.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










[imgr]
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::.
دایك، ئه‌ی مه‌زنترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه
پە خشان....
له خۆرئاوایه‌كی ده‌مه‌و به‌هاریدا چاوه‌كانم هه‌ڵێنا‌و سوره‌تی فریشته‌یه‌كم له سه‌ر سه‌رم دیت. ئه‌و فریشته‌یه باوه‌شێكی گه‌رمی هه‌بوو، هه‌ستم به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌رم ده‌كرد. ده‌مزانی له كاتی برسیه‌تی، له كاتی گریانم دا، له كاتی ئێش‌و ئازارم دا له گه‌ڵمایه‌و له گه‌ڵم دا ئازار ئه‌كێشێ. له باوه‌شم ده‌كا‌و ده‌ملاوێنێ. پێم ده‌ڵی كۆرپه‌ی دایه، دایه‌ت به
قوربانت بێت، ئێشت له من، ئازارت له من. له سه‌ر سینگی رای ده‌ژاندم‌و به بۆنی شیری مه‌مكه‌كانی، خه‌ون بۆ به‌هه‌شتێكی دوور له دونیای ئه‌وڕۆی ده‌بردمه‌وه. هه‌سته‌كانی دایكم ئه‌وه‌نده جوان‌و دڵ بزوێنن، من خه‌ریكه له باوه‌شی كه‌م‌و پێی بڵێم دایكه گیان خۆشتم ده‌وێ، بۆ هه‌میشه له لام به، با ژیانم له گه‌ڵ جوانییه‌كانی ئه‌م دونیادا پڕ بێ له خۆشه‌ویستییه‌كی بێ كۆتایی. ئای كه زۆر جوانه، دایكم هیوای ژیانمه. له‌و كاته‌وه شتم وه‌بیر دێت، دایكم هه‌رگیز بیری له خۆی‌و خۆشییه‌كانی ژیانی خۆی نه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نیا رۆڵه‌كانی بوون كه گرینگ‌ترین مرۆڤی ژیانی ئه‌و بوون. ئێستاش ده‌ڵێم‌و ده‌یڵێمه‌وه من هه‌رگیز له ژێر باری تۆ ده‌رنایه‌م ئه‌ی دایكی شیرینم. چاو لێبكه ناوی تۆ، بوونی تۆ، هانم ده‌دا بۆ درێژه‌دان به ژیانم، بۆ داگیرسانی مۆمی ساڵانی ته‌مه‌نی داهاتووم. ئای كه چه‌ند شیرینه وشه‌ی دایك، هه‌ر كات ده‌مهه‌وێ باس له هه‌ستی خۆم بكه‌م سه‌باره‌ت به تۆ موچركم پێدا دێت‌و قوڵپه‌ی گریان له گه‌رووم‌و خۆشه‌ویستیی تۆ فرمێسك له چاوانم هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. دایكی ئازیزم ئه‌ی مۆمی داگیرساوی ههستو سۆزم، تۆ ده‌زانی چه‌نده گه‌وره‌ی؟ تۆ ده‌زانی چه‌ند پیرۆزی لام؟ تۆ ده‌زانی له كاتێكدا وه‌ك پاییزی خه‌زان ره‌نگم زه‌رد ده‌بێت‌و خه‌مه‌كان روومه‌تم داده‌پۆشن تۆ وره‌ی ژیانه‌وه‌م پێ ده‌به‌خشی‌و وه‌ك كۆترێك باڵم به‌سه‌ر دا ده‌گریت‌و دڵنه‌واییم ده‌كه‌ی؟ دایك، ئه‌ی رووناككه‌ره‌وه‌ی ژیانم، تۆ گه‌وره‌ی گه‌وره‌تر له جوانییه‌كانی ژیان. باوڕ بكه تۆ تابلۆی ره‌نگینی ژیانمی، تۆ جوانی وه‌ك كۆتره‌كانی عاشقی وه‌رزی به‌هاران، تۆ جوانی وه‌ك فریشته‌ی عومری رۆیاكانم. ئه‌ی فریشته‌كه‌م، ئه‌ی دایكی نیشتیمانم، مه‌زنی وه‌ك وڵات، وه‌ك زادگای ژیانم، كوردستان‌م.
ئه‌ی هیوای ژیان، ئه‌ی مه‌زنترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه
له هه‌ر كوێك بم خۆشتم ده‌وێ‌و ده‌تپه‌ره‌ستم
نوسینی : خوشکە ئارە زوو حیسامی[/imgr]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خۆش شاد و سه‌رکه‌وتوو بییت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastakant xosh bet bahiway sarkawtn boto barez,,..har bjyt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌سته‌کانت خۆش ره‌وه‌ند گیان بۆ ئه‌م په‌خشانه جوانه بۆ وه‌سفی دایک
دایک ئه‌و مرۆڤه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه جوان
دایک مرۆڤیکه له به‌خشنه‌دیی درووست کراوه
به فرمیسک گۆش کراوه
به ههستو سۆز په‌روه‌رده کراوه
بۆیه
هیج جوانیه‌ک نایگاتیت، هیج به‌خشنده‌ییه‌ک هینده‌ی دایک نیه بۆ کۆرپه‌که‌ی، هیج دلیک نیه هینده‌ی دلی دایه گه‌وره‌و پر سۆز بیت
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه