.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










تاریكخانه (به‌شی یه‌كه‌م)
ن: سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: هه‌رمان
ئه‌و پیاوه‌ی كه له كاتی شه‌ودا له سه‌ر رێگه‌ی "خانسار" سواری ئوتۆمبیله‌كه‌ی ئێمه بوو، خۆی به جوانیی له پاڵتاوێكی سورمهییدا پێچابوهوهو كڵاوه لێوار به‌رزه‌كه‌ی خۆی تا سه‌ر ته‌وێڵی داكێشابوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ له رووداوگه‌لی دنیای ده‌ره‌وه‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه پارێزراوو جیا بمێنێ، به‌سته‌یه‌كی له ژێر باخه‌ڵیدا هه‌بوو كه له نێو ئوتۆمبیله‌كه‌دا ده‌ستی له سه‌ر دانابوو. نیو كاتژمێرێك كه پێكه‌وه بووین ئه‌و به هیچ جۆرێك، له باسی شۆفیرو موسافرهكاندا به‌شداریی نه‌كرد. هه‌رجاره كه چرای ئوتومبیله‌كه یان رووناكی ده‌ره‌وه نێو ئوتۆمبیله‌كه‌ی ئێمه‌ی روون ده‌كرده‌وه، من به دزییه‌وه له
روخساریم ده‌ڕوانی: سه‌رو چاوێكی سپیكهلهی ره‌نگ په‌ڕیو، كهپۆیهكی چووكه‌ی باریكی ههبووو پێڵووی به شێوه‌یه‌كی ماندوو هاتبوه خواره‌وه. هێڵێكی بازنه‌یی له دوولای لێوی ئه‌وا ئه‌بینرا كه هێزی بهڕێوهبهریو راده‌ربڕینی ئه‌وی ده‌گه‌یاند، ئه‌ڵێی سه‌ری ئه‌ویان له به‌رد تاشیبوو. ته‌نیا هێندێجار زمانی به سه‌ر لێویا دهماڵیو له قووڵایی بیریدا ون ده‌بوو. ئوتۆمبیله‌كه‌ی خانسار له به‌ر گاراژی "مه‌ده‌نی" رایگرت. گه‌رچی بڕیار بوو كه ته‌واوی شه‌و به‌ڕێگاوه بین، كه‌چی شۆفیرو هه‌موو مسافره‌كان دابه‌زین. من له ده‌ركه‌و دیوار‌و قاوهخانهكهم روانی كه ئه‌وه‌نده میواندارانه نه‌هاتنه به‌رچام، دوایی چوومه نزیك ئوتۆمبیلهكهو بۆ دڵنیابوون به شۆفیرهكهم وت: "وادیاره ده‌بێ ئه‌مشه‌و لێره لابده‌ین؟"
"به‌ڵێ رێگا خراپه. ئه‌مشه‌و ئه‌مێنینه‌وه، به‌یانی سه‌ره‌تای كازیوه رێدهكهوین."
له ناكاو بینیم ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاڵتاوی بارانی له خۆی پێچابوو هات بۆ لام‌و به ده‌نگێكی نزم‌و كپهوه وتی: "ئێره جێگایه‌كی باش نیه، ئه‌گه‌ر ناسیاو یان شوێنێكی باشتان بۆ خۆتان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، ده‌كرێ بێنه ماڵی من." "ـ زۆر سپاس! به‌ڵام نامه‌وێ ببمه هۆی زه‌حمه‌ت."
"ـ من له خوڵك بێزارم. من نه تۆ دهناسمو نه ده‌مهه‌وێ بتناسمو ناشمه‌وێ منه‌ت كه‌م به سه‌رتاندا. چون له‌و كاته‌وه دیوێكم به دڵی خۆم درووست كردووه، دیوی پێشووم بێكهڵك ماوه، ته‌نیا لام وایه له قاوه‌خانه ئاسوودهتربێ."
شێوه‌ی ده‌ربڕینی ساده‌ی بێروودهربایسیو خوڵكو به ئه‌رك زانینی ئه‌و له مندا شوێنی دانا‌و تێگه‌یشتم كه له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی ئاسایی سه‌روكارم نیه. وتم: "زۆر باشه، ئاماده‌م." به بێ‌دوودڵی دوای كه‌وتم: ئه‌و چراقۆیهكی ده‌ستی له گیرفانیا ده‌رهێناو هه‌ڵیكرد. ئهستوونێكی تیژ كه له چاوی ده‌دا كه‌وته به‌ر پێمان، له چه‌ن كۆڵانی سه‌ره‌و لێژو سه‌ره‌و ژوور، له نێوان دیوارگه‌لی كاگڵی تێپه‌ڕ بووین. هه‌موو شوێنێك هێمنو بێده‌نگ بوو. جۆرێك ئههوهنیو داگیراوی ده‌خزایه له‌ش مرۆڤه‌وه... ده‌نگی ئاو دههاتو شنه‌یه‌كی فێنك كه له سه‌ر داره‌كان تێپه‌ڕ ده‌بوو، به روومانیدا ده‌دا. چرای دوو سێ ماڵ له دووره‌وه سۆڵه سۆڵی ده‌كرد. ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی، له بێده‌نگیدا ئه‌ڕۆیشتین. من بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فێقی نه‌ناسیاوم بهێنمه قسه، وتم: "ئێره ده‌بێ شارێكی جوان بێت!" ئه‌و وه‌ك بڵێی له ده‌نگی من ترسابێت، دوای كه‌مێ راوه‌ستان زۆر به شێنه‌یی وتی: "له نێو ئه‌و شارگه‌له‌ی كه له ئێران دیومه، خانسارم هه‌ڵبژاردووه. نه به‌م هۆیه كه زه‌وی كێڵدراو، داری میوه‌و ئاوی زۆری هه‌یه، كه‌چی زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا جۆر‌و هه‌وای به‌رزی كۆنی خۆی راگرتووه. چونكه هێشتا شێوه‌ی ئه‌م كۆڵان‌و كۆڵانی، له نێو قڵشی ئه‌م ماڵه كاگڵیانهو داره به‌رزه بێده‌نگه‌كانی هه‌وای پێشووی ماوه‌و روخساری میوانداری خۆماڵیانه‌ی خۆی له ده‌س نه‌داوه. ئێره پتر دووركهوتووو دوورلهچاوه، هه‌ر ئه‌مه دۆخه‌كه زیاتر شاعێرانه ده‌كا، رۆژنامه، ئوتۆمبیل، فڕۆكه‌و رێگای ئاسن له بهڵایهكانی ئه‌م سه‌ده‌ن ـ به‌تایبه‌ت كه ئوتۆمبیل كه هۆڕینو تۆز‌و خۆڵ، وره‌ی فێركاری شۆفیر تا دوورترین كوێره دێكان ده‌با ـ لاوه تازه به ده‌وران گه‌یشتووه‌كان، دڵخوازگهلی لار‌و گێڕو لاساییكهری نه‌زانانه له هه‌ر قوژبنێكا ده‌ته‌پێنێ!"
رووناكی چراقۆكهی روو به په‌نجێره‌ی ماڵه‌كان دهگرتو ئه‌یگوت: "بڕوانه، په‌نجێره جوانكاری كراون، خانووی جیایان هه‌یه. مرۆڤـ بۆنی زه‌وی هه‌ست پێده‌كا، بۆنی وێنجه‌ی دووراو، بۆنی پیسی ژین هه‌ست پێده‌كا. ده‌نگی سیسركو مه‌لی بچووك، خه‌ڵكی پێشوو ساده‌و مڵه، گشت ئه‌مانه دنیایه‌كی ونبووی كۆن دێنێته‌وه بیر‌و مرۆڤـ له هه‌راو هۆریای تازه به ده‌وران گه‌یشتووه‌كان دوور ده‌خاته‌وه!"
پاشان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناكاو تێگه‌یشتبێت منی خوڵك كرده‌وه، پرسی: "شێوت خواردووه؟"
"ـ به‌ڵێ، له گوڵپایه‌گان شێوم خوارد." له ته‌نیشت چه‌ن جۆگه‌ی ئاو تێپهڕینو پاشان له نزیك كێ‌و، ده‌رگای باخێكی كرده‌وه‌و هه‌ردووكمان چووینه ژووره‌وه. گه‌یشتینه به‌ر خانوویه‌كی تازه سازكراو. چووینه دیوێكی بچووك كه ته‌ختێكی خه‌وی سه‌فه‌ری، مێزێكو دوو نشینگه‌ی راحه‌تی تێدا بوو. چرا نهوتییهكی هه‌ڵكردو چووه دیوێكیترهوه. دوای چه‌ن خولێك به بیجامه‌یه‌كی پشت گوڵی، گۆشتی ره‌نگه‌وه هاته ژووره‌وه‌و چرایه‌كی دیكه‌ی هێنا هه‌ڵیكرد. دوای ئه‌و به‌سته‌ی كه پێی بوو هه‌ڵچڕی. سهركڵاوكێكی سووری خهتكراوی ده‌رهێناو له سه‌ر چراكه‌ی دانا. دوای كه‌مێك رامان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی دوودڵ بێت وتی: "ئه‌فه‌رموون بڕۆینه دیوی خۆم؟" چرا كڵاودارهكهی هه‌ڵگرت، له داڵانێكی تهنگو تاریك كه میچه‌كه‌ی داره‌ڕا كرابوو ـ تاق‌و دیواری به ره‌نگی قاوه‌یی تێكه‌ڵ به رهشو سه‌ر عهرزهكهش زیلووی سوور داپۆشرابوو ـ تێپه‌ڕین. ده‌ركێكی دیكه‌ی كرده‌وه، چووینه شوێنێكه‌وه كه وه‌ك دیوێكی هێلكه‌یی بوو كه به رواڵه‌ت بۆ ده‌ره‌وه هیچ جۆره رێدهرچوونێكی نه‌بوو مه‌گه‌ر به هۆی ئه‌و ده‌ركه‌ی كه بۆ داڵان ده‌كرایه‌وه...
....سە رچاوە گۆڤاری لاوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆشبێت کاك ره‌وه‌ند ئه‌وه ئێستا ئه‌شچم بۆ به‌شی دووه‌م ده‌ستت خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه