❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دادائیـزم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-20 22:09:56

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375

دادائیـزم

دادائیـزم





ژێرژ ریمبۆن دێسنی‌
وه‌رگێڕ: هه‌تاو
مه‌كته‌بی‌ دادائیزم به‌رهه‌می‌ نائومیدی‌‌و ئاڵۆزییه‌ك بوو كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ خه‌راپ‌و ئاخوران باخوران‌و مرۆڤكوژی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانیدا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌.

دادائیزم زمانحاڵی‌ كه‌سانێكه‌ كه‌ هیوایان به‌ هیچ جۆره‌ سه‌قامگیرییه‌كی‌ ژیان نیه‌‌و هیچ شتێك له‌ ژیاندا به‌ هه‌تا هه‌تایی‌‌و به‌رده‌وام نازانن. مه‌به‌ستی‌ ئه‌سڵی‌ په‌یره‌وانی‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌، شۆڕشێكه‌ دژی‌ هونه‌ر‌و ئه‌خلاقی‌ كۆمه‌ڵگا. ده‌یانهه‌وێ‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌ گشتی‌‌و ئه‌ده‌بیات به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ژێر چه‌ڵه‌مه‌ی‌ ئاوه‌ز‌و لۆژیك‌و زمان رزگار بكه‌ن! سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش نابێ‌ چاوه‌ڕوان بكرێ‌ كه‌ لایه‌نگرانی‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ شێوه‌‌و رێچكه‌ی‌ كاره‌كانیان له‌ سه‌ر تێگه‌یشتن‌و هه‌ست رێك‌و پێك كردبێت! چونكوو بنه‌مای‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ له‌ سه‌ر "ره‌دكردنه‌وه‌یه‌"‌و ناچاریشه‌ شێوه‌ی‌ خۆشی‌ ره‌د بكاته‌وه‌.
دادائیزم بزاڤێكی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌. هاوكات له‌ سویس‌و ئامریكادا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌‌و، دواتر په‌ل‌و پۆی‌ هاوێشتۆته‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌. بێ‌ ئینسافیه‌ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ‌ وه‌ك ره‌خنه‌گرانی‌ هاوچه‌رخ له‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا به‌رته‌سكی‌ بكه‌ینه‌وه‌.
دادا خۆی‌ به‌ هیچ چوارچێوه‌یه‌ك نه‌به‌ستۆته‌وه‌‌و، خۆی‌ سه‌رتر له‌ هه‌موو مه‌كته‌به‌كاندا ده‌بینێ‌. هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانی‌ بۆ تێكه‌ڵكردنی‌ جۆره‌كانی‌ هونه‌ر‌و له‌ نێوبردنی‌ كه‌وشه‌نه‌كانی‌ نێوان هونه‌ر‌و ئه‌ده‌بیاته‌.
دادا به‌ بانگه‌شه‌كردنی‌ خاپوور بوون‌و تیرۆر له‌ جیهانی‌ هونه‌ر‌و ئه‌ده‌بیات‌و ئه‌خلاقی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ یان تاكه‌كه‌سیدا، به‌ كرده‌وه‌ ئوستووره‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ دروست كردوه‌. چونكه‌ له‌ جیهانی‌ هونه‌ردا، مه‌به‌ستی‌ نه‌ك خوڵقاندن، به‌ڵكوو خاپوور كردن بووه‌. ئه‌گه‌ر پۆزیتیڤانه‌ بڕوانینه‌ مه‌كته‌بی‌ دادائیزم، ده‌كرێ‌ بڵێین كه‌ ئه‌و وێرانكردنه‌ له‌ راستیدا، جۆرێك وێرانكردنی‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌. وێرانگه‌رییه‌كی‌ مه‌كته‌بی‌ دادا له‌ بنه‌مادا دانانی‌ به‌ردی‌ بناخه‌ی‌ جۆرێك ئه‌ندێشه‌‌و خوڵقاندنی‌ هزری‌ هونه‌رییه‌ كه‌ بوو به‌ هۆی‌ هه‌ڵگرسانی‌ شه‌ڕی‌ جیهانیی‌. له‌و رووپه‌ڕه‌وه‌یه‌ كه‌ دژكرده‌وه‌ی‌ سروشتی‌ به‌ نیسبه‌ت ترس له‌ شه‌ڕ، ئه‌و سیستمه‌ فكرییه‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌.
له‌ گه‌رماوگه‌رمی‌ شه‌ڕدا له‌ نێو رووناكبیران‌و وڵاتانی‌ جۆراوجۆر ئه‌و شێوه‌ بیره‌ په‌یدا بوو.
هه‌ر بۆیه‌ به‌ حه‌ق ده‌كرێ‌ بڵێین كه‌ دادائیزم سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ته‌واوی‌ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ گرینگانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م دا له‌ ئه‌ده‌بیات‌و هونه‌ر له‌ جیهاندا روویان داوه‌.
پارادۆكسێكی‌ سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ی‌ كه‌ له‌ كاری‌ دادائیزمه‌كاندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایان بۆ پێكهاته‌ شكێنی‌‌و وێرانكردنی‌ زمانه‌كان، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانخوڵقێنن سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ هه‌موو ره‌وته‌ هونه‌ری‌‌و ئه‌ده‌بیه‌كانی‌ هاوچه‌رخ.

له‌دایكبوونی‌ دادائیزم
شایه‌د زۆریه‌ك له‌ خوێنه‌ران چیرۆكی‌ له‌دایكبوونی‌ دادا بزانن كه‌، رۆژی‌ 8ی‌ مانگی‌ فوریه‌ی‌ 1916ی‌ زایینی‌ له‌ قاوه‌خانه‌ی‌ "تراس"ی‌ شاری‌ زوریخی‌ سوئیس به‌ هۆی‌ چه‌قۆیه‌كی‌ كاغه‌زبڕ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناخودئاگا چوه‌ نێو لارۆس یان فه‌رهه‌نگێكی‌ فه‌رانسه‌ ـ ئاڵمانی‌‌و سه‌ری‌ وشه‌یه‌كی‌ نێو ئه‌و لارۆسه‌ی‌ بڕی‌‌و، ئه‌و وشه‌یه‌ی‌ خوڵقاند. (جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ وشه‌ی‌ دادا (dada)‌و وشه‌یه‌كی‌ بێ‌ ماناش نیه‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ 16دا له‌ زمانی‌ مناڵانه‌وه‌ به‌ مانای‌ ئه‌سپ هاتووه‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ 18 تاكوو ئێره‌ به‌و شته‌ی‌ كه‌ فكر‌و زكری‌ مرۆڤه‌كانی‌ به‌ خۆوه‌ سه‌رقاڵ كردبێت، ده‌گوترێ‌. دیاره‌ ئه‌و مانایه‌ هیچ پێوه‌ندییه‌كی‌ به‌مه‌كته‌بی‌ دادائیزمه‌وه‌ نیه‌.)
كه‌سانێك كه‌ رۆژی‌ له‌دایكبوونی‌ دادا له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌یدا به‌شدار بوون بریتین له‌: تریستان تزارا (1896 ـ1963) مارسێل یانكۆ خه‌ڵكی‌ رۆمانیی‌ ـ هۆگۆباڵ‌و ریشارد هۆئلزنبك ی‌ ئاڵمانی‌ ـ هانس ئارپ(1887 ـ1966) ئالزاس‌و یه‌ك دوو كه‌سی‌ دیكه‌. نووسه‌رگه‌لێك زۆر بانگه‌شه‌ی‌ رێبه‌ری‌‌و ته‌نانه‌ت باوكبوونی‌ دادائیزم ده‌كه‌ن، كه‌ زۆربه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئیدعاكه‌یانن.
وادیاره‌ تریستان تزارا یه‌كه‌م كه‌س بووه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك گوتمان دواتر كه‌سانێكی‌ زۆر بانگه‌شه‌ی‌ رێبه‌ر بوونیان كردووه‌.
سێ‌ رۆژ پاش له‌دایكبوون یان سه‌رهه‌ڵدانی‌ دادا، هۆگۆباڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر‌و دۆسته‌كانی‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكردن شوێنێكیان به‌ ناوی‌ "كابارای‌ ولێتر" دامه‌زراند. كه‌ ئه‌و گرووپه‌ مه‌راسمه‌كانی‌ وه‌ك شێعر خوێندنه‌وه‌ ـ نمایش‌و رێپێوانه‌كانیان له‌و شوێنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برد. یه‌كه‌م بڵاڤۆكێ‌ كه‌ گرووپی‌ دادائیزم چاپ‌و بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌ ناوی‌ كابارای‌ ولێتر بوو.

كاریگه‌ری‌ شه‌ڕ...
شه‌ڕی‌ جیهانی‌ باڵه‌ خوێناوییه‌كانی‌ به‌ تواوه‌تی‌ به‌ سه‌ر ئورووپادا كێشا بوو. چاپ‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ په‌رتووك‌و گۆڤاره‌كان راگیران. له‌ مه‌یدانی‌ شه‌ڕ له‌ نێو لاشه‌ی‌ بێگیانی‌ سه‌ربازه‌كاندا، روخساری‌ خوێناوی‌ نووسه‌ر‌و شاعیرانی‌ گه‌وره‌ ده‌بینران. نووسه‌ران‌و شاعیرانێك وه‌ك: گیوم ئاپۆلیز، شارل په‌گی‌‌و ئالێن فورنیه‌ قوربانیانی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بوون. له‌ په‌رتووكێكدا، له‌ ژێر ناوی‌: "گوڵبژێریك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ نووسه‌رانی‌ له‌ شه‌ڕدا كوژراو" (1924) ناو‌و ده‌ست‌و خه‌تی‌ 500 شاعیر‌و نووسه‌ر كه‌ له‌ شه‌ڕدا كوژراون بڵاو كراونه‌ته‌وه‌. له‌ دوو ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ شه‌ڕدا ئه‌ده‌بیاتی‌ ئورووپا به‌ ته‌واوی‌ تووشی‌ ئیفلیجی‌ هات. جیا له‌ كاره‌سات‌و رووداوی‌ ناخۆش‌و ترس خوڵقێن، بیر‌و هزری‌ ئاڵۆز، شتێكی‌ دیكه‌ به‌ مێشكی‌ خه‌ڵك دا نه‌ده‌هات.
له‌ ئاوا كه‌ش‌و هه‌وایه‌كدایه‌ كه‌ مه‌كته‌بی‌ دادئیزم سه‌ر هه‌ڵده‌دا‌و له‌ دایك ده‌بێ‌، هه‌تاكوو بیر‌و هزری‌ لاوان‌و ... به‌ره‌و جیهانێكی‌ جیا له‌ جیهانی‌ شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌‌و... ببات. دواتر شێوازی‌ دادا بوو به‌ بنه‌مای‌ دروستبوونی‌ شێوازی‌ ئه‌بزۆرد.



سەر چاوە گۆڤاری لاوان

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net