❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پۆشاکی سور ئافره‌تان سێکسی ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-30 14:13:28

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE

پۆشاکی سور ئافره‌تان سێکسی ده‌کات

ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که پۆشاکی سوور ئافره‌تان له‌به‌رچاو پیاواندا سێکس ده‌رده‌خات. پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ویست تیریان بۆ سه‌ر پۆشاکی سووری ئافره‌تان ده‌ڕوات و که‌چی له هۆکاری کاریگه‌ری ڕه‌نگ نازانن.

"Andrew Elliot" و "Daniela Niesta" له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که پیاوان سه‌رنجیان زۆر زیاتر بۆ ئافره‌تانی پۆشاك سوور ده‌ڕوات. ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی نیشانیداوه، که سه‌رنجی پیاوان به گۆڕینی پۆشاکی ئافره‌تان گۆڕاوه: ئه‌و ساته‌ی ژنێك پۆشاکی ڕه‌نگێکی بێجگه له‌ سووری پۆشاوه، سه‌رنجڕاکێشی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه هێنده نه‌بووه. به‌ڵام ‌له‌به‌رکردنی پۆشاكێکی ڕه‌نگ سوور بۆچوونی پیاوانی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت گۆڕیوه.

توێژه‌رانی ناوبراو له زانکۆی "Rochester" له لاپه‌ڕه‌ی 1150ی ژماره‌ی 5ی به‌رگی 95ی گۆڤاری " Journal of Personality and Social Psychology"دا ده‌نووسن، که ئاستی ژیری ئافره‌تان هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پیاوان نه‌بووه.

"Andrew Elliot" ده‌ڵێت: "شتێکی سه‌یره، که ڕه‌نگ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سه‌رنجمان و تیرمان بۆ ئاڕاسته‌یه‌کی دیاریکراو ڕاده‌کێشێت، له‌کاتێکدا توانا هزرییه‌کانمان هیچ ڕۆڵێکیان نامێنێت."

ده‌روونناسی ناوبراو پێیوایه، که په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌نگی سوور و ئه‌تراکتیڤی سێکسی کاریگه‌ری که‌لتووری له‌سه‌ر نییه، به‌ڵکو ڕه‌گێکی بایۆلۆژی له‌پشته‌وه‌یه. به‌پێی ده‌روونناس، ئاره‌زووه سێکسییه‌کانی پیاو له‌ڕێگای کاریگه‌رییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه ڕووده‌دات. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه بایۆلۆژییه‌کانه‌وه تێبینیکراوه، که چه‌ند جۆرێك له مه‌یموون کاردانه‌وه‌یان بۆ ڕه‌نگی سوور هه‌یه.

هه‌ندێك جۆر له مه‌یموونه مێینه‌کان له‌کاتی نزیکبوونه‌وه‌یان بۆ جووتبوون هه‌ندێك به‌شی خۆیان سوور ده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ نێرینه‌کان له ئاره‌زوو و ئاماده‌باشی خۆیان بۆ سێکس نیشان ده‌ده‌ن. بۆ زانینی هه‌مان کاردانه‌وه له نێو مرۆڤدا ده‌روونناسان پێنج تاقیکردنه‌وه‌یان به‌به‌شداری پیاوان ئه‌نجامدا.

له‌هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کاندا پیاوان پێویستبوو چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئافره‌تان هه‌ڵبسه‌نگێنن - جارێك وێنه‌کان ڕه‌نگ و ڕه‌نگ بوون، جارێکی دیکه‌ش ئافره‌تانی ناو وێنه‌کان پۆشاکی ڕه‌نگ و ڕه‌نگیان له‌به‌ر کردبوو. هاوکات توێژه‌ران چه‌ند پرسیارێکیان له‌سه‌ر کاغه‌ز بۆ پیاوانی به‌شداربوو ئاماده‌کردبوو و یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش بریتیبوو له: "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی ناو وێنه‌که بچیته ده‌ره‌وه و سه‌د دۆلارت پێ بێت، ئاماده‌یه‌ت چه‌ند دۆلار بۆ ئه‌و ژنه خه‌رج بکه‌یت؟"

توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که پیاوان ئاماده‌بوون به‌هۆی ڕه‌نگی سووره‌وه پاره‌یه‌کی زیاتریان بۆ ئافره‌تان خه‌رج بکه‌ن. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پۆشاکی سووریان له‌به‌ردابووه، له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه زۆر سێکسیتر ده‌رکه‌وتوون. هاوکات ڕه‌نگی سوور هیچ کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئافره‌تان نه‌بووه، هه‌روه‌ها بۆ پیاوانیش ڕه‌نگی سوور هیچ گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پۆشاکێك پیاوان له‌به‌ریان کردبایه‌.

جا ئافره‌تان، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بۆ پیاوان سه‌رنجڕاکێش بن، پۆشاکێکی سوور له‌به‌ر بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خۆزگه‌

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-30 14:17:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: پۆشاکی سور ئافره‌تان سێکسی ده‌کات

dast xosh  hawrei xoshawist kaka zhekaf gyan
zhyant  aswda   
katt shad

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net