات ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌ده‌مێ که‌ له‌ چاوی منا زۆر جوانه‌ تا سیقه‌ی به‌ خۆی بێت .

له‌ کاتی خواردندا

19_ مه‌دحی خواردنه‌کانی ئه‌که‌م وه‌ پێی ئه‌ڵێم که‌س خواردنی به‌قه‌د تۆ خۆش نابێت
20_ ئاگاداری ئه‌وه‌م تا نه‌یه‌ته‌ سه‌ر سفره‌ ده‌ست به‌خواردن ناکه‌م .
21_ منداڵه‌کانم وافێر ئه‌که‌م که‌ پێش دایکیان نان نه‌خۆن وه‌ ده‌ست بۆ خواردن درێژ نه‌که‌ن تا هه‌موو پێکه‌وه‌ ناوی خوا دێنین.
22_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له‌ ئیشی ماڵ به‌تایبه‌تی گه‌ر ده‌عوه‌تێکمان هه‌بێت .

23_ گه‌رمیوانمان هه‌بوو له‌ پێش میوانه‌کان مه‌دحی خواردنه‌که‌ی ئه‌که‌م .

كارکردن و یارمه‌تی دان

24_ گه‌ر بچمه‌ مگبخ ببینم ئیشی زۆره‌ یارمه‌تی ئه‌ده‌م تا زوو کاره‌کانی ته‌واو بکات ( خیرکم خیرکم لاهله‌ ) وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا إئه‌فه‌رمووێت باشترین که‌ستان که‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی باش بێت .

25_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له‌ کاتی خواردن ئاماده‌کردندا یان ماڵ پاک کردن .

26_ ناو به‌ناو پرسیاری لێ ئه‌که‌م که‌ له‌ماڵ دا چیمان پێویسته‌ .

27_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له‌ جێ به‌ جێکردنی داواکردنی منداڵه‌کان .

28_ ناهێڵم بێ پاره‌بێت ، وه‌ چی کاتێک پێویستی به‌ شتێک بوو به‌قه‌ده‌ر توانای خۆم بۆی ئه‌که‌م .

خزمـووکه‌سی خێزانه‌که‌م

29_ یارمه‌تیان ئه‌ده‌م به‌تایبه‌تی گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت .

30_ رێگای لێ ناگرم گه‌ر وویستی بچێت بۆ ماڵی باوکی یان خزم وکه‌س وکاری.

31_ کاتێ که‌ ئه‌چم بۆ ماڵی که‌س وکاری وا پێشان ئه‌ده‌م که‌ زۆر دڵخۆشین به‌یه‌که‌یه‌ .

32_ زۆر جاردیاری بۆ ماڵی باوکی ئه‌به‌م .

33_ مه‌دحی ئه‌که‌م لای خزموو که‌سی که‌ زۆر ئافره‌تێکی چاکه‌ بۆ ماڵ و په‌رووه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان .

34_ له‌گه‌ڵ براکانی په‌یوه‌ندیه‌کیباش درووست ده‌که‌م.

35_ ئه‌گه‌ر که‌سوو کاری له‌ شتێک له‌ خێزانه‌که‌م تووره‌ بوون هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ژیرانه‌ به‌قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌ک چاکیان بکه‌مه‌وه‌ .

کاتێک که‌ نه‌خۆش ئه‌که‌ووێت

36_ زۆر ئاگاداری ئه‌بم و ماچی ئه‌که‌م ده‌ست به‌سه‌ری دائه‌هێنم و جه‌وێکی شیاوی بۆ ئه‌گوونجێنم .

37_ ئیشی ماڵی بۆ ئه‌که‌م تا چاک ئه‌بێته‌وه‌ .

38_ دیاری ئه‌کرم کاتی چاک بوونه‌وه‌ی .

39_ دوعای بۆ ئه‌که‌م زوو چاک ببێته‌ووه‌ .

40_ قورئانی له‌سه‌ر ئه‌خوێنم له‌ گه‌ڵ روقیه‌ شه‌رعیه‌کان .

41_ خواردنی بۆ حازر ئه‌که‌م وه‌ داوای لێ ناکه‌م خواردن حازر بکات تا چاک ئه‌بێته‌وه‌ .

42_ گه‌ر به‌شه‌و زۆر نه‌خوش بێت ناخه‌وم ئاگاداری ئه‌بم .

په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

43_ منداڵه‌کان وا په‌روه‌رده‌ ده‌که‌م که‌ رێز له‌ دایکیان بگرن و له‌ قسه‌ی ده‌رنه‌چن

44_ منداڵه‌کان وا فیر ده‌که‌م که‌ سه‌ری دایکیان ماچ بکه‌ن هه‌موو کات سوپاسی بکه‌ن .

45_ ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان داوای شتێکم لێبکه‌ن لێی ئه‌پرسم داوات له‌ دایکت کردوه‌.

46_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له‌کاتی شوشتنی منداڵه‌کان وه‌ک ئه‌و بیان شوات منیشجله‌کانیان له‌به‌ر بکه‌م .

47_ یه‌ک بیروو بۆچونمان هه‌یه‌ بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان .

48_ زۆر جار منداڵه‌کان له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌به‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ تا کوو دایکیان ئیسراحه‌ت بکات دور بێت له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگی منداڵه‌کان .

له‌کاتی مۆڵه‌تتدا

49_ رۆژێک له‌ حه‌فته‌دا دا ئه‌نێم بۆ ده‌رچون ئه‌یان به‌مه‌ ده‌ره‌وه‌.

50_ ره‌چاوی ئه‌وه‌ ئه‌که‌م که‌ کۆببینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك بۆ عیباده‌ت کردن وه‌ک ( شه‌و نوێژ ، خوێندنی قورئانی پیرۆز ).

51_ بیری ئه‌هێنمه‌وه‌ که‌ له‌ رۆژی جمعه‌دا سوره‌تی کهف بخوێنێت . پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت ( من قرء سوره‌ الکهف فی یوم الجمعه‌ اچاء له‌ من النور ما بین الجمعتین ) .

52_ گه‌ر سه‌فه‌رێک بکه‌م له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌ی به‌م .

53_ گه‌ر سه‌فه‌ریک بکه‌م ئه‌وم له‌گه‌ڵ نه‌بێت که‌ گه‌رامه‌وه‌ بوی ده‌ر ده‌خه‌م که‌ بیرم ئه‌کرد وه‌ هه‌ر له‌ دلما بووه‌ .

54_ گه‌ر له‌ سه‌فه‌ر هاتمه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی که‌ لێی بووم دیارێکی له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ده‌هێنم .


سه‌رچاوه‌ ڕێگای ڕاستی
[/size]

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن کاردۆ _کاکا (2008-10-18 12:11:47)

Kurdzhin

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-23 07:29:30

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ژنه‌که‌ت دڵخۆش ده‌که‌ی

ده‌ستت خۆش کاکه‌ کاردۆ

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-23 15:42:23

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ژنه‌که‌ت دڵخۆش ده‌که‌ی

zors wpas pepwle gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net