❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌ چییه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-18 21:05:19

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375

خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌ چییه‌؟

خزانى کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان (پشت) Diskbråck- بابه‌تی ته‌ندروستی (4)...د. پێر ڕۆچات، د. هێنریک ۆلف کریستێنسسێن و د. یان هارتڤیکسێن....و: سیروان کاروانی



خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌ چییه‌؟

له‌ بڕبڕه‌ی پشتدا, مۆره‌کان له‌سه‌ر یه‌کتری که‌ڵه‌که‌ بوونه‌ و له‌ نێوان خۆیاندا قاشه‌جه‌مسه‌ری کڕکڕاگه‌ییان هه‌یه‌, که‌ پێیان ده‌ڵێن کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌ disk. هه‌ر کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌یه‌ک له‌ چه‌ندین جۆمگه‌ی کرتێنکه‌ و شله‌یه‌کی پڕ کاکڵه‌لیق پێکهاتووه‌. کاری کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ جووڵه‌ی زیاتر به‌ بڕبڕه‌ی پشت بده‌ن و له‌ هه‌مان کاتیشدا "سه‌نگیا"یه‌کی پشتیوانی بن.

چۆن هه‌ست به‌ خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان ده‌کرێت؟

خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان, هه‌میشه‌ هه‌ستی پێ ناکرێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ نیشانه‌ی لێ ده‌ربکه‌وێت, ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیی به‌ گوشار یاخود خرۆشاندنی کیمیاییی مۆخی بڕبڕه‌, ڕیشه‌ی ده‌ماره‌کان یان گرده‌کۆی شتی ورد له‌ ده‌ماره‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌.

نیشانه‌ له‌ کاتی گوشار بۆ سه‌ر ڕیشه‌ی ده‌ماره‌کان: شه‌له‌ل بوونی چه‌ند ماسوولکه‌یه‌ک و, یان ژان که‌ ده‌گاته‌ قۆڵ یاخود لاقه‌کان و, یاخود که‌م بوونی هه‌ست له‌ پێستی قۆڵ یاخود قاچدا.
نیشانه‌ له‌ کاتی گوشار بۆ سه‌ر مۆخی بڕبڕه‌: که‌م بوونی هه‌ست, کرژبوون (ڕاته‌کاندن یاخود جه‌مام بوونی یه‌ک یان چه‌ند ماسوولکه‌یه‌ک) و, یاخود شه‌له‌لی. نیشانه‌که‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌, که‌ خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌که‌ له‌کوێدایه‌. ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌که‌ونه‌ خوار خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌که‌وه‌, کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر گوشار بکه‌وێته‌ سه‌ر مۆخی بڕبڕه‌ی ئاستی سینگه‌وه‌, مرۆڤ لاقه‌کانی تووشی کرژبوون ده‌بن به‌لآم قۆڵه‌کانی نا. له‌ کاتی گوشار له‌سه‌ر  مۆخی بڕبڕه‌کان, له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ کێشه‌ی به‌تاڵکردنی میزڵدانی ببێت.
نیشانه‌ له‌ کاتی گوشار بۆ سه‌ر گرده‌کۆی شتی وردی سه‌ر ده‌ماره‌کان: که‌م بوونی توانینی سه‌رپه‌رشتیکردنی میزڵدان و, یاخود که‌م بوونی هه‌ست له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌ڕاسته‌ و ژووره‌وه‌ی ڕان و, یاخود شه‌له‌ل بوونی هه‌ردووک لاقه‌کان.
چۆن نه‌خۆشییه‌که‌ دیاری ده‌کرێت؟

مێژووی نه‌خۆشییه‌که‌ و پشکنینی فیزیاییی, گه‌وره‌ترین ئه‌نجامیان ده‌بێت. له‌ زۆر حاڵه‌تدا, له‌وانه‌یه‌ پشکنینی ناوه‌وه‌ ده‌ری بخات, که‌ خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان له‌ چ ئاستێکدایه‌. له‌ کاتی گومان بوون به‌ خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌دا, له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌که‌ به‌ datortomografi و magnetkamera یاخود  myelografi  (تیشکی گامای جۆراوجۆری جۆمگه‌ی پشت و مۆخی بڕبڕه‌کان), که‌ له‌ کاتی ئێستادا زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌کارده‌هێنرێن, پشکنینی بۆ بکرێ.

شێوازی پشکنینه‌که‌, به‌ پێی دۆخی نه‌خۆشه‌که‌ و هه‌بوونی که‌ره‌سته‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێ.
زۆر گرنگه‌ که‌ به‌ ئاستێکی باش دیاری بکرێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشیی تر, له‌وانه‌یه‌ هه‌مان نیشانه‌یان هه‌بێت.

چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان ده‌کرێت؟

خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌, به‌ پله‌ی یه‌که‌م به‌ پشکنینی کۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت, ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ پشکنینی له‌گه‌ڵدا بکرێت به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری. مرۆڤ له‌ کاتێکدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌کرێت, ئه‌گه‌ر نیشانه‌که‌ به‌ره‌و باشی نه‌چێت یاخود خراپتر بێت. ئه‌و پشکنینه‌ کۆنه‌ پێکهاتووه‌ له‌ پاڵکه‌وتن له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت. په‌یوه‌ندییه‌کی گرێدراو هه‌یه‌ له‌ که‌وتن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی درێژخایه‌نی ژانی ناوچه‌ی که‌له‌که‌ی پشت. ده‌رمانی بێهێزی ژان که‌مکردنه‌وه‌ و, یاخود چاره‌سه‌ریی kiropraktisk و, یاخود چاره‌سه‌رکردن به‌ ڕێگای ژیمناستیک, پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ی پشت (خوێندنی خزانی کڕکڕاگه‌ی بڕبڕه‌) و مه‌شقکردن, له‌وانه‌یه‌ ڕێگاچاره‌ی باش بن.
ده‌بێ پزیشکێکی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ بدات, که‌ ئایا نه‌شته‌رگه‌ری پێویست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

له‌ کاتی گوشار له‌سه‌ر مۆخی بڕبڕه‌دا, ده‌کرێ به‌زوویی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکرێت.
له‌ کاتی گوشار بۆ سه‌ر گرده‌کۆی شتی وردی سه‌ر ده‌ماره‌کان, ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکرێت.
ئه‌گه‌ر نیشانه‌که‌ گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت, مرۆڤ ده‌بێ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ پزیشکدا باسی بکات. خزانی کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی شه‌له‌لیی ئه‌و ماسوولکانه‌ی کۆنترۆڵی سه‌ر میزڵدان و ڕیخۆڵه‌ ده‌که‌ن, له‌ زۆر وه‌ختدا پێویست به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ستبه‌جێ ده‌کات.

پێداچوونه‌وه‌ی: د. یۆن کارلسسۆن, پڕۆفیسۆر له‌ زانستی ئێسک و کۆئه‌ندامی جموجۆڵ.

سەرچاوە  گۆڤاری پزیشکی

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net