.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













توێژه‌ران ،، له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که کۆنترۆڵکردنی بڕی ترشه چه‌ورییه‌کانی ناو مێشك یارمه‌تی چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمز ده‌دات. كه ته‌نها له وڵاتی به‌ریتانیا نزیکه‌ی 700 هه‌زار مرۆڤ دووچاری ئه‌م نه‌خۆشیه بوینه .
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Neuroscience"دا ده‌نووسن، که ئاستی ترشه چه‌ورییه‌کان ده‌توانرێت له‌ڕێگای خۆراك یان ده‌رمانه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت.
توێژه‌ران كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامداوه ده‌ركه‌وتووه که که‌مبوونی بڕی ترشه چه‌ورییه‌کان بۆته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه هزرییه‌کان و گۆڕینی ڕه‌فتاری ئاژه‌ڵه‌کان.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌دا تیمی لێکۆڵینه‌وه ترشی چه‌وری ناو مێشكی مشکی ئاساییان پشکنی و دواتر له‌گه‌ڵ مشکی جین گۆڕاودا بهراوردیانکرد، که ئه‌وانه‌ش دووچاری جۆرێکی هاوشێوه‌ی ئه‌لزه‌هایمز هاتبوونه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی به‌راوردکردن ده‌ریانخست، که مێشکی مشکانی جین گۆڕاو بڕێکی یه‌کجار زۆریان له ترشی "Arachidonic"یان تێدابووه. ترشی ناوبراویش له‌لایه‌ن ئه‌نزیمی "PLA2" کۆنترۆڵ ده‌کرێت. به میکانیزمییهی بۆماوه‌یی توێژه‌ران توانییان ئاستی ئه‌نزیمی ناوبراو که‌مبکه‌نه‌وه. نزمکردنهوهیهکی به‌شێکی ئه‌نزیمی "PLA2" بۆته هۆکاری وه‌ستاندنی تێکچوونی هزری و فاکته‌ره کاریگه‌رییه‌کانی دیکه.
"Rene Sanchez-Mejia" سهرپشی ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که گۆڕانکارییهیکی به‌رچاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ترشی "Arachidonic" و به‌رووبوومه میتابۆلیزمییهکان هاوشێوه‌کان له "Hippocampus" بووه.
به‌ڵام بڕێکی زۆر له ترشی "Arachidonic" ده‌بێته وه‌ستاندنی خانه‌کانی مێشك، له‌کاتێکدا که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ترشی ناوبراو ده‌بێته هۆکاری ئاساییکردنه‌وه‌ی کارکردنی خانه‌کانی مێشك.
"Lennart Mucke"، سه‌رپه‌شتیاری لێکۆڵینه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌دات، که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئاستی ترشه چه‌ورییه‌کان ده‌توانرێت له‌ڕێگای خۆراك یان ده‌رمانه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان ده‌ریده‌خه‌ن، که توانای چاره‌سه‌ره‌کردنی نه‌خۆشان هه‌یه.
"Rebecca Wood" له "Alzheimer's Research Trust" به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕه‌شبینه. ناوبراو پێیوایه، که تاکو ئێستا له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌وه ده‌رنه‌که‌وتووه، ئایا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گونجێن یان ناگونجێن
له‌سه‌ر هێڵ نییه