.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












[color=#800080][size=16]
كاتیا....... چیرۆك
بەشی یەکەم........
ن: سادق هێدایه‌ت
چه‌ند شه‌و بوو به‌رده‌وام موهه‌ندیسی ئۆتریشی كه تازه به من ناسرابوو، له كافه ده‌هاته سه‌ر مێزی ئێمه. زیاتر من له‌گه‌ڵ یه‌ك، دوو كه‌س له ڕهفیقهكان دانیشتبووین، و ده‌هات ئیزنی ده‌خواست و له ته‌نیشت مێزی من داده‌نیشت و بڕێ جاریش مانای وشه‌گه‌لی فارسی له ئێمه ده‌پرسی. چونكه گه‌ره‌كی بوو زمانی فارسی فێر بێت. لهویاوه كه چه‌ند زمانی ده‌ره‌كی ده‌زانی به‌تایبه‌ت كه به‌خۆیدا دهپهرما كه زمانی توركی له زمانی زگماكی خۆی باشتر ده‌زانێ، بویه فێربوونی زمانی فارسی زۆر بۆی دژوار نه‌بوو. به ڕواڵه‌ت پیاوێك بوو چوارشانه به قیافه‌یه‌كی جیددی،
سه‌ری زل و چاوگه‌لی شین تۆخ ـ ئه‌ڵێی ڕه‌نگی رووباری دانوب له چاوه‌كانیدا ده‌ركه‌وتبوو. ڕۆخساری پڕٍخوێنی سوری بوو و قژه خۆڵه‌مێشییه‌كانی له‌ده‌ور ته‌وێڵی به‌رز و هاتوه پێش ئه‌وا ڕوابو و له شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی قورسی و له جه‌سته‌ی وهرزشكارانهیدا هێز و له‌شساخی ده‌رده‌كه‌وت. كه‌چی قه‌ڵافه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه په‌ژاره‌و داگیراوه‌ی ك له چاوه‌كانیدا ده‌بینرا وه‌ك یه‌ك نه‌ده‌هاتنه به‌رچاو. له‌وانه بوو له نزیك چل یان زیاتر له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك لاوتر ئه‌ینواند. هه‌موو كات جیددی و ئه‌هوه‌ن بوو ئه‌ڵێی ژیانێكی بێ گێره‌وكێشه‌ی تێپه‌ڕ كردووه‌و جێگه‌ی زامێك له سوچی چاوی راستی ئه‌ودا ده‌دیترا كه من پێم وابوو به‌هۆی كاری مۆههندیسیو رێگهكێشان و ته‌قینه‌وه‌ی به‌رد یان كێ‌و سوچی چاوی ئه‌و زامی هه‌ڵگرتوه. ئه‌و حه‌زێكی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌ب و وێژه نیشان ده‌دا و به قسه‌ی خۆی جۆرێك حاڵ‌و كه‌سایه‌تی دوفاقی له‌ودا هه‌یه، كه رۆژه‌كان ده‌بێته موهه‌ندیس و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ فۆرموله‌كانی بیركارییهو شه‌وان ده‌بێته شاعیر یان به‌بۆنه‌ی كایه‌ی شه‌تره‌نج كاتی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كا. شه‌وێك من به‌ته‌نیا له‌سه‌ر مێز دانیشتبووم، دیم، موهه‌ندیسی ئوتریشی هات ئیزنی خواست و له‌سه‌ر مێزی من دانیشت. به رێكه‌وت له‌و شه‌وه‌دا به‌ته‌نیا ماینه‌وه‌و له ڕهفیقهكان كه‌سێك بۆ لامان نه‌هات. ماوه‌یه‌ك گوێمان به موسیقی دا به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك له‌نێوانمان ده‌ربڕابێت. له‌ناكاو ئۆركێستر "ئێستینكارازین" گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی روسی ده‌ست پێ كرد له‌م كاته‌دا من جۆرێك ئازاری تێكه‌ڵاو به كهیفهوهم له چاوگه‌ل و رۆخساریدا بینی ئه‌ڵێی ئه‌ویش به‌خاڵه گه‌یشتبێت یان پێویستی به دهردیدڵی په‌یدا كردبێت. به شێوه‌یه‌كی بایه‌خ پێنه‌دراو وتی: ئه‌زانی من بیره‌وه‌ریه‌كی له‌بیر نه‌كراوم له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆسیقییه‌دا هه‌یه، بیره‌وه‌رییه‌ك كه پێوه‌ندی هه‌یه به ژنێك و به جۆرێك تایبه‌ت ده‌بێته داخه‌كانی هه‌ڕه‌تی لاوهتیم! "به‌ڵام ئه‌م ئاوازه روسیه"،... "به‌ڵێ ئه‌زانم، من چاخێكی ژینی یهخسیریم له روسیه‌دا به‌سه‌ر برد"... "له‌وانه‌یه له‌كاتی شه‌ڕی جیهانی 1914 یه‌خسیر بووبێتیت"... "به‌ڵێ هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕ، من له فرونت سربی بووم، پاشان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ روسیه‌كان یه‌خسیر بووم. ئه‌زانی ژیانی دیلی ئه‌وه‌نده خۆش نیه"... "دیاره، ئه‌ویش یه‌خسیری له سیبری! گه‌لۆ ئێوه كتێبی "یادمانی خانووی مردووه‌كان" نووسینی داستایۆفسكیتان خوێندۆته‌وه؟"... به‌ڵێ خوێندۆمهتهوه، به‌ڵام ته‌واو به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كو دیلی شه‌ڕ بووین و تا ڕاده‌یه‌ك ئازادیمان بوو، له‌كاتێكدا ئه‌و له‌گه‌ڵ موجیكهكان له زینداندا بووه. به‌ڵام له‌ناو ئێمه‌دا پسپۆره‌كان، نیگاركێشه‌كان، شیمیزانهكان، به‌رد هه‌ڵكه‌نه‌كان، تی‌ف تیفهكهران، جهراحهكان، مۆسیقیزانهكان، شاعیران و نووسه‌ران بوون. قاچی چه‌پی من كه له شه‌ڕدا گولله‌ی خواردبوو، هه‌ر له‌وێ هه‌توان كرا"... "به‌م شێوه بۆتان زۆر به دوژواری تێنه‌په‌ڕیوه"... "مه‌به‌ستتان له سه‌ختی چیه؟ دیاره، له سه‌ره‌تادا ئاگایان له ئێمه بوو. ڕاستیت ده‌وێ، له سه‌ره‌تاكاندا ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك له دۆخی خۆمان ڕازی بووین. ئه‌گه‌ر ته‌واوی رۆژ له به‌نددا بووین، به‌ڵام له ئۆردوگای خۆمان ئازادیمان هه‌بوو. شانۆم ساز كردبوو، هۆدهگهلێكمان بۆ خۆمان ساز كردبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هه‌ر ئه‌فسه‌رێك له قه‌راری 25 ڕوبل له مانگدا پاره‌ی گیرفانیان ده‌داو له‌و كاته‌دا له سیبری زۆری‌و هه‌رزانی بوو. به‌ڕاده‌ی پێویست خوارده‌مه‌نیمان بوو، ئه‌گه‌رچی زیاتری پاره‌ی گیرفانی ئێمه‌یان نه‌ده‌دا. پاشانیش ئه‌زانن ئێمه ئیزنمان نه‌بوو كه بچینه ده‌ره‌وه. درێژه‌ی چیرۆكه‌كه له ژماره‌ی داهاتوودا بخوێننه‌وه.....................
بەشی دووەم........
ئێمه ناچار بووین ساڵانێك زیندانی بین. من شه‌كه‌ت‌و بێتاقه‌ت ببومو ته‌واوی رۆژم به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌وه تێده‌په‌ڕاند. ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی، واته شه‌ش مانگ دوای ئه‌وه‌ی كه توركه دیله‌كان به ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بوون، من بۆ فێر بوونی زوانی توركی له‌گه‌ڵ ئه‌وان پلانی دۆستایه‌تیم داڕشت، له‌م ماوه‌دا له گه‌ڵ لاوێكی عه‌ره‌ب ناسیاویم په‌یدا كرد كه ناوی عارف كوڕی عارف كه خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیم بوو. ده‌ستم به خوێندن كرد‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زوانی توركی فێر بووم. به جۆرێك كه به زوانی توركی كۆنفرانسم ده‌گرت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌دا خوێنه‌رانێك هه‌بوون كه خوێندنی خۆیان ته‌واو نه‌كردبوو. ئیزنیان به ئێمه دابوو كه وانه بڵێین. به‌م شێوه‌یه وانهكانو كۆنفرانسه‌كان دانران.
شانۆمان پیشان دا‌و ژنه روسییه‌كان له ده‌ره‌وه باشترین رازانه‌وه‌و بهرگو كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان بۆمان ده‌نارد. زیاتر شتێكی ناوێزه‌ی لێ ده‌رده‌چو، به جۆریك كه له ده‌ره‌وه بۆ دیتنی شانۆكانمان ده‌هاتن. "كه‌وایه بۆ خۆتان جۆرێك ژیانی تایبه‌تتان هه‌بووه؟" "ئێوه وای بۆ ده‌چن! به‌شی چاكم باس كردوه. ئێوه له‌بیر مه‌كه‌ن كه ئێمه له ئوردوگایه‌ك زیندان بووین كه له بان ته‌پۆڵكه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتبوو و به درێژایی دوو كیلۆمیتر له‌گه‌ڵ شاری كراسنۆیارسك مه‌ودای هه‌بوو. ده‌وروبه‌ری ئۆردوگاكه‌یان تێلبهن كردبوو‌و ستونگهلێكیان به به‌رزی شه‌ش میتر له زه‌وی داكوتابووو مه‌ودا به مه‌ودای بورجه‌كان بوون كه پاسه‌وانه‌كان چه‌ك به‌ده‌ست ئێشكیان ده‌گرت، به‌ڵام من له هۆده‌كه‌ی خۆم نه‌ده‌هاتمه ده‌رو هه‌مو كاتم ته‌رخانی خوێندنه‌وه‌ی كتێب یان بۆ كونفڕانسه‌كان خۆم ئاماده ده‌كرد. ته‌نیا شتێك كه دڵدانه‌وه‌ی منی ده‌دایه‌وه ئه‌وه بوو كه ئه‌مبینی ئه‌م هه‌مو كه‌سانی خوێنده‌واره‌ی كارزانهی دی، هه‌مو لاو‌و به‌خته‌وه‌ر یا به‌دبه‌خت له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی منا هاوبه‌ش بوون." "به‌ڵام ئێوه له بیری ده‌كه‌ن كه له مه‌ترسی شه‌ڕ، پریشكه، ده‌نگی ته‌قه، گازی خنكێنهرو مردنی به‌رده‌وام كه له پێش چاوتان بوه پارێزراو بوون؟"
"وتم ئێوه له دۆخی ئێمه ئاگادار نین، ته‌نیا رۆژی دوو كاتژمێر رابواردن‌و گه‌ڕانمان بوو ـ به‌رگه‌كانمان به له‌شمانه‌وه لۆچی تێكه‌وتبوو چرچ ببو. به‌رگی ژێرمان نه‌بوو. زستان هه‌وا 40 تا 50 پله‌ی ژێر سفر بوو وه هاوین له 30 پله‌ی گه‌رما ئێمه وه‌ك گیانله‌به‌رانی چوارپێ له گه‌وڕ زیندانی بووین، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ئاور، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی بڵاو ده‌بونه‌وه‌و روداوگه‌لێكی ترسهێنه‌ر كه رویان ده‌دا، ئه‌مانه هه‌موو خراوتر له شه‌ڕ بوو جاری وا بوو له نێو ئێمه‌دا شێت ئه‌بون، شه‌وێك من له‌گه‌ڵ رهفێقهكانم كایه‌ی وهرهقمان ده‌كرد، یه‌كێ له ره‌فێقان ته‌ور له شان وه ژوره‌كه كهوتو وه‌ها زه‌برێكی توندی له‌بان مێزه‌كه‌دا كه هه‌مومان له جێ‌دا هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر تهورهكهمان له ده‌ستی نه‌گرتبایه هه‌موومانی له‌توپه‌ت كردبوو. كه‌سێكی خه‌ڵكی مه‌جار كه شێت بو، لاسایی سه‌گی ده‌كرده‌وه، به‌رده‌وام دهوهڕیو ببوه هه‌وێنی سه‌رقاڵی ئێمه، گه‌وره‌ترین شتێك كه دڵداری پێم ده‌دا بوونی ره‌فێقی عهربم، عارف بوو، ئه‌و هه‌موو كات دڵزیندوو به‌رامبه‌ر به گشت شتێك بێ مه‌یل بوو، هه‌بوونی شادیی به‌رهه‌م ده‌هێنا. جگه له‌مه من بیره‌وه‌رییه‌كانی رۆژانی یه‌خسیری خۆم له‌گه‌ڵ عارفدا له رۆژنامه‌یه‌كی وییه‌ن به ناوی "كاتیا" چاپ كردوه فره تێر‌و ته‌سه‌له ناتوانم باسی بكه‌م.
"به چ بۆنه‌یه‌كه‌وه كاتیا؟"
"راسته، گه‌ره‌كم بوو له‌مه‌ڕ ئه‌و باس بكه‌م، له بابه‌ته‌كه ده‌رچوم. ئه‌و بۆ من یه‌كه‌م ژن‌و دوایین ژن بوو شوێنێكی له بیر نه‌كراوی له مندا جێهێشت. ئه‌زانی هه‌رده‌م ئه‌شێ ژن بۆ لای من بێت‌و قه‌ت من بۆ لای ژن ناڕۆم. چونكه ئه‌گه‌ر من بۆ لای ژن بڕۆم واهه‌ست ئه‌كه‌م كه ئه‌و ژنه له‌به‌ر من خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌من بۆ پوڵ یان زوان چهوریو یان هه‌ر هۆیه‌كی دیكه بووه. هه‌ستی به شتێكی ساز كراو‌و ده‌ستكرد ئه‌كه‌م. كه‌چی له كاتێكا كه یه‌كه‌م جار ژن بۆ لای من بێت، ئه‌یپه‌ره‌ستم. چیرۆكیك كه ئه‌مه‌وێ بیگێڕمه‌وه یه‌كێ له‌م جۆره روداوانه‌یه. ئه‌مه ته‌نیا بیره‌وه‌رییه‌كی ئه‌ویندارانه‌یه كه قه‌ت له‌بیری ناكه‌م. گه‌رچی 18 وه یان 20 ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام هه‌موو كات له‌پێش چاومه. هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه نزیكی كراسنۆیارسك دیل بووین، دوای ناسیاوی من له‌گه‌ڵ لاوی عه‌ره‌ب كه جۆرێك ره‌فێقایه‌تی به‌راستی برایانه‌و لێك دانه‌بڕاوانه ئێمه‌ی به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرد هه‌ردوكمان له هۆده‌یه‌كدا ماڵمان بوو‌و هه‌موو كاتمان ته‌رخانی خوێندنی زوانو كایه‌ی وه‌ره‌ق ده‌كرد. من ئاڵمانیم فێری ئه‌و دهكردو له به‌رامبه‌ردا ئه‌و منی فێری زوانی عه‌ره‌بی ئه‌كرد. له‌بیرمه رۆژێك ئێمه چرامان نه‌بوو، رۆنمان له نێو شوشه‌ی جه‌وهه‌ردا كرد‌و به‌له‌ته كراسی خۆمان فتێڵهمان دروست كرد‌و له روناكایی ئه‌م چرادا كارمان ده‌كرد. هه‌ر له‌م كاته‌دا من زوانی توركیم ته‌واو دهكردو له رێگای چینه‌وه، له سوئێد‌و نۆروێژ‌و دانمارك كتێبمان ئه‌هاورد. عارف لاوێكی جوان بوو كه قژگه‌لی ره‌شی لولی ههبووو هه‌موكات شاد‌و بهپێكهنینو بێخهیاڵ بوو. "هه‌رچۆن بوو له‌ساڵی 1917 یهخسیرهكانی عه‌ره‌بیان بانگهێشت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له توركه‌كان جیا ببنه‌وه. ره‌فێقی عهرهبمیان له من جیا كرده‌وه. پووڵیان پێداو ناردیان بۆ شاری كراسنۆیرسك هه‌تا كه‌ره‌سته‌ی رێكه‌وتنی ته‌یار بكه‌ن، توركه‌كان به سه‌رمدا هاتنو ئه‌یانوت " چاو لێكه رهفێقهكهتیان له ئێمه جیا كرده‌وه هه‌تا دژبه ئێمه شه‌ڕ بكا!" كه‌چی عارف له به‌ر ئه‌وه‌ی جوان بوو‌و روخسارێكی رۆژهه‌ڵاتی بوو له شاری كراسنۆیارسك بوه جێسه‌رنجی كچان‌و خه‌ریكی رابواردن بوو....
بەشێ سێە م و کۆتایی......
رۆژێك من له‌و دۆخه چه‌په‌ڵه‌دا خه‌ریكی خوێندنه‌وه بووم، له‌ناكاو ده‌ركه كرایه‌وه دیتم كچێكی لاوی جوان هاته هۆده‌كه‌م. من له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆم وشك ببووم و مات له‌سه‌ر تاپای كچه‌كه‌م ئهڕوانیو له‌به‌ر چاوم ئه‌و فریشته‌یه‌ك یا بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵی بوو. سێ‌چوار ساڵ تێده‌په‌ڕی كه به‌و دۆخه چه‌په‌ڵه‌وه ژیانی مه‌رگ لێ نیشتبوو، ڕدێنێك له‌چه‌شنی ڕدێنی ڕاسپووتین تا سه‌ر سینگم خزابوو و به‌رگێك كه به له‌شمه‌وه لكابوو. له‌نێو كتێب و له‌ته كاغه‌زه‌كان ئه‌ژیام. بوونی كچێكی لاوی جوان له كه‌لاوه‌ی من دا باوه‌ڕ پێنه‌كراو بوو. ئه‌و كچه زمانی ئاڵمانیشی ئهزانیو له‌گه‌ڵمدا ده‌ستی به قسه‌كردن كرد. كه‌چی من به جۆرێك گه‌شكه ببووم كه نه‌مده‌توانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
له پشت سه‌ریه‌وه ده‌ركه كرایه‌وه‌و رهفیقهكهم عارف هاته ژوور و
پێكه‌نی. من تێگه‌یشتم كه بۆ سه‌رسووڕمانی من ئه‌و كاره‌ی كردوه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی هێنابوو تا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی به من پیشان بدا. ئه‌م كاره‌ی له‌ڕووی سهربهگۆیهییهوه نه‌كردبوو، كه دڵی منی پێ بسووتێنێ، ته‌نیا بۆ گاڵته‌و شۆخی بوو. چون به ته‌واوی له هه‌ڵس و كه‌وتی شاره‌زا بووم. عارف به منی وت: وه‌ره بچین بۆ شار، من ئیزنت بۆ ده‌گرم. دوای چه‌ند ساڵ یه‌كه‌مجار بوو كه من ده‌چوومه شار. ئاخره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عارف و كاتیا كه ئیزنی منیان گرت، به‌ره‌و شار به‌ڕێكه‌وتین. له رێگادا به‌فره‌كان كه‌م كه‌م دهتوانهوهو به‌هار ده‌ستی پێ كردبوو، ناتوانن بهێننه به‌رچاو كه من چ حاڵێكم بوو! له ته‌نیشت رووباری (یێنا سێئی) تێپه‌ڕ ده‌بووین، من له خۆشیا له‌وانه‌بوو باڵ بگرم و به ته‌واوی نوقمی جوانی ئه‌و كچه ببووم. له ته‌واوی رێگادا كچه‌كه له هه‌موو سه‌رێكه‌وه له‌گه‌ڵ من قسه‌ی ده‌كرد، من چه‌شنی مردوویه‌ك كه پاش ساڵانێكی زۆر له گۆڕ سه‌رم ده‌رهێنابێ له دنیایه‌كی ڕووناك له‌دایك بووبێ‌و زاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ومدا نه‌بوو و نه‌مده‌توانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه هه‌تا ئاخره‌كه‌ی چووینه نێو شاره‌وه‌و ئێمه‌ی برده نێو دیوێكه‌وه كه له‌ودا چاربهرق، مێز له‌گه‌ڵ ڕوومێزی چه‌رموو، نشینگه‌و ته‌ختی خه‌و بوو. من وه‌ك گوندیه‌كان له ده‌رو دیوارم دهڕوانیو له‌خۆم ده‌پرسی "گه‌لۆ ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ڕاسته‌و خه‌ون نیه؟" من و عارف له ته‌نیشت مێزه‌كه دانیشتین، كچه‌كه چایی بۆ هێناین. دوایی له‌گه‌ڵ من ده‌ستی به قسه‌كردن كرد، له‌و كچانه بوو كه مه‌جلیسی گه‌رم ده‌كرد و كاركه‌ر و فره‌وێژ بوو. داویی زانیم كه كچ نیه، شوهكهی ئه‌و له شه‌ڕدا كوژرابوو و منداڵێكی چووكهیشی هه‌بوو. له ماڵی ئه‌واندا موهه‌ندیسێك و ژنه‌كه‌یشی بوون و ئه‌م ژنه كه له‌گه‌ڵ ژنی موهه‌ندیس ناسیاوی بوو، پێكه‌وه ده‌ژیان. پێده‌چوو دیوه‌كه‌یان له‌و به‌كرێ گرتبوو. شه‌ومان له‌وێ تێپه‌ڕ كرد، شه‌وێك كه قه‌ت نه‌مده‌توانی بیری لێ بكه‌مه‌وه. من بۆ ئه‌و ژنه جوانه ئهوینێكم نه‌بوو. به هیچ شێوه‌یه‌ك زاتم نه‌ده‌كرد ئه‌م بیرۆكه به خۆم ڕێ بده‌م، ئه‌وم دهپهرهستی. ئه‌و بۆ من له گۆشت و ئێسك نه‌بوو، فریشته‌یه‌ك بوو، فریشته‌ی ڕزگاری كه ژیانی تاریك و بێماناو یه‌كده‌ستی منی بۆ ساتێك ڕووناك كردبوه‌وه، من نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵی بدوێم یان ده‌ستی ماچ بكه‌م.
به‌یانی گه‌ڕامه‌وه به‌ڵام به چ حاڵێكه‌وه! هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم كه ژیان له زیندان بۆ من تاقه‌ت پڕووكێن ببوو. نه‌مده‌توانی نه بخه‌وم نه بنووسم یان كار بكه‌م. له دوو كۆنفرانسی حه‌وتوانه‌ی خۆم به بیانووی ناساغی دووره‌په‌رێزیم كرد. دوای ئه‌م ڕووداوه گشت شتێك له‌به‌ر چاوم چه‌مكێكی ئاڵۆز و نادیاری به‌خۆوه گرتبوو، ئه‌ڵێی گشت ئه‌م ڕووداوانه‌م له‌خه‌ودا دیتبوو. دوو سێ حه‌وتوو تێپه‌ڕی، كاغه‌زێكم له كاتیاوه بۆ هات "به چ شێوه‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی كاغه‌زتان ده‌كرد؟" له‌ژێر یه‌كێك له ئهستوونهكاندا به‌دوور له چاوی پاسه‌وانه‌كان بوو، زیندانییه‌كان هه‌ڵیانكه‌ندبوو و بن ئهستوونهكهمان بڕیبوه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڵده‌گیرا و داده‌نرایه‌وه. هه‌ر رۆژه به نۆره یه‌كێك له ئێمه به قاچاغی ئه‌ڕۆیشت بۆ ئه‌وانی دیكه ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستیان بوو ده‌سه‌ند و ده‌هێنا، كاغهزهكانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یگه‌یاند. به‌ڵێ له كاغه‌زه‌كه‌ی خۆیدا نووسیبووی دوو شه‌ممه كه رۆژی مه‌له‌ی ئێمه بوو من له ته‌نیشت ڕووباره‌وه بڕۆم و ئه‌و بۆ چاوپێكه‌وتنی من دێت. پێده‌چوو عارف پێی وتبوو ئێمه حه‌وتووی دوو رۆژ مافی مه‌له‌مان هه‌یه. گه‌رچی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ژنه جوان و خۆش قسه بوو ده‌یتوانی هاتن بۆ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو به‌ده‌ست بێنێ. به‌ڵام بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان بۆی مانای نه‌بوو، له‌م باره‌وه ئه‌م ڕێگه‌ی له‌به‌رچاو گرتبوو. به‌ڵێ، رۆژی دووشه‌ممه كاتێك كه ئێمه‌یان له‌ته‌نیشت ڕووباره‌كه‌وه ده‌برد من به ترس و له‌رزه‌وه بۆ جێگه‌یه‌ك كه قه‌رار بوو رۆیشتم. هه‌ركه بڕێك له‌نێو بێشهڵانهكهوه تێپه‌ڕیم كاتیام دی. پێكه‌وه چووین له قه‌راغ ڕووباره‌كه دانیشتین، لێڕه‌واری سه‌وز و چڕ ده‌ورمانی گرتبوو. ئه‌و دیسان ده‌ستی به قسه كرد، من ته‌نیا ده‌ستی ئه‌وم له ده‌ستما گرت و ماچ كرد، كاتیا خۆی پێ ڕانه‌گیرا و خۆی خسته ئامێزمه‌وه، ئه‌و خۆی به ده‌سته‌وه دا، له كاتێكدا من هیچكات بیریم قه‌ت به خۆم ڕێ نه‌دابوو، چۆن ئه‌و بۆ من بوونه‌وه‌رێكی پیرۆز و ده‌ست لێنه‌دراو بوو!
له‌و رۆژه به‌دواوه ژینی زیندان زیاتر له جاران بۆم ناخۆش و دژوار بوو. سێ‌چوار جار هه‌ر ئه‌و كاره‌مان دووپات كرده‌وه‌و له رۆژانی مه‌له من به دزییه‌وه ده‌چومه دیداری، هه‌تا حه‌وتوویه‌ك لێی بێههواڵ مامه‌وه. دوایی كاغه‌زێكی دیكه‌ی لێ گه‌یشت و نووسیبووی نۆره‌یه‌كی دیكه‌ی مهلهكه ئه‌ڕۆین ئه‌و دێت و به‌رگی وێكچووم بۆ دێنێ. من ره‌فیقه‌كانم ئاگادار كرده‌وه كه له‌وانه‌یه چه‌ند شه‌و نه‌مێنم تكام له‌وان كرد كه له جێگه‌م ئیمزا بكه‌ن. له كاتی سه‌رژمێری كه چوار به چوار له ئاقاری حه‌وشه‌دا راده‌وه‌ستاین و كه‌سێك ئێمه‌ی ده‌ژمارد، ترسێكمان نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌نیا كاتی ڕابواردنی ئێمه بوو و هه‌موو كات ژماره‌یه‌ك جێگۆڕكێیان ده‌كرد، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رژمێری ڕێك هیچكات ده‌ستی نه‌ده‌دا. هه‌ر چۆنێك بوو رۆژی دیاریكراو له ته‌نیشت ڕووباره‌كه پێی گه‌یشتم و دیم ده‌ستێك به‌رگی كۆن و كڵاوێكی پێستی بۆ هێناوم، له‌نێو رێدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ئێمه گه‌یشتبا كاتیا له‌گه‌ڵ من رووسی قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام من جوابێكم نه‌ده‌دایه‌وه ته‌نیا جار نا جارێك ئه‌موت: "ئیسپاسیبو". ئاخره‌كه‌ی رۆیشتین بۆ ماڵی ئه‌و، تا به‌یانی له دیوه‌كه‌دا بووم. بۆ به‌یانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی موهه‌ندیسی رووسی‌و ژن و منداڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌ڕان له كێوه‌كان وه‌ڕێ كه‌وتین. سێ رۆژ گه‌ڕانی ئێمه درێژه‌ی كێشا. له كێوی "سێ ستوون" كه دوندی ئه‌و به وێنه‌ی سێ شه‌قه ده‌رهاتبوو رۆیشتین و له لێواری نزیك ئه‌وێ خێوه‌تمان لێدا و ئاورمان هه‌ڵكرد. له‌م شوێنه وه‌ك دنیایه‌كی دوور و ون بوو دوور له خه‌ڵك و هات و هاواری ئه‌وان بووین. خواردهمهنیگهلی باشمان ئه‌خوارد و مه‌شرووبی چاكمان ئهخواردهوهو له نێوان لقی داره‌كانه‌وه ئه‌ستێره‌كانمان ته‌ماشا ده‌كرد. شنه‌یه‌كی نه‌رم و گیانبه‌خش ئه‌هات. كاتیا ده‌ستی به خوێندن كرد، گ?

له‌سه‌ر هێڵ نییه