.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










ژن چییە....؟؟؟؟؟؟؟؟
سیمۆن دوبۆڤوار
ماوەیەكی زۆر بوو خۆم دوور دەگرت لەوەی شتێك دەربارەی ژن بنووسم. چونكە ئەم بابەتە، بەتایبەتی بۆ ژنێك بابەتێكی هەستیارو ئازاردەرە جگە لەوەش، ئەم بابەتە بابەتێكی تازە نییە و بە ئەندازەی پێویست لەسەر مەسەلەی ژنایەتی مەرەكەب سەرفكراوەو بەردەوامیش سەرف دەكرێت. بەڵام لەبەر ئەو هەموو شتە بێمانایانەی لە سەدەی رابردوودا لەمبارەیەوە نووسراون, هیچ كارێك بۆ چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە بە ئەنجام نەگەیشتووەو هێشتا ئەم پرسیارە وەكو خۆی ماوەتەوە كە دەڵێت ژن چییە؟ دەڵێن: (ژن منداڵدانە)، بەڵام زۆر ژن هەن كە شارەزایان لەو باوەڕەدان كە ئەوان ژن نین هەرچەندە بونیاتی جەستەیی ئەوان وەكو هەموو ژنانی تر منداڵدانی تێدایە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ هەموو لەو باوەڕەدان كە لە جۆری مرۆڤدا رەگەزی مێینە وجودی هەیەو هەمیشە ئەم رەگەزە نیوەی دانیشتوانی مرۆڤی پێكهێناوە. كەچی هێشتا پێمان دەڵێن ژنایەتی لە مەترسیدایە. هانی ئێمە دەدەن كە ژن بین و هەر بە ژنێتی بمێنینەوە. هەروەها وامان پێڕادەگەیەنن كە هەموو مرۆڤێكی مێینە پێویستە ژن بێت. چونكە بۆ ئەم مەبەستە ئەو پێویستە لەم واقیعەتە نەزانراوە پڕ خەتەرەدا، واتە ژنایەتی، بەشداری بكات. ئایا ژنایەتی تایبەتمەندێتی شتێكە كە لە هێلكەدانەوە ئەرژێتە ناو لەشەوە؟ یاخود جەوهەرێكی ئەفڵاتونی هەیەو پێكهاتەیەكە لە خەیاڵاتی فەیلەسوفەكان. هەرچەندە هەندێك لە ژنان لە هەوڵی ئەوەدان بەشێوەیەكی ئازایانە ئەم جەوهەرە بچەسپێنن، بەڵام ئەم جەوهەرە بە دەگمەن هاتۆتە دی و بەردەوام بەدەستەواەی نادیار بەڵام سەیر وەسفكراوەو لەوە دەچێت لە كلتووری پێغەمبەرانەوە وەرگیرابێت و لە سەردەمی"سانت تۆماس"یشدا تەنانەت وادەزانرا كە رەگەزی مێینە توخمێكی خەوێنەری وەك(تریاك) بێت.
بەڵام مەسەلەی ئەقلانییەت ناچار بوو لەم بۆچوونە پاشەكشە بكات، چونكە زانستە بایۆلۆجی و كۆمەڵایەتییەكان چیتر باوەڕیان بەوە نەبوو كە هەندێك رەگەزی نەگۆڕ هەبێت لە مرۆڤدا كە بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنی تایبەتمەندییەكانی هەر تاكێك، وەك ئەو خاسییەتانەی كە پەیوەندیان هەیە بە ژنان یان بە رەش پێستەكان و جووەكانەوە. زانستیش هەر جۆرە تایبەتمەندێتییەك وەكو كاردانەوەیەك دەناسێتەوە كە تا رادەیەكی زۆر پەیوەستە بە بارودۆخێكی تایبەتەوە.
ئەگەر ئەمڕۆ ژنایەتی وجودی نەبێت، واتە هەرگیز وجودی نەبووە. بەڵام ئاخۆ دەستەواژەی ژنیش مانایەكی تایبەتی نییە؟
ئەم مەسەلەیە بەشێوەیەكی جدی بۆ ئەو كەسانەی كە لایەنگری فەلسەفەی رۆشنگەری و ئەقڵانییەتن یەكلابووەتەوە. بە نیسبەت ئەم كەسانەوە ژن تەنها بریتییە لە مرۆڤێك كە بەشێوەیەكی رێككەوتننامەیی تەنها بۆ دەستەواژەی ژن داڕێژراوە.
دۆڕۆتی پاركەر لە كتێبی"ژنی سەردەم: رەگەزی ون"دا ئەنووسێت: ناتوانم بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بڕوانمە كتێبێك كە ژن وەكو ژن سەیر بكات... بەلای منەوە پێویستە ئێمە هەموومان چ پیاو چ ژن وەكو مرۆڤ تەماشا بكرێین" ئەو كەسانەی دژی ژنن هیچ كێشەیەكیان نییە لە دەربڕینی ئەو مەسەلەیەدا كە دەڵێن ژن بریتی نییە لە پیاو. گومانیش لەوەدا نییە كە ژنیش وەكو پیاو مرۆڤێكە، بەڵام ئەم قسەیە قسەیەكی رووتەو واقیعییەت ئەوەیە كە هەر مرۆڤێك بەردەوام بریتییە لە كەسێكی تایبەت بە خۆی و جیاواز. قەبوڵ نەكردنی بیرۆكەی هەمیشەیی بوونی ژنایەتی و رەش پێستی یا یەهودییەت بەو مانایە نییە كە ئەمڕۆ ژن یا رەش پێست یا جوو وجودیان نییە. ئەم نكۆڵی لێكردنە بەڵگەی ئازادیی ئەوان نییە بەڵكو راكردنە لە واقیع لە جیهانی واقیعیدا ئەوەندە بەسە كە چاومان بكەینەوە هەست بەوە بكەین كە مرۆڤ دابەش بووە بەسەر دوو گرووپ خەڵكدا كە بە رواڵەت و شێوەو زەردەخەنەو لە رۆیشتن و پەیوەندی و مەشغەلەتدا تا رادەیەكی ئاشكرا لە یەك جیاوازن. رەنگە ئەم جیاوازییانە رووكەش بن و رەنگە وردە وردە لە ناوبچن، بەڵام ئەوەی كە گومانی تێدا نییە ئەوەیە كە هەردووكیان وجودیان هەیە.
ئەگەر چالاكییەكانی ژنێك بەس نەبێ بۆ نیشانەی ژنایەتی ئەو و ئەگەر ئێمە بە وەسفی"ژنایەتییەكی هەمیشەیی"رازی نەبین و ئەگەریش بەشێوەیەكی مەرجی ئەوە قەبوڵ بكەین كە ژنیش وجودی هەیە ئەوا پێویستە بەدوای وەڵامی ئەوەدا بگەڕێین كە(ژن چییە؟).
پیاو هیچ كاتێك ناكەوێتە بیری ئەوەی كتێبێك دەربارەی بارودۆخی پیاوان بنووسێتەوە. بەڵام من ئەگەر بمەوێت پێناسەیەكی خۆم بكەم، لە پێش هەموو شتێكدا ئەبێت بڵێم"من ژنم"و پێویستە هەموو بابەتەكانی دوای ئەمەی خۆم لەسەر ئەم رستەیەدا دابڕێژم. بەڵام پیاوێك بەبێ باسكردنی رەگەزی خۆی یەكسەر دەست دەكات بە پێناسەكردنی خۆی. پەیوەندی نێوان دوو رەگەز وەكو پەیوەندی نێوان دوو جەمسەری پۆزەتیڤو جەمسەری نێگەتیڤە و خاوەنی بەهایەكی سنووردارو بێ بەرامبەرە. ئەەر بەشێوەیەكی پەتی باسی بكەین بیستنی گوزارشتێكی لەم جۆرە"تۆ بەم جۆرە بیر ئەكەیتەوە لەبرە ئەوەی تۆ ژنیت"، شتێكی زۆر ناخۆشە بەڵام تەنها بەرگری من ئەمەیە كە بڵێم من بەم جۆرە بیر دەكەمەوەو لەبەر ئەوەی ئەم بیركردنەوەیە راستە. بەم جۆرە تاكایەتی خۆم دەردەبڕم. گومان لەوەدا نییە كە وەڵامێكی لەم جۆرە"تۆ بەم جۆرە بیر دەكەیتەوە چونكە تۆ پیاویت" جێگەی نابێتەوە بەو حسابەی كە لە پیاوبووندا هیچ مەسەلەیەكی سەیر وجودی نییەز پیاو هەر لەبەر ئەوەی پیاوە لەبەرەی راست خۆی دەبینێتەوە بەڵگكو ئەوە ژنە كە لەبەرەی هەڵەدا راوەستاوە. رێك هەر وەك چۆن لای مرۆڤە كۆنەكان هێڵی راست نیشانەیەك بوو بۆ پێوانەی هێڵی چەوت، نموونەیەكی مرۆڤی رەهاش وجودی هەیە ئەویش پیاوە. ژن هێلكەدان و منداڵدانی هەیەو ئەم بونیاتە سەیرو سەمەرەیەش ئەبێتە هۆی ئەوەی ژن لە چوارچێوەی تاكایەتی خۆی و سروشتی دیاریكراوی خۆیدا زیندان ببێت. تەنانەت هەندێ كەس زیاتر لەوەش پێی لێ دائەگرن و ئەڵێن ژنان لە رێگەی گلاندەكانیانەوە بیر ئەگكەنەوە. ئەو كەسانە تەنانەت نكۆڵی لەوەش دەكەن كە بنیاتی جەستەی پیاویش گلاندی تێدایە، وەك پرۆستات و هۆڕمۆن دروست دەكات. ئەرستۆ وتویەتی:"ژن بۆیە ژنە چونكە هەندێك سیفەتی تێدا نیەی، ئێمە ئەبێ وای دابنێین كە ژن بەهۆی هەندێك كەموكورتی سروشتییەوە ئەسیرە.
() ئەڵێ:"ژن مەوجودێكی نسبییە" هەروەها(بەندا) لە كتێبی راپۆرتی دی یۆریلدا دەنووسێت: جەستەی پیاو خۆی لە خۆیدا سەربەخۆ لە ژن مانای خۆی هەیە لە كاتێكدا جەستەی ژن خۆی هەیە لە كاتێكدا جەستەی ژن خۆی بە تەنیایی هیچ مانایەكی نییە. پیاو دەتوانێت خۆی بەبێ ژن ببینێتەوە، بەڵام ژن ناتوانێت خۆی بەبێ پیاو ببینێتەوە. مرۆڤایەتی پیاوەو پیاویش ژن وەگ ژنی سەربەخۆ وەسف ناكات بەڵكو ئەیبەستێ بە پیاوەوە وەك تاكێكی سەربەخۆ حسابی بۆ ناكات. بەڵێ ژن بە پەیوەستەگی لەگەڵ پیاودا وەسف دەكرێت و جیادەكرێتەوە. بەڵام پیاو بە پەیوەستەگی لەگەڵ ژندا وەسف ناكرێ، ژن لپەو لە بەرامبەر بوونەوەرە رەسەن و سەرەكییەكەدا ئەوەندە گرنگ نییە. پیاو رەهایەو ژن شتێكی ترە.
لەسەرەتاییترین كۆمەڵگاكانداو لە كۆنترین ئەفسانەكاندا تێبینی دوانەیی كراوە(دووجەمسەری) وەك پێكهاتەیەك لە خودو غەیری خود، بەڵام ئەم دوانەییە لە سەرەتاەوە پەیوەندی نەبووە بە دابەشكردنی هەردوو رەگەزی نێرومێوە. بیرۆكەی دوانەیی نەبەسترابووەوە بە هەقیقەتە تەجریبییەكانەوە. لە سەرەتاوە رەگەزی ژنایەتی وەكو ڤارۆناو میترا، ئۆرانۆس و زیۆس، خۆرو مانگ، شەو و رۆژ، كە لە چوارچێوەی خێرو شەڕو خۆشبەختی و بەدبەختی و راست و چەپ و خواو شەیتاندا، لە بەرامبەر یەكدا راوەستاون، لەگەڵ شتێكی تردا نەدەخرایە خانەی دوانەییەوە. سیفەتی دابەشكردن بۆ خودو"ئەوی تر" یەكێكە لە چینبەندییە بنچینەییەكانی بیر مرۆڤ.
لوی شتراوس لە كۆتایی كارە جوانەكەی خۆیدا دەربارەی شێوەكانی كۆمەڵگا سەرەتاییەكان گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە"تێپەڕبوون لە قۆناغی سرۆشتەوە بۆ قۆناغی كلتوور لەوەدا رەنگیداوەتەوە كە مرۆڤ توانیویەتی بڕیار لەسەر پەیوەندییە بایۆلۆژییەكانی بدات وەك زنجیرەیەك شتی جیاواز ئەوا لە خۆماندا هەست بە دوژمنایەتییەكی بنچینەیی دەكەین لەگەڵ هەر جۆرە هەستكردنێكدا لە دەرەوەی خۆماندا. مرۆڤ خۆی وەكو شتێكی ئەسڵی و رەسەن ئەبینێت و لەگەڵ شتی ناڕەسەندا خۆی لە رووبەڕووبوونەوەدا ئەبینێتەوە.
هیچ كەسێك ئامادە نییە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە ببێتە شتێكی نابنەڕەتی و كارپێكراو ئەو كەسەش كە خۆی بە "ئەوی تر" ناو دەبات لە راستیدا لەلایەن یەكێكی ترەوە كە خۆی بە"خود" ناو دەبات، ناو"ئەوی تر"ی لێنراوە. بەڵام ئەگەر كەسێك نەیەوێ هەڵوێیستی"خود" بونیادی خۆی بەدەست بینێتەوە، ئەوا پێویستە ئەوەندە ملكەچ بێت ئەم بۆچوونە بێگانەو سەیرە قەبووڵ بكات! كەواتە با بزانین ئەم ملكەچییە بە نیسبەت ژنەوە لە كوێوە هاتووە؟
گومان لەوەدانییە كە لە مەیدانەكانی تریشدا چینێكی تایبەتی توانیویەتی لە كۆمەڵگادا بۆ ماوەیەك بەسەر چینێكی تردا زاڵببێت. زۆربەی كات ئەم زاڵبوونەش پەیوەندی هەبووە بە نایەكسانییەوە لە ژمارەداو زۆربەی كات زۆرینە ویستی خۆی بەسەر كەمینەدا سەپاندووەو ئەوانی چەوساندۆتەوە.... بەڵام بە نیسبەت ژنانەوە كە وەك رەش پێستەكانی ئەمەریكاو جووەكان لە رووی ژمارەوە كەمینە نین بەڵكو یەكسانن بە پیاوان، بۆچی وایە؟
بیبڵ ئەڵێت:"ژنان و پڕۆلیتریا هیچ كاتێك كەمینە نەبوون، هیچ كاتیش بەشێكی جیاواز نەبوون لە ناو جۆری مرۆڤدا، هەردووكیان بەهۆی گەشەسەندنی مرۆڤایەتییەوە نەك بەهۆی رووداوێكی مێژووییەوە، وەك چینێكی جیاوازیان لێهاتووە."بەڵام لە راستیدا پرۆلیتاریا لە دایكبووی قەناخێكی مێژووییە لە كاتێكدا ژنان هەمیشە وجودیان هەبووە. بەدرێژایی مێژوو ژنان هەمیشە ملكەچی پیاوان بوون، بەمجۆرە ملكەچی ئەوان رووداوێكی مێژووی یا گۆڕانكارییەكی كۆمەڵایەتی نەبووە. ئەمە شتێك نەبووە كە تەنیا لە یەك شوێندا رووی دابێت. لە راستیدا ئەم"ئەوی تر" بوونە كە وەكو شتێكی رەهای لێهاتووە زیاتر لەبەر ئەوە بووە كە مەسەلەكە لە دایكبووی رێكەوت یان رووداوێكی مێژوویی نەبووە. ئاشكرایە ئەو هەلومەرجەی كە لە قۆناخێكی مێژوودا رووئەدات لەوانەیە لە قۆناخێكی تردا لە ناو بچێت. رەنگە بوترێ كە سروشتی شتەكان قابیلی گۆڕان نییە، بەڵام سروشتی شتەكان تەنانەت لە واقیعە مێژووییەكانیشدا ئامادەی گۆڕانە. ئەگەر ژنان بوونەوەرێكی نابنەڕەتین و هەرگیز نابن بە لایەنی سەرەكی، ئەمە لەبەر ئەوەیە ئەوان خۆیان نەیانتوانیووە ئەم گۆڕانكارییە بهێننەدی.
پرۆلیتاریاو رەش پێستەكان بەخۆیان ئەڵێن ئێمە، بەڵام ژنان مەگەر لە هەندێك كۆنگرەی فێمینیستی و خۆ پیشانداندا نەبێت ناڵێن ئێمە. پیاوەكان ئەڵێن ژنان و ژنەكانیش هەر هەمان وشە بەكاردەهێنن. ژنان رەفتارو شێوازێكی كاریگەریان نەگرتۆتە پێش، پرۆلیتاریا لە رووسیا شۆڕشێكیان هێنایە ئەنجام و رەشەكان لە هایتی و شوێنانی تر بە هەمان شێوە، بەڵام هەوڵی ژنان هیچ كاتێك شتێكی ئەو تۆ نەبوو بێجگە لە هەڵچوونێكی رەمزی. ئەوان تەنیا ئەو شتانەیان بەدەستهێناوە كە پیاوەكان ئامادە بوون پێیان ببەخشن، ئەگینا خۆیان هیچ شتێكیان بۆ خۆیانیان بەدی نەهێناوە. هۆی ئەمەش ئەوەیە كە ژنان كەرەستەی پێویستیان نییە بۆ پێكهێنانی یەكە یەك كە بەرەنگارێتی یەكەی بەرامبەری پێ بكەن. ژنان نەڕابووردوویان هەیەو نە مێژوو، نە ئاینێیكی تایبەت بە خۆیان. تەنانەت ئەو پەیوەندی و هاوبەستەگییەشیان نییە كە پرۆلیتاریا لە ناو خۆیاند هەیەتی. ژنن بەشێوەیەكی پەرتووبڵاو لە ناو پیاوەكاندا ئەژین و بۆ شوێنی ژیان و كاروباری ماڵ و كاروباری ئابووری و پلەو پایەی كۆمەڵایەتی پێویستیان بە پیاو و باوك و هاوسەرەكانی خۆیان هەیە، زۆر كەمتر لەوەی كە پێویستیان بە ژنان هەبێت و پشت بە ژنان ببەستن.
لەوانەیە بڵێن زەرورەتی دوولایەنە بووەتە هۆی ئاسانكاری بۆ ئازادیی ژنان. بەڵام لە جیهانی واقیعدا ژنان بە شێوەیەكی كۆمەڵایەتی لە كۆت و زنجیری پێویستییەكانی پیاو رزگاریان نەبووە- مەبەستمان لە پێویستی سێكسی و پێویستی بەردەوامبوونی نەوەكانە كە لەمبارەیەوە پیاو پێویستیان بە ژنە. ئاغاو كۆیلەش بەهۆی زەروورەتی بەرامبەرەوە كە بریتییە لە پێویستی ئابووری یەك ئەگرن و ئەم یەكگرتنەش نابێتەهۆی ئازادبوونی كۆیلە. لە پەیوەندی ئاغاو كۆیلەدا ئاغا باس لەو پێویستییە ناكات كە ئەو هەیەتی بە كەسێكی تر، ئەو لەبەر رازیكردنی پێویستییەكانی خۆی سوود لە توانای ئیشەكانی كۆیلە وەرئەگرێت لە كاتێكدا كۆیلە لە هەلومەرجی پشت پێبەستندا بە ترس و ئومێدەوە بە هەموو جۆرێك ئاگادارە لەوەی پێویستی بە ئاغاكەیەتی، تەنانەت ئەگەر پێویستییەكە بۆ هەردووكیان بە هەمان شێوە پێویستبێت، كەچی هێشتا بە سوودی سەركوتكەرەو دژی سەركوت كراوەیە. هەر لەبەر ئەمەیە رەوشی ئازادبوونی چینی كرێكار ئەمەندە هێواش بووە.
بەڵام ژنان ئەگەر هەمیشەش كۆیلەی پیاوان نەبوون ئەوا بەلای كەمەوە پشتیان بەوان بەستووە. ئەم دوو رەگەزە هەرگیز بە یەكسانی جیهانیان دابەش نەكردووە. تەنانەت لەم سەردەمەشدا كە پێمان ناوەتە قۆناغی یەكەمی گۆڕانكارییەكەوە، ژنان بەشێوەیەكی سەیر كەم توانان. ئەتوانین بڵێین لە هیچ شوێنێك تەقریبەن مافی یاسایی ژن بە ئەندازەی هی پیاو نییەو هەموو یاساو رێساكان زیاتر بە زیانی ژن نووسراونەتەوە. تەنانەت لەو سەردەمانەشدا كە مافەكانی ژن بەشێوەیەكی تێوری لەبەرچاو گیراون، رێوشوێنی كلتووری كۆن ناهێڵێت ئەمانە بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێ بكرێن. ئەوترێت گوایە لە مەیدانی ئابووریدا ژن و پیاو وەكو دوو نیوە وان و تەواوكەری یەكترن. ئەگەر هەموو لایەنەكانی تریش یەكسان بێت ئەوە دیسان كۆنترەكان(واتە پیاوەكان) بەرامبەر بە مونافیسەكانیان(واتە ژنان) ئیشی باشتریان هەیەو پارەیەكی باشتر وەرئەگرن و هەروەها دەرفەتێكی باشتریان هەیەو بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتن و پێشكەوتن لە كارو سیاسەتدا. پیاوان لە چاو ژناندا زیاتر پلەوپایەی بەرزیان هەیەو زۆر لە پلەو پایە بەرزەكان تایبەتە بە پیاوان جگە لەوەش پیاوان بە هەمان شێوەی كلتووری پێشوو بەشێوەیەكی جدی گوێ بە پەروەردەو فێركردنی منداڵەكانیان دەدەن هەمیشە لە خزمەتی رابردوودوودایەو هەموو مێژووی رابردووش پیاوەكان دروستان كردووە. لەم سەردەمەشدا كە ژنان خەریكە هەنگاو بنێن بۆ كاروباری جیهانی بەڵام هێشتا ئەم جیهانە هی پیاوانە پیاوەكان خۆیان هیچ گومانێكیان لەوەدا نییەو ژنانیش بە دەگمەن گومانیان لەمە هەیە.
بەڵام سەرئەنجام رۆژێك دادێت و ئەم پرسیارە ئەكرێت، ئاخۆ ئەمە چۆن دەستیپێكردووە؟ یاخۆ بۆ دەبێت پیاوان هەر لەسەرەتاوە سەركەوتووی مەیدان بووبن؟ لە سەدەی نۆزدەهەمدا پاش شۆڕشی پیشەسازی و بەشداریكردنی ژنان لە بەرهەمهێناندا بزووتنەوەی فێمینیستی لە رووی تێورییەوە هاتەكایەوە، بەڵام ئەوانەی لە دژی ئەم جۆرە بۆچوونانە بوون هەتا دەهات زیاتر بەشێوەیەكی رەق بەرەنگار ئەبوونەوە. تەنانەت لە ناو چینی كرێكاریشدا پیاوان هەوڵیانداوە ئازادی ژنان سنووردار بكەن لەبەر ئەوەی ژنان كرێیەكی كەمتر لە پیاوانیان وەردەگرت. پیاوەكان وەكو مونافیسێكی ترسناك سەیری ژنانیان ئەكرد. هەروەك جۆرج بەرناردشۆ ئەڵێت: سپی پێستەكانی ئەمەریكا رەست پێستەكان وەكو منداڵی بۆیاخچی سەیر دەكەن و لەو باوەڕەدان كە رەش پێستەكان بە كەڵكی هیش كارێك نایەن بێجگە لە بۆیاخكردنی قۆنەرەكانیان. ئەم جۆرە بۆچوونە بۆگەنە لە هەموو هەلومەرجە هاوشێوەكاندا بینراوە. كاتێك كەسێك یا دەستەیەك لە بارودۆخێكی نزمدا دەهێڵرێتەوە، واقیع ئەوەیە ئەوان لەو بارودۆخە نزمەدان. بەڵام پێویستە بە باشی لەم كرداری"بوونە" تێبگەین. بەڵێ ئیمڕۆ ژنان بەشێوەیەكی گشتی پلەو پایەیان خوارترە لە هی پیاوان و هەر ئەم بارودۆخەش ئەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتی كەمتریان بخرێتە بەردەست بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا پێویستە ئەم جۆرە پەیوەندییە بەردەوام بێت یان نا؟
هەندێك لە پیاوان هیوادارن كە ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت، كەسانێكی زۆریش هەن كە وازیان لەم خەباتە نەهێناوە. ناتوانین بە ئاسانی سەرزەنشتی ئەمانە بكەین تەنها لەبەر ئەوەی كە نایانەوێت بە ئاسانی واز لەو هەموو بەرژەوەندییە بهێنن كە لەوەوپێش بەدەستیان هێناوە. چونكە ئەزانن لەم مەیدانەدا چ شتێكیان لە ژنی سبەینێدا بەدەست دەكەوێت. خەڵكی بەشێوەیەكی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان بیسەلمێنن ژنان لە پیاوان لە پێشترن یاخود یەكسانن بە پیاو یاخود ژنان لە پلەی دووەمدان...
هەندێك لەو باوەڕەدان كە خەڵقكردنی حەوا لە دوای ئادەم بە مانای پلە دووبوونی حەوایەو هەندێك كەسیش بە پێچەوانەی ئەمەوە بیرئەكەنەوەو دەڵێن ئادەم مەخلوقێكی ناشرین و ناڕێكوپێك بووە كە بە خەڵقكردنی حەوا خەڵپی ئەویش بە كەماڵ گەیشتووە. هەموو باسكردنێك باسكردنێكی پێچەوانەشی لەگەڵدا دێتە ئاراوەو ئەمەش ئەبێت بە دەمەقاڵەیەكی بێ ئەنجام. ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەكی راست لە بارەتەكە بگەین دەبێت واز لەم دووبارەكردنەوەیە بهێنین. خۆمان دوروبخەینەوە لەم بیروبۆچوونانە دەربارەی پلە یەك و پلە دوو یا یەكسان بوونی ژن و پیاو كە تاكو ئێستا بووە بەهۆی ئەوەی دوورمان بخاتەوە لە باسكردنی بابەتەكەو ئەبێت لە راستیدا سەر لە نوێ دەست پێ بكەینەوە.
سەرچاوە: گۆڤاری هە فتە...
هاوڕێتان ڕەوەند پە شێو

لهسهر هێڵ نییه





dastt xosh rawand gian babateke basha balam amjarash babatek lasar pyaw dabazena ba dlman bo xoman danamenet hhhhhh

zorm ber akrdn ewa bashn لهسهر هێڵ نییه




سوپاس کاکە ئالان 3
سوپاس بۆ پەیامەکەت هیوادارم خوێندنەوەی ئە و بابەتە سودی پێ گەیاندبیت
ئیشاڵا بابەتێکیش لە سەر پیاو بڵاو دەکەینەوە
هاوڕێت ڕەوەند پە شێو
لهسهر هێڵ نییه