❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیره‌ك بولبولێكی‌ هه‌تا هه‌تایی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-21 08:54:54

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375

زیره‌ك بولبولێكی‌ هه‌تا هه‌تایی‌

حه‌سه‌ن زیره‌ك بولبولێكی‌ هه‌تا هه‌تایی‌





هه‌تاو
رۆژی‌ 5ی‌ پووشپه‌ڕی‌ ساڵی‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌ 36 ساڵ به‌ سه‌ر كۆچی‌ دوایی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ ده‌نگ خۆشی‌ گه‌له‌كه‌مان حه‌سه‌ن زیره‌ك تێده‌په‌ڕێت. حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌ك زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی‌ كورده‌واری‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ منداڵیه‌وه‌ تووشی‌ نه‌هامه‌تی‌‌و ده‌رده‌سه‌ری‌ بووه‌. هێشتا منداڵ بوو كه‌ باوكی‌ له‌ده‌ست دا‌و له‌ ته‌مه‌نی‌ 6و7 ساڵان به‌ جێگای‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ قوتابخانه‌ بكرێت، بۆ بژێوی‌ ژیانی‌ شانی‌ دایه‌ به‌ر كار‌و كاسبی‌‌و له‌شی‌ ناسك‌و شلكی‌ مناڵی‌ به‌ كاری‌ تاقه‌ت پڕووكێن‌و ئه‌سته‌م خارا.
به‌هره‌ی‌ هونه‌ری‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌ر له‌ سه‌روبه‌ندی‌ لاوییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت‌و گه‌شه‌ی‌ كرد. به‌ڵام مخابن ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ خۆی‌ له‌ خوێندنی‌ زانستی‌ هونه‌ر‌و... بێ‌به‌ش بوو. به‌ڵام
 

نه‌خوێندنی‌ ئاكادیمی‌‌و زانستی‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك هیچی‌ له‌ مه‌زنی‌‌و گه‌وره‌یی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كه‌م نه‌كردۆته‌وه‌‌و به‌ توانایی‌ به‌رزی‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ خۆی‌ نه‌یهێشت كه‌ سۆزی‌ ئاواز له‌ گه‌روویدا بخنكێت.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی‌ گۆرانییه‌كانی‌ هونه‌رمه‌ند:

ـ ره‌سه‌نی‌ ئاواز‌و گۆرانی‌‌و ده‌نگی‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك وای‌كردووه‌ كه‌ ئێستاش پاش 36 ساڵ دوای‌ مه‌رگی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هیچ ماڵ‌و شوێنێكی‌ گشتی‌‌و... نابینی‌‌و نابیسی‌ كه‌ چریكه‌ی‌ حه‌سه‌ن زیره‌كی‌ تێدا نه‌چریكێته‌وه‌.
ـ حه‌سه‌ن زیره‌ك خاوه‌نی‌ قوتابخانه‌‌و سه‌بكێكی‌ تایبه‌ته‌ له‌ نێو ئاواز‌و گۆرانی‌ ره‌سه‌نی‌ كوردیدا‌و هونه‌رمه‌ندی‌ نه‌مر به‌ سه‌دان گۆرانی‌‌و به‌سته‌ی‌ فلكلۆری‌ له‌ فه‌وتان رزگار كردووه‌. یان به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ ده‌بێ‌ بڵێین كه‌ هونه‌ر‌و گۆرانی‌ فلكلۆریكی‌ كوردی‌ هه‌تا هه‌تایه‌ قه‌رزداری‌ حه‌سه‌ن زیره‌كه‌.
ـ گۆرانی‌‌و به‌سته‌كانی‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌ڵقوڵاوی‌ دڵی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ بوو، هه‌ر ئه‌و ره‌سه‌نایه‌تییه‌‌و هه‌ڵقوڵاوییه‌ وای‌كردبوو كه‌ هه‌ست‌و خه‌یاڵی‌ جه‌ماوه‌ر بۆ لای‌ خۆی‌ راكێشێت‌و له‌ قوتابخانه‌ی‌ ده‌نگی‌ حه‌سه‌ن زیره‌كدا سه‌دان گۆرانیبێژی‌ ده‌نگ خۆش‌و به‌به‌هره‌ پێبگات‌و سۆزی‌ ده‌نگی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ مه‌زن كاری‌ تێكردوون‌و ئیلهامیان لێ‌ وه‌رگرتووه‌.
ـ گۆرانییه‌كانی‌ حه‌سه‌ن زیره‌ك پڕن له‌ جوانی‌ سروشتیی‌ كوردستان، له‌ قیته‌قیتی‌ لاوی‌ سه‌ربانانه‌وه‌ بگره‌ تا كۆێستانان خاڵخاڵ‌و له‌نجه‌‌و لاری‌ كیژۆڵه‌ی‌ كورد‌و ده‌رد‌و ئازاری‌ پاڵه‌‌و ره‌نجبه‌ری‌ كوردستان‌و...
ـ گۆرانییه‌كانی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی‌ كورد سنووربه‌زێن بوون، سنووره‌ده‌ستكرده‌كانی‌ كوردستان هیچكات نه‌یانتوانی‌ چریكه‌‌و سۆزی‌ ده‌نگی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كپ بكه‌ن‌و به‌ری‌ پێبگرن.
حه‌سه‌ن زیره‌كی‌ هونه‌رمه‌ند شایانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سمینار‌و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌بی‌‌و هونه‌رییه‌كاندا یادی‌ لێ‌ بكرێته‌وه‌‌و به‌ به‌هره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ زانستییانه‌ شی‌ بكرێته‌وه‌. حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌گه‌رچی‌ به‌ رواڵه‌ت له‌ نێوماندا نه‌ماوه‌ به‌ڵام یاد‌و ده‌نگه‌ ره‌سه‌ن‌و دڵ بزوێنه‌كه‌ی‌ هه‌روا له‌ نێو دڵی‌ ئه‌ویندار‌و ئۆگرانی‌ گۆرانی‌‌و موسیقای‌ كورددا ماوه‌ته‌وه‌‌و ده‌مێنێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆكه‌، كه‌ پاش 36 ساڵ یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ جێگای‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ روو له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌ده‌بی‌‌و هونه‌رییه‌كانی‌ كوردستان به‌ گشتی‌‌و گۆرانیبێژ‌و هونه‌ر دۆستانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی‌ بكه‌ین كه‌ یاد‌و بیری‌ هونه‌رمه‌نده‌ ره‌سه‌نه‌كانی‌ كورد وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفێق، عه‌لی‌ مه‌ردان، شه‌ماڵ سائیب، سه‌ید عه‌لی‌ ئه‌سغه‌ری‌ كوردستانی‌، محه‌ممه‌د عارف جه‌زراوی‌، عایشه‌ شان، محه‌ممه‌د ماملێ‌‌و... له‌ بیر نه‌كه‌ن‌و به‌ كار‌و به‌رنامه‌كانیاندا بچنه‌وه‌، لێیان فێر بن‌و كه‌ڵك له‌ هونه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن، با كه‌م‌و كۆڕییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه‌‌و فێری‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوویان بكه‌ن.
یادی‌ زیره‌ك‌و هونه‌رمه‌ندانی‌ گه‌له‌كه‌مان به‌خێر.

سەر چاوە  ماڵپە ری لاوان

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-21 18:37:48

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: زیره‌ك بولبولێكی‌ هه‌تا هه‌تایی‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ ره‌وه‌ند سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net