.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر 41 ئافره‌ت بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که مرۆڤ به گه‌رمبوونی له‌په‌کانی ده‌ست به کوپێك خواردنه‌وه‌ی گه‌رم، به‌رامبه‌ر که‌سانی چوارده‌ووری میهره‌بانتر ده‌بێت.
هه‌ردوو توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی "Lawrence Williams" و "John Bargh" گه‌یشتوونته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ به گرتنی کوپێك قاوه به ده‌سته‌کانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به گوڕتر و به‌تینتر ده‌بێت.
له‌یه‌كێك له تاقیکردنه‌وه‌کاندا توێژه‌ران 41 کوپ قاوه‌یان به‌سه‌ر 41 ئافره‌تدا دابه‌شکرد، تا ئه‌وانیش به ده‌سته‌کانیان بیگرن، هاوکات به‌شداربووان ناسنامه‌ی خۆیان ده‌نووسییه‌وه. هه‌ندێك جار قاوه‌کان ساردبوون و هه‌ندێك جاری دیکه‌ش گه‌رم. دواتر به‌شداربووان نووسینێکی کورتیان له‌سه‌ر مرۆڤێك پێدرا.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پێشتر به‌هۆی کوپێك قاوه‌ی گه‌رم له‌پی ده‌ستیان گه‌رم ببوو، پۆزه‌تیڤتر باسیان له مرۆڤه‌که ده‌کرد، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی کوپه‌کانیان ساردبوو.
توێژه‌ران له‌لاپه‌ڕه‌ی 606ی به‌رگی 322ی گۆڤاری "Science"دا ده‌نووسن، که گه‌رمبوونی له‌ش وه‌ها له ئافره‌تان ده‌کات، مرۆڤه‌کانی به‌رامبه‌ریان به که‌سانی ناخ جوان هه‌ڵبسه‌نگێنن.
له تاقیکردنه‌وه‌ی دووه‌مدا وه‌ك پادداشتێكی به‌شداریبوونیان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئافره‌تان داوایان لێ‌کرا، دیارییه‌ك بۆ خۆیان یان بۆ هاوڕێیه‌کیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ستیان به کوپێك قاوه گه‌رم ببوو، زیاتر دیاری‌یان بۆ هاوڕێیه‌کیان هه‌ڵده‌بژارد، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ده‌ستێکی ساردیان هه‌بووه، زیاتر دیاری‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژارد.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه