❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆلا خواردنه وه حه رامه !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-22 15:17:10

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

کۆلا خواردنه وه حه رامه !

کۆلا خواردنه وه حه رامه !

..............................................

ناسیاوه‌که‌م ، که‌ پیاوێکی نوێژکه‌ری دژه‌ (جوله‌که‌ و کریستیان ) ی ئه‌وروپانشینه‌ و هه‌رگاڤ ده‌بێژێت : خوایه‌ ، ته‌ختی کافران وه‌رگێڕی ، پێمده‌ڵێ : ( کۆکا کۆلا) ناخۆمه‌وه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ زۆریشم حه‌زلێیه‌ ، به‌ڵام خۆم تووشی گوناهان ناکه‌م ! ، لێیده‌پرسم : مه‌گه‌ر کۆلا خواردنه‌وه‌ گوناهه‌ ؟! ، سه‌رڕاده‌وه‌شێنێ و ده‌ڵێت : برای من .. نازانی پاره‌ سه‌رفکردن له‌ شتێکدا که‌ دژی موسوڵمانان به‌کاربێت ، چه‌ند گوناهه‌ ؟! ، پێکه‌نین ده‌مگرێ ، به‌ڵام دان به‌خۆمداده‌گرم و ده‌پرسمه‌وه‌ : ده‌کرێ بزانم ( کۆکا کۆلا ) و ( موسوڵمان ) له‌ کوێ بوونه‌ته‌ ئاشنا و که‌نگێش بوونه‌ته‌ دوژمن ؟! ، به‌ له‌سه‌رخۆیی ده‌ڵێت : سبه‌ینێ کاغه‌زێکت بۆ دێنم ، هه‌موو شتێکی تێدایه‌ .

* * *

رۆژی دواتر ، ناسیاوه‌ ئیمانداره‌که‌م ، کاغه‌زێکی ره‌ش و سپیی ته‌واو گه‌چڵاوم له‌پێشداده‌نێ و ده‌ڵێت : فه‌رموو وه‌یخوێنه‌ ، ئه‌وجا ده‌زانی لۆ واده‌رێم ! .
کاغه‌زه‌که‌ ، به‌ عاره‌بییه‌کی فه‌سیح و به‌ زوبانێکی مه‌لیح ، تێیدا نووسراوه‌ : هه‌رکه‌سێک موسوڵمان بێت ، کۆکا کۆلا ناخواته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر مارکه‌ی سه‌ر قوتووه‌کانی به‌ ئاوه‌ژوویی ته‌ماشابکه‌ی ، ده‌بێته‌ ( لا محمد ، لا مکه‌ ) ! .
تۆزێک تێیه‌وه‌ڕاده‌مێنم ، ده‌بینم زۆر له‌ راستی ده‌چێت ، بۆیه‌ش ده‌ڵێم : درۆیه‌کی جوان و ورده‌کاریتێداکراوه‌ ، به‌ڵام ناسیاوه‌که‌م تووڕه‌ده‌بێ و به‌ بێتاقه‌تییه‌وه‌ ده‌ڵێت : کاکه‌ وامه‌ڵێ .. با تووشی غه‌زه‌بی ئیلاهی نه‌بین ! .

* * *
ئه‌و رۆژانه‌ ، دوور له‌ هه‌واڵی بێنه‌ و به‌رده‌ی ده‌ستوورداڕشتن و گوێخه‌واندوو له‌ هاوار و ناڕه‌زاییی عاره‌به‌ سوننه‌ به‌ زۆر خۆبه‌ هاونیشتمانیکردووه‌کانمان و چاونووقاندووش له‌و به‌ره‌وپاشگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی له‌ ده‌ستووری ئێراقێدا سه‌باره‌ت به‌ مافی کوردان و مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌بینرێ ، خۆم به‌ کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئوترێختدا کرد .
له‌وێ ده‌مه‌ویست پرۆگرامی به‌ناوبانگی- هاووڵاتیی جیهانی – (1) ، که‌ بۆ به‌هێزکردن و فێربوونی زمانی ئینگلیزییه‌ بدۆزمه‌وه‌ ، وه‌لێ چاوم په‌رژایه‌ سه‌ر ناونیشانێکی دیکه‌ ، که‌ نه‌ده‌کرا به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕم : ( چیرۆکی سه‌رکه‌وتنی په‌نجا مارکه‌ی جیهانی ) ، له‌و کتێبه‌دا به‌ پوختی سه‌رگوزه‌شته‌ی دامه‌زراندن و نهێنییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی مارکه‌گه‌لی وه‌ک ( تۆیۆتا ، مایکرۆسۆفت ، ماکدۆناڵد ، ئای بی ئێم و .... هتد ) روونکرابۆوه‌ ، له‌ هه‌مووشی سه‌رنجراکێشتر ، باسێکی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی ( کۆکا کۆلا ) تێدا بوو .


* * *


به‌ پێی ئه‌و کتێبه‌ ، ئه‌و ( کۆکا کۆلا ) یه‌ی ئێستا ده‌ستاوده‌ستده‌کا و چه‌ند وڵاتێکی دنیاش بۆ دژایه‌تیکردنی ئامریکا ، فرۆشتنییان یاساغ کردووه‌ ، له‌ ساڵی 1886ی زایینی ، ده‌رمانسازێکی ئامریکایی ، به‌ نێوی (جۆن پێمبه‌رتۆن ) ، وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده‌ و وه‌ک ده‌رمانێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ ئاسانتر هه‌رسکردنی خۆراک ،دۆزیویه‌ته‌وه‌ .
ئه‌و ده‌رمانسازه‌ ، حه‌وت جۆره‌ ده‌رمانی گیاییی له‌ ئافریکا و ئامریکای باشوره‌وه‌ هێناوه‌ ، که‌ ده‌نێویاندا ، دوو ده‌رمان ناویان ( کۆکا ) و ( کۆلا ) یه‌ ! . که‌واته‌ ، ئه‌و ( کۆکا کۆلا ) یه‌ی له‌ ده‌رمانێکی نێو ده‌رمانخانه‌کانه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو بازاڕ و بۆته‌ خواردنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ، نه‌ ناولێنانی و نه‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانیشی ، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌ ( لا محمد ، لا مکه‌ ) وه‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ی واشیگوتووه‌ ، درۆی هه‌ڵبه‌ستووه‌.


* * *

له‌ رۆژاوا ، به‌ زه‌قی هه‌ست به‌ که‌مزانیاریی کورده‌ موسوڵمانه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئایینه‌که‌یان ده‌کرێت ، زۆر جار تووشی دۆستی وابووم که‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچێته‌ ماکدۆناڵد نانبخوات ، چونکه‌ به‌ بڕوای وی: پاره‌ی ماکدۆناڵد ، ده‌ڕواته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌ کافره‌کان و موسوڵمانی پێده‌کوژرێن ، به‌ڵام به‌ شانازییه‌وه‌ چووه‌ته‌ رێستورانتێکی تورکی و به‌ کڕینی دۆنه‌رێک ، بێئه‌وه‌ی بزانێت ، هاوکاریی به‌هێزبوونی ئابووریی ده‌وڵه‌تێکی کردووه‌ ، که‌ تا ئێستاش کوردان قه‌تڵوعامده‌کا و ئینکاریکردوون ! .
مخابن ئه‌و که‌مزانیاری و خۆشباوه‌ڕییه‌ ، ماکێکی قوڵی له‌ نێوماندا هه‌یه‌ و زۆریشی وه‌پاشخستووین

سەر چاوە سایتی هێمن

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-22 16:06:56

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623
WindowsVistaMSIE7

Re: کۆلا خواردنه وه حه رامه !

ئۆۆۆۆۆۆۆۆ  زۆر ترسام ههههههههه  زۆر حه‌زم له‌ کۆلا یه‌ وام زانی سه‌ردێره‌که‌ راسته‌

ده‌ست خۆس کاک ره‌وه‌ند شاد و سه‌رکه‌وتوو بییت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net