.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ماڵ ئاوایی
ئە ی شۆخ و شە نگ
ئیتر ئەڕۆم لە گوڵزاری
باخی جوانیت
بەناچاری ئەگوێزمە وە
..................
بە ناکامی بە دڵی تەنگ
لە بەهاری
کامەرانیت
بۆ پایزوو گەڵا ڕێزان
بارگە و بنە م ئە پێچمەوە
..........................
ئیتر ئە ڕۆم
لەم بەهارە
بێ ناونیشان
بێ شوێن و ڕێ و بێ سەرنجام
ئاخۆ ڕوی لە کام هەڵدێرە
کوێرە ڕێگام
.......................
ئە ی شۆخ وشەنگ
تو ئە وخوایە
بۆ پێم ناڵێی
کێ یە ئەوەی
بەدوای شیلەی گوڵی لێوتا
بووە بە هەنگ
بۆ پێم ناڵێی
بۆ هاوسەریت
لە گەڵ کێدا
لە کام شاروو شوێن و جێ‌دا
لە ژێر کام خاچی عیسادا
لە سەر دەستی کام ڕەهبانا
لە کام کەنیسەی دنیادا
خەوەکانت بۆ دێتە دی و
ئەلقە لە پەنجەت ئەکرێت و
ئەدرێ لە زەنگ
................................
ئە ی شۆخ و شەنگ
لەژێر لقی کام سەرودا
لە نیسانی چ ساڵێکدا
جلی سەراپا سپی ڕەنگ
بۆ ئێوارەی بوکێنیە کەت
ئەپۆشیت و
لەناو حە وشەو بەر هەیوانی
چ؟ ماڵێکدا
ئەبێ بە هەڵ پەڕکێ و ئاهەنگ
.................................
ئە ی شۆخ و شەنگ
خوا ئەی زانێ
کەوا منی سەر هەڵگرتوو
خۆم لە کوێدا ئەدۆزمەوە
خوا ئەزانێ
کەوا منی هەر لەخۆوە
تۆ خۆش ویست و
نیگای گەرمی
پڕ لە شەرمی
چ؟ نازدارێ
ئە قۆزمەوە
خوا ئەزانێ
بۆ کوێ ئەڕۆم بێ سەرنجام
ئاخۆ ڕووی لە کام هەڵدێرە
کوێرە ڕێگام
........................
هێندە دەڵێم
ئە ی شۆخ و شەنگ
ئەبێ مەرگ بدا مە ودام
جارێکی تر بتبینمە وە
لە مەی گێڕی بادەی جوانیت
پیاڵەی نیگام
لێوان لێو کەم
بێنم..... بینێم بە بینمەوە
.................................
ڕێکەوت ئەبێ ڕێگا بدا
جارێکی تر
گوێم لە ئاوازی دەنگت بێ
مەرگ دەبێت مەودام بدا..؟
ڕەنگ دانەوەی
کاتێکی تر لەژیانم
هاوڕێ ی ساتێکی ڕەنگت بێ
............................................................
هۆنراوەی شاعیری خوا لێخۆش‌بوو
کەمال ئەسعە د چەرمەگا
ساڵی 1995 لە موسڵ نوسیویەتی.. دیوانیگووڵاڵەی پاش مەرگ
........................
بڵاو کردنەوەی ڕەوەند پەشێو

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش کاکه ره‌وه‌ند به‌راستی جوانه ئه‌و هۆنروایهی هه‌لت بژاردوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت کاکه ره‌وه‌ند گیان
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه ،،، سه‌رکه‌وت و بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس فێنك خان .....سوپاس خەمبار گوڵ ....سوپاس بۆ پەیامەکانتان
دەست وچاوی ئێوەش خۆش بێت،،،بە هیوای شادیتانم
هاوڕێتان ڕەوەند پەشێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez sar kawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dest xosh bet her serkewtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka rawand
zor jwana ser kawtw bit

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت هاورى كيان
ڕێکەوت ئەبێ ڕێگا بدا
جارێکی تر
گوێم لە ئاوازی دەنگت بێ
مەرگ دەبێت مەودام بدا..؟
ڕەنگ دانەوەی
کاتێکی تر لەژیانم
هاوڕێ ی ساتێکی ڕەنگت بێ
بة هيوام ووشة ناسكة كانى ترت بينم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش به‌ڕێز
له‌سه‌ر هێڵ نییه