.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













وێژه‌رانی به‌ریتانی به‌یارمه‌تی ته‌کنیکی جینی ته‌ماته‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌ییان به بڕێکی یه‌کجار زۆر له "Anthocyanin" په‌روه‌رده کرد. ڕه‌نگی ناوبراویش وه‌ك ئه‌نتی ئۆکسیده‌کان چالاکه‌کان کار ده‌کات و سوودمه‌ندی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه.
"Eugenio Butelli" و هاوه‌ڵه‌کانی "John Innes Centre" له "Norwich" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Biotechnology"دا ده‌نووسن، که ئه‌و مشکانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه هاتبوون، به یارمه‌تی ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی توانیویانه زیاتر له‌ژیاندا بمێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مشکانه‌ی ته‌ماته‌ی سووریا‌ن خواردبوو.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی سه‌ر مشكی تاقیگه توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ده‌کرێت له‌داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی سوودمه‌ندی زۆر بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌نجامه کلینیکییه‌کانی سه‌ر مرۆڤ هه‌مان ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
توێژه‌ران به ته‌کنیکی بایۆته‌کنه‌لۆژی دوو جینیان خسته بۆماوه‌یی ته‌ماته‌ی سووره‌وه. هه‌ردوو جینیش ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی به ڕووه‌کی ده‌مه‌شێر ده‌به‌خشن. له‌ڕێگای ده‌ستکاریکردنی جینییه‌وه ته‌ماته‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی دروست ده‌بێت و ئه‌و جۆرانه‌ش له‌چاو ته‌ماته‌ی ڕه‌نگ سووردا سێ جار زیاتر ئه‌نتی ئۆکسیدیان تێدایه. دوای گه‌شه‌کردنی ته‌ماته‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی توێژه‌ران ویستیان کاریگه‌ری ئه‌نتی ئۆکسیدییهکان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی بزانن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران تاقیکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك کرد. مشکه به‌شداربووه‌کانیش تووشی جۆرێکی دیاریکراو له شێرپه‌نجه هاتبوون و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا زۆر که‌مبوو. له‌میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا سێیه‌کی مشکه‌کان خۆراکی ئاساییان پێدرا و دوو له سێیه‌کی خۆراکی ئاسییان وه‌رگرت، که له 10% له گوشراوی ته‌واوی ته‌ماته‌ی سوور پێکهاتبوو. مشکه‌کانی دیکه خۆراکی ئاساییان له‌گه‌ڵ 10% له گوشراوی ته‌واوی ته‌ماته‌ی وهنهوشهیییان پێدار.
ئه‌نجامه‌کانی تاقیکردنه‌وه ده‌ریانخست، که ئه‌و مشکانه‌ی گوشراوی ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌ییان پێداربوو، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ مشکه‌کانی تردا 40 ڕۆژ زیاتر له ژیاندا مابوونه‌وه.
"Cathie Martin"، به‌شداربوویه‌کی دیکه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه، پێیوایه، که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی بنبڕتر بکرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌کانی سه‌ر مشك پۆزه‌تیڤی ته‌ماته‌ی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی نیشان ده‌ده‌ن.
پێیده‌چێت، که کاریگه‌ری ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو بۆ ئه‌نتی ئۆکسیدییهکان ناگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ساته‌ی توێژه‌ران دڵنیا ده‌بن، که ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی ژه‌هراویی نییه و کاردانه‌وه‌ی لاوه‌کی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه، ده‌کرێت سوودمه‌ندییه‌کانی ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبکرێنه‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت کاریگه‌ری ته‌ماته‌ی وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ر چه‌ند لوویه‌ك تاقیبکه‌نه‌وه.
"Anthocyanin" ڕه‌نگی سروشتی هه‌ندێك له میوه‌کانی وه‌ك شلیك، گێلاس، تووتڕك و هتده. توێژه‌ران زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، که ڕه‌نگی ناوبراو توانای ته‌ندروستی به‌هێز به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، تا به‌ره‌نگاری شێرپه‌نجه، شه‌کره، زۆرکێشی و هتد ببێته‌وه. هه‌روه‌ها "Anthocyanin" ده‌توانێت ببێته هۆکاری سستکردنی هه‌وکردنی بینایی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زيكاف كيان ده ست خوش بيت سه ركه وتوبيت هاورئ كيان هيواى ته مه ن دريزيت بؤ ئه خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه