.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تاریكخانه (به‌شی سێههمو كۆتایی)
سادق هیدایه‌ت
رووناكی جوولهوهرهكان بهخهبهرو چاوه‌دێری دهكاـ له تاریكی‌و شه‌وه كه هر ژنێك، هه‌ر شتێكی ئاسایی شێوه‌یه‌كی گوماناوی به خۆیه‌وه ده‌گرێ، گشت ترسه ونبووه‌كان خه‌به‌ر ده‌بنه‌وه. له تاریكی‌دا مرۆڤـ ئه‌خه‌وێ به‌ڵام ئه‌بیسێ، كه‌سه‌كه خه‌وتووه به‌ڵام ژیانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كا، مرۆڤـ له پێداویستیگه‌لی ژین بێنیازهو دنیای مه‌عنه‌ویی تێپه‌ڕ ده‌كا، ئه‌و شتانه‌ی كه قه‌د به‌وانی نه‌زانیوه وه‌بیر دێنێته‌وه..."
دوای ئه‌م راوێژه لێوانلێوه، له ناكاو بێدنگ بوو. بڵێی مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌م قسانه په‌ڕینه‌وه‌ی خۆی بێت. گه‌لۆ ئه‌م كه‌سه منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی شه‌كه‌ت‌و ژین لێدراو بوو یان نه‌خۆشییه‌كی نامۆی هه‌بوو. به هه‌ر لهون وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی بیری نه‌ده‌كرده‌وه. من نه‌مده‌زانی چ وڵامێكی بده‌مه‌وه روخساری شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به خۆیه‌وه گرتبوو. هێڵێك كه له قه‌راخ لێویه‌وه
تێده‌په‌ڕی به شێوه‌یه‌كی زه‌ق دیار بوو. ده‌مارێكی شین له سه‌ر ته‌وێڵی بای كردبوو، كاتێك قسه‌ی ده‌كرد گۆشتی كه‌پۆی ده‌له‌رییه‌وه، ره‌نگی په‌ڕیوی ئه‌و له به‌ر تیشكی سوور شێوه‌یه‌كی ماندوو‌و خه‌فه‌تهێنه‌ری ده‌خسته روخساری، له سه‌رێك ده‌چوو كه به مۆم دروستیان كردبێ‌و وه‌ك ئه‌و شێوه نه‌بوو كه له ماشینه‌كه‌دا ئه‌وی دیبووم، سه‌ری خۆی كه ده‌گرته خوار پێكه‌نینێكی هه‌ڵاتوو له سه‌ر لێوه‌كانی نه‌خشی ده‌گرت دوایی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناكاو تێگه‌یشتبێ به نیگایه‌كی دژوار‌و گاڵته‌چییانه كه له‌وم به‌دی نه‌ده‌كرد وتی: "ئێوه رێبوار‌و ماندوون، من هه‌مووم له سه‌ر خۆم باس كرد!"
" ـ هه‌ركه‌س هه‌رچی ئه‌ڵێ له خۆیه‌تی، ته‌نیا راستییه‌ك كه بۆ هه‌ركه‌س بوونی هه‌یه خوودی ئه‌و كه‌سه‌یه ـ هه‌موومان بێ ئه‌وه‌ی به ده‌ست خۆمان بێ له خۆمان باس ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت له بابه‌تگه‌لی ده‌ره‌كی هه‌سته‌كان‌و روانگه‌كانی خۆمان به زمانی كه‌سانی دیكه‌وه ئه‌ڵێین دژوارترینی كاره‌كان ئه‌مه‌یه كه كه‌سێك بتوانێ به راستی هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه هه‌یه بڵێ. له وه‌ڵامی خۆم پاشگه‌ز بوومه‌وه. چوونكه زۆر بێ مانا، بێ پێوه‌ندی‌و بێجێ بوو. دیار نه‌بوو ده‌مویست چ شتێك بسه‌پێنم. ته‌نیا مه‌به‌ستم پێدا هه‌ڵگوتنی ناڕاسته‌وخۆ له خانه‌خوێ بوو، كه‌چی ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به قسه‌ی منی دابێ بۆ چه‌ن چركه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌ك ئازارهێنه‌ر سه‌یری منی كرد، دیسان پێڵووی داهاتن. زمانی له سه‌ر لێوه‌كانی ماڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاگای له من نیه‌و له دنیایه‌كی دیكه‌دا ئه‌خولێته‌وه وتی: "من هه‌موو كات ئاره‌زووم ده‌كرد كه جێگایه‌كی ره‌حه‌ت، به شێوه‌ی دڵخوازو ویستی خۆم ته‌یار بكه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌ك كه خه‌ڵكان دروستیان كردبوو به كه‌ڵكی من نه‌ده‌هات. من ده‌مویست له خۆماو له ده‌روونما بم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رچیم هه‌بوو كردمه پاره. هاتمه ئه‌م شوێنه‌و ئه‌م دیوه‌م به شێوه‌ی دڵخوازی خۆم ساز كرد. هه‌موو ئه‌م په‌رده مهخمهڵانهم له‌گه‌ڵ خۆم هێنا. خۆم هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ژووره‌م ته‌واو كرد ـ ته‌نیا سهركڵاوه سووره‌كه‌ی چراكه‌م له بیر چووبوو. ئاخری دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری سازكردنی نه‌خشه‌و ئهندازهكهیم له تاران دا، ئه‌مڕۆ به دستم گه‌یشت. ئه‌گینا هیچ حه‌زم لێی نیه كه له دیوه‌كه بچمه ده‌ره‌وه یان له‌گه‌ڵ كه‌س بدوێم. ته‌نانه‌ت ته‌نیا خواردنم شیره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رجۆرێك پێمخۆشبوو، پاڵكه‌وتن یان به دانیشتنه‌وه بتوانم بیخۆمو پێویستم به سازكردنی خواردن نه‌بێ ـ به‌ڵام به‌ڵێنم به خۆم داوه كه گه‌ر بێتوو رۆژێ گیرفانم خاڵی بێته‌وه یان پێویستم به كه‌سێكی دیكه بێت، كۆتایی به ژیانم بێنم.
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م شه‌وه كه له ژووره‌كه‌ی خۆمدا ده‌خه‌وم. من مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌رم كه به ئاره‌زووی خۆم گه‌یشتووم ـ وێنا كردنی كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر چه‌نده دژواره، من قه‌ت نه‌مده‌توانی بیری لێ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئێستا من كه‌سێكی به‌خته‌وه‌رم! دیسان بێده‌نگ بوو، من بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به بێدهگییهكه بێنم گوتم: "ـ شێوه‌یه‌ك كه ئێوه له دووی ده‌گه‌ڕێن شێوه‌ی مناڵێكه له منداڵدانی دایكی‌دا كه بێ ماندووبوون، دهستو پێ لێدان‌و پێدا هه‌ڵگووتن له نێو داڵانه‌ی سووری گهرمو نه‌رم له سه‌ر یه‌ك چه‌ماوه‌ته‌وه، هێدی هێدی خوێنی دایكی دهمژێو هه‌موو تكاكانو پێداویستییه‌كانی خۆ له خۆیدا دێته دی ـ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و تاراوگه‌ی به‌هه‌شتی ونبوویه كه له بن هه‌بوونی هه‌ر مرۆڤێكدا هه‌یه مرۆڤـ له خۆیداو له ده‌روونیدا ئه‌ژی له‌وانه‌یه جۆرێك مردن بێ به ده‌ستی خۆی."
چراكه‌ی ههڵگرتو منی تا به‌ر داڵان رێنوێنی كرد‌و ئه‌و دیوه‌ی كه پێشتر چووبووینه ئه‌وێ پێمی نیشان دا. له نیوه‌شه‌و تێپه‌ڕیبوو، من هه‌ناسه‌یه‌كی نوێم له هه‌وای ئازاد‌دا هه‌ڵمژی وه‌ك ئه‌وه‌ی له حه‌وزێكی ساردی ناخۆش دا هاتبێتمه ده‌ر، ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان ده‌دره‌وشانه‌وه به خۆمم گوت: "گه‌لۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی شێتی رارایی یان له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی هه‌ڵكه‌وتوو سه‌رو كارم په‌یا كردووه؟
رۆژی دواتر دوو سه‌عاتی مابوو به نیوه‌ڕۆ خه‌به‌ر بوومه‌وه بۆ ماڵئاوایی له میواندار وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی نامۆمو پێ ده‌نێمه به‌ر ده‌ركه‌ی شوێنێكی پیرۆز هێواش چوومه به‌ر داڵان‌و به پارێزه‌وه ده‌ركم لێ دا. داڵان تاریك‌و بێده‌نگ بوو، له سه‌ر پێ چوومه دیوی تایبه‌ته‌وه، چرای سه‌ر مێزه‌كه ده‌گڕا، دیتم میواندار هه‌ر به‌و بیجامه پشت گووڵییه، ده‌سته‌كانی له پێش چاوی گرتووه قاچه‌كانی له باوشیدا كۆ كردۆته‌وه، به وێنه‌ی مناڵێك له زكی دایكی‌دا ده‌رهاتوه‌و له سه‌ر ته‌خت كه‌وتووه. رۆیشتمه پێش‌و شانیم گرت‌و رامتهكاند، كه‌چی ئه‌و هه‌ر به‌و شێوه وشك ببوو. به تۆقاوی له ژووره‌كه هاتمه ده‌رو بۆ لای گاراج رۆیشتم چونكه نه‌مده‌ویست ماشین له ده‌ست بده‌م. گه‌لۆ به وته‌ی خۆی گیرفانی خاڵی ببوه‌وه؟ یان ئه‌م ته‌نیاییه كه به باڵایدا هه‌ڵیده‌گوت لێی ترسابووو ده‌یویست دواین شه‌و لانی كه‌م كه‌سێك له نزیكیدا بێت، پاش ئه‌م هه‌موو قسانه، له‌وانه‌یه ئه‌م كه‌سه مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌ری راسته‌قینه بووبێت‌و ویستبێتی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ی بۆ هه‌مووكات بۆ خۆی راگرێ‌و ئه‌م دیوه‌ش دیوی دڵخوازی ئه‌و بووبێت!

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێتو ماندوو نه‌بیت چاوه‌روانی به‌شه‌کانی ترم سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه